نیگات
نیگات له ئاسمانی چاوم
ئیسماعیل که‌ریم
له ئاسمانی چاو فرمێسک ده‌بارێ
تۆزی غوربه‌تم لێ ناکاته‌وه
شه‌پۆلی ده‌ریای گه‌وره‌ی دڵیشم
خه‌می چه‌ند ساڵه‌م کاڵ ناکاته‌وه
ڕۆحم شکاوه به به‌ردی مه‌نفا
وشه نایه‌ته سه‌ری زوبانم
ده‌شتی غه‌ریبی دوا گۆڕستانمه
گه‌رچی پاشماوه‌ی کیمابارانم
چه‌رخه‌که‌ی گه‌ردوون هه‌روه‌ها بووه
گه‌ڵای دره‌ختی عاشق هه‌ڵوه‌ریوو
به‌هار ی ژیان گه‌ڵا ڕێزان بێ و
خوێنی جه‌سته‌شم یه‌ک پارچه مه‌یوو
هه‌ڵه‌ی بوونم بوو یا ده‌ستی قه‌ده‌ر
منی هێنایه نێو زیندانی ژین
نه‌بوو ئازیزێ گوێ ڕادێری بۆم
بمخاته‌وه نێو باوه‌شی ئه‌وین
ئای بۆ ئه‌و شه‌وه‌ی ده‌بیه میوانم
مه‌ینه‌تی ته‌مه‌ن ده‌بڕێته‌وه
ده‌سڕه‌که‌ی ده‌ستت هه‌ر چاوه‌ڕێیم
فرمێسکی چاوم بۆ بسڕێته‌وه
که‌چاوی سروشت بۆ تۆ بنواڕێ
فریاد ڕه‌سی دڵ ته‌نها هه‌ر تۆ بی
بۆچی نامکه‌یته میوانی هه‌رده‌م
که تۆ پادشای دورگه‌ی ته‌نهام بی
دوونیا له چاوم بیابانێکه
هه‌تا بنواڕیی هه‌مووی هه‌ر لمه
ئه‌وینی تۆیه له‌م سه‌حرایه‌دا
بزوێنه‌ری گشت حه‌زو هه‌ستمه
ده‌ی وه‌ره و باوه‌ش بۆ ئه‌م ڕازه‌که
نه‌بادا مه‌رگ پێش وه‌ختمان که‌وێ
دوعای شه‌وانم بۆ نیگای دوورت
یاخوا مه‌رگی من پێش مه‌رگت که‌وێ
halabjayi@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

