نیشتمانێکی ڕه‌ش له هه‌ناسه‌کانی مه‌لاو ده‌سه‌ڵات
نیشتمانێکی ڕه‌ش له هه‌ناسه‌کانی مه‌لاو ده‌سه‌ڵات
ئێمه له‌کوێ و ئه‌وان له‌کوێ که‌چی شه‌رم ناکه‌ین پێیان ده‌ڵێین مێژوومان له‌ئێوه کۆنتره‌و شارستانی یه‌ت له‌لای ئێمه‌وه هه‌ڵقوڵاوه . ئه‌ی باشه ئه‌وه‌ی که گوێمان لێده‌گرێ و به‌ڵێ مان بۆ ده‌کات خۆ گێل نی یه له‌خۆی ناپرسێ ئه‌ی بۆ ئێستا ئێوه نه‌خۆش و سێ په‌ڕه‌تانه له‌دووای هه‌موو میلله‌تانی جیهانه‌وه‌ن .؟. به‌ڕاستی شه‌رمه به‌سه ئیتر درۆکردن و خه‌ڵه‌تاندن به‌چیمانه‌وه شانازی بکه‌ین ده‌م داخه‌ین و بێده‌نگ بین باشه چونکه زۆرجار بێده‌نگی له‌گه‌وهه‌ره‌وه‌یه .!! .
هه‌تا بوونی مه‌لاو ئاغا‌و سۆفی و ده‌روێش و شێخ و فه‌قێ و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و پاشه‌ڵ پیس و هتد له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا بوونی هه‌بێ کورد دواهه‌مین وداماووترین نه‌ته‌وه ده‌بێت له دوواکه‌وتن له‌جیهاندا. که‌واته به‌خوێندنه‌وه‌و هه‌وڵدان و خۆ ڕۆشنبیرکردن پێویسته به‌رده‌وام له‌گۆڕاندابین چونکه جیهان زۆر به‌خێرایی ده‌ڕوات له‌باری زانست و مێژوو فه‌لسه‌فه‌و پێشکه‌وتنی زانستی ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد . ئه‌وهێمایانه‌ی که‌له‌سه‌ره‌وه نوسراون هه‌مووی بازرگانی یه به‌ژیانی کورد‌و میلله‌تانی نه‌خوێنده‌واری هه‌ژار هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه زیره‌کانه کۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی ته‌مه‌ڵ و ته‌وه‌زه‌ل ئه‌م هێمایانه‌یان له‌ئاینه‌وه به‌کارهێناوه بۆ شۆردنه‌وه‌ی هۆش و بیری مرۆڤی کورد و به زه‌ره‌ری میلله‌تی چه‌وساوه‌ی کورد‌و له به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌ن هێماکانی سه‌ره‌وه ئه‌م ئاشه که‌وتۆته گه‌ڕ چونکه ئه‌وه باشترین ڕێگایه‌که بۆ زوو ڕازی بوون و بڕوا پێکردن به‌درۆکانی مرۆڤه‌وه که‌به‌ناوی ئاینه‌وه بکرێت چونکه پێشتر فێربووین هه‌رشتێک به‌ناوی ئاینه‌وه بکرێ گفتوگۆی نه‌ویستووه چونکه ئاین گفتوگۆی نا‌وێ و ڕاسته ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه بیربکه‌یته‌وه ( حه‌تمه‌ن و سه‌د له سه‌د کافریت و جێت ئاگره له‌و دنیا ) ئه‌مه قسه‌ی مه‌لاو ئاغاکان بووه هه‌ر له ژیانی منداڵیمانه‌وه . که‌چی ئێستا که چه‌رخی 21 و جیهانی زمانی له‌یه‌ک حاڵی بوون و ئازادی تاک و خه‌بات و ڕێزگرتنی تاکه که‌چی لای ئێمه هه‌ر ئه‌م هێمایانه ڕۆڵیان هه‌یه‌و بڕیاربه‌ده‌ستن و ده‌سه‌ڵاتیش یارمه‌تیده‌ریانه بۆ بوژانه‌وه‌ی ئه‌م فیکره سه‌قه‌ته ئه‌گه‌ر وانی یه ئه‌وه‌نی یه په‌رله‌مانی کوردستان پڕه له‌مه‌لاو موحه‌جه‌به‌و کۆنه به‌عسی و پاشه‌ڵ پیس . ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی باشووری ئه‌مڕۆ که هێنده ڕقی له ووشه‌ی هه‌ق و ووشه‌ی ئازادی و مافی تاک و هتد قه‌ڵس ده‌بێ زۆر به‌داخه‌وه خۆیان له‌سه‌رده‌می شاخ خه‌ڵکیان فێری ئه‌و ووشانه ده‌کرد به‌ڵام ئێستا له‌زه‌ره‌ریانه‌و دژایه‌تی ده‌که‌ن که‌چی ڕێخۆشکه‌رن بۆ کۆیلایه‌تی و سیستمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ئاغایه‌تی چونکه به‌رژه‌وه‌ندیان له‌وه‌دایه که‌خه‌ڵکی نه‌فام و گێل بێت بۆئه‌وه‌ی باشتری بخۆن .
