سیمفۆنیای عه‌شقێکی جوان
ماڵی عومرم ڕما که ڕۆی دوولبه‌ر له‌م غوربه‌ت و بیابانه
باخی دڵم ووشک و سیسه بێ ئه‌و زووقم و شه‌خته‌م له‌م ژیانه
قورس و تاڵ و تاریکه ئه‌م ژینه شیرینه بێ ئه‌و چارم چی یه
ژین و بوونم نی یه ئه‌و له ڕۆحما نه‌بێ هیچ و پوچه ئه‌م ده‌ورانه
زه‌مانێ بوو هه‌رگیز گووڵی سووری عه‌شقم له به‌رۆک نه‌ده‌هاته خوار
ئێستا ڕه‌ش پۆش و قه‌ره‌جم له مه‌نفا کووشتمی غه‌م و داخی ئه‌م زه‌مانه
عه‌یامێ بوو شاد بووم لێوان لێوی ژیان مه‌ست بووم له نیگا جوانه‌کانی ئه‌و
که ئه‌یزانی منم ڕێبوار کراوه بوو هه‌رده‌م ئه‌و ده‌رگای دڵی بێ باکانه
به‌سه‌رچوو ناسکی و جوانی ته‌مه‌ن ئه‌مڕۆ نۆبه‌تی کۆچان و گاڵۆکه
بۆیه شه‌یدا بووم به دوێنێ ئه‌مڕۆ بێ دۆسته ئه‌م تاڵه سپیانه
سیمای چرچ و لۆچ و تاریکم مه‌بینه ئه‌ی عه‌زیزی ڕۆحی من
وه‌ره سه‌یری دڵی شه‌یداو سپیم که که چه‌ند عاشقه به‌و دوو چاوانه
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
Hamid774@yahoo.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

