شۆڕشی سپی
حه‌مید عه‌زیز
به‌کورتی شۆڕشی سپی واتای گۆڕانێکی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌م و بزوتنه‌وه‌یه‌کی میللی‌و یه‌که‌م هه‌نگاوی قۆناغێکی مه‌زنه بۆ گۆڕینی باری ناهه‌مواری گه‌لێکی که‌له‌پچه کراوی کۆیله به‌بیری سه‌قه‌تی خێڵ و خورافه ده‌وره دراو دیلی ده‌ستی کلتورێکی سه‌قه‌ت و دور له عه‌قلانییه‌ت که‌هاوڕای تێکشکانی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورده. شۆڕشی سپی هه‌وڵدانه بۆ گۆڕینی عه‌قڵی خێڵه‌کی و بۆماوه‌یی ده‌سه‌ڵات و بارکردنی ئاستی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌شوێنێکی خراپ و ئاست نزمه‌وه بۆ شوێنێکی باشتر‌و ئاست به‌رز که‌شایسته‌ی سه‌رده‌می نوێ بێت و روی شارستانییه‌تی گه‌لانی پێشکه‌وتوی پێوه دیاربێت.
شۆڕشی سپی خه‌بات و به‌رخۆدانی وشه‌و گۆڕان و دیموکراسیه‌ت و پێشکه‌وتن و شارستانییه‌ت و دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و راستی و مافی ئافره‌ت و منداڵ و هاوسه‌نگی چینایه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌رک و مافه به‌رامبه‌ر تاکی کورد له‌پێناو راستکردنه‌وه‌ی ژیانی چه‌وتی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری، که‌له‌مێژه به‌م یاسای راست و دروستی مرۆڤایه‌تی و مه‌ده‌نی بونه نامۆیه.
شۆڕشی سپی ده‌ریایه‌ک کار‌و شه‌ونخونی و له‌خۆبردویی و دڵسۆزییه بۆ خاکێکی سوتاو میلله‌تێکی سه‌قه‌تکراو به‌کلتوری کۆنی خورافه‌و ترس و تۆقان و درۆ. ئه‌م هه‌نگاوه پیرۆزه په‌یام و بانگی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵکی تێکۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرینه بۆ خاک و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه‌کی بنده‌ست و سته‌م دیده‌ی وه‌کو گه‌لی کورد که‌هه‌تا دوێنێ دیلی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی بو به‌ده‌ست به‌عسه‌وه وه‌هه‌روه‌ها دیسان ئه‌مڕۆ دیلی ده‌ستی کێشه‌ی چینایه‌تییه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆی کوردییه‌وه، بۆیه به‌بیری هۆشمه‌ندانی خاوه‌ن پێنوس و بڕوانامه‌و مرۆڤی به‌هێزو تاکی خاوه‌ن که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌کۆمه‌ڵدا کارده‌کات له‌پێناوی رزگاربونی میلله‌تی کورد له‌ده‌ست پارته چه‌قبه‌ستو کۆنه‌په‌رسته‌کانی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی کوردستان و هه‌رکه‌س به‌پێی رۆشنبیری و لێزانین و توانا‌و لێهاتویی خۆی خزمه‌ت بکاو ده‌ستێکی خزمه‌تکارو رزگارکه‌ربێت بۆ خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌ی خۆی و بچێته پێشه‌وه، بۆ به‌رگری له‌زوڵملێکراوان و داوای یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری بکات بۆ گه‌له‌که‌ی نه‌ک به پارتایه‌تی و ناسیاوی و خزم خزمێنه‌و من من و تۆتۆو ده‌ستوری کۆنی بۆماوه‌یی باوک و کوڕ‌و زیندوبونه‌وه‌ی سیستمی پاشایه‌تی و ئاغایه‌تی و شێخایه‌تی و به‌گایه‌تی که‌هه‌موی کار‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌رده‌می رزیو کۆن و به‌سه‌رچون و له‌گه‌ڵ بیروهۆشی ئه‌مڕۆی نوێ‌دا نه‌ک نابن و ناگونجێن، به‌ڵکو مایه‌ی شه‌رمێکی گه‌وره‌ن که‌مرۆڤ به‌و شێوه‌یه کۆیله‌و بنده‌ستی کێشه‌ی چینایه‌تی مرۆڤ خۆی بێت، وڵات و نیشتمانی به‌و بیره کۆنه به‌سه‌رچوه به‌ڕێوه ببات و گه‌نجه‌کان و لاوه‌کان بێکارو بێهیوا بڕۆن به‌ره‌و غوربه‌ت و چاره‌نوسی نادیار‌و که‌س و وڵاتی خۆیان به‌جێبهێڵن له‌به‌ر بێ‌کاری و نایه‌کسانی و نادادی به‌ڵام سه‌رکرده پیره‌کانمان که‌ته‌مه‌نی خانه‌نشینیشیان تێپه‌ڕاندوه‌و هه‌ڵه‌ی گه‌وره گه‌وره ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر چاره‌نوسی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌سه‌ر عه‌رشی ده‌سه‌ڵات چه‌قیبن و نه‌ڕۆن وه‌کو سیستمی تۆتالیتاریای تاریک و دیکتاتۆریه‌ت (dictation) خه‌ڵکیشی له‌سه‌ر بکوژن.
