هۆشیاری
ئاماده‌نه‌بوونی هۆشیاری به‌رده‌وامی به‌ده‌سته‌ڵاتی بۆگه‌ن ده‌دات
ئیسماعیل که‌ریم
ئه‌لمانیا
www.ismail-karim.com
ئازادی و خۆشگوزه‌رانی هه‌ر میله‌تێک په‌یوه‌سته به‌وه‌ی تا چه‌ند تاکه‌کانی ڕۆشنبیرن، هه‌ست به به‌رپرسیارێتی ده‌که‌ن له ئاست هه‌موو دیارده‌کاندا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که میله‌تیکی ڕۆشنبیر خاوه‌ن پاشخانیکی هۆشیاریی گه‌وره بێت ، به دوو قسه وبه‌ڵێنی ڕه‌نگاڵه نه ده‌نگت بۆ هیچ که‌س و پارتێک ده‌ده‌ن،
نه له خۆڕا پارتێکیش گوڵباران یان به‌رد باران ده‌که‌ن، به‌ڵکو هه‌میشه له ڕابردوو له شیاوی که‌سه‌کانه‌وه ده‌نگی خۆیان ده‌خه‌نه پاڵیان بۆ سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات، که له دوا ڕۆژدا ئه‌م که‌س و پارته که له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی هۆشیاره‌وه ده‌نگی پێ دراوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته که له ڕۆژانی ده‌سته‌ڵاتداریدا بتوانێت خه‌ون و ئاواته‌کانی میله‌ت بگه‌یه‌نێته که‌نارێکی ئارام و مێژویه‌کی پڕ شکۆش بۆ خۆی دروست بکات،، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که تاکاکانی کۆمه‌ڵ ده‌نگدانیان له‌ویوه سه‌رچاوه بگرێت، که ئه‌م که‌سه که‌سێکی شیاوه بۆ ئه‌و شوێنه شیاوه، ده‌توانێت له ڕیگه‌ی ئه‌و کورسی و ده‌سته‌ڵاته‌ی که پێی به خشراوه ، میله‌ت له نه‌هامه‌تی و وشکه ساڵی ده‌رباز بکات و ده‌رونی خۆیشی وه‌ک مرۆڤێک ئاسوده بکات ، به‌وه‌ی که له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ، به بیر‌و هۆشیاری ئه‌م دواڕۆژێک پرشنگدار بۆ میله‌ته‌که‌ی ده‌سته‌به‌ر بکات…
به‌ڵام دیاره له ئه‌زمونی شانزه ساڵی ڕابردوی له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌ریمه‌ی خۆماندا، له ئه‌نجامی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردن وده‌نگدانی زۆربه‌ی تاکی کورددا بۆ پارله‌مان وحوکمه‌ت و سه‌رجه‌م کورسیه‌کانی تر گه‌شتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی نه میله‌تی ئێمه له هۆشیاریه‌کی کامڵه‌وه ده‌نگه‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن به که‌س وپارته‌کان بۆ سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات، وه نه که‌سانی به‌ر پرسی سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵاتیش ئه‌و ئامانه‌ته گه‌وره‌یه به هه‌ند وه‌ر ده‌گرن که میله‌ت پیان به خشیون، پێوستی به نومنه هێنانه‌وه ناکات چونکه زۆر ئاشکرا کار‌و کرده‌کانمان له پێش چاوه، که چۆن ڕۆژ له دوای ڕۆژ قه‌وزه‌ی ده‌سته‌ڵات خه‌ریکه ده‌مان خنکێنێت، له ژێر سایه‌ی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌دا ڕۆژانه (نیوه‌ی کۆمه‌ڵ) به‌به‌رچاومانه‌وه به‌رد باران وزینده به‌چاڵ ده‌کرێن، بی ئه‌وه‌ی بۆ ته‌نها جارێک گوێ ڕادێری بۆ ئه‌م مه‌خلوقه زوڵم لێکراوه‌ی به ناوی (ژن)
