باجی عه‌شق
چه‌ند ئه‌سته‌مه باجی عه‌شق مه‌رگ بێت؟؟؟
ئیسماعیل که‌ریم
www.ismail-karim.com
قه‌ده‌ری کچ و ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی به گشتی و کوردستان به تایبه‌تی تا ئێستاش ئه‌و قۆناغه پڕ له مه‌رگه‌سات و خوێناویه‌ی تێنه‌په‌ڕاندوه، که هاتنه خواره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی به‌ربه‌ریه‌تی پیاوان وکلتوری ڕه‌شی کۆمه‌ڵگا بۆ ناو سه‌رجه‌م کایه‌کانی ژیانی گشتی و تایبه‌تیان و بڕیار دانیان له له‌لایه‌ن باوک و براو خێڵ و عه‌شره‌ت له‌سه‌ر ته‌واوی چاره‌نوسیان …
کوشتنی کیژه یه‌زیدی(دوعا)* له‌م ڕۆژانه‌دا به قیزوه‌نترین و دڕه‌نده‌ترین شێوه، گه واهی ئه‌وه ده‌ده‌ن که پیاوانی ڕۆژهه‌ڵاتی(له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو پیاوێکی مرۆڤ دۆست و ئازادی خواز) هه‌تا ئێستاش نه‌یان توانیوه ئه‌و به‌رگه دڕندانه له خۆیان داماڵن،، ئه‌گین هیچ یاسایه‌ک نیه له‌م سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌دا له‌م قۆناغه‌ی ئێسته‌ی مرۆڤایه‌تیدا له ئاست ئاوا کوشتن وهه‌تک کردنی رۆحی کیژه دلخوازێک ویژدان و سۆزی نه‌یه‌ته جوڵه،، گه‌ر ویژدان مابێ لای پیاوانی ڕۆژهه‌ڵات؟؟؟
به‌ڕاستی به بینینی ئه‌و دیمه‌نه‌ی هه‌ت کردن وکوشتن و په‌رت په‌رت کردنی جه‌سته‌ی له خوێن گه‌وزاوی ئه‌و کیژه به ده‌ستی ئه‌و هه‌موو دڕنده و به‌ربه‌ریانه‌ی به ناوی مرۆڤ و پیاو،، ئینسان شه‌رم دایده‌گرێت له پیاو بوونی خۆی له کۆمه‌ڵگایه‌کی وادا که هیچ مانا‌و به‌هایه‌ک ناهێڵنه‌وه بۆ مرۆڤه‌کان به گشتی و بۆ ئێمه‌ی پیاوان به تایبه‌تی
لێره‌وه‌یه له دووباره بونه‌وه سه‌د باره بوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌رگه‌ساتانه‌یه، هه‌ر رۆژه و له ماڵێک، گوندێک، شارێک( دوعا)کان به ده‌ستی براو باوک و عه‌شره‌ت،کۆمه‌ڵ، ده‌بنه قوربانی چه‌قۆ و به‌رد و گوله‌ی ده‌ستی پیاوان، ته‌نها له پێناوی ئه‌وه‌ی که هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی هه‌ڵمژن، وه‌ک مرۆڤ بتوانن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن،، ته‌نهاو ته‌نها ئه‌مه‌یه تاوانی گه‌وره‌یه‌ی ئه‌م مه‌خلوقه له خوێن گه‌وزاوه‌ی ژنان به‌ده‌ستی پیاوی تاسه‌ر ئێسقان دڕنده و به‌ربه‌ریه‌ته‌وه…
چه‌ند باره بوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌تڵ و عامه‌ی کچان وژنان له عێراقی به ناو فیدڕاڵ و کوردستانی سه‌ربه خۆدا ، هه‌موو ئه‌و بانگه‌شه‌و درۆ و ده‌له‌سانه‌ی ناو ڕاگه‌یاندنه‌کان و رۆژنامه ڕوو زه‌رده‌کانی ده‌سته‌ڵات به درۆ ده‌خه‌نه‌وه، که له وڵاتیکی وادا قومێ ئازادی هه‌بێت بۆ مرۆڤه‌کان، ده‌وڵه‌ت یه‌ک هه‌نگاوی هه‌ڵ هێنابێ بۆ سیسته‌مێکی دیموکراسی، له کاتێکدا ته‌نها له سه‌ر ئه‌وینێکی ئینسانی مه‌عریفه‌ی پیاو بگاته ئه‌و ئاسته‌ی مامه‌ڵه‌ی سه‌ر ده‌می به‌ردین بکات له‌گه‌ڵ کیژه‌که‌یدا
دڵنیام له‌وه‌ی نه هاتنه ده‌نگی ده‌سته‌ڵات له ئاوا کاره‌ساتێکدا، نه بونی ڕێپێوان و پرۆتێست کردنی ئه‌م به‌ربه‌ریه‌ته، داڕژانی ته‌وای ژنان بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان و به دادگای کردنی ته‌واوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که خاوه‌نی تنۆکێ له سۆز‌و مرۆڤایه‌تی نین،،، ئه‌گه‌ری نه‌ک دووباره بوونه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵکو ئه‌مه زه‌نگی مه‌رگیکه بۆ هه‌موو ئه‌و کیژانه‌ی، که ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان هه‌بێت ڕۆژێک له‌سه‌ر خواستی خۆیان بڕیاری چاره‌نووس و هه‌موو شته تایبه‌تیه‌کانی خۆیان بده‌ن ،، هه‌مان کاره‌سات و مه‌رگی ( دوعا) چاوه‌ڕانی ئه‌مان ده‌کات..