لێره‌دا ده‌توانین ئه‌و پرسیاره له‌نه‌ته‌وه‌که‌مان بکه‌ین و بڵێین ئه‌ی که‌واته میلله‌تی کورد بۆچی بێجگه له‌و هه‌مو نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانییه ده‌ریایه‌ک خوێنیشی به‌خشیه نیشتمان هه‌ر له‌سه‌رده‌می شێخ عه‌بدول قادری شه‌مزینی 1912 هه‌تا ئه‌مڕۆ که‌نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که له‌به‌رخۆدان و هه‌وڵ و کۆششداین که‌چی ناهێڵن ورته بکه‌ین و چاومان بکه‌ینه‌وه‌و پێ بگرین و پێبگه‌ین و له‌شوێنی خۆماندا بجوڵێین.؟. که‌واته دوای ئه‌و هه‌مو ته‌مه‌نه پڕناخۆشی و ئازاره بۆ وه‌ستاوبین و نه‌گۆڕێین.؟. به‌دڵنییاییه‌وه ده‌یڵێم ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین به‌جێ ده‌مێنین، چونکه ئه‌مڕۆ هه‌زاره‌ی سێیه‌و سه‌ده‌ی پێشکه‌وتن و پێشبڕکێی زانست و ژیان و شارستانییه‌ته.
شۆڕشی سپی و گۆڕان مه‌به‌ست له کار‌و خه‌باتی ریفۆرمیانه‌و ئاشتییانه‌ی مرۆڤی سه‌رده‌می نوێیه‌و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و وڵات پارێزیه‌کی نوێی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه که‌بۆ یه‌که‌مین جاره له‌مێژوی کۆنی 15 هه‌زار ساڵه‌ی بونی میلله‌تی کورد له‌ناوچه‌که‌دا سه‌رهه‌ڵبدات و به‌داخه‌وه نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده شۆڕشی پێشوی کورد هه‌موی شۆڕشی میللی و چه‌کداری و دور له شۆڕشی رۆشنبیری له‌م جۆره شۆڕشه کلاسیکییه کۆنه بوه، بۆیه ئه‌مجاره‌یان ئه‌م شۆڕشه سپی و گۆڕانخوازه هه‌نگاوێکی نوێی مه‌ده‌نیانه‌یه بۆ گفتوگۆ‌و له‌یه‌کحاڵیبون و پێکه‌وه ژیان به‌جیاوازی راوبۆچون له‌باتی شه‌ڕو ماڵوێرانی و چه‌ک و گوله‌و کوشتن. ئه‌م هه‌نگاوه رۆشنفیکریی و مه‌زنه پرۆسه‌ی تێگه‌یشتن و خه‌باتی رۆشنبیری و هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان و کاری جوانه بۆ سبه‌ینێ و شانازی و کاری باشه بۆ نه‌وه‌ی داهاتو.
