کاتێک مرۆڤ بێ کێش ده‌بێت
( ئازادی جوانترین ماڵ و کیشوه‌رێکه که‌هه‌رده‌م بزه‌و خه‌نده‌ی ژیان له‌سه‌ر لێوی بوونه‌وه‌رانێتی مرۆڤی ئازادیش ئه‌و جیهانه هۆشیاره‌یه که کێش و ڕێزی سنوره‌کانی ئازادی ئه‌م کیشوه‌ره ده‌زانێت و له پێناویدا بۆی ده‌مرێ و خۆشی ده‌وێت . به‌خته‌وه‌رترین کۆمه‌ڵگاش ئه‌و کۆمه‌ڵه ئاده‌میزاده‌یه که خه‌باتی تاک و مافی تاک و ئازادی تاکی به‌ده‌ست هێناوه له‌م کیشووه‌ره‌دا . باشترین باوکی ڕاسته‌قینه‌ش ده‌سه‌ڵاتێکه که میلله‌تی خۆی له‌ژێر چه‌تری ئه‌و کیشوه‌ره ئازاده به‌یه‌کسانی چاولێبکات و ده‌ستی سۆزی بۆ هه‌مووان وه‌ک و یه‌ک تابلۆی نان و ئازادی و یه‌کسانی بێت بێ جیاوازی بۆیان . باشترین و جوانترین و ئارامترین گه‌وره‌یی دنیای مه‌زنی دایکه دایکیش ئه‌و خاکه‌یه که مرۆڤ به‌هه‌موو ئازاره‌کانی یه‌وه هه‌ست به نامۆ بوون نه‌کات له‌سه‌ری ) . م . حه‌مید
له‌م ووتاره‌دا ( کاتێک مرۆڤ بێ کێش ده‌بێت ) ده‌مه‌وێ باس له ناهه‌موواری کاری له‌ش فرۆشی ئافره‌تان / ژنان بکه‌م که کێشه‌ی گرنگی ئه‌مڕۆی کوردستانه به‌تایبه‌ت کوردستانی باشوور چونکه به‌ڕاستی ئه‌م کاره به میلله‌تی کورد زۆر نامۆیه‌و کار‌و فه‌رمانێکی نوێ و مۆدێلێکی نوێی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه‌و ده‌ستێکی وێرانکه‌ری دووژمنانه‌ی له‌پشته‌وه‌یه بۆ تێکدانی سیستمی په‌روه‌رده‌یی و خێزانی وه‌هه‌روه‌ها بۆ داڕوخانی باری ده‌روونی مرۆڤی کورده‌و جه‌نگیش به‌شی خۆی هه‌یه له‌م کاره‌ساته‌و دووای جه‌نگیش به‌هه‌مان شێوه نابووتی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی کار له مۆڕاڵ و سیستمی به‌ڕێوه بردنیش که ئه‌مه‌یان ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته ده‌گرێته‌وه . کاری له‌ش فرۆشی ئافره‌تان و ژنان ته‌نها ئه‌وان تاوانبارنین که ده‌فرؤشن به‌ڵکو بکڕیش تاوانباره که پیاوانی نه‌وسن و که‌ڵه‌گای نه‌فام و داوێن پیسی خۆ به پیاوزان و خۆ به‌شه‌ره‌ف زانه .
