دیمیترۆف
بمان به‌خشه دیمیترۆف

ئیسماعیل که‌ریم
halabjayi@hotmail.com
ئێمه پێمان ده‌وترێ میله‌تی کورد، خاوه‌ن هه‌رێمیکی سه‌ربه‌خۆین له سوچێکی ئه‌م کیشوه‌ره به‌رینه‌دا،، خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات وپه‌ڕله‌مان و ده‌یان وه‌زیر و وه‌زاره‌تین له‌هه‌موو بوار‌و وه‌زاره‌ته جیاجیاکاندا،، خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌کی زۆر و کۆشکی به‌رزو نوێترین جۆری ئۆتۆمبیل و فڕۆکه‌خانه‌ی نێو ده‌وڵه‌تین،،،
هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریکاو په‌یوه‌ندیه‌کی توند‌و ندو تۆڵمان هه‌یه له گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپاو دۆستایه‌ته‌کی له مێژینه‌ش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێمان له هه‌موو ئاسته‌کانه‌وه،،، خاوه‌ن کلتورو شۆڕش و جوگرافیا‌و مێژوو سنور‌و ده‌ستورو زانکۆ‌و سه‌رکرده‌ی سیاسی و ئاینیی سه‌دان ساڵه‌و….هتدددد سه‌دان وهه‌زاران چه‌مکی تریش که پێناس و گوزارشت بێت بۆ هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ…،،
خاوه‌نی چه‌ندین قۆناغی خه‌باتی بێ ووچان و کۆڵنه‌دانین نه‌ک بۆ هه‌رێمێک به‌ڵکو بۆ ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆش،، میله‌تیکین هێنده ماندوو له شۆڕش و خه‌باتدا، له‌سه‌رکه‌وتن و شکستدا،له‌هه‌ڵبه‌زین و دابه‌زیندا، له قوربانی و خوێن به‌خشیندا،له‌ماڵ وێرانی و خاک سوتاندا،له وه‌یشومه‌و وشکه ساڵدا، ڕه‌نگه توانای ئه‌وه له‌که‌سماندا نه‌مابێ چه‌ند فرسه‌خێکی تر له چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌ی بورکانی شۆڕشێکی تر بین ئازادمان کات…، ئاخر ده‌زانیت ئه‌م میله‌ته چه‌ندین ساڵه کاروانی شۆڕشی به‌ڕێوه‌یه‌و نایه‌ڵن بگاته مه‌نزڵ؟ ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژه خه‌ریکی دروست کردنی کۆشکی ده‌وڵه‌ته‌و که‌چی له له‌ناکاودا ده‌ستێکی بیگانه دێت و ده‌یڕوخێنیت؟ سه‌دان به‌هاره باخچه‌و گوڵه‌کانی نیشتیمان به خوێنی ڕۆڵه‌کانی ئاو ده‌دات له پڕا به شه‌خته‌یه‌کی وه‌یشومه‌ی زستانی ساڵ گه‌ڵاو گوڵی هه‌ڵده‌وه‌رێنن؟