به‌ڕای من ده‌بوایه ئه‌م جۆره خه‌باته که‌شێوه‌ی شۆڕشی رۆشنبیرییه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی خه‌باتی کورد بۆ ئازادی پێش 100 ساڵ ده‌ستی پێ بکردایه چونکه رۆشنبیری و گۆڕانکردن به‌بیرو هۆشی مه‌ده‌نیانه زۆر گرنگترن له‌چه‌ک و کوشتن و ماڵوێرانی و ده‌ربه‌ده‌ری به‌ڵام (به‌داخه‌وه دوژمنی کوردیش به‌ئاگرو ئاسن وه‌ڵامی ده‌نگی کوردی داوه‌ته‌وه) ئه‌گه‌ر ئاوا بوایه ئێستا ئامانجه‌که‌ی زۆر باشتر ده‌بو بۆ پێشکه‌وتن و به‌جیاوازی له‌گه‌ڵ ئاستی ژیانی خه‌ڵکانی پێشکه‌وتودا، به‌ڵام ئێستاش نه‌چوه بچێت.. بادوژمنانی کورد سه‌رسه‌خت و دواکه‌وتوبن، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ی کورد باسفره‌یه‌ک له‌گه‌لانی هۆشمه‌ندو پێشکه‌وتنخوازی جیهان دادڕێت.
که‌واته بابکه‌وینه خۆمان و قۆڵی لێهه‌ڵماڵین و هه‌مو به‌یه‌که‌وه خه‌باتی سپی و بێگه‌ردی فیکری و مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌می گلۆبالیزم و جیهانگیری و مرۆڤ دۆستی نوێ به‌رین به‌ڕێوه‌و باچیدی له‌به‌رچاوی نه‌ته‌وه پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان دواکه‌وتوانه‌و کۆنه‌په‌رستانه ره‌فتار نه‌که‌ین و به‌و جۆره ناشرینه‌ی که‌هه‌یه نه‌بینرێین و نمایش نه‌کرێین. ده‌با بکه‌وینه خۆمان و هه‌نگاوێکی بوێرانه ببێته مایه‌ی هه‌زاران هه‌نگاوی جوان و سه‌رده‌مییانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی هه‌نگاوی نوێی گه‌نجان و سێکۆلاریزمیی و ئاستی وڵاته پێشکه‌وتوه‌کانی جیهان.
بۆ هاتنه‌وه هۆش و به‌خۆداچونه‌وه‌مان و فێربونی دیموکراسی و پێشکه‌وتنمان نمونه‌ی وڵاتێکی فاشیست و ره‌گه‌زپه‌ره‌ست ده‌هێنمه‌وه که‌وڵاتی تورکیایه که‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی نه‌ته‌وه‌ی کوردن به‌ڵام بۆخۆیان چه‌نده وریا‌و زیندون که‌به‌به‌ڵگه‌وه ده‌یڵێم نه‌ته‌وه‌ی تورک ته‌مه‌نیان له‌ناوچه‌که‌ی خۆیان که‌تورکیایه که‌متره له 1000 ساڵ به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا خاوه‌نی دو ده‌وڵه‌ت بون وه‌کو :
1/ ده‌وڵه‌تی عوسمانلی. (1299 / 1922) ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌وڵه‌ته 623 ساڵ بوه‌و 40 سوڵتانی هه‌بوه له‌و ماوه‌یه‌دا.
2/ کۆماری تورکیا. (29/10/1923 / 2009 هه‌تا ئه‌مڕۆو.. به‌رده‌وام) له‌سه‌ر ده‌ستی (مسته‌فا که‌مال ئه‌تاتورک) دامه‌زراوه ئێستاش (عه‌بدوڵا گۆل) سه‌ره‌ک کۆمار‌و (ره‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغان) سه‌ره‌ک وه‌زیرانه.
باشه ئێمه وه‌کو گه‌لی کورد بۆ که‌خاوه‌نی 15000 ساڵ ژیان و مێژوین له‌ناوچه‌ی کوردستان، هه‌تا ئێستا ژێرده‌ست و زوڵم لێکراوین و خاوه‌نی هیچ نین.؟. ده‌با له‌خۆمان بپرسین بۆ.؟.
شۆڕشی سپی شۆڕشی نوێتری جه‌ربه‌زه‌یی و راستی و ده‌ستپاکی و دیموکراسی بیری گه‌له‌که‌مانه، که‌دژ به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری و تۆتالیتاریای کۆنه‌په‌رستی ناوخۆی کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستانه.