بێ نرخترین و سووک و ڕسوواترین کار کارێکه که خۆشه‌ویستی و سێکس به‌رامبه‌ر به ماده بپێورێت ئیتر ئه‌و هه‌سته جوان و پاکه سروشتی یه‌ی که‌له سێکس و خۆشه‌ویستی و حه‌زی ئاده‌میزاددا هه‌یه ده‌بێته تابلۆیه‌کی ده‌ستکردی مرۆڤه بۆشه‌کان که هیچ کێش و ڕێزێکیان نی یه له کۆمه‌ڵدا . من له‌گه‌ڵ ئازادی مرۆڤدام به‌ڵام مرۆڤ خۆی دنیای ڕۆحی جوانیی و مه‌زنیی له‌و جوانی یه‌دا هه‌یه‌و ده‌بینێ و تێدایه که په‌یوه‌ندی به هه‌موو مرۆڤایه‌تی یه‌وه هه‌یه بۆیه مرۆڤ ئازاد نی یه له کاری هه‌ڵه‌ی له‌ش فرۆشیدا چونکه له سنوره جوانه‌کانی ئازادی‌دا په‌ی به‌م کاره نابه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئازادی له کێش و بوونی مرۆڤ پتر ده‌کات به‌ڵام له‌ش فرۆشی به پێچه‌وانه‌وه . ده‌ته‌وێ بێ حورمه‌تی به خۆت و ژن و منداڵ و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی نه‌کرێ هه‌رگیز بیر له‌له‌ش فرۆشی مه‌که‌ره‌وه تۆش که پیاوی هه‌رگیز بیر له‌له‌ش کڕین مه‌که‌ره‌وه چونکه نێرینه تاوانبارتره له‌م کاره‌دا مرۆڤ ده‌تووانێ ئه‌و پاره‌یه‌ی که ته‌رخانی ده‌کات بۆ ئه‌و کاره بیکاته یارمه‌تی بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که پێویستیان پێیه‌تی و ویژدان و جه‌سته‌و ده‌روونت خۆشحاڵ تر ده‌بێت وه‌ک له‌وه‌ی کاری سێکسی بکه‌ی به پاره که بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌کی که‌م و په‌شیمانی یه‌کی زۆر ئه‌و پاره جوانه به‌فیڕۆ ده‌ده‌یت .
ئه‌م بابه‌ته به‌گشتی له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر گفتوگۆ هه‌ڵده‌گرێ و هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م سێ خاڵ و ته‌وه‌ره‌یه که هۆو هانده‌رو ڕێگه خۆشکه‌ره بۆ دروست بوونی ئه‌م کاره‌و پێچه‌وانه‌که‌یشی ڕێگره له‌به‌رده‌میداو هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی لاوازی و که‌م بوونه‌وه‌ی ئه‌م کاره له‌بنه‌ڕه‌تدا چونکه که‌م بوونه‌وه ڕاستتره له‌وه‌ی بڵێی بنه‌بڕکردن له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ کارێک نی یه له‌کۆمه‌ڵگادا بتوانرێ بنه‌بڕ بکرێ به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵگا گه‌وره‌کانی جیهان و پاش جه‌نگیش که به‌ڕاستی کاره‌سات له دووای جه‌نگ ده‌ست پێ ده‌کات . ته‌وه‌ره‌کانیش ئه‌مانه‌ن :
1/ باری ئابووری تاک و هه‌ست به‌بوونی خۆکردن له‌باری که‌سایه‌تی یه‌وه .
2/ باری په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌شێوه‌یه‌کی زانستیانه .
3/ خوێنده‌واری و ڕۆشنبیری و ڕاسته‌وخۆ کاردانه‌وه‌ی بۆ که‌سایه‌تی تاک .