ئه‌گه‌ر ئێمه وردبینه‌وه له‌گه‌لانی پێشکه‌تنخوازو ڕزگاربووی سنوره بێ وواتاکان و قه‌یدی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان و فیکری یه‌کان ده‌بینین ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کان هیچ له‌و هێما بازرگانیانه‌یا‌ن نی یه که‌ئێمه یان عاره‌ب یان نه‌ته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی یه‌کان به‌گشتی هه‌مانه . که‌واته ئه‌و هێما درۆزنانه‌یه ته‌نها به‌شی ووڵات و نه‌ته‌وه دوواکه‌وتووه‌کانه . ئه‌م هێمایانه‌ی که بوونه‌ته پیرۆزیی مرۆڤ به‌زۆر هێمایه‌کی بۆش و پووچه‌ڵن چونکه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئاره‌زوی په‌رستنی خوداوه‌ندی کرد ئه‌وه پێویست به‌که‌سی سێهه‌م ناکات له‌نێوان خواوه‌ندو مرۆڤدا هه‌بێت چونکه له ئاینه‌کانی تری دنیاشدا هاتووه که که‌س له‌به‌ر که‌س نابه‌خشرێت . که‌واته خواپه‌رستیش ڕۆحێکی هێمنانه‌یه له‌پاکی و ڕزگار بوونیشه له‌کێشه ده‌رونی یه‌کانی مرۆڤ خۆی که له‌ناوه‌وه‌و هه‌ناوی مرۆڤ خۆی دروست ده‌بێت و هه‌ستێکی ده‌رونی یه که‌واته مه‌لاو شێخ و هتد ته‌نها ڕۆڵی کاری بازرگانیان بینیوه له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هه‌ربۆیه‌شه له‌منداڵی یه‌وه به‌وه گۆش کراوین که‌ئه‌وان ئه‌و خاوه‌نی هێمایانه به‌رزترو باشترن له‌ئێمه له‌لای خودا هه‌ربۆیه له‌ژیانی ئه‌م دنیاشیاندا ژیان و باری ئابوریشیان له‌ئێمه باشتربووه‌و ده‌سه‌ڵاته تاک ڕه‌وو کۆنه‌په‌رسته‌کانیش پشت و په‌نایانن . نه‌ته‌وه‌کانی جیهان به زانست و هه‌وڵدان و ئه‌کادیمی یه‌تی هۆش و سه‌ربه‌ستی تاک گه‌یشتون به‌و ژیانه پێشکه‌وتووه‌ی که‌هه‌یانه هه‌ربۆیه هه‌رچی زانسته له‌وانه‌وه دێته ناو ماڵی مرۆڤایه‌تی یه‌وه . به‌ڵام که‌ته‌ماشای مێژووی دورودرێژی زیاتر له هه‌زار ساڵه‌ی شێخ و مه‌لاو ئاغا ده‌که‌یت ته‌نها چه‌وسانه‌وه‌و درۆکردن دێڕه‌کانی مێژوییانی ڕازاندۆته‌وه و ته‌نها بۆ چرکه‌یه‌ک خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیان نه‌کردووه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵیانداوه خه‌ڵکی گێل و نه‌خوێنده‌وار بێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر بیانخه‌ڵه‌تێنن و مه‌رامه‌کانیان بۆ ژیانی خۆشتری خۆیان باشتر بهێننه‌دی . قه‌یدو که‌له‌پچه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێش کێشه ڕامیاری