درۆی سپییش به‌ڵگه‌ی ڕه‌شێتی یه ..! .
م . حه‌مید عه‌زیز
درۆکردن : ( درۆکردن وه‌کو گووڵه‌به‌ڕۆژه و چه‌ره‌س تروکاندن وایه لای پیاوانی گه‌وره‌و بازرگان و پیاوانی ڕامیار ( الرجل السیاسة ) و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ).
پێناسه‌ی درۆکردن : درۆکردن شیته‌ڵی که‌ره‌سته‌ی ناخی مرۆڤه له گیانی هه‌ست به‌که‌می کردن و کردار‌و فه‌رمانێکی خراپه له بیر‌و ڕۆحێکی لاوازه‌وه دروست ده‌بێ و له‌که‌سایه‌تی نه‌خۆش و خۆ به‌که‌م زانی ڕاسته‌قینه له‌ناخدا و خۆ به‌گه‌وره زان و پیاهه‌ڵدانی ته‌واو بۆخۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناخه‌و بڕوابه‌خۆ نه‌بوون له گیانی هه‌ندێ له‌ئاده‌میزاده لاوازه‌کان له‌که‌سایه‌تیدا زۆرجار درۆکردن دروست ده‌بێت . هه‌روه‌ها درۆکردن بریتی یه له کار‌و کاردانه‌وه‌ی ( الفعل و رد الفعل ) حاڵه‌ته خراپ و ناجۆره‌کانی ژیان و بارێکی ناسروشتی ده‌روونی مرۆڤه یان حاڵه‌تێکی به‌رژه‌وه‌ندی و نابه‌رژه‌وه‌ندی یه یان نه‌خۆشی ده‌روونی و هه‌ست به‌که‌می کردنه ( احساس بالنقص ) به‌رامبه‌ر به له‌خۆت جوانتر‌و گه‌وره‌ترو باشتر . چونکه ئه‌وه‌ی که‌به‌بچوکتر ده‌یبینی له‌خۆت پێویستت به‌درۆ نی یه له‌گه‌ڵیدا بیکه‌یت چونکه به‌بێ درۆ خۆت به‌باشترو ڕاستتر ده‌زانی له‌و بچوکه‌ی که‌له‌زیهن و هۆشی خۆتدا بچوکه به‌ڵام به‌رامبه‌ر له‌خۆت باشتر یان جوانتر یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر خۆت به‌که‌م ده‌زانیت بۆیه ئه‌و که‌می یه به درۆ پڕ ده‌که‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچیته ئاستی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ، ئه‌مه بارێکی ده‌روونی یه زۆربه‌مان ده‌یبینین به‌خۆمانه‌وه .. بۆیه جاری واهه‌یه هه‌ر ئه‌و که‌سه درۆزنه له‌گه‌ڵ که‌سێکی تردا جیاوازه‌و درۆ ناکات یان که‌متر درۆ ده‌کات . ئه‌و که‌سانه‌شی که‌زۆر که‌سایه‌تییان کاڵ و لاوازه و له‌هه‌مووان درۆزن ترن قه‌ڵس ده‌بن به‌م شێوه نووسینانه چونکه ئه‌وانه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا درۆزنن خۆیان به‌ڕاستگۆ ده‌زانن . یان زۆرجاریش درۆکردن فێربوونه و ده‌بێته نه‌خۆشی و ته‌رک و وازلێهێنانی قورس ده‌بێت و ته‌واو له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیدا تێکه‌ڵ ده‌بێت . درۆکردن