شۆڕشی به‌رخۆدانی ژیرانه‌ی مرۆڤه کامڵه‌کان و رۆشنبیره‌کانی ئێمه‌ن ئێمه‌ش وه‌کو گۆڕان و شۆڕشی گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی، بۆ هه‌مو بواره‌کانی ژیانی مرۆڤی کورد تێده‌کۆشین و به‌دڵنیایی یه‌وه هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و پێش ده‌چین، بۆیه ئه‌م کاره‌ش له‌وڵاته دیکتاتۆرو تاكڕه‌وه‌کاندا بونی نی یه‌و یاساغ و زیندان و کوشتن و سێداره‌ی له‌دوایه به‌ڵام له‌وڵاتانی پێشکه‌وتودا هه‌ڵبژاردن ده‌رمانی ده‌ردی بنده‌ستی و زوڵم و سته‌م و هه‌روه‌ها یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵدایه بۆیه ده‌بێت هه‌مو پارته رامیاریسته‌کانی کوردستان به‌ده‌ه‌سڵات و به‌رهه‌ڵستکاره‌وه ده‌بێت نمونه‌ی دیموکراسی و مرۆڤ دۆستی بن و ده‌بێت باش بزانن که‌ته‌نها دیموکراسی مافی مرۆڤ و نان و ئازادی بۆ هه‌مو گه‌لێک به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
شۆڕش و خه‌باتی سپی ئه‌رک و ره‌نج و به‌رخۆدانی زه‌حمه‌تکێشان و هه‌وادارانی پێشکه‌وتن و زانست و رۆشنبیری و نیشتمان په‌روه‌رانه هه‌ربۆیه گۆڕانێکی مه‌زن و گشتی له‌خۆ ده‌گرێت و به‌رهه‌ڵستکارێکی راسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌و سه‌رتاپای گیانی مرۆڤی کورد ده‌گرێته‌وه له کوردستانداو کار بۆ چاکسازی و دروست کردنی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد ده‌کات و کێشه‌ی چینایه‌تی و نایه‌کسانی ناهێڵێت و هه‌ستی هاوڵاتی بونی تاکی کورد له‌نه‌بون دروست ده‌کاته‌وه‌و ژێرخانی ئابوری کوردستان له‌فه‌وتان رزگار ده‌کات و باری کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاری و ئابوری نیشتمان و نه‌ته‌وه‌ی کورد چاک ده‌کات و برینه قوڵه‌کانی له‌مێژینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش به‌گشتی ساڕ‌ێژ ده‌کات و به‌زۆر کردن به حیزبی و نانبڕین لاده‌بات و گۆڕانێکی مه‌ده‌نی و سه‌رده‌مییانه پێک ده‌هێنێت که‌نمونه‌و شێوه‌ی که‌م بێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا. بۆیه پێم وایه پێویسته یان باشتر وایه هه‌مو مرۆڤێکی رۆشنبیر‌و خاوه‌ن ویژدان و نیشتمان په‌روه‌ر ویست و حه‌زی گۆڕانی تێدابێت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر نه‌ته‌وه‌و نیشتمانیش نه‌بێت له‌به‌ر ژیانی خۆی و منداڵ و نه‌وه‌ی نه‌وه‌ی پێویسته.