به‌درێژایی میژووی مرۆڤایه‌تی کاری له‌ش فرۆشی به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م تا زۆر له‌هه‌موو کات و شوێنێکدا هه‌بووه بۆیه نووسیومه به‌ڕێژه‌یه‌کی که‌م تا زۆر لێره‌دا به‌جیاوازی ژماره‌ی دانیشتووان ده‌ئاخڤین و هه‌میشه‌ش له ناو نه‌ته‌وه‌کانی جیهاندا کاره دزێو‌و ناسروشتی یه‌کان هه‌بوون به‌ڵام ڕێژه‌یه‌کی زۆر نی یه له‌چاو ژماره‌ی دانیشتووان خۆیاندا . به‌ڕێژه‌یه‌کی زیاتر‌و به‌تایبه‌ت له‌دووای جه‌نگ و ماڵوێرانی یه‌کان و به‌داڕمانی ئابووری و نزمی ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی که ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی ( الثقافة الاجتماعیة ) مان مه‌به‌سته ئه‌م سێ خاڵه‌ی سه‌ره‌وه گرنگه‌و کاردانه‌وه‌ی خۆی هه‌یه بۆ سه‌ر هه‌ر ووڵاتێک که وه‌ک و له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ داوه که باری ئابووری خراپ و باری په‌روه‌رده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خراپ و ڕێژه‌ی به‌رزی ناڕۆشنبیری و نه‌خوێنده‌واری ئه‌م کاره‌ی زیاتر کردووه . ئه‌م کاره له‌ئه‌وروپاو له دووای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م 1914 و جه‌نگی جیهانی دووه‌م 1945 به‌ئاشکرا به‌دی کراووه‌و هۆی سه‌ره‌کیشی نزمی ئابووری خه‌ڵکه‌که بووه به‌کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک و پچڕانی بازنه‌ی خێزانی و لێکترازانی خێزان و ژن و مێرد و کووژرانی ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌پیاوان له کاتی جه‌نگ و له‌دووای جه‌نگ . هه‌موو نه‌هامه‌تی و ماڵوێرانی یه‌کان و تێکشکانی که‌سایه‌تی مرۆڤ و برسێتی و ڕوخانی هه‌موو کرداره جوان و پیرۆزه‌کانی ئاده‌میزاد و درۆکانی ده‌سه‌ڵات له‌دووای جه‌نگه‌وه پتر ده‌رده‌که‌وێت . بۆیه گه‌وره نووسه‌ری ئێرله‌ندی برناردشۆ ده‌ڵێ : ( دووای جه‌نگ هه‌موو ڕه‌ووشته جوانه‌کان نامێنی و ژیانی ئاده‌میزاد له‌باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و مرۆیی یه‌وه ده‌ڕوخێت ) . ئه‌م هاوکێشه‌یه‌ی فه‌یله‌سوف برناردشۆ به‌سه‌ر ناوچه‌ی کوردستان و ووڵاتی عێراقدا ده‌چه‌سپێ .
بێجگه له‌کارو کاردانه‌وه‌ی جه‌نگ له‌سه‌ر هۆش و جه‌سته‌ی مرۆڤ هۆی سه‌ره‌کی ئه‌م کاره‌ش ( له‌ش فرۆشی ) ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆکاری چه‌ند خاڵێکی بنه‌ڕه‌تی :
1/ په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌و ڕه‌فتاری ناداد په‌روه‌ری له‌ته‌مه‌نی منداڵی یه‌وه .
2/ نه‌خوێنده‌واری و دوور له‌ڕۆشنبیری به‌وه‌ی بێئاگایی له مرۆڤ و ئافره‌ت که چه‌ند مه‌زنه .
3/ پیاو سالاری و زووڵم کردن و بڕیاردانی چاره‌نووسی ئافره‌تان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه .
4/ زووڵم و سته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و نایه‌کسانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه .
5/ قه‌ده‌غه کردنی خۆشه‌ویستی و کاری په‌ڕین و سێکسی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگاوه .
6/ هه‌ژاری خێزان و نه‌بوونی پێداویستی ژیان .
7/ دروست بوونی خێزان له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵه‌و دوور له‌خۆشه‌ویستی .
8/ کۆمه‌ڵگای دوواکه‌وتووی چاوچنۆک بۆ جنسی ژنان و هه‌بوونی پیاوانی که‌ڵه‌گای نه‌خوێنده‌وار و بێ هه‌ستی مرۆیی له‌و پیاوانه‌دا به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر .
9/ بوونی باوه پیاره‌و باوه‌ژنی خراپ و ئازاردانی کچان له‌ته‌مه‌نی منداڵیداو دروست بوونی ڕق و کینه له‌ناو گیانی منداڵ و خێزاندا .
10/ بێ ڕێزێ کردن به ژنان و کچان و کووشتنیان به‌هه‌موو شێوازه خراپه‌کان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه و ئازاردانی ژنان و کچان به‌ئاره‌زووی مه‌زاجی پیاوان خۆیان .
