پیاوانی ڕۆژهه‌ڵات
پیاوانی ڕۆژهه‌ڵات له دووڕیانی سازش وخۆده‌ربازکردندا
ئیسماعیل که‌ریم/ ئه‌ڵمانیا
www.ismail-karim.com
هه‌میشه کۆمه‌ڵگا به هه‌موو چه‌مکه‌کانیه‌وه که‌م تازۆر کاریگه‌رێتی هه‌یه وهه‌بوه له‌سه‌ر ته‌واوی تاکه‌کانی به نێر و مێ وه، دیاره مرۆڤ له‌هه‌رکوێیه‌کی ئه‌م زه‌مینه‌دا ژیان بگوزه‌رێنێت، ڕاسته‌و خۆ یان ناڕاسته‌و خۆ ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری هه‌ندێ بیرکردنه‌وه،
که پێ ده‌چێت گه‌ر به‌هه‌ند ئه‌و کاریگاریانه وه‌ربگیرێت، که‌ڵک وسودێکی باشی هه‌بێت هه‌م بۆ بیرکردنه‌وه‌و ڕزگار بوونی خود له‌و هه‌موو کێشه ده‌رونی و فکریانه‌ی ،هه‌م سودێکی باش بگه‌یه‌نێت به هه‌موو ئه‌و که‌س و لایه‌نانه‌ی که‌ڕۆژانه په‌یوه‌ندیه‌ک کۆیان ده‌کاته‌وه ئه‌مه له کاتێکدا که مرۆڤ له ڕێگه‌ی سه‌فه‌ر و به جێهێشتنی نیشتیمان و ڕوو کردنه دونیا‌و وڵات و خه‌ڵك و کلتورێکی جیاوازتر له‌وه‌ی که ساڵانێک ته‌مه‌نی له خاک و نیشتیمانێکدا گوزه‌راندوه که ئاشنای سه‌رجه‌م چه‌مکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بوه، به‌سه‌فه‌ر کردن و له نیشتیمان دابڕان و به‌ر لێک که‌وتنی دوو کلتوری جیاواز دوو دونیای جیاواز دوو مه‌عریفه ، دوو میژوو، دوو خوێنده‌بۆ ئێسته‌و ئاینده،دوو په‌یوه‌ندی، دوو دوو دوو…هتد جیاواز هه‌موو ئه‌م جیاوازیانه سه‌ره‌تا مرۆڤ توشی تێڕامان و و شۆکێک ده‌کات، به‌وه‌ی ئه‌سته‌مه ئه‌م بتوانێت خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م شارستانیه‌دا بگونجێت، که شتێکی تێدا نیه گوزارشت کردن بێت له بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆ سه‌رجه‌م دیارده کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیه‌کان، به‌ڵکو ته‌واوی په‌یوه‌ندی ئه‌رک و مافی مرۆڤه‌کان ئاسمان و ڕێسمان جیاوازه له‌گه‌ڵ تێڕوانینه‌کانی ئه‌مدا،، لێره‌وه ته‌می نیگه‌رانی و دڵاڕاوکێه‌کی هه‌میشه‌یی به‌رده‌م بیرکردنه‌وه‌و ئاسۆی خه‌یالێ مرۆڤه‌کان ده‌گرێت،،، واته هه‌میشه به‌و یادانه‌وه ده‌ژین که له‌نیشتیمان به جێیان هێشتوه و ئێسته له غوربه‌تدا بۆی ده‌گرین، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ماڵوێرانیه‌کی تری به‌دواوه‌یه، کاتێ مرۆڤ هه‌موو ده‌رگاکانی ئاینده کڵۆم بکات له‌سه‌ر خۆی و ته‌نها له‌سه‌ر که‌لاکی یادو یادگاریه‌کانی بژی، له کاتێکدا به‌رده‌وامی ژیان له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، که هه‌میشه به‌یانی لات ڕۆژێکی نوێ بێت، نوێ به‌و مانایه‌ی مڵۆیه‌کی نوێ زیاد بێت بۆ خه‌رمانی بیرکردنه‌وه‌ت له هه‌موو چه‌مکه‌کانی ژیانه‌وه، ئه‌و چه‌مکانیه که تۆ ده‌به‌ستێته‌وه به ئاینده‌یه‌ک که‌مرۆڤه‌کان حورمه‌ت و ڕێزی مرۆڤایه‌تیان بۆ ده‌گێڕێته‌وه