یه‌کان پێویسته خه‌باتی بۆ بکرێ ده‌نا ڕزگار بوون مه‌حاڵه چونکه ئه‌گه‌ر مرۆڤ ڕۆشنبیری فیکری نه‌بێت و خۆی ئازاد نه‌بێت ناتووانێ ئازادی بدات و ناشزانێ کاری پێ بکاو ناشزانێ ئازادی وواتای چی یه .؟. ئازادیش وه‌ک و ووشه زۆر هه‌ژاره هه‌موو که‌س پێی ده‌وێرێ و ده‌یڵێ و زۆربه‌ی ده‌ووڵه‌ته فاشیه‌کانی دنیا هه‌موو ڕۆژێک هه‌زاران جار ووشه‌ی ئازادی و دیموکراتی به‌کار ده‌هێنن به‌ڵام هه‌زاران که‌سی ئازادی خوازیش له‌سێداره ده‌درێن له‌پێناوی ئازادی‌دا . به‌ڵام گرنگ له ئازادی ووشه‌ی ئازادی نی یه به‌ڵک و ئازادی به‌پراکتیک و فه‌لسه‌فه‌ی به‌کارهێنانی ئازادی فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراتی و ئازادی به‌په‌روه‌ده‌و له‌خۆدا چاندن و ڕواندن ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت ئازادی بده‌یت . که‌واته ئازادی تاک شۆڕشی یه‌که‌مه که‌ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بده‌ین چونکه نمونه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی باشوری کوردستانه که‌لێپرسراوه‌کان خۆیان ڕۆڵی ئاغا‌و شێخ و مه‌لا ده‌بینن و نه‌ته‌وه‌که‌شیان سه‌رگه‌ردان و سه‌قه‌ت کردووه . ئه‌گینا چۆن مه‌لایه‌کی نه‌خوێنده‌وار ده‌بێ ئه‌ندام په‌رله‌مان بێت و نماینده‌ی خه‌ڵکێکی زه‌حمه‌تکێش بێت یان ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی که سه‌رۆک هۆزه‌کان هه‌یانه لای ده‌سه‌ڵات که‌زۆربه‌شیان له‌ده‌سه‌ڵاتدان وه‌ک و شێخ زاناکان که‌پێشتر پیاوی خۆیان بوون و خه‌ڵکی ده‌ستی ماچ ده‌کردن و ده‌چوونه دیوه‌خانی که دوعایان بۆ بکات وه‌ک ئه‌وه‌ی که کاکی شێخ وه‌کیلی خوداوه‌ندی میهره‌بان بێت له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه . به‌ڕاستی ئه‌و جۆره باوه‌ڕه جێی شه‌رم و نیگه‌رانی یه چونکه هه‌ر له‌ئاینی ئیسلامدا ووتراوه که موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری خوایه زانستی نادیار ( علم الغیب ) ی نه‌زانیوه که‌واته ئه‌ی چۆن شێخێک یان مه‌لایه‌ک که نه‌خوێنده‌واره له‌گه‌ڵ خودا قسه‌ده‌کات و تکاو ڕجاش بۆ ئاده‌میزاد ده‌کات که به‌به‌هه‌شتیان پێ شادبکات له‌لای خواوه‌ند و ئه‌و دنیا . به‌ڕاستی ئێمه‌ش وه‌ک و کورد خه‌تاو گوناحی خۆمانیشی زۆر تێدایه که به فیکه‌و چه‌پڵه‌ی هه‌موو که‌س هه‌ڵده‌په‌ڕین و دوێنێشمان زوو له‌بیر ده‌چێت و خۆش باوه‌ڕێشین و زوو ده‌خه‌ڵه‌تێین .
