هزری پیاوی گێل
دنیای کوچه تاریکه‌کانی پیاوی ناحاڵی بۆ ژنان غه‌درو و ئازار‌و تێهه‌ڵدانه
ئه‌م ژینه تاڵه‌ی بن ده‌ستی ژنان لای پیاوی گێل هه‌ڵپه‌ڕکێ و شایی و لۆغانه
پیاوی بۆش و ناپاک له بێ پیاوویا پیاون که‌س به که‌س نی یه ئیتر
هه‌موو سه‌لاحه‌دین و سمکۆن له مه‌نفا که‌چی نه‌مدی ڕۆژێ ڕووی پیاوانه
عه‌شق و جوانی لای پیاوی گێل بێ ڕه‌ووشتی و گاڵته‌جاڕی و سووکی یه
لای هه‌ندێکیان سوومبولی کوردایه‌تی یه ئه‌مڕۆ کڵاش و شاڵ و جامانه
درۆ کردن چه‌ره‌سه ئه‌مڕۆ هه‌رکه‌س بیره‌وه‌ری خۆی به‌ده‌سستی خۆی ده‌نووسێته‌وه
ده‌ردوو ژانه هه‌ناومان له‌یه‌کتر ناگه‌ین له‌سه‌ر یه‌ک ووشه شه‌ڕمانه
پیاوی ئازا ڕووی له چۆڵه‌وانی کرد ناکه‌وێته پسکه پسک و ترس و پاڕانه‌وه
له شوێنێکیش که ده‌ستی ڕۆی مه‌رده زووڵم ناکات له جێی پیاوی قاره‌مانه
به‌ده‌م نابێ باسی چاکه‌و پیاوه‌تیت له‌مه‌جلیسدا بڕوات هه‌بێ گه‌لێک شه‌رمه
ده‌بێ خه‌ڵکی ناوت بێنن هه‌ڵی بگرن پیاوه‌تی تۆ له‌لیستی پیاوی ته‌نگانه
پیاومان هه‌یه نمونه‌ی پیاو به‌سه‌ر ژن‌دا ئه‌نه‌ڕێنێ وه‌کو شێری ئیمام عه‌لی
که‌چی سه‌رکزو ڕێوی و ترسنۆکه له مه‌یدانا که‌ڵه‌گاو فیلی ناو چیرۆکی ژنانه
ئه‌و زه‌به‌لاحه‌ی پیاو قسه‌ی زل و هه‌موو گیانی حه‌رام و درۆ‌و فشه‌یه
که‌چی ئه‌و خیانه‌ت ڕۆده‌کا شه‌وان دره‌نگ شه‌یدای هه‌ناسه‌ی حه‌رامه‌کانه
بۆ خۆی پیاسه‌و شه‌و تادره‌نگ ئه‌ملاو ئه‌ولای مسۆگه‌ره هه‌روه‌ک ئاغا
منداڵی بێ‌تاوان و په‌پووله‌ی خۆی ده‌کوژێ که‌چی خۆی هاورێی ڕه‌شی دێوه‌زمه‌کانه
بۆ ئافه‌رین و باره‌که‌ڵڵایه‌ک جه‌رگی خۆیان ده‌سووتێنن تاپێیان بڵێن به‌شه‌ره‌فن
ناحاڵی و گورگن پیاوانی کوردی ژن کووژ مرۆڤ نین له‌به‌رگی مرۆڤدان ئه‌وانه
زۆر گرنگه لایان شه‌ره‌ف و ناو لینگی کچانیان کردۆته خه‌م و ئابڕووی خۆیان
تاکه‌ی زووڵم و به‌ربه‌ریه‌ت بۆ شه‌رم نایانگرێ فڕێیده‌ن ئه‌و هۆشه کۆن و تاریکانه
Hamid773@hotmail.com
م . حه‌مید عه‌زیز
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