شۆڕشی سپی پاک و بێگه‌ردی گۆڕان گفتوگۆ‌و له‌یه‌ک گه‌یشتن و کار‌و پرۆگرامی ژیرانه‌یه‌و کاری مرۆڤی سه‌رده‌م و شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکانی نیشتمان په‌روه‌رو دڵسۆزی خاک و وڵاتن بۆیه ئه‌م ره‌وته له‌پێناو ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نیشتمانێکی وێران و سه‌قه‌تدا هه‌نگاوی راست و ره‌وان ده‌نێت. بۆیه زۆر به‌دڵسۆزانه‌و به‌وردی ره‌وتی گۆڕان کاری ساڕێژو چاکسازی بۆ ئه‌م نیشتمانه برینداره ده‌کات و هه‌روه‌ها ئه‌م رێگه‌و رێبازه سه‌رده‌مییانه‌یه به‌دڵنییایییه‌وه شاده‌ماری گۆڕانه له‌کوردستانی باشوردا بۆیه گۆڕان پێویسته له‌هه‌مو بارێکی هه‌موارو ناهه‌مواری هه‌مو گه‌لانی جیهاندا روبدات نه‌ک ته‌نها کوردستان به‌ڵکو هه‌مو جیهان و مرۆڤایه‌تی. بۆیه کۆمه‌ڵگای ئاده‌میزاد له‌ماوه‌ی 3000 سێ هه‌زار ساڵی دوای هاتنی ئاینه‌کانی یه‌هود و مه‌سیح و ئیسلام بۆچاکسازی و گۆڕان پێش میلادو دوای میلاد هۆشی به‌کارهێناوه‌و له‌چاو پێشتری دوێنی پێشکه‌وتوتره ئه‌مڕۆ ئه‌وه‌ش به‌گۆڕان کراوه بۆیه ده‌بێت ئه‌مڕۆش جیاوازبێت له‌سبه‌ینێ و سبه‌ینێش له‌دوسبه‌ی و.. هتد.
شۆڕش و خه‌می سپی خاک و نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ماندوبون و تێکۆشانی دڵسۆزانی ده‌بێت بۆیه ئه‌م هه‌وڵ و خه‌بات و به‌رخۆدانه له‌پێناو به‌شارستانیبونی میلله‌تێکی خه‌فه‌کراوی کۆیله‌و سه‌قه‌ت و چه‌واشه کراوه ده‌بێت به‌هه‌مومان پشتگیری لێبکه‌ین و برینه قوڵه‌کانی ساڕ‌ێژ بکه‌ین چونکه ئه‌م میلله‌ته پێشتریش سه‌رکوتکراوه ئێستاش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌و تۆتالیتاریای بێگانه‌و کورد‌و بیری سه‌رکرده‌ی قه‌به‌و دیکتاتۆره‌وه ره‌وڕه‌وه‌ی ژیانیان سه‌قه‌ت و تێکداوه.
خه‌باتی سپی رێچکه‌ی پێنوس و مۆم و کتێبی سبه‌ینێ یه بۆ روناکی به‌رپێی میلله‌تێکی ماندو به‌شخوراو ژین تاریک و چه‌وساوه له‌هه‌مو بوارێکه‌وه به‌تایبه‌ت له‌بواری کێشه‌ی چینایه‌تییه‌وه. شۆڕش و شه‌ونخونی بیری سپی مرۆڤی کورد نه‌ته‌وه‌و نیشتمان په‌ره‌ستییه کار‌و هه‌نگاونان و به‌رنامه‌و گۆڕانه له‌دیوی قێزه‌ونی کۆنه‌په‌رستی و نادادی و ناهاوسه‌نگیی و ناجێگیری و هۆشی تاریک و خه‌تاباری و تاکڕه‌ویی و ناپاکی له‌ڕه‌نگی ره‌شی قه‌ترانه‌وه بۆ دیوی یه‌کسانی و فره‌ڕه‌وی و ماف و مرۆڤ دۆستی و روناکی و ره‌نگی کافوری سپی که‌سه‌رتاپا ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ره‌و باشتر ده‌گۆڕێت.
کار‌و هه‌نگاو‌نانی شۆڕشی شین و مۆم و سپی هه‌ڵهاتن و زیندوبونه‌وه‌ی ئومێده مردوه‌کانی گه‌لێکی ماندو سه‌رکوتکراوه بۆ ژیان و به‌خته‌وه‌ری و شارستانیه‌ت و مێژو که‌زیاتر له‌سه‌ده‌یه‌که به‌هیواو ئاواتی ئه‌و هه‌وڵ و ماندوبونه‌وه ده‌ژی چونکه شۆڕشی سپی به‌رخۆدانی رۆشنبیری و یه‌کسانی و بواری کار‌و پێدانی ماف و به‌خته‌وه‌ری تاکی کورده له‌پێناوی ژیانێکی باش و ئارام وه‌کو مرۆڤ و نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی جیهان.