ته‌نها خۆ ڕۆشنبیرکردن و خوێندنه‌وه ده‌رمانی زامه‌کانی پڕ سوێی گه‌لی کورده . تێکۆشان و خه‌باتی فیکری و خۆ ده‌رباز کردن له کلتووری کۆن و بیری کۆنه‌په‌ره‌ستی سوودمه‌نده بۆ گه‌لێک که‌گورگی زیاتره له‌مه‌ڕ چونکه جاران کۆمه‌ڵێ شێخ یان مه‌لا له‌سه‌ر قوتی خه‌ڵک ده‌چون به‌ڕێوه و مل هوڕانه وه‌ک ڤایرۆس له‌سه‌ر خوێنی خه‌ڵک ئه‌ژیان ئێستا کۆمه‌ڵێ لێپرسراوی نه‌خوێنده‌واری هاتۆته سه‌رو ماڵ و حاڵ و زه‌وی و زاری خه‌ڵکی و موڵکی کوردستان به‌تاڵان ده‌به‌ن و زۆر بێباکانه ڕێ له‌هه‌موو ئازادی یه‌ک ده‌گرن به‌ناوی ئازادی یه‌وه . ئه‌مانه که‌له شێخ و ئاغاکان خراپتر‌و چاوچنۆکترن و قه‌پاڵیان گه‌وره‌تره زۆر خراپتر‌و دوواڕۆژی میلله‌ته‌که‌مان له‌مه‌ترسیدایه به‌ده‌ستییانه‌وه . ده‌بێ بڵێین خوا یارمه‌تی ئه‌م نه‌ته‌وه هه‌ژاره بدات که‌هه‌ر ڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی نه‌خوێنده‌وار ده‌یبات به‌ڕێوه چونکه به‌عسی خوێن ڕێژ ڕۆی بۆ زبڵدانی مێژوو که‌چی دووای ئه‌و کێ هات . من یه‌ک پرسیار له‌و پارته باڵا ده‌ستانه‌ی کوردستان ده‌که‌م ئه‌گه‌ر پارتێک و ده‌سه‌ڵاتێک بۆ ئه‌ندامانی کۆنی خۆی و خێزانه‌کانیان به‌تایبه‌ت چینی هه‌ژار که بڕبڕه‌ی پشتی شۆڕشه‌که‌یان بووه باش نه‌بێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا چۆن بێت .؟. ده‌با هه‌موو به‌یه‌که‌وه بڵێین بژی مرۆڤایه‌تی بژی سیستمی دیموکرات و ئازادی تاک ، بمرێ ده‌سه‌ڵاتی خێڵ و دیوه‌خان و ته‌کیه‌و بیری ڕه‌شی ژه‌نگاوی کۆن و تاک ڕه‌وو سه‌رمایه‌داری نه‌خوێنده‌وار .. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و دوعایه کاری بۆ بکرێ و خۆ ڕۆشنبیرکردن و خوێندنه‌وه‌و بیرفراوانی تیا به‌رجه‌سته‌ببێت . ده‌سه‌ڵاتێک گوێ نه‌داته میلله‌ت و به‌تایبه‌ت گه‌نجه‌کانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌و هه‌موو که‌موکوڕیه‌شی هه‌بێت ده‌بێت دوواڕۆژی چ ڕۆژێکی ڕه‌ش چاوه‌ڕێی بێت .؟. ئاخر له‌هیچ ووڵاتێکی پێشکه‌وتووی ئه‌م دنیایه بووه که مه‌لا و لێپرسراوی گه‌نده‌ڵ ده‌نگی ئازادی خه‌ڵک بخنکێنن .. !! . هونه‌ر بۆ هونه‌ر دۆسته نه‌ک بۆ هێڕو پیاو کوژو ناحاڵی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یشیان وانی یه ئه‌ی بۆ ده‌نگی ئاریاتان خنکان .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