هه‌ره ناشرینترین و قێزه‌ونترین مۆڕاڵی مرۆڤه به‌تایبه‌ت درۆیه‌کی دروست کراو له‌پێناوی ئازاری مرۆڤی به‌رامبه‌ر یان مرۆڤێکی تری پێ ناشرین بکرێت و له‌که‌سایه‌تی که‌سێک که‌م بکاته‌وه ، به‌ڕای من ئه‌وکات ئه‌و درۆکردنه به‌تاوان داده‌نرێ . درۆکردن مێژوویه‌کی دێرینی هه‌یه و پێم وایه له‌بوونی مرۆڤایه‌تی یه‌وه درۆکردن سه‌ری هه‌ڵداوه‌و له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤدا هاتووه . زیاترین درۆکردن به‌پله‌ی یه‌که‌م له‌ناو چینی پیاوه ڕامیارو ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ی به‌شی ئاسیا‌و ڕۆژهه‌هه‌ڵاتی ناویندا زیاتره وه‌کو له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و هه‌ندێ ووڵاتی پێشکه‌وتوو .. ئه‌وه‌ی پله‌ی دووه‌میش پیاوه سه‌رمایه‌دارو بازرگانه‌کانه که‌ئه‌مه هه‌موو جیهان ده‌گرێته‌وه . درۆکردنیش دوو جۆره یه‌که‌میان درۆی ڕه‌ش دووه‌میان درۆی سپی ئه‌وه‌ی که درۆی ڕه‌شه ئیدی کاره‌ساته‌و به‌تاوان دێته هه‌ژماردن و بوختان و قسه‌و قسه‌ڵۆک و هه‌ندێ جاریش کووشتن یان جۆره‌کانی تری مردن به‌بۆنه‌ی ئه‌م درۆ ڕه‌شه‌وه ڕویداوه‌و کاره‌ساتی گه‌وره‌ی لێکه‌وتۆته‌وه . به‌ڵام درۆی سپی ئه‌هوه‌نتره‌و زۆرجار به‌رژه‌وه‌ندی و زۆرجاریش بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێک نه‌قه‌ومێ درۆی سپی ده‌کرێ به‌ڵام هه‌میشه ڕاست گۆیی باشتره له درۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگ . خراپترین درۆش که ڕاسته‌وخۆ کار له‌که‌سایه‌تی مرۆڤ ده‌کات ئه‌وه‌یه که له‌به‌رچاوی خێزان و که‌س و کاری خۆتدا درۆ بکه‌یت و ئه‌وان بزانن که‌ئه‌وه‌ی ده‌یڵێی درۆیه . هه‌رچه‌نده هه‌موومان به‌شدارین له کرداری درۆکردندا که کارێکی خراپ و قێزه‌وونه به‌ڵام یه‌کێ زۆر‌و یه‌کێ که‌م سروشتی ژیان وای کردووه که ئه‌م ڕه‌فتاره ناشرینه له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاده‌میزاده جوان و گه‌وره‌یه‌دا بژی و هه‌بێ و به‌رده‌وامیش له‌گه‌ڵ ژیاندا تێکه‌ڵ بێت . ئه‌گێڕنه‌وه ئه‌ڵێن کاتی خۆی له ده‌وروبه‌ری شاری سلێمانی ساڵانی شه‌سته‌کان نزیکه‌ی چل و پێنج ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر ئه‌وکات ئاو‌و کاره‌باش بیست و چوار سه‌عاته هه‌بووه ..! . خۆ داخی ئه‌م تاریکستان و ووشکستانه له‌دڵی مندایه