مه‌رگی دایه
مه‌رگی دایه
ئیسماعیل که‌ریم
ئه‌لمانیا
halabjayi@hotmail.com
ئێسته پێچانه‌وه‌ی دواهه‌مین چرکه‌کانی دایه‌مه
له‌شه‌ڕه خوێناویه‌کانتان
هه‌ڵوه‌رینی دوا گه‌ڵاو زه‌رده‌خه‌نه‌ی بوو
له تۆفانی ڕه‌شی جه‌نگتان
خوێنی سووری جه‌سته‌ی دایه‌م
په‌ڵه‌ی ڕه‌شه به نێو چه‌وانی مێژوتان
پاڕانه‌وه‌م له‌خه‌ڵک وخوا
بۆ ساتێکیش
ئامێز بۆ ئه‌م کۆسته گه‌وره‌م ناکاته‌وه
جارێکی تر هیچ باوه‌شێ
وه‌ک وکۆشی گه‌رمی دایه‌م
ده‌رگای خۆشی بۆ منداڵیم ناکاته‌وه
شه‌ونمی هیچ گه‌ڵایه‌کیش
وه‌ک به‌یانیه ته‌ڕه‌کانی سینه‌ی دایه
منداڵیم بۆ ناشواته‌وه
هه‌رگیز له ئێوه خۆش نابم
منداڵیمتان بێ نازو کۆشی دایه کرد
ئومێد‌و خه‌ونه‌کانیشم
بۆ ڕۆخی جه‌نگه‌کانتان برد
بۆ من ژیان هه‌موو جوانی ماناکانی خۆی له‌ده‌ست دا
کاتێ ده‌ستی گه‌رمی دایه سارد‌و سڕ بوو له‌ده‌ستمدا
منیش ده‌ڕۆم له‌گه‌ڵ دایه
به‌ره‌و بناری ئاوا بوون
خه‌جاڵه‌تی بۆ ئێوه بێ
منتان خسته نێو گێژاوی
مه‌رگی دایه و
ئه‌م که‌رنه‌ڤاڵه‌ی جه‌نگ و بوون
*منداڵێکی نه‌یجیری به‌ده‌م گریانه‌وه هه‌وڵی ڕاکێشانی دایکی ده‌دات، بێ ئه‌وه‌ی که بزانێت دایکی گیانی له‌ده‌ست داوه، دایکی لاشه‌یه‌کی سارد‌و سڕی بێ جوڵه‌یه،،که‌س ئاگای له فرمێسکی به کوڵی ئه‌م منداڵه نیه، هه‌ریه‌که‌یان سه‌ریان به خه‌مه‌کانی خۆیان کردوه، بۆ مه‌رگی دایک و باوک وبراو خوشه‌که‌کانیان ، ته‌نها وێنه‌گره‌که نه‌بێت

* ئه‌م وێنه‌یه له ماڵپه‌ڕی ئاری وه‌ر گیراوه
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

