سه‌مای عه‌شق
دڵم پڕه له عه‌شقی تۆ هه‌ناسه‌که‌م وێڵ و شه‌یدای تۆم هه‌میشه
وه‌ره ئیتر با سه‌ماکه‌ین و بژین چیمان داوه له شه‌ڕو قین و خیشه
که‌س به هه‌ڵاو جه‌نگ و ماته‌م هیچی نه‌کڕان له‌م ژینه بێ سه‌روبه‌ره
با ڕۆح تێکه‌ڵ که‌ین من و تۆ عه‌شق و جوانی و خه‌نده باران بێته پیشه
گیانم پڕه له میهرو مه‌ستیی تۆ ده‌با ئه‌مشه‌و په‌ست و ته‌نها نه‌بم ئیتر
بۆچی بێ تۆ خه‌سار بێت ژین دوور له‌تۆ ژین تاڵه وه‌کو زه‌هر‌و تاڵتریشه
سایه‌قه‌ی ساماڵه که‌ژو کێو ئاڵتونه که‌چی ڕوی به‌لقیسی تۆ جوانتره عه‌زیزم
چی دی بێ ئه‌و ناژیم ساتێ په‌پووله‌ی جوانی و ڕۆحی په‌پووله‌کانی تریشه
کویچه‌باخه تووله‌ڕێی پرچی قه‌فی زنجیری ئه‌و مانگ و که‌وانه برۆی پێنوسه
چاوم ناچێته خه‌و بیرم لای یاره بێ ئه‌و ژین پڕه له خه‌م و به‌زم و ئاریشه
زبر مه‌بن له جوانی ژین و بوون بۆ ڕێگری هه‌ناسه‌و سۆز‌و خۆشه‌ویستین ئێوه
یه‌ک جار ئه‌ژین ئێمه واتای ژینه عه‌شق حه‌رامی مه‌که‌ن که تاوان و غه‌دریشه
تۆراوه دڵ ئه‌گه‌ر ڕۆژێ باڵای جوانی یار نه‌بینێ و خه‌نده‌و نیگا نه‌بارێنێ
بێ هۆ نی یه ئه‌م هه‌ناسه‌بارانه‌ی عه‌شق که سبه‌ی سه‌ره‌ی نه‌گریسی مردنیشه
چاوم پڕه له‌جوانی تۆ وه‌ره شاگووڵی گلێنه‌ی من به‌تۆوه جوانتره ئه‌م بوونه
تۆ له‌یلا بیت یان شیرین ئه‌و دڵه‌ی من هه‌ردوکیانه هه‌م فه‌رهادو مه‌جنونیشه
خوا بتگرێ که له‌ژیان هه‌ر ڕه‌دووی پاره‌و ماڵی دنیا که‌وتی ئه‌ی مایه پوچ
ڕه‌دووی عه‌شق و جوانی و مه‌ی به ژیان خۆشه باخی دڵان و به‌هه‌شتیشه
چاوم پڕه له‌جوانی تۆ له‌خۆشی تۆ بۆیه هه‌رده‌م ژین و بوون جوانتر ده‌بینم
ڕۆژێ نه‌بێ ڕووی مانگی تۆ تاریکه ژین پرسه‌یه هه‌ر دۆزه‌خ و ماته‌میشه
دڵم پڕه له بزه‌ی تۆ به‌و شه‌ماڵه‌ش ده‌ژیم له کیشوه‌ری تۆوه هه‌ڵدێ
ته‌مه‌ن به‌سه‌رچوو که‌چی عومری هه‌ژده‌م بۆ باڵات دڵم دنیای عه‌شقه هه‌میشه
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