دوای قه‌ده‌رێک له خاک سوتانمان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌ک به‌یه‌کی شۆڕشه‌کانمان، زیندانی وسوکایه‌تی کردن به هه‌موو به‌ها به‌رزو پیرۆزه‌کانمان، ئه‌نفالی سه‌دو هه‌شتاو دوو هه‌زار که‌سی بیتاوانمان، وشک کردنی سه‌دان کانی وڕوباری گونده‌کانمان، به‌سوتماک کردنی شارێکمان له به‌هاری وه‌رزی ساڵدا هه‌ڵوه‌راندنی باڵی پێنج هه‌زار په‌پوله‌ی عاشقم له چرکه ساتیکدا،بێ سه‌رو شوین کردنی هه‌شت هه‌زار ئه‌ستێره‌ی گه‌شی ده‌م به‌جریوه‌ی بارزانیمان له ئاسمانی ئه‌م هه‌رێمه به‌به‌رچاوی خوا‌و مانگه‌شه‌و ئاوا کردین،،،هه‌تا ئێسته ئه‌م زامانه ساڕ‌ێژ نه‌بوون، کزه‌ی مه‌رگی ڕۆڵه کوژراو له‌جه‌رگ ودڵی دایکانمان هه‌ر هه‌ڵده‌ستێ، هه‌تیو که‌وته‌ی منداڵانی بێ نازمان، کۆست که‌وته‌ی چه‌ندین باوکی ڕیش سپیمان،، ماڵوێرانی و خاکه سه‌ر و کوێربونه‌وه‌ی هه‌موو کانیاوه‌کانمان،، ئه‌وه‌ی ویستیان پێان کردین، ئه‌وه‌ی نه‌شیا پێیان ووتین، شتێک نه‌ما ناوی ژیان بێت له‌م هه‌رێمه،، زیندانه‌کان هه‌مووی باوک وبرای ئێمه‌ی تێ ئاخێنرابوو، سیاه پۆشی جل‌و به‌رگی هه‌ر چوار فه‌سڵه‌ی خوشک و دایک و ده‌زگیرانمان بوو،، له هه‌موو قه‌د باڵ و گوێ چه‌م و بن دار‌و تاشه‌به‌ردیکدا لاشه‌ی له خوێن گه‌وزاوی شه‌هیدێکمانی تیا ئه‌سفه نده دراوه، گۆڕستانه‌کانمان له هه‌موو شوینێکی تر ئه‌م هه‌رێمه قه‌ڵه‌باڵه‌خ تر بوو، هه‌موو روخساری شارستانیه‌تی گه‌وره‌ی میزۆپۆتامیا ماننیان شێواند بوو ته‌نانه‌ت جوگرافیاکه‌مانیش خراپ شێواند، شێواندنێک ڕه‌نگه به ده‌یان ساڵی تریش نه‌توانین نه‌خشه‌ی ئه‌م هه‌رێمه له ئامێز بگرینه‌وه، به‌ڵام ……
به‌ڵام کاروانی شۆڕش له دوای شۆڕش، نه‌وه له دوای نه‌وه به‌ڕێوه‌بوو، په‌یامی یان مردن، یا سه‌ربه‌خۆی ده‌دایه ده‌ست یه‌ک، ئێمه مه‌رگمان پێ باشتر بوو له‌وه‌ی ژێر ده‌سته‌و زه‌لیلی و سوکایه‌تی قات و قڕی هه‌ڵبژێرین،، هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌م کاروانه ڕوباریک له خوین و مێژویه‌ک له سوتانی ڕه‌زو باخ خاک و خۆڵمان پێشکه‌ش کرد… شۆڕش به‌رده‌وامی هه‌بوو له هه‌نگاودا بوو بۆ ئاسۆی ده‌م که‌ل، بۆ سه‌ربه‌خۆی وبه‌خته‌وه‌ری وڵات، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ر چوار پارچه شکاوه‌کانمان، ئه‌و پارچانه‌ی ئێسته‌شی له‌گه‌ڵدا بێت به‌رده‌وام ده‌ریایه خوینی لی ده‌ڕوات، کاڵای کوشتن و بڕین و زیندانی کراوه به باڵای کوردبونیدا، دڵۆپی ئازادی تێدا نیه گه‌رووی وشکی کوردیکی تینوی پێ بشکینێ…!!!!