له هه‌ر وڵاتیکی دونیادا و له نێو هه‌ر سیسته‌مێکدا کچان و ژنان ته‌نها له چاوه‌ڕاوانی مه‌رگیان بن به ده‌ستی باوک ، برا، کۆمه‌ڵ ….هتد،، تاریکترین سه‌ده‌و به‌ربه‌رێترین ئا ینده چاوه‌ڕوانی ئه‌و گه‌له ده‌کات،، ئاینده‌یه‌ک که هیچ حورمه‌ت و به‌هایه‌کی تێدا نیه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان هه‌ست به مرۆڤ بوونی خۆیان بکه‌ن،، هێنده نه‌بێت وه‌ک یاسای دارستان بێهێزه‌کان ببنه نێچر و قوربانی به هێزه‌کان،، له‌م نێوه‌نده‌شدا دیاره کچان و ژنان یه‌که‌م نێچرو دواهه‌مین قوربانی ئاوا یاسایه‌کن که پێی ده‌وترێ یاسای دارستان..
هه‌رچه‌نده من دڵنیام له ئێسته‌ی عێراقدا ئاوا یاسایه‌ک رێبه‌رایه‌تی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ده‌کات به‌ڵام له شکڵ و فۆرمێکی تردا، له منداڵ دانیدا هه‌ر هه‌مان ئایده‌ی پێه بۆ ئه‌م گه‌له، که هه‌میشه هه‌موو ڕاستیه‌کانی ژیان ته‌نها لای پیاوانه‌و ته‌نها پیوان ده‌توانن قه‌رار له‌سه‌ر ئاینده‌یه‌کی ڕوناکی ژنان بده‌ن، به پێچه‌وانه‌وه هه‌رگیز له ئاوا ده‌سته‌ڵاتیک چاوه‌ڕێێ سات وکاتیکی لێ ناکرێت، که حورمه‌ت و که‌رامه‌تی به‌رزی مرۆڤایه‌تی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ مرۆڤه‌کان،، مادامێ له ئاست ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌ریه‌ی پیاودا نه ده‌نگێ نه ڕه‌نگێکی نیه و خاتر جه‌م لێی دانیشتوه…
کوشتنی ( دوعا) به‌و شێوه‌یه ، له‌م سه‌رده‌می به ناو شۆڕشی زانستی و عه‌وله‌مه بوونی جیهاندا ئه‌و په‌ڕی شه‌رمه‌زاری و ڕسواییه، بۆ ئاوا میله‌ت و گه‌لێك که باوک براو پیاوانی کچه عاشقێک ته‌نها له پێناو عه‌شقێک وتێکشانی هه‌موو ئه‌و سنوره ده‌ستکردانه‌ی به ناوی دین و بیر ی جیا لای ( دوعا) بڕیاری مه‌رگ بده‌ن به‌سه‌ریدا، ده‌زانی چه‌نده ئه‌سته‌مه باجی عه‌شق مه‌رگ بێت؟
هێنده ده‌ڵێم… وه‌رن با پێکه‌وه ده‌نگ هه‌ڵبڕین تا شۆفێری ئه‌م ماشێنی به‌ربه‌ریه‌ته ئێمه‌شی هه‌ڵ نه‌دێراوه،،تا ئه‌م هه‌ڵۆ ڕه‌شه‌ی پیاو سالاری چاوانی ئێمه‌شی ده‌ر نه‌هیناوه،، هه‌تا ئه‌م ده‌شته سه‌وزه‌ی ڕۆحمان نه‌بۆته خه‌رابات به ده‌ستیانه‌وه،، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یه‌کترمان خۆش بوێت، دوور له چاوی سانسۆری ڕه‌شی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگای پیاو سالاری، ده‌نگ هه‌ڵبڕین هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ بڵێن
پیاو واته….. دڕنده، هێز چه‌قه‌ڵ، رێوی، سه‌گ
پیاو پیاوه‌و به‌س
ژن واته… زه‌عیفه، ترسنۆک، گرینۆک. ناقس ئه‌قڵ،کاڵا
ژن ژنه‌و به‌س
که‌واته مه‌رگگگگگگ بۆ پیاو
مه‌رگگگگگگ بۆ ژن
بژییییییییییییی ئینسان ، ئینسان، ئینساننننننننننننننننن
………………………………………………………………………..
(دوعا)* کچه
یه‌زیدیه‌ک بوو ته‌مه‌نی 17 ساڵ ، له‌م ڕۆژانه‌ی پێشودا به ده‌ست باوک وبراو عه‌شره‌ته‌که‌ی به دڕه‌ندانه‌ترین شێوه به‌به‌رد کوژرا،، ته‌نها تاوانی ئه‌م کیژه ئه‌وه بوو ، که شوی به دڵخوازه‌که‌ی کرد که ئیسلام بوو، ئه‌میش له پیناو عه‌شقه‌که‌یاندا ،ئیسلام بوونی خۆی ڕاگه‌یاند
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