به‌ڵام با له‌م بابه‌ته گه‌ڕێین چونکه باسه‌که‌مان ئه‌وه نی یه . بابێمه‌وه سه‌ر چیرۆکی کابرای درۆزنه ده‌گێڕنه‌وه ده‌ڵێن : پیاوێکی زۆر درۆزن هه‌بووه ناوی ڕه‌حیم بووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی درۆزن بووه چوارشانه‌ش بووه ئیتر زوو زوو شانی پیاکردووه و درۆی زۆر گه‌وره‌ی کردووه‌و ئه‌وانه‌ی چوارده‌وریشی به‌ڵێ و ئه‌شه‌نگوبیلایان له‌سه‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌جلیسه‌که‌یان خۆشترو گه‌رمتربێت هه‌رچه‌نده درۆکانی گه‌وره‌بووه به‌قه‌ولی کوردانیش درۆکانی شاخدار بووه به‌ڵام و مه‌جلیس و باسی گه‌رم بووه .. ڕۆژێکیان کۆمه‌ڵێ درۆزن که‌خۆیان پێ گرنگتر بووه له ڕه‌حیم بڕیاری ئه‌وه ده‌ده‌ن که بچن بۆ ماڵی ڕه‌حیم ئه‌که‌ونه ڕێ و له ڕێگا زۆر پلان و قسه ئاماده ده‌که‌ن که بیکه‌ن و بڕیار ده‌ده‌ن که پۆرتی بشکێنن و ئیدی ڕووی نه‌بێت بێته مه‌جلیسه‌وه .. که ده‌گه‌نه ماڵی ڕه‌حیم له‌پێشدا له ده‌رگا ده‌ده‌ن دووای چه‌ند زه‌نگ لێدانێک له‌ده‌رگاکه کوڕه بچوکه‌که‌ی ڕه‌حیم که‌ناوی دینگه‌یه ته‌مه‌ن 12 ساڵان ده‌بێت دێته ده‌رێ و ده‌ڵێ :
_ فه‌رموون ئه‌مرکه‌ن . ئه‌وانیش دووای سڵاو لێی ده‌پرسن و ده‌ڵێن :
_ باوکت له‌کوێ یه ؟.
_ باوکی منتان بۆچی یه ؟.
_ دوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین خۆ نایخۆین .
_ باوکم له‌ماڵ نی یه چووه بۆ خواروی عێراق .
_ بۆچی چووه بۆ ناو ئه‌و عاره‌بانه ؟.
_ له‌به‌ر پیس و پۆخڵی و نێرگه‌له کێشان لای ئه‌وان ئاسمان لایه‌کی دڕاوه ..! .
_ جا باوکت ئیشی به ئاسمان چی یه ؟.
_ ئه‌ی چۆن خاڵۆ گیان چووه بیدورێته‌وه چونکه ئه‌وان خۆیان ئه‌قڵیان پێ ناشکێ ..! .
جه‌ماعه‌ت سه‌ر ئه‌نێن به‌یه‌که‌وه‌و ئه‌ڵێن :
_ برا گیان ئه‌مه کوڕه‌که‌ی بێت ده‌بێ خۆی چۆن بێت به‌خوا باوکم ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ین . ڕوو ئه‌که‌نه کوڕه‌که‌و ده‌ڵێن :
_ نه‌وه‌ڵڵا کوڕی خۆم بڕۆین باشه مه‌عێن کارمان هه‌یه خۆمان دووایی ده‌یبینین ..! .