11/ به‌کارهێنانی کلتوروو ئاین به‌شێوه‌یه‌کی هه‌ڵه‌و ترسناک و سه‌قه‌ت .
12/ جیاوازی کردنی منداڵ له‌خێزاندا له‌لایه‌ن دایک و باوکه‌وه .
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هۆش و په‌روه‌رده‌کردنانه‌ی سیستمی ڕۆژهه‌ڵاتی که ده‌بووایه ئه‌م کاره‌مان له ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت ئه‌وروپای ڕۆژئاوا زیاتر بدیایه به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌و زووڵم و سته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی خێزان و هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات و پیاوانی نه‌خوێنده‌واری بڕیار به‌ده‌ست ده‌بینین ئه‌م کاره له ووڵات و کۆمه‌ڵگا ئیسلامی یه‌کاندا زیاتره وه‌کو له ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت له ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا که به‌ته‌واوی ئه‌و ووڵاتانه ئازادیشیان هه‌یه له‌باری هه‌موو ژیانه‌وه به‌ڵام شتێ هه‌یه گرنگه‌و که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆو ته‌واو ده‌دات به ژنان ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌موو ژنانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان ڕێژه‌ی ئاستی خوێنده‌واری و ئاستی زانستی و ئابووری خۆیان هه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه یارمه‌تی ده‌درێن چونکه زۆرینه‌ی ئافره‌تانی ئه‌وروپی کارده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێکاربوون بیمه‌ی بێ‌کاری وه‌رده‌گرن که ساندیکای کرێکاران یارمه‌تییان ده‌دات یان سۆشیال یارمه‌تییان ده‌دات . بێجگه له باری ئابووری کاری ترس و ئازاردان که کاردانه‌وه‌ی خراپی هه‌یه‌و هه‌رچی کاری خراپی وه‌کو کووشتن و دزی و درۆ هه‌یه کارتێکه‌ره بۆ بابه‌ته‌که و به‌داخه‌وه ئه‌و تووند‌و تیژی یه له‌لای ئێمه زۆره . ئه‌و ترس و له‌رزه‌ی ئاین و کلتوریش دروستی کردووه له‌ناو گیانی مرۆڤه‌کاندا به‌تایبه‌ت ئافره‌تان هیچی له‌بابه‌ته‌که نه‌گۆڕیوه‌و به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵه زه‌قه‌کان و کووشتنه‌کان و غه‌دره‌کان لای ئێمه به‌لێشاوه له‌چاو ووڵاتانی تری دنیا و ئه‌نجامی کاره‌کانی ئێمه خراپترن و به‌ره‌و خراپترین ده‌ڕۆن .
هۆی پتربوونی ئه‌م کاره‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه :
آ/ خراپی باری ئابووری ئافره‌تان .
ب/ نه‌بوونی ئازادی پێکه‌وه بوون و به‌شوودانی کچان به‌ڕێگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌و به‌زۆر .
ج/ برسێتی جنسی پیاوان و پاره هه‌ڵڕشتن و سه‌رف کردنی بۆ ئه‌و کاره .
د/ گه‌نده‌ڵی و بێ ئاگایی ده‌سه‌ڵات له میلله‌ت .
ه/ تێکه‌ڵ بوونی نه‌ته‌وه‌و کلتوره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی و نزمی باری بژێوییان به‌تایبه‌ت له‌دووای جه‌نگی درێژخایه‌نی هه‌شتا ساڵه‌ی عێراق و ناوچه‌که‌و تێکچوونی سیستمی ژیان له‌و ووڵاته‌دا .