دیمیترۆف… ئه مه ته‌نها مێژویه‌کی کورتی ئه‌ستێره‌یه‌کی ئاسمانی ئه‌م هه‌ریمه‌ی له‌مه‌ڕ ئیمه بوو،دڵۆپیک بوو له‌و ده‌ریایی خوێنه‌ی ئێمه به‌خشیمانه ئه‌م نیشتمانه‌مان،به‌سه‌ر هاتی ته‌نها گه‌ڵایه‌کی وه‌ریووی ئه‌م باخچه‌یه‌مان بوو که ناوی (کوردستانه)
(ڕه‌نگه ئێسته ببپرسی ئه‌دی له چیتان ببه‌خشم؟ به‌ڕاستی مه‌رگه‌ساتیکی قوڵه ئه‌وه‌ی ئێوه له‌مێژووی مرۆڤایه‌تیدا تۆمارتان کردوه!!، میله‌تانی دونیا گه‌ر له ئێوه که‌متر قوربانیان نه‌دابی به شۆڕشه‌کانیان، ئه‌وا درۆم نه‌کردوه گه‌ر بڵیم زیاتریان نه‌به‌خشیوه، ئێوه میله‌تیکن له پێناو سه‌ربه‌خۆی و ئازادی‌دا خوێنتان ڕشتوه، خوێنیش واته سه‌ر بڵندی خۆڕاگری)
ڕاسته ئێمه ئاوا بوینه خاوه‌ن هه‌رێمی فیدڕاڵ وده‌سته‌ڵات و په‌ڕله‌مانی خۆمان، به‌ڵام سه‌رکرده‌کانمان به هاتنیان بۆ سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات هه‌موو هاوکێشه جوان و پیرۆزه‌کانیان پێچه‌وانه کرده‌وه، واته هاوکێشه‌کانی به‌ر له شۆڕش و دوای شۆڕش،به‌ر له ده‌سته‌ڵات و دوای ده‌سته‌ڵات،به‌ر له ئازادی و دوای ئازادی..
ئه‌م سه‌رکردانه‌مان بوون به‌ر له‌وه‌ی ببنه خاوه‌ن ده‌سته‌ڵات و کۆشکی به‌رزو سکی تێر و کورسی ئاڵتونی ده‌یان ووت( جوانترین سه‌رکه‌وتن ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌یه خوێناوی نه‌بوبێ، له‌وه جوانتر و پیرۆزتر سه‌ر بڵندتر ئه‌و میله‌ته‌یه که ئازادی به خوێن به‌ده‌ست هێنابێ) هه‌ر ئه‌مان بوون وانه‌ی خه‌بات و به‌ر خودانیان فێر ده‌کردین، به سه‌دان ووته‌ی به‌نرخی شۆڕشگێڕانه‌ی جوانیایان توتی ئاسا ئه‌ز به‌ر ده‌کردین ، مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مان نه‌بوون ده‌یان ووت (شۆڕشگێڕ پێوسته به ده‌ستێک تفه‌نگ وبه‌ده‌سته‌که‌ی تر پێنوس بۆ ئازادی هه‌نگاو بنێ؟؟) هه‌ر ئه‌مان بوون ده‌یان ووت (ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵن، هه‌ر شۆڕشێک پشتی له نیوه‌ی کۆمه‌ڵ بێت هه‌رگیز خۆری ئازادی لێ هه‌ڵنایه‌ت) دروشمی ڕۆژانه‌یان( نان،کار،سه‌ربه‌خۆی،ماف،زانست،ئازادی،په‌روه‌رده،ئاوه‌دانی).هتد
دیمیترۆف… هه‌ر ئه‌مان بوون، هه‌ر ئه‌م سه‌رکردانه‌ی ئێستامان بوون تۆیان به ئێمه ناساند به وته جوان و به‌رزو به نرخه‌که‌ت (پیاوی شیاو بۆ شوێنی شیاو) سه‌دان و هه‌زاران ووته‌ی به‌رزو به‌نرخی تریان فێر کردنین به‌ر له هاتنیان بۆ سه‌ر سفره‌و خوانی ڕازاوه‌ی ده‌سته‌ڵات، به‌ڵام زۆریانمان لا کاڵ بونه‌ته‌وه ئه‌م ووتانه، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و وتانه قه‌درو نرخیان نیه لای ئێمه، به‌ڵکو ته‌نهاو ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له زار‌و ده‌می ئه‌وانه‌وه ده‌رچوون،ئاخر به‌م وته جوانانه توانیان ئیمه بکه‌نه قوربانی پلانه گڵاوو به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان سه‌رکرده‌کانی ئه‌وسامان و پیاوه قه‌ڵه‌و بنماڵه خوا پێداوه‌کانی ئێستامان!!!
