دوعا گیان
دوعا گیان به مه‌رگیشم ،، مه‌رگت فه‌رامۆش ناکه‌م

ئیسماعیل که‌ریم
ئه‌لمانیا
www.ismail-karim.com
من ده‌توانم
ڕێگه‌ی مه‌نفا بگرمه به‌ر
تاڵاو ژانی تاراوگه
به‌شه‌وێکی مه‌ست بوونی، بێ ئاگا له ژین
له که‌ناری ده‌ریایه‌کی سه‌ر شێت و توڕه‌و هه‌ڵچودا
خه‌می ئه‌نفال وهه‌ڵه‌بجه ده‌رکه‌م له سه‌ر
*******
خۆم پاشماوه‌ی کیماباران و ئه‌نفالم
ڕۆڵه‌ی عومه‌ری خاوه‌ر و
خاکی به سوتماک کراوی
هه‌ڵه‌بجه‌ی له خوێن گه‌وزاوم
*******
من ده‌توانم
جار نا جارێ
ئه‌زیزانم
ئه‌وانه‌ی به به‌رچاو خۆم و خه‌ڵک و خواوه
له چه‌ند چرکه‌یه‌کی کورت‌دا
بێ ماڵئاوا
ته‌نهاو ته‌نها جێیان هێشتم
ئۆقره‌یان له‌به‌ر نه‌هێشتم
سه‌دا شه‌و بۆ مه‌رگی ناواده‌یان
بۆ خه‌زانی ڕه‌شی مه‌رگی
هه‌ڵوه‌رینی چرۆ وگوڵی
باخی ته‌مه‌نی سوتاویان
فرمێسکی خوێنیان پێ ڕشتم
چرکه ساتێک له یادیان که‌م
که بێ هۆش و به بێ ئاگام
ئه‌و کاتانه‌ی خۆم سه‌ر مه‌ستی
ده‌ستی باده‌ی ئه‌م دوونیا پڕ هیچه ده‌که‌م
*******
من ده‌توانم
تاو نا تاوێک
نه‌چمه‌وه سه‌ر ئه‌و کۆڵانه‌ی
ده‌مباته‌وه سه‌ر شه‌قامی
شارێکی به ڕۆژ کوژراوووو
خاکێکی له بیر کراوووو
خانه‌واده‌ی به جێ ماوو ووو
یادگاری سووری خوێناوم
*******
به‌ڵام دوعا
خوشکه به خوێن سوور بوه‌که‌م
به مه‌رگیشم
ڕه‌نگی سووری فالینه‌که‌ت
سووری خوێنی ڕه‌نگی ئاڵت
چاوی خوێنی پڕ پرسیارت
قژی ڕه‌شی له خوێن سوورت
له دوو دیده‌م
له دڵمدا
له بونمدا
له ئێسته‌و داهاتوێشمدا
ده‌ستی هاناو دڵی پڕ عه‌شقی پیرۆزت
ناتوانم قه‌ت له یاد بکه‌م
*******
له دوای مه‌رگت بۆ هیچ به‌ردێک
ڕه‌ش یان سپی
قاره‌مان بێ
به‌رز یان نه‌وی
جارێکی تر له ڕسته‌ی هۆنراوه‌یه‌کم
هانای به‌رگری بۆ نابام
مادامێ وا
بونه باعیس
شکانی ڕۆحی پیرۆزت
*******
چه‌ند به داخم ئه‌و کاته‌ی خوا
بێ ده‌نگ بێ ده‌نگ دانێشتوه‌و
نایه‌ت به‌ده‌م هاناو هاواری ئه‌م مه‌رگه‌ت
نازانێ چه‌نده به سۆیه
ڕۆحه له خاچ دراوه‌که‌ت ؟؟؟
نا ببوره
جه‌سته‌ی سووری
به بلۆک و به‌رد شکاوه‌که‌ت
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


saye
به بي خه م سه ر بنيره وه دوعا گیاني جه‌سته به خوين سور ، ترسا‌و له ژ ير ڕ‌ه حمه تى ده‌ستانى ڕ‌ه شى پر له به رد له ياد کردنت مه حاله تۆ قوربانى خۆشه ويستيت له وولاتي گه راوه بۆ سه رده‌مي سه ر په ر ين و به رد و چه قۆبه ده سته کان ، ده ک خه جاله ت بيت ئه ي پياو که خوينى دوعات حه لال کرد له ژير به هانه ي هه لبه ستراوى نا و ميشكي بۆگه نى خۆ تا، ته نها له به ر ئه وه ى تينووى خوين و کو شتنى ، به بۆنى خۆ شه ويستى كه ڕ و كاس و کو ير يت