ئێمه‌ی مرۆڤ به‌گشتی که‌م تا زۆر درۆده‌که‌ین ..!! . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌یه‌کی زۆری به‌رکه‌وتووه زیاتر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیایه چونکه نزیکه‌ی ڕێژه‌ی له‌سه‌دا سی و پێنج %35 نه‌خوێنه‌واریی هه‌یه له‌ناوچه‌که چونکه تاڕاده‌یه‌ک خوێنده‌واری و ڕۆشنبیری کاری به‌سه‌ر مۆڕاڵ یان ڕه‌ووشتی ئاده‌میزاده‌وه هه‌یه . به‌تایبه‌ت پیاوه گه‌وره‌و ڕامیار به‌ده‌ست و بازرگانه‌کانیان درۆده‌که‌ن بۆیه هه‌میشه کاره‌ساته گه‌وره‌و بۆگه‌نه‌کان له‌و ناوچانه ڕووده‌ده‌ن . له‌ڕاستیدا درۆکردن ناشرینترین و قێزه‌ونترین کرداری نێگه‌تڤانه‌ی مرۆڤه چونکه کرداری درۆ که‌م جار ئه‌نجامه‌که‌ی به‌باشه ده‌شکێته‌وه ئیتر هه‌میشه درۆ ئه‌نجامه‌که‌ی خراپ بووه که‌چی ئێمه‌ی ئاده‌میزاد درۆ ده‌که‌ین و گوێ ناده‌ینه ئه‌نجامه‌که‌ی . هه‌ندێ کاروفه‌رمان و کاروکاردانه‌وه هه‌یه که کارتێکردن و ڕۆڵیان هه‌یه له سه‌ر دروست بوونی درۆ له‌ناخی مرۆڤدا به‌تایبه‌ت هه‌ست به‌که‌می کردن به‌ره‌و درۆمان ده‌بات و ئه‌وه‌ی که به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆریش ڕۆڵی هه‌یه به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه دایک و باوکی نه‌خوێنده‌وارو گه‌ڕه‌ک و ناوچه‌و هاوڕێ و شێوه‌ی گه‌وره‌بوون و په‌روه‌رده‌بوونیش کاردانه‌وه‌و جێ به‌جێبوون دروست ده‌کات و .. هتد . ئه‌م حاڵه‌تانه ڕاسته‌وخۆ کار له‌مرۆڤ و ده‌وروبه‌ریشی ده‌که‌ن . زۆرجاریش درۆکردن بۆته مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌گرنگی ده‌دات به‌به‌رامبه‌رو درۆی له‌گه‌ڵدا ناکات مرۆڤی ڕۆشنبیرو هه‌ست ناسکه ده‌نا به‌گشتی و خه‌ڵکی سه‌رجاده‌و بازرگان و .. هتد واناکه‌ن و بیر له‌ئه‌نجامی خراپی کار‌و فه‌رمان و زویربوون ناکه‌نه‌وه بۆیه زۆربه‌ی په‌یوه‌ندی یه مرۆیی یه‌کان له‌ئه‌نجامی ڕوودانی درۆ ده‌پچڕێ و نامێنێ . بێجگه له‌درۆ زۆر له کاروفه‌رمانه‌کانی مرۆڤ که‌زه‌ره‌رمه‌ندن بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی کاروکاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت بۆسه‌ر ئاده‌میزاد وه‌هه‌روه‌ها ژیان و په‌روه‌رده‌و ماڵ و قوتابخانه‌و هه‌مووی کارلێکردنی خۆی هه‌یه‌و .. هتد . ئه‌مانه ڕاسته‌وخۆ کاری خۆیان ده‌پێکن و کاردانه‌وه به‌جێده‌هێڵن بۆیه ده‌بێ زۆر ئاگاداربین که چۆن خۆمان په‌روه‌رده ده‌که‌ین و دوور ده‌که‌وینه‌وه له‌و شوێن و مرۆڤانه‌ی که شایسته‌ی کاری پۆزه‌تیڤانه و باش نین . ئه‌وه‌ی که ئه‌م وتاره تێر‌و ته‌سه‌ل ده‌کات و چێژێکی ده‌داتێ ووشه‌ی ڕاست گۆیی یه که‌پێچه‌وانه‌ی درۆکرنه .