کاره‌ساته‌کان هێنده زۆرن و ڕۆژانه له دوباره بونه‌وه‌دان، که مڕۆڤ شه‌رم ده‌یگرێت له ئاوا نوسینێکدا ڕیز به‌ندیان بکات، چونکه هه‌موان دڵنیاین، که هاتنه سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات له لایه‌ن ئه‌م که‌س وپارتانه‌وه، نه له‌سه‌ر خواستی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا بوه و وه نه ئه‌و هێنده‌ش که ده‌نگیان پێی داون له له هۆشیاریه‌کی کامڵه‌وه بوه، ته‌نها کۆمه‌ڵێ به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یمانی ڕه‌نگاڵه نه‌بێت که پێش وه‌خت دراوه به تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ، دیاره هه‌ر په‌یمانێکیش ئه‌گه‌ر له ده‌رونێکی پاک وله گیانێکی به‌ر پرسیارێتیه‌وه سه‌رچاوه نه‌گرێت ، ئه‌وا وه‌ک به‌فری سه‌ر که‌ل وایه له‌گه‌ڵ هه‌ڵهاتنی یه‌که‌م تیشکی خۆری به‌ر به‌یان ده‌توێته‌وه، توانای تاسه‌ر به ئه‌نجام گه‌یاندنی نابێت
له ته‌واوی کۆمه‌ڵگاکانی دونیادا ده‌سته‌ڵات به‌ر پرسیاره له ئاست هه‌موو کاره‌ساته‌کاندا که به‌سه‌ر میله‌ت دێت، بی ئه‌وه‌ی بۆ ته‌نها جارێک خۆی دووره په‌رێز بگرێت له ئاست هیج دیارده‌یه‌کدا، به‌ڵکو ده‌سته‌ڵات هه‌میشه هه‌وڵه‌کانی له‌وه‌دا چڕ تر ده‌کاته‌وه که تاچه‌ند بتوانێت کێشه‌کان بن بڕ بکات و ئه‌گه‌ری دووباره بونه‌وایان جارێکی تر نه‌بێت، چونکه لای ئاشکرایه دوباره بونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کاره‌سات و ناعه‌داله‌تیه کۆمه‌ڵایه‌تیه ده‌بێته هۆی ڕسوا بون و ده‌رکردنی له‌سه‌ر ئه‌و کورسیه که‌ئه‌و له‌سه‌ری دانیشتوه و بڕیاری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌دات، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ئاینده‌ی خۆی و پارته‌که‌شی ته‌نها ڕوو زه‌ردی مێژوو نه‌بێت شتیکی تر ناتوانێت تۆمار بکات له ئه‌رشیفی هه‌موو ئه‌و ساڵانه که ئه‌م له‌سه‌ر ئه‌و کورسیه بوه،، ئاڵێره‌وه‌یه، ده‌سته‌ڵات هه‌میشه له خه‌ون و هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا چه‌ند زوتر بتوانێت خۆری گه‌ش و ئاسوده‌ی بۆ میله‌ته‌که‌ی هه‌ڵ بهینێت، شوینیکی شایسته له مێژووی ئه‌و کلتوره بۆ خۆی پارته‌کان دابین بکات،،ئه‌ڵبه‌ت بۆ ته‌نها ڕۆژیکیش ده‌سته‌ڵاتی کوردی ئه‌م جۆره بیر کردنه‌وه‌ی به مێشک‌دا نه‌هاتوه ، به هینده‌ی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوه له ساڵانی ده‌سته‌ڵاتیدا پایه‌و کۆڵه‌که‌کانی پته‌وتر بکات