کار‌و به‌رنامه‌ی شۆڕشی سپی گۆڕان و وانه‌ی نوێ و هاوکێشه‌یه‌کی نوێ و نمایشێکی نوێ و ئاوازێکی نوێ یه له‌کاری چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و رامیاریدا. هه‌روه‌ها هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشچونی مه‌ده‌نیانه‌ی مرۆڤی هاوچه‌رخ و زانا‌و بیرمه‌ندی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی سه‌رده‌می گلۆبالیزم و جیهانگیری یه له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئامانجی کۆمه‌ڵگای بنده‌ست و چه‌وساوه له‌ئاستێکی نزمه‌وه بۆ به‌رز یان به‌یه‌ک شادبونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌وساوه‌و تینوی ژیان به نان و ئازادی و یه‌کسانی ماف و.. هتد.
قۆناغی سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی گۆڕان خه‌بات و شۆڕشی نوێتر‌و سه‌رده‌میانه‌تری گه‌ره‌که و زۆر پێویسته له‌ئاستی گۆڕانکارییه‌کانی جیهاندا کاربکات و که‌متر نه‌بێت له‌کارو گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌وروپای رۆژئاوا‌و ده‌وڵه‌ته پیشه‌سازیه گه‌وره‌کان چونکه ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لای پێشڤه‌چونه‌ی کۆمه‌ڵی گۆڕان هه‌نگاوێک و پرۆسه‌یه‌کی پیرۆزه بۆ ده‌ست له‌ملان و ئاشت کردنه‌وه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات و به‌یاسایی بونی پارله‌مانی کوردستانیشه. له‌نیشتمانێکی هه‌ناسه سارد‌و بێنازی وه‌کو کوردستاندا گۆڕان تۆزێک سه‌خته‌و هیلاکبونی ده‌وێت چونکه بێجگه له‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا (1991/2009) ده‌سه‌ڵات بێ ئه‌ندازه نایاسایی و گه‌نده‌ڵ بوه خه‌ڵکیش پێویستی به‌گۆڕان و خوێنده‌واری و چاکسازی هه‌یه چونکه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک له 35% ی خه‌ڵکه‌که‌ی نه‌خوێنده‌واربێت سیستمی دیموکراتی به‌زه‌حمه‌ت هه‌زم ده‌کات و له‌گه‌ڵی ده‌گونجێت. بۆیه ئه‌م به‌رخۆدان و ماندوبونه سپی یه کار‌و ره‌نج و شه‌ونخونی بیروهۆش و کادێرو خزمه‌تی ناوازه‌یی شارستانیی نوێی ده‌وێت بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و دیموکراسیه‌ت و رۆشنبیرکردنی خه‌ڵک.
شۆڕش و خه‌ونی سپی هه‌وڵ و تێکۆشانه بۆ گه‌ل و نیشتمان و سبه‌ینێی نه‌وه‌ی نوێ که‌ڕوی جوانی خاک و وڵاتمان نمایشی جیهان و بێگانه ده‌کات به‌شێوه‌یه‌کی جوانی شارستانی نوێ که‌ئه‌مه کارێکه بۆخۆی سه‌ربه‌رزی و سه‌رفرازیه بۆ گه‌لی کورد‌و سه‌رکرده هۆشیارو به‌ئه‌مه‌که‌کانی. هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌وڵ و هه‌نگاوی خه‌باته رۆشنبیری یه رزگاربونه له‌کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و رامیاری و مرۆیی و چه‌نده‌ها کێشه‌ی ورد‌و ژێر به‌ژێری که‌په‌یوه‌ندی به‌چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤی کورده‌وه هه‌یه بۆیه هه‌مو مرۆڤێکی رۆشنبیر‌و نیشتمان په‌روه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌نگاو چاکسازی ژیانی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یه‌تی که‌ئه‌ویش به بیری گۆڕان په‌روه‌رده‌و گۆش بکرێت و هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه پێشکه‌وتوه‌کانی جیهاندا دوانه‌که‌وێت.
