کازێوه
کازێوه… تارای شه‌ونمی له‌سه‌ره‌و خه‌نده له‌نێو قه‌د باڵه‌کانه‌وه،،بۆ سه‌ر لێوی ژنانی کۆمه‌ڵگا دێنێته‌وه
به (کازێوه ساڵه‌ح) ی ماندو نه‌ناس ومرۆڤ دۆست پێشکه‌شه

ئیسماعیل که‌ریم
ئه‌لمانیا
halabjayi@hotmail.com
که‌من ئه‌و ژنانه‌ی ته‌مه‌نیان ته‌رخان کردوه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی پارچه شکاوه‌کانی ڕۆحی ئافره‌تان، په‌نجه‌کانیان ته‌نها بۆ داگیرسانی چرای ماڵی ئه‌و دڵانه‌ی ساڵه‌هایه به‌ده‌ستی کۆمه‌ڵگای پیاو سالاریه‌وه خامۆش کراون،
گوێ بۆ که‌رنه‌ڤاڵی ئه‌و ئافاتانه هه‌ڵ بخات که له‌شه‌ڕه خوێناویه‌کاندا ته‌وای ژنانی کۆمه‌ڵگا تیا وون کرا،داوای شکانی هه‌موو ئه‌و قه‌فه‌سانه بکات که دیوار‌و پایه‌گاکانی له‌سه‌ر بناغه‌ی کلتوورو نه‌ریتی هه‌زاران ساڵه دروست بوه، ڕێگر بێت له‌هه‌موو ئه‌و ڕه‌شه‌بانه‌ی که‌تاکه گوڵێکیان به چڵه‌وه نه‌هێشت له باخچه هه‌رده‌م سه‌وزه‌کانی ژناندا، هه‌موو کۆڵانه‌کانی مه‌نفا ته‌ی بکات بۆ دۆزینه‌وه‌ی مه‌رگی ئه‌و پاکیزانه‌ی هه‌تا ئێستاش ئاهه‌نگی شه‌وه سوره‌کانیان پێ گه‌رمم ده‌که‌ن،له نهێنی هه‌موو وه‌رزه‌کانی ساڵ بگا‌و له میحرابی خودی ژنه‌وه گۆرانی بۆ به‌یانیه‌کی نوێ بڵێ، بۆ میهره‌بانی کچه عاشق و دڵ شکاوه‌کان بۆ هه‌ناسه ساردی ژنه سه‌راپا ژین تاڵه‌کان باوه‌شی سۆز‌و کۆشی ئه‌وین بێت…،
که‌من قه‌ڵه‌می ئه‌و ژنانه‌ی په‌ڵه هه‌ورێکی به‌هار دابارێنن به‌سه‌ر کێڵگه ووشک وتینوه‌کانی قه‌یره کچانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی له‌مه‌ڕ ئێمه، له‌مه‌نفادا هه‌موو شه‌وێ به چاوی ڕۆح، به گوێی دڵ ئاگای له سوتان و خۆ کوژی ژنان بێت….
ئه‌وه کازێوه‌یه بۆ خه‌می دره‌خته‌کان ومه‌رگی گوڵه گه‌نم و کوژانه‌وه‌ی چراکان و گه‌نجێتی ڕاهیبه پیره‌کان سه‌خترین سه‌فه‌ری ژینی هه‌ڵگرتوه بۆ ئه‌و دیوی ئه‌م ئاسمانه داخراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به کۆتره بێ ده‌نگه‌کانی ژنان بڵێ… ڕازی مه‌بن به گومه‌زیه‌ک سه‌دان ساڵه په‌ڕو باڵی فڕینی لێ یاساخ کردوون،هه‌رگیز چاوه‌ڕی ده‌ستی ئه‌و پیاوانه مه‌بن، که‌ده‌ستیان مشتێ باران هه‌ڵناگرێت، به‌دارستانیکدا گوزه‌ر مه‌که‌ن جریوه‌ی تیادا نابیسترێت،هه‌موو ئه‌و ئاوێنانه بشکێنن ڕوخسارتان به‌ش به‌ش و پارچه پارچه نیشان ده‌دات، ئه‌و ماڵانه جێ بهێڵن سه‌بووری ته‌نیایتان نادات، له‌و تاڤگانه ده‌ستنوێژ مه‌گرن عه‌یامێکه گۆرانیه‌کی بۆ دره‌ختی باخچه‌که‌تان نه‌هێناوه، له‌ناو لمیکدا یادگاری مه‌نوسنه‌وه، که‌پرن له توکی وه‌ریوی هه‌زاران عاشقی درۆزن، عه‌شق مه‌که‌ن به به زمانێکی سپیه‌وه له‌ناو ئه‌م توتیه ڕه‌شانه‌دا که ئابڕوی پیاوانیان بردوو حورماتیان بۆ پاکیزه‌ی ژنان نه‌هێشته‌وه…
کازێوه‌یه…هه‌زاران نشێو‌و هه‌زاران دارستان ته‌ی ده‌کا، هه‌زاران دڵ به بارانی خۆشه‌ویستی پینوسه‌که‌ی ده‌شواته‌وه،وه‌ک گه‌ڕیده‌یه‌کی ماندوو نه‌ناس سه‌ر قافڵه‌ی ئه‌و کاروانه‌یه ساڵانیکه به‌ڕێوه‌یه، له‌گه‌ڵ یه‌که‌م گزنگی خۆری به‌یاندا مژده‌ی کازێوه‌یه‌کی ڕوون بۆ ژنانی ئه‌م کۆمه‌ڵگا دێنێته‌وه.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