وزیندانه‌کانی گه‌وره‌تر وژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌کانیان زیاتر و شه‌وه سوره‌کانیان سوورتر، به‌رزتر کردنه‌وه‌ی دیواری بڵندی حسابی بانکه‌کانی ئه‌وروپایان به‌رزتر بکه‌نه‌وه، بۆ ساتێکیش به یادیان ناهێته‌وه که له ڕۆژانی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا هه‌موو ئه‌و په‌یمان وبه‌ڵێنانه‌ی داویانه به میله‌ت و ئه‌و هه‌موو فرمێسکه تیمساحیانه‌ی به ڕۆژی ڕوناک بۆ هه‌ڵبجه وئه‌نفال وبنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان وگه‌نجانی خێر له خۆ نه‌دیوی ئه‌م نیشتیمانه ڕشتیان، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ جاریکی تر بچنه‌وه سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات، پێ ده‌چێت ده‌سته‌ڵاتی کوردی وه‌ک هه‌میشه سودی له غیابی هۆشیاری ئێمه کردبێت، که هه‌ر جاره‌و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بتوانن ئێمه ڕاکێشی سندوقه‌کانی ده‌نگدان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نا؟ خۆ لای هه‌موان ئاشکرایه که ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بۆ ته‌نها ڕۆژیک نه‌یتوانی بێته لانه بۆ ئاواره‌یه‌ک،کۆشی گه‌رم بێت بۆ گه‌نجێکی دڵ شکاو، په‌ناگا بێت بۆ کیژیک له خوێن گه‌وزاویی ئه‌تک کراو،بۆ بۆ منداڵێکی هه‌لپورسکاو، بۆ دایکیکی جه‌رگ سوتاو… ئه‌دی مانا‌و مه‌فهومی ده‌سته‌ڵات چیه له کۆشکه زیرینه‌کانی خۆی بترازێ ئاگای له ژیان و گوزه‌رانی که‌لاوه‌کانی شار نه‌بێت که هه‌ر ڕۆژه‌ی مه‌رگیکی له‌سه‌ر خۆ چاوه‌ڕوانیان ده‌کات؟ به هێنده‌ی له هێنانی ده‌یان و سه‌دان بیر وهزری کۆن و سواوه بۆ ناو فه‌رهه‌نگی میله‌تمان ، که‌ی و له کوێ له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بوه ده‌رگاکانی شارستانی له ڕووی تاکه‌کانی میله‌ت بکه‌نه‌وه؟ دیاره ده‌سته‌ڵات ئه‌وه‌ی لا ڕوونه نا هۆشیاری ئیمه‌یه ته‌مه‌نی ئه‌و دڕێژ ڕاده‌گرێت، به پێچه‌وانه کردنه‌وه‌ی شارستانی جیهان به ڕووماندا ده‌بێته هۆی بانگه‌شه مه‌رگی ئه‌و، هینانه خواره‌وه‌ی ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و کورسیه که ساڵانێکه هه‌موو خه‌ون و ئاواته‌کانمان تێدا له دار ده‌درێت، بێ ئه‌وه‌ی بچوک ترین هه‌ڵوێست وه‌ر بگرن که له ژێر سایه‌ی ئه‌ماندا مرۆڤ ناتوانێ بچوکترین ئازادیه‌کانی خۆی موماره‌سا بکات، ئه‌وه نیه له سه‌ر ته‌نها خۆشه‌ویستیه‌کی پاکی ئینسانی سه‌دان کچ و ژنانمان به به‌رچاوی خوا و ده‌سته‌ڵاته‌وه لوت و گوێ ده‌بڕێن؟ بێ ئه‌وه‌ی هانایان بگاته گوێی که‌سیان، ئه‌وه نیه له‌م وڵاته به ناو دیموکراسیه‌دا هه‌زاران عاشق دڵ شکاو وڕۆح شکاون به‌ده‌ست هه‌موو ئه‌و یاسا‌و ڕیسایانه‌وه که ده‌سته‌ڵات له‌به‌ر ده‌م ئازادیه‌کانیان قوتی کردۆته‌وه؟ تروسکه‌یه‌کی خۆشبه‌ختی نه‌هێشتۆته‌وه بۆ خه‌ون و هیواکانمان.ئه‌وه نیه هه‌موو گه‌نجانی ئه‌م نیشتیمانه نه‌ک زه‌ره‌یه‌ک له خاکی وه‌ته‌ن ناده‌ن به قه‌سری قه‌یسه‌ری، به‌ڵکو هه‌موو نیشتیمان ده‌ده‌نه ڕیگه‌ی هاتو نه‌هاتی تاراوگه؟ ته‌نها به‌وه‌ی بتوانن بۆ ساته وه‌ختێکیش بێت هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی هه‌ڵمژن دوور له چاوی سوری ده‌سته‌ڵات و هه‌موو ئه‌و کۆت و پێوه‌ندانه‌ی هه‌ر چاره‌ی له‌ژێر ناوێک‌دا ده‌کرێنه ده‌ست و پێی ئاواته‌کانیان.. له ئاوا ژیانیک و له ژێر سایه‌ی ئاوا ده‌سته‌ڵاتێکدا شتیک نامینی ناوی چه‌مکی پیرۆز بێت بۆ ده‌سته‌ڵات و نیستیمان که جێگه‌ی هه‌رده‌م شانازی مرۆڤه‌کان بێت و په‌یوه‌ندیه‌کی هه‌رده‌م مرۆڤ و خاک کۆبکاته‌وه
به دڵنیایه‌وه ئه‌م شکڵ و شێوه‌ی ده‌سته‌ڵاته له هه‌رشوێنیک ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا بێت ناتوانێت درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات به هێنده‌ی ڕۆژ له داوی ڕۆژ درزی گه‌وره ده‌که‌وێته نێوان ئه‌م ومیله‌ته‌وه، که له کۆتایدا وه‌ک دوو هێڵی ته‌ریب بچوکترین شانسی بۆ نامێنێته‌وه بۆ ئه‌گه‌ری دووباره بونه‌وه‌ی بۆ په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا، دیاره هه‌موو ده‌سته‌ڵاته‌کانی دونیاش به‌رده‌وامی مانه‌وه‌یان له‌وێوه‌یه که میله‌ت پشت و په‌نایان بێت و هه‌موو توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا خۆیان به به‌شێکی دانه‌بڕاوه بزانن له‌و ده‌سته‌ڵاته، پێچه‌وانه ته‌نها ئاینده‌یه‌ک که له چاوه‌ڕوانی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌یه، یان بانگدانی مه‌رگی کورسیه‌کانیانه بۆ هه‌تا هه‌تای ، یان به خۆدا چونه‌وه و ده‌ست به‌ردار بوون له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانیان، دیاره ڕێگه چاره‌ی دووه‌م ده‌کرێت بێته هۆی سپی بونه‌وه‌ی ئه‌و مێژوه ڕه‌شه‌ی که تۆماریان کردوه، به‌ڵام ئه‌مه زیاتر له خه‌یاڵه و نزیکه تا له واقیع، چونکه هه‌ر که‌س له ئیمه گه‌ر ڕابردووی ئه‌م ده‌سته‌ڵاته بخوێنێته‌وه له‌وه دڵنیا ده‌بێت که ئه‌ستمه ده‌سته‌ڵاتی کوردی به هه‌موو پارته‌کانی نێو ده‌سته‌ڵاته‌وه ئاماده‌ی ئه‌م گیان به‌خشینه بن وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی میله‌ت وپیرۆزی هه‌موو چه‌مکه‌کانی خاک ونیشتیمان بکه‌نه وێردی زمان وکاری هه‌رده‌میان، بۆ هه‌ڵهاتنی خۆر گه‌ش بۆ گه‌له سته‌م دیده ماندوو نه‌ناسه‌ی سه‌دان ساڵه‌خوێن ده‌به‌خشێت بۆ ئازادی
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