ئه‌مه‌ی لێره‌دا باسی ده‌که‌ین شۆڕشی نوێی خه‌ڵکانی سڤیل و چه‌وساوه‌و بنده‌ستی زوڵم و سته‌می چینایه‌تی و نادادپه‌روه‌ری و نایه‌کسانی و بێنرخی کردن بوه به مرۆڤی کورد‌و به‌وانه‌ی که‌ته‌مه‌نێک خوێنی خۆیان به‌خت کرد له‌پێناوی نیشتمان و نه‌ته‌وه‌که‌یان که کورد‌و کوردستانه‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرینیان پێده‌ڵێن و به‌ڵام له‌لای سه‌رکرده دۆڕاوه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی توندی ئه‌مڕۆی کوردستان موسته‌شارێک و ئه‌نفالچی و فایلدارو به‌عسی یه‌ک زۆر به‌نرخترن له‌ئێمه‌و له چینی زه‌حمه‌تکێش و ره‌شوڕوتی کوردستان که‌ئه‌وانی به‌خوێنی خۆی هێنایه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌مه‌ند کرد.
به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆ (یه‌کێتی و پارتی) دیموکراسیه‌ت و شارستانییه‌ت له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که کۆشک‌و ته‌لار به‌رز بکاته‌وه یان ئۆتۆمۆبیلی جوان بهێنێته وڵاته‌وه به‌داخه‌وه ئه‌مانه هیچ پێشکه‌وتنی عه‌قڵی و مه‌عریفی ناگرێته‌وه که‌خه‌ڵکی فێری ژیانی دیموکراسیه‌ت و ئازادی بکات. ئه‌وه‌ی گرنگه که‌ده‌سه‌ڵات بیچه‌سپێنێت یه‌کسانی و مافی مرۆڤه دیموکراسی و دادپه‌روه‌ریه رێزگرتنه له‌ده‌نگی هاوڵاتی کورد و ته‌زویرنه‌کردنه له‌مافی خه‌ڵکان و پارته‌کانی تر چونکه ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێکی زۆر به‌م جۆره ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست خه‌ڵکی لێیان هه‌ڵده‌ستێت و به‌ده‌رده‌ی سه‌دامی ده‌به‌ن و هه‌مولایه‌ک زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین.
شۆڕشی سپی بریتی یه له‌خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی گه‌لێک که‌هه‌وڵ و کۆشش و ماندوبونیان له‌گۆڕاندا به‌رجه‌سته ده‌بێت و ئه‌م شۆڕشی نوێتره‌ی گه‌لی کوردستان خه‌بات و به‌رخۆدانه دژ به نایه‌کسانی و نادادپه‌روه‌ری و دژ به‌چه‌وسانه‌وه‌ی تاکه له‌کۆمه‌ڵگادا به‌شێوه‌یه‌کی کاراو هه‌روه‌ها گۆڕان ده‌بێت به‌وه‌وه نه‌وه‌ستێت که‌هه‌ر ته‌نها فێری دیموکراتیمان بکات و یان ده‌سه‌ڵات بکاته هاوڕێی خه‌ڵک و یان ئه‌رک و ماف که‌کارێکی شارستانیانه‌یه بێنێته‌وه ناو کایه‌ی رامیاری و ژیانی مه‌ده‌نیانه‌ی خه‌ڵک بێجگه له‌م کاره باشانه ده‌بێت هه‌ستێت به‌کارێک که‌دڵی خه‌ڵکی لێقه‌وماو هه‌ژارانی نیشتمان خۆشبکات و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ده‌بێت دادگایی کردنی ئه‌و که‌س و سه‌رکردانه‌ی که‌ماڵ و سامانی وڵاتیان بردوه بۆخۆیان به‌شێوه‌یه‌کی نایاسایی بکاته به‌رنامه‌و دوای ماوه‌یه‌ک له‌گرتنه ده‌سه‌ڵاتی وڵات یان به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی له‌ناو پارله‌مانی گه‌لدا یه‌ک یه‌ک ئه‌و که‌س و سه‌رکردانه‌ی خیانه‌ت و دزیان کردوه له‌نیشتمان بداته دادگا‌و هه‌مو سامانه‌که‌یان بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وه‌یشی له‌مه‌ودوا دزی بکات بدرێته دادگا چونکه له‌ماوه‌ی 18 ساڵی رابردودا هیچ کاربه‌ده‌ستێکی ناپاک نه‌دراوه‌ته دادگا به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتین و ماستاویان بۆ ده‌که‌ن زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بون و زیاتر ماڵ و سامانی خه‌ڵکی ده‌خۆن.
