سه‌فه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم
سه‌فه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ ئه‌مریکا له‌به‌رواری 27/10/2008 ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌فه‌رێکی نیمچه ئاسایی یه‌و له‌به‌رژه‌وه‌ندی و زه‌ره‌ری میلله‌تی کوردیش نی یه‌و باشتر وایه بڵێم ئه‌گه‌ر سوودی نه‌بێت ئه‌وا زه‌ره‌ریشی نی یه‌و به‌ڵام زیاتر‌و پێم وایه ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی کۆماریه‌کان و سه‌رۆک بووشه كه به‌ره‌و كۆتایی ده‌سه‌ڵات ده‌ڕۆن و ده‌یانه‌وێت کار‌و په‌یمان و ڕێکه‌وتنامه‌کان مۆر بکرێن که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆماریه‌کان ده‌بێت و کار‌و کاردانه‌وه‌ی باشی هه‌بێت بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئه‌مریکا . پێم وایه په‌یمان و ڕێکه‌وتنه‌کانی عێراق و ئه‌مریکا له‌لایه‌ک و کوردستان و ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له‌لایه‌کی تره‌وه کاردانه‌وه‌ی هه‌بێت بۆسه‌ر سه‌رجه‌م کاره‌کانی که‌په‌یوه‌ندی دارن به‌کێشه‌ی ئه‌مریکا / عێراق و ئه‌مریکاش هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌وه ده‌دات که‌به‌زووترین کات ئه‌وکارو ڕێکه‌ووتننامانه ئه‌نجام بدرێت . ئه‌وه‌ی که‌باس و خواستێکی گرنگیشه له‌م سه‌فه‌ره‌ی سه‌رۆکدا بۆ ئه‌مریکا ئه‌وه‌یه که‌بۆ گفتووگۆی تورکیا بابه‌تی پ‌ک‌ک و باری ناهه‌مواری تورکیایه .. پێم وایه تورکه‌کان پێیان نه‌نگی یه خۆیان بێن بۆ کوردستان و یان له‌ترسی ڕه‌خنه‌ی زۆری هێزی سه‌ربازی تورکه‌وه یان قسه‌ی ناخۆش و ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵێک پارت و تاکی تورکی زۆر نه‌ژادپه‌رست نا‌وێرن گفتووگۆ له‌و باره‌یه‌وه بکه‌ن به‌ڵام له‌وانه‌یه له‌ئه‌مریکا ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ش له‌باتی کوردستان دروست ببێت .
له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌کورد ئاماده‌یه ڕێکه‌وتننامه‌که مۆربکات و هیچ کێشه‌یه‌کی ڕامیاری له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا نی یه‌و زیاتریش پشت ئه‌ستورتره به‌ئه‌مریکا هه‌تا له‌ناوچه‌که زیاتر بمێننه‌وه کورد به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی هه‌ژماری ده‌کات له‌به‌ر زۆری دووژمن و ڕامیاری خراپی ووڵاتانی دراوسێ . لێره‌دا کورد پێگه‌یه‌کی گرنگی له‌لای ئه‌مریکی یه‌کان هه‌یه‌و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که سه‌رۆکی کوردستان ڕاده‌سپێرن و گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند بکات بۆ مۆر کردنی ڕێکه‌وتننامه‌که ئه‌وه‌ش ئه‌کاته ئه‌وه‌ی که ئه‌مریکا په‌له‌ی ئه‌وه‌یه‌تی هه‌موو ئیشوکاره‌کانی که‌په‌یوه‌ندی به‌عێراقه‌وه هه‌یه جێبه‌جێ بکات پێش ئه‌نجامی هه‌ڵبژارنه‌کان چونکه کاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی پارتی کۆماریه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان .
وه‌هه‌روه‌ها سه‌فه‌ری سه‌رۆکی کوردستان بۆ ئه‌مریکا بۆ ئه‌مریکی یه‌کان گرنگی و سوودی ڕامیاری و ئابووری خۆی هه‌یه‌و دڵنیابوون و جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر بره‌ودان به‌شێوازه‌كانی هاوكارییكردنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندیی له‌به‌غداو به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا .
وه‌هه‌روه‌ها کارێکی تری گرنگ که‌هه‌ر له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکادایه په‌له‌كردنه له‌دانانی یاسای نه‌وتی عێراق بۆ پاراستنی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه‌و وه‌هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌وام مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكادایه له‌عێراقدا . له‌وانه گرنگتر واژۆكردنی رێككه‌وتنه ئاسایشییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مه‌ریكا‌و عێراقه . به‌پێی ئه‌و ڕه‌شنوسه ده‌بێت سوپای ئه‌مه‌ریكا تا ساڵی 2011 له‌عێراق بكشێته‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی عێراق داوای درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ووڵاتدا نه‌كات .
له‌وانه‌یه باس له‌وه‌ش بکرێت که ئێران وه‌کو دراوسێی عێراق و ووڵاتێکی گرنگ له‌ناوچه‌که به‌رنامه‌ی سبه‌ینێی چێبێت و چی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی کوردستاندا باس کرابێت به‌ناڕاسته‌وخۆش بیده‌ن به‌گوێی کاک مه‌سعوددا چونکه ئه‌و له به‌رواری 22/10/2008 دا سه‌رۆكایه‌تیی وه‌فدێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی پارته ڕامیارییه‌کانی هه‌رێمی كوردستانی کرد‌و به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته تاران و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای ئیران‌دا چاوپێکه‌وتن و کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا .
ڕۆیشتنی سه‌رۆکی کوردستان بۆ ئه‌مریکا له‌سه‌ر داخوازی سه‌رۆکی ئه‌مریکا جۆرج بووش بووه بۆیه له‌هه‌و‌لێره‌وه به‌فڕۆکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکی بۆ تورکیا‌و دوواتریش بۆ ئه‌مریکا سه‌فه‌ری کرد . هۆکاره‌کان زۆرن و له‌م کورته ووتاره‌دا ناتووانین به‌دورودرێژی باسیان بکه‌ین به‌ڵام هه‌ندێک هۆکاری گرنگ هه‌ن که‌مرۆڤ ده‌توانێت پێشی ئه‌وانی تری بخات بۆ نمونه : له‌به‌رئه‌وه‌ی ووڵاتی ئه‌مریکا عێراق و کوردستان به‌موڵکی خۆی ده‌زانێت و ده‌یه‌وێت له‌وه دڵنیابێت که‌سه‌رکرده‌کانیشی هه‌رپابه‌ندی بڕیاره‌کانی ئه‌مریکا ده‌بن چونکه نایه‌وێت دووای ئه‌و هه‌موو ماندوبوونه‌ی ئه‌مریکا له‌عێراق و ئه‌فغانستان و کۆسۆڤۆو ئه‌و هه‌موو کووشتاره‌ش که‌له‌ڕیزه‌کانی سه‌ربازانی ئه‌مریکادا ڕوویداووه ناوچه‌کانی تری سه‌ربه‌ئه‌مریکا خۆی به‌رژه‌وه‌ندیییه‌کانی که نه‌وت و پاره‌و سوودی ماکی ( مادی ) یه له‌کیسی بچن چونکه ئه‌مریکا ده‌توانێت هه‌موو جیهان داگیربکات و بگرێت به‌ڵام دڵنیایه که‌ناتوانێت بۆماوه‌یه‌کی زۆر تێیدا بمێنێته‌وه ( نمونه‌ی ووڵاتی ڤێتنام 1956 /1973 هێزه‌کانی ئه‌مریکا داگیری کرد له‌کۆتاییدا به‌جێی هێشت ) بۆیه هه‌رشوێنیک داگیرده‌کات ده‌بێت په‌یمان و ڕێکه‌ووتن به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی ئه‌وشوێنانه‌دا ببه‌ستێت . ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت له‌وه دڵنیاببێت و بزانێت که‌سه‌رکرده‌کانی عێراق و کوردستان چۆن بیرده‌که‌نه‌وه‌و چی ده‌که‌ن و به‌تایبه‌تیش ترسی له‌دوو ووڵاتی دراوسێی عێراق هه‌یه که ئێران و سوریایه بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌موو شتیک بزانێت ده‌رباره‌یان بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری لێدانی سبه‌ینێیان به‌هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکی به‌ربکه‌وێت بتوانێت بائاسانترین شێوه لێیان بدات .
بێجگه له‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه که‌باسم کرد‌و زیاتر په‌یوه‌ندی به‌عێراقه‌وه هه‌بوو بانگهێشت کردنی سه‌رۆک بارزانی بۆ ئه‌مریکا که‌په‌یوه‌ندی به‌کوردستانیشه‌وه هه‌یه به‌ڕای من بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه :
1/ دانیشتن و گفتووگۆو نزیک بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تورکیا به‌مه‌به‌ستی پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ر هێزی سه‌ربازی و ڕێکخستنه‌کانی پ‌ک‌ک له‌کوردستاندا .
2/ نزیک نه‌بوونه‌وه له‌ئیران و دژبه‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان له‌عێراقدا چونکه ئه‌مریکا پێی وایه ئێران و شیعه گه‌وره‌ترین دووژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌مریکان له‌ناوچه‌که‌داو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌مریکا نزیک بوونه‌وه‌ی کورد له‌گه‌ڵ تورکیا به‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و هاوپه‌یمانانی خۆی ده‌زانێت .
3/ باس نه‌کردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌کانی که‌رکوک ، شه‌نگال ، خانه‌قین .. هتد بۆسه‌رهه‌رێمی کوردستان بۆئه‌وه‌ی باره‌که ئاڵۆزتر نه‌بێت و تێک نه‌چێت چونکه تورکیا له‌کورد توڕه‌یه‌و ئه‌گه‌ر که‌رکوکیش بخرێته سه‌ر هه‌رێم ئه‌وه دۆودۆشاو تێکه‌ڵ ده‌کات . ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه پاره‌ی نه‌وت جێگه‌ی که‌رکوک و خانه‌قین بگرێته‌وه به‌وواتایه‌کی تر پاره له‌بری شوێن بێت .
4/ جۆرج بووش ناوچه‌که به‌موڵکی خۆی و پارتی کۆماریی ده‌زانێت و له‌وه‌ش ده‌ترسێت ئه‌گه‌ر باراک ئۆباما که‌کاندیدی دیموکراته‌کانه‌و له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م ساڵی ئه‌مریکادا سه‌رکه‌ووتن به‌ده‌ست بهێنێت و ده‌ربچێت ئه‌وا زۆر به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه که‌په‌یوه‌ندی به کۆماریه‌کانه‌وه هه‌یه له‌کیس ده‌چن بۆیه پێش هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت هه‌ندێ ده‌ستکه‌وت بۆ خۆیان و ئه‌مریکا به‌ده‌ست بهێنن چونکه له‌وه ده‌ترسن و به‌تایبه‌ت خه‌ڵک و هاووڵاتی ئه‌مریکی ئاستی هۆشیاری و ڕۆشنبیری ڕامیارییان به‌رزه توشی ئه‌و پرسیاره ببن که‌ده‌ڵێت : ئێوه‌ی کۆمارییه‌کان نزیکه‌ی چوار هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکیتان به‌کووشت دا له ووڵاتی عێراق دا دووایی چیتان کرد بۆ ئه‌مریکا .؟.
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

