یه‌که‌م هه‌نگاو
یه‌که‌م هه‌نگاو هی کوڕ بوه نازی کچی هه‌ڵگرتوه
تانامه‌یه‌کی داوه‌تێ توشی سه‌د ده‌ردی کردووه
زۆر له مێژه گوێم له‌م گۆرانیه بوه، ئه‌و ده‌مان ته‌مه‌نم هه‌شت نۆ ساڵێک ده‌بوو، زۆر تامه‌زرۆی هۆنراوه‌که و هه‌م ئاوازه‌که‌ش بوو ڕۆژانه له‌به‌ر خۆمه‌وه له قوتابخانه، له ماڵ، شه‌وان هه‌تا چاوانم ده‌چوه خه‌وئه‌م گۆرانیه‌م ده‌وته‌وه،
ته‌وای هۆنراوه‌که‌م له‌به‌ر بوو،، به‌ڵام گرفتی گه‌وره‌م ئه‌وه‌بووهه‌رچه‌ند لێکدانه‌وه‌م ده‌کرد بۆ ووشه به ووشه‌ی هۆنراوه‌که هێچی لێ تێنه‌ده‌گه‌شتم ئه‌و ده‌مانه،، هه‌مێشه پرسیاریشم له براو، خوشه‌ک و، مامۆستای سروود ،ومامۆستای وانه‌ی کوردی، ده‌کرد مانای ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م بۆ شی بکه‌نه‌وه، به‌ڵام بێ سوود بوو،، چونکه ئه‌و ده‌مه‌ی هه‌ریه‌ک له‌و که‌سانه‌ی خه‌ریکی شه‌ن و که‌و کردنی هۆنراوه‌که ده‌بوون بۆم، به‌جارێ ده‌مدانه به‌ر ڕێژنه‌ی پرسیار،، پرسیار وه‌ک په‌پوله پایزه تا ده‌هات زیادی ده‌کرد، بۆیه که‌سی به‌رامبه‌ر هه‌ر زوو په‌تی ئارامی ده‌پساو ده‌یوت ئه‌ڵا که منداڵێکی زۆر بڵێی.!!!
مامۆستا ی سرود ده‌یوت… من نازانم بۆ یه‌که‌م جار خۆشه‌وستی که‌ی دروست بوو؟! له کام کیشوه‌ره‌وه هاته ناو ئێمه؟! یاخود لای ئێمه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ کیشوه‌ره‌کانی تر؟! به‌ڵام ئه‌وه‌ند ده‌زانم له‌وه‌تی مرۆڤ هه‌یه خۆشه‌ویستیش هه‌یه،، ڕه‌نگه پێش هاتنی مرۆڤ بۆ سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه‌ش خۆشه‌ویستی هه‌ر هه‌بوبێت؟!
به‌ڵام ئه‌وه‌م لا ڕوونه ئه‌م هۆنراوه‌یه ده‌ست نێشانی سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستیمان به‌وه بۆ ده‌کات یه‌که‌م چونه پێشه‌وه ویه‌که‌م داوا کردن لای کوڕ بوه،،
کوڕ بوه هانای بۆ کچه‌که هێناوه ئه‌و نامه‌ی ده‌ستی لێ وه‌ر گرێ،،
مامۆستا ئه‌و نامه‌یه چی تێدا نوسراوبوو؟؟؟
ڕۆڵه گیان.. ئه‌و نامه‌یه په‌یامی خۆشه‌وستی ئه‌و بو بۆ کچه‌که هه‌موو ڕاز‌و ئه‌ندێشه‌ی شه‌وان و چرۆی حه‌زوئاواته‌که‌نی له‌و نامه‌یه نابوو،، ئه‌و نامه‌یه گوزارش بوو له هه‌موو ئه‌و شتانه!!!
. بۆچی توشی سه‌د ده‌ردی ده‌کرد ئه‌و کات نامه‌که‌ی لێ وه‌ر ده‌گرت؟؟؟
ئافره‌ت مه‌خلوقێکی ناسکن دیاری خوای گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ،! که‌واته مافی ئه‌ویان هه‌یه هه‌ندێ ناز به‌سه‌ر پیاواندا بکه‌ن!!!
مامۆستا تۆ ده‌ڵێی ناز به‌ڵام هۆنراوه‌که ده‌ڵێ (ده‌رد)؟؟؟
ئه‌ڵاو ئه‌کبه‌ر له تۆ !!! ڕۆڵه گیان ئه‌وه ئه‌و شاعیره ته‌نها له‌به‌ر وه‌زن و کێشی هۆنراوه‌که‌ی وای نوسیوه!!! شاعیران هه‌روا دڵیان ناسکه ئه‌گین ئه‌وه نازه ئه‌و لێی بوه‌ته ده‌رد!!!
