خاک و نه‌ته‌وه
کێ ئه‌زانێ جوانی ئاسمانی نیشتمان و خۆشه‌ویستی خاک و خۆڵی چی یه
کێ ئه‌زانێ گه‌وره‌یی بوون له‌نه‌ته‌وه‌و نه‌ته‌وه له‌بووندا چی یه
ژینی دوور له‌دۆستان و ته‌نهایی ده‌ردوو ژان و نامۆیی یه
مرۆڤی بێ خاک و نه‌ته‌وه بمرێ چاکتره بوون یان نه‌بوون له‌غووربه‌تدا چی یه
هه‌رکه‌سێ خاکی نه‌بێ قوڕبه‌سه‌رو به‌دبه‌خته وه‌ک قه‌ره‌جی بێ نیشتمان
باهه‌موو دنیا موڵکی ئه‌و بێت چرکه‌یه‌ک هه‌ناسه‌و ڕاکشان بێ خاک چی یه
له هه‌ر شوێنێکی دنیا لێیان پرسیت خه‌ڵکی کوێ و کام نه‌ته‌وه‌ی
بڵێ : من کوردم و کوردستانیم بێ ئه‌و دووانه شای ووڵات بم بوونم نی یه
هه‌زاران پیاوی خۆفرۆش ده‌وڵه‌مه‌ند بوون کوته‌ک و دارده‌ستی دووژمن بوون ئه‌وان
لاپه‌ڕه‌ی ته‌مه‌نیان ڕه‌شه نۆکه‌ران ڕه‌نج و سه‌رمایه بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆت نه‌بێ چی یه
هه‌ژارو بێکه‌س و سالم ، پیره‌مێردو نالی و مه‌حوی قڕانێکیان نه‌بوو بیخۆن
به‌ڵام که‌ڵ بوون بۆ خاک و نه‌ته‌وه کتێبخانه‌ی ووڵات به‌بێ ناوی ئه‌وان چی یه
ته‌نها نیشتمان په‌روه‌ری شانازی و نه‌مری یه درۆکردن و خیانه‌ت به‌ری کورته
مردن و شه‌هید بوون بۆ خاک و نیشتمان نه‌بێ جیاوازی بازو شه‌مشه‌مه‌کوێره چی یه
ده‌سه‌ڵات بووی به‌سه‌ر نیشتمان و میلله‌تی خۆت ده‌بێ خزمه‌تکاری بچووکی بیت
نه‌وه‌ک خه‌ڵتانی خوێنی که‌ی جیاوازی تۆ له‌گه‌ڵ سه‌دام و ئه‌تاتورکدا چی یه
هه‌ر پیاوێ مه‌ردو ئازا بێت قه‌د نه‌ته‌وه‌ی ئازار نادات له‌پێناوی ئافه‌رینێ
ژینی ئازادی مه‌زنه ووڵات پارێزی یه شه‌ره‌ف ده‌نا چیت کرد بۆ نه‌ته‌وه‌ت نی یه
ماستاوچێتی و مه‌رایی بۆ ده‌سه‌ڵات و کورسی ، شه‌رم و بێگانه په‌رستی و دیلی یه
کاسه‌لێسی به‌گی خۆت بیت یان بێگانه تۆ نۆکه‌ری جیاوازی درۆ‌و خیانه‌ت چی یه
پیاوێک ڕووسپی و سه‌ربه‌رزه که‌بۆ نه‌ته‌وه‌ی خه‌مخۆرو یه‌ک چه‌شن بێت
دوڕو بێت و له‌سه‌ر دوو په‌ت له‌گه‌ڵ میت و جاسووس و ئیتڵاعات فه‌رقی چی یه
هه‌رچی یه‌ک بیت ده‌بێ بیری سبه‌ینێت بێت سومبول و مێژوو بیت بۆ گه‌ل و هۆزت
نه‌ک به‌ئاگر میلله‌تی خۆت بسووتێنی ئه‌ی جیاوازی ترسنۆک و پێشمه‌رگه چی یه
سه‌رکرده ده‌بێ پیاوی خۆنه‌ویست و به‌جه‌رگ بێت بۆ ڕۆژی ڕه‌ش و ته‌نگانه
نه‌ک شه‌یدای کورسی و پله‌و پایه بێت ئه‌ی جیاوازی سه‌رکرده‌و بنده‌ستێک چی یه
• پێشکه‌شه به‌و گه‌ریلایانه‌ی کورد ( پژاک و پ‌ک‌ک ) که به باوه‌ڕی پۆڵایینی خۆیان و به ئازایه‌تی و مل که‌چ نه‌کردنی خۆیان بۆ ژیانی بنده‌ستی ، له‌شوێنێکی دووره‌ده‌ستی به‌سته‌ڵه‌کی کوێستانی دوور له‌پێداویستی یه‌کانی ژیان ( قه‌ندیل ) ، بێ هیچ شتێ .. بێ هیچ حه‌سانه‌وه‌و پشوودانێک .. بێ هیچ چه‌کێکی قورس .. بێ هیچ و نه‌بوونی هه‌مووشتێکی خۆشگوزه‌رانی بۆ مرۆڤ ، به‌ڵام بوونی شتێکی ڕۆحی که بووه‌ته جێگری هه‌موو نه‌بوونی یه‌کان یان له‌بری هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که نیانه ئه‌ویش ته‌نها شتێکه که‌ناوی باوه‌ڕه به ووشه‌ی باوه‌ڕ به‌ڕۆحی باوه‌ڕ به‌گیانی باوه‌ڕ ، باوه‌ڕ به‌کوردایه‌تی باوه‌ڕ به‌ئازادی ژیان و سه‌ربه‌ستی هه‌ناسه‌دان و هه‌ست به بوونی خۆ کردن . ئه‌م گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه به‌هه‌شتێک له ژیان و ئازادیان له‌و به‌سته‌ڵه‌کی دووره ده‌سته دروست کردووه . به‌خوێنی ئاڵی ئه‌و کوڕ‌و کچه ئازایانه‌ی کورد ( گه‌ریللا ) که‌به‌رگری له‌ژیان و بوونی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌ن ئێستا قه‌ندیل سومبولێکهو پایته‌خته‌کانی جه‌هاله‌ت ئه‌هه‌ژێنێ ( ئه‌نقه‌ره ، تاران ، شام ، به‌غدا ) . پێشکه‌شه به‌و هێزه پۆڵایینه‌ی که دژ به ڕه‌گه‌زپه‌رستی و کۆنه‌په‌رستی و شۆڤێنی یه‌ته ، پێشکه‌شه به‌و گیان لهسهردهستانهی کهتینوی سه‌ربه‌ستی و ژیانن که ئه‌مڕۆ ته‌نها ئه‌وانن نوێنه‌رو نماینده‌ی گه‌لی کورد .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
Hamid774@yahoo.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

