مه‌نفا
مه‌نفا

ئیسماعیل که‌ریم
ئه‌ڵمانیا
halabjayi@hotmail.com
من لێره‌وه
له دورگه دووره‌کانی جنونه‌وه
حه‌سره‌ت و ژان وه‌ک هه‌میشه
له بانیژه‌ی ئه‌م ته‌مه‌نه‌م هه‌ڵنیشتوه
به هینده‌ی به هه‌لم بوونی ده‌ریاو
گشتڕه‌وی په‌یڤه جوانه‌کان و
حه‌ساده‌تی که‌ڤه ڕۆژ بردوه‌کان
فرمێسک له چاوم ڕشتوه
له ڕۆژگاری پایزو،وه‌رزی وچانی ئاگاهی
به‌هارم لی بزره‌و
به ترسێکی منداڵانه
ئاوڕ له زستانه سه‌خته‌کانی ته‌مه‌ن ده‌ده‌مه‌وه
که بۆ جارێکیش
کانیه‌ک گوزه‌ری نه‌کرد به‌چه‌مه وشکه‌که‌ی ڕۆحمدا
بۆ هه‌موو ئه‌و توله ڕێگانه‌ی
له ڕۆژانی په‌ژمورده‌مدا
نه‌یان بردمه‌وه به‌رده‌م تاڤگه‌کانی جوان بونه‌وه
ئێسته لێره له دامێنی مه‌نفای ساردی ووشک بونه‌وه
زۆر دره‌نگه که بتوانم
له نیهێنیه‌کانی مه‌رگ و عه‌شق و حه‌قیقه‌ت تێ بگه‌م
په‌ی به رازی سه‌مایی ئه‌و گه‌ڵایه به‌رم
له‌گه‌ڵ یه‌که‌م فه‌سڵی ماڵ ئاوای بووندا
په‌یامی ئه‌وین و به‌هاریکی نوێ نه‌دا به گوێچکه‌ی دڵمدا
دره‌نگه بتوانم ڕوخسارم ده‌مه به‌ر شنه بایه‌ک
که له سنگی ئێواره‌یه‌که‌وه هه‌ڵ ده‌کا
بۆ ئه‌ستێره‌ی ئاسمانێک بنواڕم
له چاومدا توایه‌وه و ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕا
تازه قه‌ده‌ر منی به‌خشی
به کۆڵانه تاریکه‌کان
به بێزاری ئه‌و دیوو ده‌ریا
به‌شه‌وه نسرمه‌کان و
دڵه بێ ڕه‌حمه‌که‌ی مه‌نفا
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