ئه‌گه‌ر کچێک هه‌مان هه‌ستی کوڕێکی هه‌بێت،،کوڕه‌که‌ش هێنده (ناز) ه که‌ی تۆ‌و (ده‌رد)ی شاعیره‌که ده‌کات به سه‌ر کچه‌که‌دا تا نامه‌که‌ی لێ وه‌ر ده‌گرێت؟؟؟
نه‌خێرررررررر نابێ و تا ئێسته‌ش نه‌بوه، کچ نامه به کوڕ بدا!!!
بۆ مامۆستا مه‌گه‌ر هه‌ردوکیان مرۆڤ نین؟؟؟
ئاخر ڕۆڵه گیان ئێمه کوردین، کلتوره‌که‌مان ڕێگه نادات کچانمان ئه‌وه بکه‌ن!!!
کلتوور چیه مامۆستا؟؟؟
تۆ زۆرت پێیه‌و که‌می ده‌رده‌خه‌یت ،، من مامۆستای سرودم ده‌توانیت پرسیاره‌کانت له مامۆستای کوردی بکه‌یت،، ببوره
مامۆستای وانه‌ی کوردی کلتور مانای چی مامۆستا؟؟؟
کلتور هه‌موو ئه‌وره‌فتارویاساو ڕێسایانه ده‌گرێته‌وه که سنور به‌ندی هه‌موو شته‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن له ئاستێکی دیاری کراودا، واته هه‌موو میله‌تێ خاوه‌نی کلتوری تایبه‌تی خۆیه‌تی، کلتور هه‌موو پرنیسیبه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌پارێزێت، هه‌موو مێله‌تێکیش شانازی ده‌کات به کلتوری خۆیه‌وه…
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م کلتوره‌ی ئێمه مایه‌ی شانازیه، بۆچی کچێک ناتوانێت نامه‌یه‌کی خۆشه‌ویستی بدا به کوڕێک؟؟؟
کوڕی خۆم ئێمه‌ی کورد ته‌نها خاوه‌نی کلتوری کوردی خۆمان نین ، به‌ڵکو پێک هاته‌ی کلتورێکی کوردی ئیسلامین،، وه ئه‌وه‌ی تۆش باسی ده‌که‌یت حه‌رامه وسزای گه‌وره‌شی له‌سه‌ر دانراوه،،!!!
مامۆستا وڵات هه‌یه خاوه‌نی ته‌نها کلتوری خۆیانن بن؟؟؟
به‌ڵێ وڵاتانی ئه‌وروپا خاوه‌نی کلتوری خۆیانن!!!
ئه‌ی بۆ ئێمه کلتوری خۆمانمان نیه به ته‌نها؟؟؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه گه‌لێکی موسڵمانین!!!
مامۆستا مه‌بستت چیه له سزای گه‌وره؟؟؟
واته ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره نه‌کات و له‌م کلتوره ئیسلامیه ده‌رچێت خوای گه‌وره له‌م دونیا سه‌رگه‌ردانی ده‌کات و سزای دۆزه‌خیشی بۆ ده‌بڕێته‌وه!!! دۆزه‌خ چیه مامۆستا؟؟؟ئه‌و دونیایه چه‌ند لێره‌وه دووره؟؟ چه‌ند گه‌وره‌یه؟؟ به چی بۆی ده چیت؟؟؟
هه‌سته بۆ ده‌ره‌وه بێ ئه‌ده‌ب،، به‌یانی باوکت له‌گه‌ڵ خۆت بێنه ئه‌و کات وه‌ره‌وه قوتابخانه.!!!
