بێ نیشتمانی کووشتمی
کووشتمی ده‌ردی زه‌مانه‌و بیری تاریک و سه‌قه‌ت عه‌جه‌ب میلله‌تێکین ئێمه
له‌سه‌رزه‌مین تاکین بۆ ده‌ست پیسی و خیانه‌ت که‌چی به‌ده‌م یه‌که‌مین ئێمه
دنیا خه‌ریکی پێشکه‌ووتنی ناو‌و مێژوو فه‌رهه‌نگی جوانی ئه‌مڕۆیه بۆ سبه‌ی
ده‌به‌ین قووتی خه‌ڵکی هه‌ژارو نایخۆین خۆمان بۆ بێگانه‌ی ده‌نێرین ئێمه
هه‌ر که‌سێک فێری ژێرده‌ستی و نۆکه‌ری بووبێت گرانه ڕاست کردنه‌وه‌ی به ئاسانی
چه‌ند ساڵه خه‌بات و شۆڕش و خوێن ئه‌ده‌ین که‌چی هه‌ر نابووت و ڕسواین ئێمه
ده‌ستی پیس و فیکری پیس لێمان نابێته‌وه هه‌رگیز پاشه‌ڵ پیسمان لێنابڕێت
دنیای خه‌ڵکی چراخان و ڕه‌نگاوڕه‌نگه وه‌لێ تاریکستان و ووشک و برنگه بۆ ئێمه
بڕوانه خه‌ڵکی دنیا چۆن سه‌گ و پشیله‌یان خۆش ده‌وێ و له‌باوه‌شی ده‌گر‌ن
به‌ناوی پیاوو شه‌ره‌ف و ئاینه‌وه تازه به‌تازه دایک و خوشکی خۆمان ده‌کووژین ئێمه
عه‌یب و ئابڕوچوون لای ئێمه ته‌نها خۆشه‌ویستی و ڕاست گۆیی و ده‌ست پاکی یه
دوور له سۆز‌و میهره‌بانی کووشتن و بڕینه کاروپیشه‌مان پیاوی ئازا‌و شێرین ئێمه
ڕێزی کوردێکی پاک و بێگه‌رد ناگرین که هه‌ژاره ده‌بێ کوڕی ئاغا‌و کوێخا بێت
چه‌پڵه به‌لێشاوه بۆ خائن و پاشه‌ڵ پیس له‌به‌ر نه‌زانین که‌ی کورد‌و شۆڕشگێڕین ئێمه
بۆ خه‌ڵکی ژین ڕه‌وا نابینین به‌باشی به‌ڵام کۆشک و ته‌لاری خۆمان وێنه‌ی نی یه
سه‌یری خه‌ڵکی هه‌ژارو کۆشکی ده‌سه‌ڵاتی کورد چ ویژدان و ئه‌نسافێکه هه‌مانه ئێمه
کێ کردی و کێ خواردی ووڵات وێرانه به‌دبه‌خت و چاره ڕه‌شه هه‌ژارانی ده‌ڤه‌ر
سه‌د حه‌یف یه‌ک و یه‌ک ناکاته دوو سه‌رئاوسانه سه‌یروسه‌مه‌ره‌ین هه‌روابووه له‌لای ئێمه
هه‌ناسه سارد‌و ناحاڵین شه‌وو ڕۆژی پێنج جار ده‌ست و ده‌م و لووتمان ده‌شۆین
دووای مه‌لاو عه‌مامه‌و فه‌قێ که‌وتووین بۆیه ساڵی جارێ دڵمان ناشۆین ئێمه
له‌مه‌زهه‌بی ئێمه‌دا درۆ‌و دزی حه‌رامه ئابڕو چوونه کاری وه‌ها ئێجگار سته‌مه
که‌چی ناپاکن گه‌وره‌کان هه‌موو دزو جه‌رده‌ن یه‌ک ده‌ست پاکمان تێدا نی یه ئێمه
پیاوو سمێڵ و باڵا ناوێکی زل و به‌هه‌یبه‌ته لای ئێمه‌ی هه‌ژار جێگه‌ی داخه
خوشک و دایک و ژنمان ده‌کوژین بۆ شه‌ره‌ف که‌چی پیاوانمان خیانه‌تکارین ئێمه
له زۆربه‌ی ناوچه‌ی ووڵات قوتابخانه‌ی ئه‌لف و بێ تازه به تازه بوونی نی یه
که‌چی خه‌ریکی ته‌کیه‌و مزگه‌وتین موسوڵمانین وه‌لێ دزو شه‌ڕواڵ پیسین ئێمه
له‌وه‌ته‌ی هه‌ین به‌ڕوکه‌ش و عه‌قڵی سووکه‌وه دێینه مه‌یدان هه‌ست به‌که‌می ده‌که‌ین
خۆمان نابووت و ناحاڵی گاڵته‌که‌رین به‌خه‌ڵکی که‌چی هه‌تا ئێستا نابه‌ڵه‌دین ئێمه
که‌ی یه‌کمان خۆش‌ویست و له‌گه‌ڵ یه‌ک درۆمان نه‌کردو ناپاک و لاواز نه‌بووین بۆ ژیان
ئه‌و کاته دێینه مه‌یدان و هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵی ڕاست گۆیی ئه‌ده‌ین و مرۆڤین ئێمه
هه‌تاکه‌ی ڕوو له مه‌نفاو ده‌ربه‌ده‌ری و بێ ووڵاتی ڕوو له که‌م بوون و نه‌مانمان به‌رێ
دنیا به‌ره‌و ئه‌ستێره‌کان ڕۆی به‌خۆشه‌ویستی که‌چی یه‌خسیری ئاین و کلتوری سه‌قه‌تین ئێمه
جوانترین په‌یامی مرۆڤ بۆ ژین و بوون خۆشه‌ویستی و عه‌شق و لێک حاڵی بوونه هه‌میشه
ڕه‌قین تازه به تازه خه‌ریکی کووشتارو زینده به‌چاڵی خوشک و ژن و دایکی خۆمانین ئێمه
سه‌دان ساڵه پێنووسی مه‌حوی و نالی و پیره‌مێرد فێری خۆشه‌ویستیمان ده‌کات
هه‌ر خه‌ریکی پاره‌و ماڵ و سه‌رمایه‌ین دوور له ژیان که‌چی هه‌ژارترین قه‌ومین ئێمه
بێ نیشتمانی و غوربه‌ت کووشتمی هه‌ر وه‌سفی جوانی ووڵات ده‌که‌ین بۆ خه‌ڵکی
مایه پووچین ده‌ردی کۆن و ڕه‌فتاری دووژمن و خۆ به زل زانین ته‌رک نا‌که‌ین ئێمه
به‌هه‌شتێکمان هه‌یه خۆمان بێگانه به‌روبوومی ده‌خوات و پیاسه‌ی چه‌وری تێدا ده‌کات
تاکه‌ی له‌ت کراوو بریندار ده‌با یه‌ک بین و یه‌ک ده‌ست هه‌موو له‌مه‌نفا سه‌رئه‌نێینه‌وه ئێمه
ئه‌مه په‌یامێکی باشه بۆ سه‌رکرده‌و دڵسۆزانی ووڵاته‌که‌م با هه‌موو قۆڵی لێهه‌ڵماڵین
به‌سه ئیدی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیی با هه‌موو مسکێن و دڵسۆزبین بۆ خاکی ووڵاتمان ئێمه
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
Hamid774@yahoo.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