دیاره له‌م نێوه‌نده‌دا و له نێو ئه‌م به‌ر یه‌ک که‌وتنه‌ی کلتوره‌کاندا پیاوانی ڕۆژهه‌ڵات به گشتی و پیاوی کورد به تایبه‌تی که‌مترین شانسی ئاوێزان بونیان هه‌بوه له‌گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه‌دا، به‌وه‌ی هه‌موو به‌هاو ماف و ئه‌رکه جوانه‌کانیی مرۆڤ بونیان له‌نێو ئه‌م سیسته‌مه هه‌میشه ڕه‌د کرۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بریاری له پێشینه گه‌وره‌ترین ڕێگر بوه له نه‌هێشتنتی هاتنی خه‌سڵه‌ته‌کانی کلتوره جیاوازه‌کان بۆ ناو بیرکردنه‌وه‌و دواتریش بۆ هاتنه خواره‌وه‌ی ژیانی ڕۆژانه‌ی خێزانه‌کانیان
به هینده‌ی له‌به‌رده‌م به‌ربه‌ست دروست کردندان بۆ نه‌هاتنه ناوه‌وه‌ی بیر‌و پروشه‌ی کلتورێکی تر، بۆ ناو بیرکردنه‌وه‌ی خۆیان و خێزانه‌کانیان و کردنه ده‌روه‌ی هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌کی جیاوازتر و له‌وه‌ی که خۆیان هه‌یانه ، به قه‌د ئه‌وه له هه‌وڵ و خۆبردنه پێشه‌وه‌دا نه‌بوون که به چاوێکی زانستی و مرۆیانه‌وه له مانا‌و ڕه‌هه‌نده‌کانی کلتوره‌کانی تر تێگه‌یشتینک هه‌بێت له‌گه‌ڵیدا واتا ئاوێزان بونێک(ته‌فاعول) له نێوان ئه‌م دوو کلتوره جیاوازه‌دا، ڕه‌نگه پیاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی که‌م تازۆر توانای دروست کردنی ئه‌م به‌نده‌ره‌یان هه‌بێت له‌ناو خانه‌وادادا، به‌ڵام کاتێ ده‌بینی که منداڵانه‌کانیان به هۆی هاتنه ده‌ره‌وه‌یان بۆ ناو کۆمه‌ڵ و خوێندن و دروست کردنی ده‌یان په‌یوه‌دنی کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌موو ئاسته جیاوازه‌کاندا، دووباره‌بونه‌وه‌ی هه‌مان کێشه سه‌ر هه‌ڵ ده‌داته‌وه ، واته به‌ریه‌ک که‌وتنی کلتوره‌کان، لێره‌وه باوک وه‌ک یه‌که‌م به‌رپرسی خێزان له‌نێو ئه‌م خێزانانه‌دا دووباره ده‌که‌وێته‌وه هه‌مان دووڕیانه‌وه، یان دووباره و چه‌ند باره دژیاتی کردنێکی به‌رده‌وام و چڕ کردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی که ئه‌م باهۆزی مه‌رگه( ئه‌ڵبه‌ت به‌پێێ بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌مه باهۆزی مه‌رگه) نه‌یه‌ته ناو بیرکردنه‌وه‌و ڕافتارو گفتاری ئه‌ندامانی خێزانه‌که‌ی، یاخود ده‌بێت سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی له‌به‌رده‌م ئه‌م ئاوێته بونه نه‌وی بکات
بۆ پیاوێکی رۆژهه‌ڵاتیش ڕه‌نگه ئه‌مه گرانترین و قورسترین بڕیار بێت که بیدا به‌وه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌که‌ی به کچ و کوڕه‌وه هه‌چ که‌سێ هه‌ڵسێت به ئه‌رک و مافه‌کانی خۆی، به شێوه‌یه‌ک ئازاد بن له بیرکردنه‌وه‌و دروست کردنی هه‌موو په‌یوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تی خۆشه‌ویستی و تا هاوسه‌ر گێرێتیش، ڕه‌زامه‌ندی باوکیش بۆ ئاوا بڕیاریک که لای وایه ده‌بێته هۆی له ناو چونی پیرۆزی و گه‌وره‌یه‌تی بۆیه کارێکی هینده مه‌حاڵه تا ئه‌و کاته‌ی کاره‌ساتیکی گه‌وره‌ی لێ ده‌که‌وێته‌وه، که بێته هۆی کوژانه‌وه‌ی هه‌موو تروسکه‌ی چراکان وکڵۆم بونی هه‌موو ده‌رگاکانی خۆشبه‌ختی،، به‌ڵام