ڕاست گۆیی : دروست پێچه‌وانه‌ی درۆ کردنه‌و مۆڕاڵێکی به‌رزو جوان و پڕ وواتایه‌و پڕبه باڵای ئاده‌میزاده و نیشانه‌ی پاکی و به‌رائه‌ت و که‌سایه‌تی به‌رزه . ڕاست گۆیی زۆرجاریش کێشه دروست ده‌کات له‌گه‌ڵ خۆیدا ، چۆن درۆکردن له‌هه‌ندێ شوێن جێی خۆی ده‌گرێ و ڕێگه له‌ته‌شه‌نه‌ی ئاریشه ده‌گرێ ئاواش ڕاست گۆیی له‌هه‌ندێک شوێن کێشه‌و ئاریشه گه‌وره ده‌کات و ده‌بێته هۆی به‌نزینێکی باش بۆ ئاگری کێشه‌یه‌ک . که‌واته پێش درۆکردن و ڕاست گۆیی ده‌بێ هۆشی مرۆڤ چالاک بێت و نه‌یه‌ڵێت کێشه دروست بێت له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا یان ئه‌گه‌ر دروست بووه نه‌یه‌ڵێت ته‌شه‌نه بکات . چه‌ند ساڵێک له‌مه‌وپێش قوتابی ئاماده‌یی سلێمانی بووم تۆزێ ته‌مه‌ڵ بووم چونکه سه‌برو تاقه‌تی ئه‌و سیستمه کۆن و هه‌ڵه‌یه‌ی قوتابخانه‌ی ئه‌و ووڵاته‌م نه‌بوو چونکه هه‌موو مامۆستاکان ناحاڵی بوون له‌شێوازی په‌روه‌رده و ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ قوتابیاندا زۆربه‌یشیان وه‌کو سه‌دام وابوون جنێویان ده‌دا به‌قوتابیان و قسه‌ی ناشرینیان پێ ده‌ووتین زۆر کرداری ناشرینی تر بۆیه من حه‌زم له‌قوتابخانه نه‌بوو ته‌نها له کاتی تاقی کردنه‌وه‌کاندا سه‌عیم ده‌کرد . ڕۆژێکیان بۆ به‌یانی تاقی کردنه‌وه‌ی بابه‌تی ئابووریمان هه‌بوو ( الامتحان ) له‌ماڵه‌وه سه‌عیم ده‌کرد به وواتای ئه‌وه‌ی کتێبی ئابووریم د‌ه‌خوێنده‌وه چونکه بۆ به‌یانی تاقی کردنه‌وه‌مان هه‌بوو .. منیش کورسی یه‌ک و ئاو‌و هه‌ندێ میوه‌م برده سه‌ربان و چه‌ند ماڵێ له‌ولای ماڵی خۆمانه‌وه کچێکی جوانیان هه‌بوو ئه‌ویش جارجار ئه‌هاته سه‌ربان و سه‌عی ده‌کردو جارجاریش سه‌یرێکی یه‌کمان ده‌کردو زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی زۆرجوان و به‌رائه‌تی هه‌بوو ، منیش که پێداویستی و کتێب و هه‌موو شته‌کانم برده سه‌ربان دووایی چووم به دایکمم ووت :
_ دایه گیان هه‌رکه‌س له‌هاوڕێکانم هاتن بۆلام پێیان بڵێ له‌ماڵه‌وه نی یه .
_ ئه‌ی ئه‌وه نی یه له‌ماڵه‌وه‌یت ؟.
_ ئاخر دایه گیان سه‌عیم هه‌یه .
_ عه‌یب ناکه‌یت درۆ ئه‌که‌یت ..! .
_ دایه گیان مه‌به‌ستم درۆ نی یه ده‌مه‌وێ سه‌عی بکه‌م .
دایکم له‌وێدا لیم بوو بوو به مرۆڤیێکی ئه‌وروپی و ڕاستگۆ‌و ووتی :
_ که‌هاوڕێکه‌ت هات بۆلات پێی بڵێ سه‌عیم هه‌یه ئیتر ئه‌و خۆی هه‌ست ده‌کات و ده‌ڕوات .
_ دایه گیان چی تێدایه تۆ بڵێی له‌ماڵه‌وه نی یه .
دایکم لێم بوو بوو به شێخی سه‌نعان و ده‌یووت :
_ خوا یه‌که‌و نابێ به دوو من درۆ بۆتۆ ناکه‌م .