ساڵ هات و ڕۆی خولیام تا ده‌هات زیادی ده‌کرد بۆ خوێندنه‌وه‌تێکسته‌ئه‌ده‌بیه‌کان به تایبه‌تی هۆنراوه، چه‌ندین جار ئه‌م هۆنراوه‌یه‌م خسته ژێر میکرۆسۆبی بیرکردنه‌وه‌م بۆ به‌ده‌ست هێنانی وه‌ڵامه‌کانی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی منداڵیم …، به‌ڵام بێ سوود بوو سه‌فه‌ر کردنم بۆ یه‌کێک له وڵاته‌کانی ئه‌وروپا و نێشته‌جی بوونم وه‌ک هاوڵاتیه‌ک، زۆر کار ئاسانی بۆ کردم بۆ تاو‌و توێ کردنی ئه‌م بابه‌ته،،هه‌موو مانا‌و چه‌مک و ڕه‌هه‌نده‌کانی کلتورم ناسی، دۆزه‌خ وئیسلام وسزاوهتددد ناسی هاوڕێ و دۆستی زۆرم بۆ په‌یدا بوو سه‌ر به هه‌موو کلتوره جیاوازه‌کان، به کچ و کوڕه‌وه به جیاوازی ئاستی ڕۆشنبیریانه‌وه،که‌چی دیسانه‌وه هه‌ندێ پرساری ئه‌م هۆنراوه‌یه بویه ماخۆلانم،، یه‌که‌م هه‌نگاو بۆ ده‌بێت هی کوڕ بێت؟ خۆ ئێره نه کوردستانه‌و نه کلتوری ئیسلامی تێدایه و نه که‌سیش به دۆزه‌خ سزا ده‌درێت؟ ئه‌دی بۆچی هه‌ر کوڕ یه‌که‌م هه‌نگاو هه‌ڵ ده‌هێنێت؟ بۆ کچان توشی سه‌د ده‌ردت ده‌که‌ن ئه‌و کات سوکه په‌یمانێکت ئه‌گه‌ر پێ بده‌ن؟؟؟
له دڵی خۆمدا وتم ڕه‌نگه ئه‌م دیارده‌یه په‌یوه‌ندی به ئاستی ڕۆشنبیری که‌سه‌کانه‌وه هه‌بێت،،خانمیک گه‌ر رۆشنبیر بێت به ماناکانی ڕۆشنبیری، ئه‌وه به دڵنیایه‌وه ده‌توانێت ئه‌م به‌رگه له‌به‌ر خۆی داماڵێت و ئه‌م سنوره تێک بشکێنێت،، خانمیکی ڕۆشنبیر ده‌مێکه چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشیه سادیه‌ی کردوه له خۆیدا،، ئه‌وه بوو که‌ڵکێکی چاکم وه‌ر گرت له به‌رهه‌می ته‌کنه‌لۆژیای سه‌رده‌م دونیای کۆمیته‌ری پێ ئاشنا کردم. کۆمیته‌ر بویه هاوڕیه‌کی هه‌میشه‌یم ، له‌و ڕێگه‌یه‌وه توانیم په‌یوه ندی له‌گه‌ڵ چه‌ند خانمێكی نوسه‌ر و شاعیر و هونه‌رمه‌ند هتددددد دروست بکه‌م،، که زۆربه‌یان خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌میکی چڕ‌و پڕ و قه‌باره گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بین !!! ڕۆژانه له سایته کوردیه‌کاندا به به‌رده‌وامی بابه‌ت بڵاو ده‌که‌نه‌وه،،،
زۆر جار له‌گه‌ڵ ئه‌و خانمانه‌دا له چاتی (م.س.ن) یاخود له (پاڵتاک)ده‌که‌وتینه نوسین پێکه‌وه‌من هه‌میشه چه‌ند ڕسته‌یه‌کم ده‌نوسی بۆیان که‌چی نوسینه‌کانی ئه‌وان له مه‌داری ئه‌م چه‌ند ووشه‌یه تێ نه‌ده‌په‌ڕی ( به‌ڵێ ،، وایه ،، که‌ی،، چۆن ،، به‌ڕاست،، ده‌ستت خۆشبێت ،،هاهاهاهاهاهاهاها ،،سوپاس ،، هتدددددد) به‌ڕاستی مرۆڤ ده‌که‌وێته گومانه‌وه که ئه‌و هه‌موو نوسین و بابه‌تانه زاده‌ی بیری ئه‌م خانمانه خۆیان بن، ئه‌گین که‌ی ڕه‌وایه بۆ خانمێکی ئه‌دیب هێنده ده‌سته‌و سان بێت به‌م جۆره ووشه‌و تێکستانه به‌رده‌وامی بدات به هاوڕێیه‌تی،،؟؟ یاخود ده‌یان جار ده‌ته‌وێت ئه‌و نامه‌یه‌یان بده‌یتێ هه‌ر وا به سانای لێت وه‌ر ناگرن هه‌تا توشی سه‌د ده‌ردت نه‌که‌ن!!!
تۆ بڵێی ئه‌مانیش هه‌تا ئێسته هه‌ر (ناز)ه که بکه‌ن که مامۆستای سروود پێی ووتم؟؟؟
یاخود له ترسی سزاکه‌ی دۆزه‌خه که مامۆستای کوردی بۆی باس کردم؟؟؟
یان ده‌یانه‌وێت هۆنراوه‌ی ئه‌م شاعیره به درۆ نه‌خه‌نه‌وه، بۆ هه‌تا هه‌تایه نامه هه‌ر به‌ده‌ست کوڕه‌وه بێت کچیش هه‌ر ده‌ردی بداتێ؟؟؟
ئیسماعیل که‌ریم
ئه‌ڵمانیا
halabjayi@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

