ئاگری به‌ردا
ئاگری به‌ردا له خه‌رمانی دڵ کۆچه دووره‌که‌ت
ئیسماعیل که‌ریم
ئه‌ڵمانیا
www.ismail-karim.com
ته‌مه‌ن زۆر که‌مه بۆ ئه‌وینی تۆ
ده‌ریای سه‌رشێتم ناگیرسێته‌وه
که‌نارێک نیه تیا ئارام بگرم
خه‌می کۆچه‌که‌ت لام بسڕێته‌وه
چاوم هه‌ر له‌سه‌ر ڕێگه‌ی دوورته
سه‌رم به‌رده‌باز جۆگه‌ی حوزنێکه
وه‌ک پاساریه‌ک بۆ ئاسمانی تۆ
هه‌ر به ئومێدی باڵ فڕینێکه
دڵ وا له سینه وه‌خته دێته ده‌ر
خۆرئاوا کاتێ زه‌رده وون ده‌بێ
خودا هاوارێ بۆ ده‌بێ وابێ
چاوی پڕ گریه‌م دوور له سۆما بێ؟
له‌ژێر سایه‌ی دار ئه‌رخه‌وانێکت دا
پریاسکه‌ی عومرم بۆ کردیته‌وه
سوێندت بۆ خواردم بۆ کاروانی ژین
توێشوی کۆڵم بیت لێم نه‌بیته‌وه
که‌چی ئێستاکه ناپرسی ده‌ردم
نازانی بۆچی ئاوا ڕه‌نگ زه‌ردم
من تۆم به قیبله‌ی دینم دانابوو
نه‌مزانی ئێسته هه‌ناسه سه‌ردم
گه‌رمی هه‌ناسه‌م بۆ ئه‌م کۆچه‌ی تۆ
ئاگری به‌ردا له خه‌رمانی دڵ
خه‌زانێ سه‌خت بوو له‌م به‌هاره‌دا
بۆ باخچه‌ی سه‌وزی پڕ له گه‌ڵاو گوڵ
غوربه‌ت به‌بێ تۆ ئێستا له دیده‌م
هه‌ر شه‌و گۆڕێکه بۆ له‌شی ماندووم
ته‌نهاهیوایه‌ک بۆ ژین ئاسۆم بوو
کۆچی ناواده‌ت ئه‌ویشی بردووم
ڕه‌شماڵی ژینم ڕوو له هه‌وایه
خه‌سته‌ی که‌نه‌فتم بۆ کۆچی گه‌رمیان
هه‌ر چاو له‌سه‌ر ڕێ چاوه‌ڕوانتم
به‌ڵکو له‌گه‌ڵ عێل بێته‌وه کوێستان
ئاوه‌دانی که‌یت ماڵی دڵه‌ی چۆڵ
خه‌می ساڵانم وه بیر به‌یته‌وه
نه‌با ئه‌م تۆزه عومره که ماوه
کزه‌و بای غوربه‌ت لێم بگرێته‌وه
دونیا بێ ئه‌وین سه‌حرایه‌که وشك
گوڵی ژیانی لێ ناڕوێت هه‌رگیز
ماته‌مینیه ڕۆژان و ساڵی
وه‌ک کۆستی که‌وته‌ی دڵێکی پڕ زیز
ئێستا له ئاهی دڵه‌ی پڕ ئێشم
مه‌لی تاراوگه‌م له چڵ نانیشێ
په‌ڕو باڵ به‌سراو یه‌خسیری قه‌فه‌س
له خوای داوایه گیانی بکێشێ
له دوای تۆ مه‌نفا هه‌روه‌ک کاڵایه‌ک
کریا وه باڵای ڕۆژمێری ساڵما
تازه ئه‌سته‌مه بێ ئه‌وینی تۆ
تروسکه‌ی ئاسۆ بێته‌وه ماڵما
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