دیاره له‌م نێوه‌نده‌دا به هۆی به‌رده‌وامی تێکه‌ڵاو بونی منداڵه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی خێزاندا له‌گه‌ڵ که‌س و ڕێکخراو قوتابخانه ئه‌م کێشه‌یه ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌سێنێت و تا ئه‌و کاته‌ی که تاکی خێزانه‌کان ئاما‌ده‌ی هیچ وابه‌سته‌یه‌ک نین و نابن به دووباره بونه‌وه‌ی پرس و فه‌رمایشته‌کانی باوکه‌وه، چونکه بیرکردنه‌وه‌و تیفکرینه‌کانی باوک ناتوانی وه‌ڵام ده‌ر بیت به پرسیاره گه‌وره‌و گرنگه‌کانی ئه‌ندامانی خێزانه‌که، به‌ڵکو هه‌میشه ده‌سته‌ڵاتی باوک بیرکردنه‌وه‌ی باوک ڕێگه چاره‌کانی باوک بۆ کچ وکورڕانی له ئاوا کۆمه‌ڵگایه‌کدا هه‌میشه ده‌بێته هۆی ڕه‌د کردنه‌وه‌ی لای کچان و کوڕانی، ئه‌وه‌ی که باوک ده‌یخوازێت بۆ منداڵه‌کانی دوباره بونه‌وه‌ی وێنه‌ی گه‌نجێتی خۆیه‌تی له ئێسته‌ی منداڵه‌کانیدا،، که به‌دڵنیایه‌وه هیچ منداڵێک ئامه‌ده‌ی ئه‌م ئه‌رکه قورس وگرانه نیه، به‌ڵکو ئه‌مانیش ده‌یانه‌وێت خۆیان بن، خۆیان به‌و مانایه‌ی که خواست و خه‌ونی ئێستایان چی ده‌خوازێت بۆ داهاتویان هه‌وڵ بۆ بده‌ن، نه‌ک وه‌ک ئه‌و به‌رنامه ڕێژیه‌ی که باوک بۆی داناون، که به‌هیچ کلۆجێ له‌گه‌ڵ ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ماندا یه‌کان گیر نابێت،،بۆ پیاوی ڕۆژهه‌ڵات تاکه کێشه‌ی گه‌وره‌ی به هێنده‌ی کچه‌که‌یه‌تی به نیو هینده‌ی ئێسته‌و ئاینده‌ی کوڕه‌که‌ی نیه، چونکه ئه‌و کلتوره‌ی که پیاوی رۆژهه‌ڵاتی پێ ئاودراوه و کردویه‌تیه خاوه‌ن بڕیار‌و سه‌ردار له‌ناو خێزاندا، هه‌میشه هه‌ر چاوی سانسۆری به‌سه‌ر ژیان و ئازادیه‌کانی کچه‌وه‌یه له خێزاندا هه‌تا کوڕ ئه‌مه‌یه وای کردوه به‌ربه‌ست و دیواره‌کان تا بێت بڵند تر ده‌بن له به‌رده‌م ئازادی و خه‌ونه‌کانی کچاندا، ئیتر ئه‌وه کێشه نیه له هه‌ر خاک و کلتورێکی تردا خانه‌واده ژیان بگوزه‌رێنن، به‌ڵکو ته‌نها کار تۆخ کردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و هێڵه ڕه‌شانه‌یه که‌له‌به‌رده‌م ئازادی خه‌ونه‌کانی کچاندا تۆخترو ڕه‌شتر بکرێته‌وه، به‌وه‌ی که کچ نه‌ک ته‌نها شه‌ره‌فی خێزانه ، به‌ڵکو شه‌ره‌فی عه‌شره‌ت و کۆمه‌ڵگاو هه‌موو کلتوره‌که‌یشه، به ڕوشاندنی شه‌ره‌فی کچه‌که ته‌واوی کلتوره‌که‌ش ده‌ڕوشێت، بۆ پیاوی ڕۆژهه‌ڵاتیش تاکه شتێک هه‌بێت که مایه‌ی شانازی بێت ئه‌وه‌ی که ئه‌م شه‌ره‌فه له هه‌ر شوێنێک دونیا بێت بیپارێزێت هه‌ر ئه‌م پاراستنه‌یه ئاینده‌ی ڕوناک و بێ دوکه‌ڵ ده‌هێڵێته‌وه بۆ ئه‌م خانه‌واده‌یه،، بۆ کچێکیش که ڕۆژانه هه‌موو ئه‌م ناعه‌داله‌تیانه ده‌بینێت ئه‌سته‌مه بێ ده‌نگ بوونی له زه‌وت کردنی هه‌موو ئه‌م مافه مرۆیانه‌ی، به‌وه‌ی که کچێنی بوونی خۆی ببێته کۆت و پێوه‌ند بۆ کردنه مل و ده‌ست و پای ئازادیه ئینسانیه‌کانی، بۆیه ده‌بینین زۆر جار یاخی بوون و جه‌نگیکی هه‌میشه سه‌ر هه‌ڵده‌دات له‌ناو خێزاندا که