و/ بێ به‌ش بوونی ئافره‌تان ( محروم ) له‌خۆشی و له‌زه‌تی جنسی و نه‌زانین و ناڕۆشنبیری جنسی (الثقافة الجنسیة) له‌لایه‌ن ژنان و پیاوانی کۆمه‌ڵگای دوواکه‌وتووی کورده‌واری و ناوچه‌که له‌ڕووی زانستی په‌ڕین و سێکس و زۆرینه‌ی ئافره‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی و کورد له‌نه‌زانینی پیاوانه‌وه له‌زه‌تی سێکسی نابینن ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و کلتورو ئاینه‌ی له‌سه‌ری په‌روه‌رده بووین و لێوان لێو گیانی هه‌موومانی پڕ کردووه له‌شه‌رم ، شه‌رم کردنیش خراپترین و زه‌ره‌رمه‌ندترین هه‌سته که فه‌رمانێکی ناسروشتی ده‌به‌خشێ له هۆرمۆنات و کاری سێکسیداو تام و چێژی پێکه‌وه بوون ناهێڵێ . ده‌نا من وه‌کو خۆم مرۆڤ له‌هه‌ندێ کاتدا ده‌بینم که شه‌رم ده‌کات هه‌موو گیانی به ڕه‌ووشت و مۆڕاڵی به‌رز ده‌بینم . کورت و کرمانج ده‌بێ له خاڵێکه‌وه ( سفر ) ده‌ست پێ بکه‌ین و ئێمه‌ی مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌سه‌ره‌تاداین بۆ فێربوونی کاره باش و سوودمه‌نده‌کانی که‌په‌یوه‌ندی به ژیانی ئاده‌میزاده‌وه هه‌یه چونکه سێکس کردن و ( الجماع ) پێکه‌وه بوون خۆشه‌ویستی پتر ده‌کات له‌ناخی ئاده‌میزاد به‌رامبه‌ر یه‌کتری و به‌تایبه‌ت ژن و مێرد . کاردانه‌وه‌یه‌کی تریش که ڕاسته‌وخۆ کارمان تێده‌کات و شێوه‌یه‌کی ئاسایی وه‌رگرتووه له‌کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ناوچه‌که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌موو هاوکێشه سه‌قه‌ته‌کان ته‌واون و ته‌واوه‌کانیش عه‌یب و عارو حه‌رامن بۆ نمونه : خۆشه‌ویستی و عه‌شق و مرۆڤ دۆستی و هونه‌ر حه‌رامن و عه‌یبن که‌چی کووشتن و بڕین و درۆ‌و دزی و .. هتد کارێکی ئاسایی یه‌و هه‌ندێ جاریش شانازی ده‌که‌ین به‌و کارانه‌وه‌و به‌تایبه‌ت کووشتنی مرۆڤ . کووشتنی مرۆڤیش له‌هه‌موو ئاینه ئاسمانی یه‌کاندا حه‌رام کراوه که‌چی ئێمه‌ی موسوڵمان له وواتای ئایه‌ت و ئاینه‌که‌ی خۆمان ناگه‌ین . کارێکی تری نه‌شیاوی کۆمه‌ڵگای پیاوان ئه‌وه‌یه که هه‌میشه ئافره‌تان و ژنان به که‌م و لاواز‌و .. هتد ده‌زانن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌م زۆر نووسیوه نامه‌وێ لێره‌دا ئه‌و بابه‌ته تێکه‌ڵی ئه‌م ووتاره بکه‌م باڵام ئه‌م پرسیارانه له پیاوانی که‌ڵه‌گای نه‌ته‌وه‌که‌م ده‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌خۆیان به‌باشترو به‌هێزترو ژیرتر ده‌زانن له ژنان . پرسیاره‌کانیش ئه‌مانه‌ن :
1/ چه‌ند که‌س له ئافره‌تان یان ژنان له‌لیستی خیانه‌ت کارانی ووڵات ناویان هه‌بوو .؟.
2/ چه‌ند له‌وان فایل دار بوون و کلکیان له‌گه‌ڵ دووژمن گرێ داووه .؟.
3/ که ژنان یان کچان کاری خراپ ده‌که‌ن کێ به‌شداره له‌و خراپه‌یه له‌گه‌ڵیاندا .؟.