له‌سه‌ربان سه‌عیم ده‌کرد هه‌تا چاوێکم له‌سه‌ر کتێبه‌که بوو ده‌جار سه‌یری ئه‌وبه‌رم ده‌کردو له‌دڵی خۆمدا ده‌مووت ( خوایه گووڵه‌که‌م بێته سه‌ربان قیروسیا له تاقی کردنه‌وه ده‌رده‌چم یان نا ) . له‌پڕ به خۆیی و کتێبێکه‌وه په‌یدابوو ئه‌ویش سه‌یرێکی سه‌ربانی ئێمه‌ی کرد که منی بینی زه‌رده‌خه‌نه‌که‌ی باران و ده‌ستی کرد به‌هاتوو چۆو سه‌عی کردن به‌ڵام به‌خوا یه‌ک ووشه‌ی له‌به‌رنه‌ده‌کرد چونکه ئه‌ویش وه‌کو من ووشه‌و ڕسته‌کانی لێ بوو بوو به‌من . من کتێبه‌که‌م داخستبوو سه‌یری ئه‌وبه‌رم ده‌کرد له‌وه ئه‌چوو بیرمان چوبووه‌وه که تاقی کردنه‌وه‌و سه‌عیمان هه‌یه هه‌ر سه‌یری یه‌کترمان ده‌کرد حه‌زم ده‌کرد بفڕ‌م بۆلای .. به‌خه‌یاڵ چووم بۆلای مه‌لاو خه‌ریکی ماره بڕین و ناوماڵ کڕین و به‌خه‌یاڵێکی خۆشی دڵداری ڕۆیشتبووم بۆلای گووڵه‌که‌م به‌خه‌یاڵ هه‌ر له‌و سه‌ربانه‌ش نه‌بووم که‌چی له‌پڕ لوقمانی هاوڕێم هه‌موو به‌هه‌شتی خه‌یاڵ و ژیانی نوێمی دا به‌سه‌ریه‌کداو ئه‌و هه‌موو خیاڵه جوانه‌ی پساندم و ووتی :
_ وه‌ڵا باوکم سه‌عی کردن هه‌ر ئاوا ده‌بێ ، ئه‌مه بۆیه له‌هیچ ئیمتیحانێکدا ده‌رناچی تومه‌زه سه‌عی له دڵداریدا ده‌که‌یت . منیش داچڵه‌کیم و به‌سه‌رسووڕمانێکه‌وه وه‌ڵامم دایه‌وه :
_ ئه‌مه تۆی .. چۆنی ئه‌وه چۆن هاتیت خۆ من ئاگام له ده‌رگا لێدانی تۆ نه‌بووه ؟.
_ جاباوکم تۆ له‌گه‌ڵ سه‌عی کردندا ئاوا گه‌رم بیت ، وه‌ڵڵا ئاگات له‌که‌س نابێت .
_ داباشه ئیتر خۆ پیاومان نه‌کووشتوه .. ئه‌ی خۆت نازانی دڵداری چه‌ند خۆشه ؟. باشه لوقمان چۆن زانیت له‌ماڵم ؟.
_ دایکت ووتی ..! .
_ چی ووت ؟.
_ ووتی : ( به‌خوا من درۆ بۆکه‌س ناکه‌م ئه‌وه‌تا له‌سه‌ربانه سه‌عی ده‌کات ) .
_ به‌خوا ئه‌م دایکه‌ی من زۆر سه‌یره ..! .
لوقمان ده‌ستی کرد به جگه‌ره کێشان و قسه‌کردن تا ڕۆژئاوابوو ، کچه‌ی به‌سه‌زمانیش له‌شه‌رماندا هه‌ر زوو چووه خوارێ ، بۆ شه‌وێش من و دایکم شڕێکی چاکمان سازکرد ، منیش هیچ سه‌عیم نه‌کردوو بۆ به‌یانی ده‌رنه‌چووم . ڕاست گۆیی دایکم زه‌ره‌رێکی باشی لێدام .. به‌ڵام دووایی زانیم ووشه‌ی دایک و ووشه‌ی ڕاست گۆیی جوانترین دوو ووشه‌ی له‌یه‌کچوون و هه‌ردوکیانم خۆشوویست .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