دامرکانه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌م جه‌نگه هه‌روا سانا نیه گه‌ر به دوای ڕێگه چاره‌یه‌کدا نه‌گه‌ڕێن و کۆتای به‌م ئاگره نه‌هێنن، چونکه ئاشکرایه به‌رده‌وامی ئه‌م ئاگره ده‌بێته هۆی سوتاندن و ماڵ وێرانی و له ده‌ست دانی ئه‌و هه‌موو په‌یوه‌ندیه که پێ ده‌وترێت خێزان،، چاره‌ش ته‌نها ئه‌وه‌یه که هه‌موو پیاوانی رۆژهه‌ڵات به‌گشتی و پیاوانی کورد به تایه‌به‌تی له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌وه‌دابن که زاڵ بن به‌سه‌ر ئه‌و بته بچوکه‌ی ناخیاندا که ناوی کلتوره‌و له باتی ئێسته‌ی ئه‌واندا بیریان بۆ ده‌کاته‌وه‌و بڕیاری سه‌رجه‌م شته‌کانیان بۆ ده‌دات، به‌ڵکو ڕۆچونیان بۆ کلتوره جیاوازه‌کان له‌وێوه بێت هه‌موو ئه‌و دیوار‌و به‌ربه‌ستانه بشکێنن که له‌به‌ر ده‌م تێڕوانینه‌کانیاندا زه‌ق بۆته‌وه‌و ڕیگه ده‌گرێت له نه‌بینینی پشتی ئه‌و دیواره، له کاتێکدا له پشتی ئه‌و دیواره‌وه دونیایه‌کی گه‌وره‌ترو سه‌وز تر به هه‌موو شێوه و شکڵه‌کانی گوڵی جوان و به‌خته‌وه‌ری تێدا بۆ مرۆڤه‌کان،، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه هه‌رگیز ئاسوده‌گی ڕوو له ماڵی دڵیان ناکات و ناتوانن کۆشی ئارام بکه‌نه‌وه بۆ جگه‌ر گۆشه‌کانیان و ئه‌رک و مافی باوکایه‌تیان به ئاینده‌یه‌کی ڕه‌ش ده‌سپێرن، له‌م نێوه‌نده‌شدا به هێنده‌ی جگه‌ر گۆشه‌کانیان زه‌ره‌ر مه‌ند ده‌بن، سه‌د به‌رابه‌ر باوکان تیادا ماڵ وێران و ڕه‌نج به خه‌سار ده‌بن،ئه‌رکی پیاو هێنده‌ی هه‌وڵدانه بۆ دونیایه‌کی جوانتر‌و دواڕۆژیکی پڕشنگدار بۆ مرۆڤایه‌تی به گشتی ژنان به تایبه‌تی، تاوانه گه‌ر وزه‌و توانه‌کانی له دروست کردن و به‌ربه‌ست کردندا بێت بۆ ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ئازادیه‌که‌نی مرۆڤایه‌تی، گه‌ر خواستمانه کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست بنیاد بنێنن؟ شادی هه‌رده‌م میوانی ماڵ دڵه‌کانمان بێت؟ له جێی دڵشاکان و ڕۆح شکان خه‌نده دوباره‌وه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر لێوه‌کان؟به ئه‌رکی مرۆڤ بونمان هه‌ڵسین چ وه‌ک باوک وه‌ک برا، پێوسته خۆمان له‌وه ڕۆشنبیر بکه‌ین، که به چاوێکی مرۆیانه‌وه بنواڕینه هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که وژن بونی ژن نه‌بێته هۆی چه‌وساندنه‌وه‌و به خاک سپاردنی جه‌سته‌ی مرۆیی بونیه‌وه به‌ده‌ست و بیری ئیمه‌ی باوک براوه، چونکه گه‌ر ژنانیش له‌م هه‌موو تاوان و کوشت و بڕینه‌ی ئێمه‌ش بێ ده‌نگ بن، ئه‌وا نه مێژو و نه مرۆڤایه‌تی بێ ده‌نگ نابن لێمان و شتیک نابێت مایه‌ی شانازیمان بێت بۆ ئه‌و زه‌مه‌نی که باوک و برا بوین، به هینده‌ی ئێمه‌ی پیاو ده‌بینه ڕه‌مزێک بۆ له ناو چونی ئازادی و عه‌قڵێتێکی به‌ربه‌ری که به هیج شێوه‌یه‌ک پاساوی بۆ نیه بۆ دڕنده‌ی بونمان و لێسه‌نده‌نه‌وه‌ی مرۆڤ بونمان
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