ده‌بێت بزانین چ گۆڕانێکه ئه‌م هه‌وڵ و خه‌بات و شۆڕشه که‌نزیکه له‌خه‌باتی رۆشنبیری و فیکری و گه‌نجانه‌یه که‌دوره له سیستم و به‌زمی خێڵ و خزم و که‌س و هێز.؟.
شۆڕشی سپی په‌یامی خه‌باتگێڕیی رۆشنبیرانی گه‌لێک ده‌گرێته‌وه که‌ده‌وڵه‌تی یاسا دروست ده‌که‌ن نه‌ک باوه‌ڕ به هێزو خێڵ و نه‌ریتی کۆنی باوک و کوڕ‌و براو برازا‌و مام و ئامۆزا‌و.. هتد. ئه‌م هێزی گۆڕانه سه‌رتاپای ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و رۆشنبیری و رامیاری مرۆڤی کورد ده‌گرێته‌وه‌و ده‌گۆڕێت و کۆتایی به کێشه‌ی چینایه‌تی و کۆیلایه‌تی ده‌هێنێت له‌کوردستانداو هه‌وڵ ده‌دات رۆژێکی نوێ و مێژویه‌کی نوێ و ژیانێکی نوێ دروست بکات که‌پێشتر نه‌بوه له‌کوردستان.
شۆڕشی نوێتری ئه‌مڕۆی گۆڕانی ئێوه ته‌مه‌نی 3 مانگه به‌رامبه‌ر به 2 پارتی گه‌وره‌و سه‌ره‌کی کوردستان که‌ته‌مه‌نیان 70 ساڵه‌و له‌ناو 21 هێزو لیستی جیاواز‌و پارتی رامیاری کوردستان به‌ئاینی و عیلمانییه‌وه به‌و هه‌مو ته‌مه‌نه که‌مه‌وه له‌ناو کێ بڕکێی 21 هیزدا که‌خۆتان ده‌زانن و ئاگادارن به‌و هه‌مو گزی و ته‌زویره‌شه‌وه لیستی گۆڕانه‌که‌تان پله‌ی دوهه‌م به‌ده‌ست دێنێت له‌سه‌ر ئاستی کوردستان که‌ئه‌مه کارێکی زۆر دڵخۆشکه‌رانه‌یه‌و نمونه‌ی زۆر که‌مه له‌جیهاندا چونکه نه‌بیستراوه‌و نه‌بینراوه پارتێک یان رێکخراوێک یان لیستێک به‌و ته‌مه‌نه که‌مه‌وه رێژه‌ی دوهه‌م به‌ده‌ست بهێنێت له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا به‌و که‌می توانا‌و که‌م هێزی ئابوریه‌وه که‌هه‌یه‌تی.
بۆیه له‌کۆتاییدا ده‌توانم بڵێم ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا نه‌بێت دواده‌که‌وێت و به‌جێده‌مێنێت مه‌به‌ستم گۆڕانی ناخ و ژیانی مرۆڤه به‌لیست و قه‌واره‌ی گۆڕانه‌وه. بۆیه هه‌ر که‌سێک ئومێدی ژیانی باشتر‌و هیوای به‌خته‌وه‌ری بۆ گه‌له‌که‌ی نه‌بێت مرۆڤێکی وه‌ستاو ناسروشتی یه یان هه‌تا سه‌ر ئێسقان ئه‌و مرۆڤه ناپاک و ماستاوچی و خۆپه‌رسته بۆیه ده‌بێت هه‌مو له‌گه‌ڵ گۆڕان بین و چاوه‌ڕێی پاداشتی ماکی (مادی) نه‌بین.
به‌کورتی شۆڕشی سپی واتای گۆڕانێکی مه‌ده‌نیانه‌ی سه‌رده‌م و بزوتنه‌وه‌یه‌کی میللی‌و یه‌که‌م هه‌نگاوی قۆناغێکی مه‌زنه بۆ گۆڕینی باری ناهه‌مواری گه‌لێکی که‌له‌پچه کراوی کۆیله به‌بیری سه‌قه‌تی خێڵ و خورافه ده‌وره دراو دیلی ده‌ستی کلتورێکی سه‌قه‌ت و دور له عه‌قلانییه‌ت و هاوڕای تێکشکانی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورده.
Wednesday, August 05, 2009
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