4/ بۆ ته‌نها ئافره‌تان شه‌ره‌فی پیاوانن .؟.
5/ بۆ هه‌موو کارێک بۆ پیاو ڕه‌وایه .؟.
6/ کێ ئه‌م یاسا‌و ڕێسایانه‌ی داڕشتووه که هه‌مووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی پیاوانه .؟.
بۆ زانیاری خۆمان و هۆشیار کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی پیاو سالاری و ئه‌و عه‌قڵی کۆنه‌په‌ره‌ستی یه که‌له‌ناوماندا ڕوواوه .. باباش بزانین هه‌تا ئێمه‌ی پیاو کچان و ژنان به لاواز و که‌م بزانین و ده‌ست له ڕه‌فتاره ناشرینه‌کان و کووشتنی ژنان هه‌ڵنه‌گرین ڕۆژبه‌ڕۆژ کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به‌ره‌و دوواکه‌وتن و شه‌رمه‌زاری مل ده‌نێت و کاره ژێر به‌ژێره‌کانیش پتر ده‌بێت .
به‌ڕاستی دنیای ئێمه تێگه‌یشتنێکی قورسه بۆ حاڵی بوون و بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافی یه‌کێکی تر‌و ئازادی پێدانمان بۆ به‌رامبه‌ر و ماف به یه‌کێکی تر چونکه خۆمان وه‌ک و باری گه‌شه‌و په‌روه‌ده کردن به‌که‌م و کوڕیی گه‌وره‌بووین و هه‌میشه خۆمان هه‌ست به‌که‌می ده‌که‌ین ( الاحساس بانقص ) بۆیه که‌که‌سێک خۆی به‌که‌می و ناڕێکی بژی چۆن مرۆڤێکی ئاسایی لێ دروست ده‌بێت .؟. ده‌بێ له‌منداڵی یه‌وه سیستمی حه‌زو ئاره‌زوو خۆشی و هه‌ست به‌ئارامی ده‌روونی بکه‌ین و په‌روه‌رده‌ی مرۆیی بخوێنین و وانه‌ی خۆشه‌ویستیمان فێر بکه‌ن و کامڵ بکرێین ده‌نا به‌گه‌وره‌ییش هه‌ر که‌م و بچوکین . ئه‌مه له‌باری په‌روه‌رده‌یی ئه‌و خاڵه‌ی تریش که زۆر گرنگه باری ئابووری ( الاقتصاد ) وه‌کو سیستمی ووڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا هه‌موو که‌سێک ئابووری خۆی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هه‌ست به‌بوونی خۆمان بکه‌ین که‌واته بارێکی ئابووری باش و په‌روه‌رده‌کردنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی باش ئه‌م کاری له‌ش فرۆشی و زۆربه‌ی هه‌ڵه کۆمه‌ڵایه‌تییانه چاره‌سه‌ر ده‌کات و یان به‌ڕێژه‌یه‌کی باش که‌می ده‌کاته‌وه له کۆمه‌ڵگادا . من پێم وایه پیاوی کورد پێویسته زۆر بگه‌ڕێ و زۆر بخوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی ڕزگار بکات له‌و به‌ندو داوه کۆنه‌ی که دڵ و چاوی ڕه‌ش کردووه‌و . هه‌روه‌ها پیاوی ڕۆژهه‌ڵاتی و کورد له‌ڕؤژێکدا چه‌ند جارێک ده‌ست و ده‌می ده‌شوات به‌ڵام پێویسته هه‌ندێ جاریش دڵ و مێشکی بشوات . پێویسته ده‌سه‌ڵاتیش بیرێک له خه‌ڵک و به‌تایبه‌ت ئابووری منداڵ و ژنان بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئافره‌تان چیدی نه‌بن به‌کۆیله‌ی پیاوو بیر له‌کاری خراپ نه‌که‌نه‌وه و مرۆڤی به‌سته‌زمانیش یه‌ک جار ده‌ژی ده‌با ئه‌و یه‌کجاره خۆش بژی .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