من ته‌نها ناوی تۆم له بیر ماوه‌دیمیترۆف له نێو ئه‌و هه‌موو خاوه‌ن وته به‌رزو جوانانه‌ی ئه‌وسادا، ئه‌ویش به خاتری ئه‌وه‌ی له زۆر شوین و جێگه‌ی ئه‌وسای پێش به‌هه‌رێم بونی سه‌ربه‌خۆمان ئه‌م وته‌یه‌ی تۆ نوسرابوو(پیاوی شیاو بۆ شوێنی شیاو)
به‌ڵام ئێسته زۆر به‌شه‌رمه‌وه ده‌ڕوانمه ئه‌م وته‌یه‌ی تۆ چونکه له‌م هه‌ریمه سه‌ربه‌خۆیه‌ی ئیمه‌دا ئێسته ته‌نانه‌ت له گه‌ڕه‌کێکک،شه‌قامێک،گوندێک، شارێک،قوتابخانه‌یه‌ک،مزگه‌وتیک تا وه‌زاره‌ت و په‌ڕله‌مان و حوکمه‌ت وده‌سته‌ڵاتیش جێگه‌ی ئه‌م ووته به‌رزه‌ی تۆ نابێته‌وه لامان،، ده‌مێ ساڵه سه‌رکرده‌کانمان په‌نجه‌ی په‌شیمانیان گه‌ستوه بۆ ئه‌و رۆژانه‌ی که ئه‌م ووته نه‌عله‌تێی تۆیان خسته سه‌ر زارمان،، چونکه لایان ڕوونه گه‌ر ته‌نها بۆ ڕۆژیکیش بێت پیاده‌ی ئه‌م وته‌یه‌ی تۆ بکه‌ن، ده‌بێت یه‌که‌م هه‌نگاویان هاتنه خواره‌وه‌ی ئه‌وان بێت له‌سه‌ر کورسی ده‌سته‌ڵات!
بۆیه ئێستاکه من ده‌ڵێم بمان به‌خشه دیمیترۆف یان ئه‌وه‌تا وته‌که‌ت بگۆڕه به (که‌سی نه‌شیاو بۆ شوێنی شیاو) یان ئه‌وه‌تا بڵێ ئه‌و وته‌یه‌ی جارانم سه‌رکرده و هه‌رێمێک به ناوی (هه‌رێمی کوردستان) ناگرێته‌وه،، ئه‌گینا قه‌ده‌رێ تر دڵنیام ناوی خۆشت و وته به‌رزه‌که‌شت له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌ک کاڵ ده‌بێته‌وه لامان، به‌ڵكوو ده‌چێته خانه‌ی عه‌ده‌مه‌وه!!
بم به‌خشه دیمیترۆف هه‌ناسه‌م کورت و شه‌رمنیشم تا که‌مێ باسی نیوه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ت بۆ بکه‌م که (ئافره‌ته) ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یان وت هه‌چ شۆڕشێک پشت له‌م نیوه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه بکات خۆری ئازادیان لێ هه‌ڵنایه‌ت،، خۆزگه ته‌نها جاریكیش گوێت شل ده‌کرد بۆ ئافره‌تیکی ئه‌م هه‌رێمه بتزانیایه چ دۆزه‌خێکیان بۆ تاو داون ئه‌م سه‌رکردانه‌مان له‌م هه‌رێمه‌دا؟؟؟؟
بمان به‌خشه دیمیترۆف
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

