گیانم پڕعه‌شقی تۆیه ئاخر
حه‌زم ده‌کرد ببمه خاکی به‌رپێی مه‌حشه‌ر به‌س تۆ به‌ئاگر نه‌سوتێی شاگووڵی من
هه‌رچی خه‌ڵکی ئه‌وێ هه‌یه پێم لێبنێن باکم نی یه به‌س تۆم هه‌بی ئاسمانی شاهانه‌م ئه‌من
چی یه ئه‌و سۆزی بورکانه که دڵ هێنده‌ی مستێک ده‌بێ که‌چی ده‌ریایه‌که بێ کۆتایی
ده‌بم به کانی و ته‌ڕایی دنیا بۆت نامه‌وێ بسووتێی نابینم من بێ تۆ ئه‌ی گلێنه‌و چاوی من
ناوله‌پ و ده‌ستم تینووه بۆ گرتنت چه‌ند دووری تۆ بۆمن ده‌هێنده نزیکی له ڕۆحمه‌وه
ئه‌و شیعره‌م ماره کرد له‌خۆم که نووسیبووم دوێنێ له‌سه‌ر دڵم له جیاتی ڕۆح و جه‌سته‌ی تۆ بۆمن
من دێوانه‌ی ڕووی شه‌رمنی ئه‌و ڕۆحه پاکه‌م که چۆن و به چ پێنووسێ نه‌خشی کێشای
منێکی دێوانه‌ی تۆ گوناهم چی یه ئیتر دڵم ئه‌سیری ڕووی تۆیه که مانگی چوارده‌یه بۆمن
گیانم پڕ عه‌شقی تۆیه ئاخر ڕووباری هه‌ست و ده‌نگی تاری ئیفتیخاریت بۆ نه‌ستی بیستنم
ئه‌وه‌ی واتای سیمفۆنیای ئاوازی منه هه‌رتۆی که ئاوی ڕه‌حمه‌تیت بۆ سینه‌ی برینداری من
حه‌زم ده‌کرد مه‌لێک ده‌بووم هێدی هێدی ده‌فڕیم بۆلات تا باسی مرۆڤ و عه‌شقت بۆ بکه‌م
هه‌رچوار وه‌رز بێ دڵ ئێشان وواتای عه‌شقه ئیدی باوه‌شی تۆ ده‌بوو به‌هێلانه بۆمن
دنیا گووڵ و به‌یبوونه له چاومدا بۆتۆ ده‌ژیم تۆی هه‌ناسه‌و بینینی من له‌م زوڵمه‌ته
دنیا هه‌مووی باخ و گووڵ بێت لای من هیچه ته‌نیا عه‌شقی خونچه‌ی خۆمم ئه‌من
شه‌وان دره‌نگانێ له‌گه‌ڵ هه‌ناسه‌ت تێکه‌ڵم له‌گه‌ڵ باڵات دۆست و هاوڕێم
له‌گه‌ڵ مۆسیقای ڕۆیشتنت من هه‌نگاوم له‌گه‌ڵ فرمێسک و گریانت فه‌رهادم ئه‌من
عه‌زیزی من ووشه‌م نی یه پێناست بێت به‌ڵام باوه‌شی گه‌رمی من ماڵی تۆیه
شتێک شک نابه‌م له‌ماڵی ئه‌م که‌ونه هیچه هه‌موو سه‌رمایه‌م عه‌شقی گه‌وره‌ی تۆیه بۆمن
بۆیه ئه‌مرم و نایه‌ڵم تۆ بسووتێی به‌و جه‌هه‌نه‌می هۆش و بیره چڵکنه
گیانم پڕ عه‌شقی تۆیه ئاخر چرای ڕۆحی ته‌نهایی و فریشته‌ی دڵی برینداری بۆمن
Hamid773@hotmail.com
م . حه‌مید عه‌زیز
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

