هه‌ناسه‌یه‌ک
هه‌ناسه‌یه‌کی نوێی خونچه‌کان ..! .
م . حه‌مید عه‌زیز
ده‌روازه‌یه‌کی نوێ و ئومێدێک ، هه‌ناسه‌یه‌کی نوێ و هیوایه‌ک ، هه‌میشه کاری ئه‌مڕۆی گه‌نجانی جیهانی پێشکه‌وتوو بووه بۆ سبه‌ینێی باشتر‌و جوانتر له‌ئه‌مڕۆ.
بۆیه پێویسته گه‌نج وه‌کو ته‌مه‌نی خۆی هۆش و بیریشی گه‌نج و نوێ بێت چونکه ڕۆژ له‌دووای ڕۆژ ته‌کنه‌لۆژیاو زانسته‌مرۆییه‌کان و ژیان به‌گشتی ده‌گۆڕدرێن و به‌ره‌و دنیای پێشکه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێن . بۆیه ده‌بێت گه‌نجی ئێمه‌ش به بیری نوێ و ژیانی مه‌ده‌نی و فه‌نتازیای نوێووه بێنه گۆڕه‌پانی ژیان و کار‌و خه‌باتیان بۆ ئه‌وه‌بێت لاپه‌ڕه کۆن و ڕزیوه‌کانی مێژووی تاریکی دوینێ و پێشوویان بسڕنه‌وه‌و لاپه‌ره‌ی ژیانی نوێ بنوسنه‌وه له‌پێناوی خۆشگوزه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌یان . ئێمه‌ی کورد بیری خێڵ و تیره‌و کۆنه‌په‌رستی هه‌تا ئێستاش زاڵه له کۆمه‌ڵگاکه‌ماندا بۆیه ده‌بێ گه‌نجی کورد قۆڵی لێ هه‌ڵماڵێ و بکه‌وێته خۆی له پێناوی ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد ئێستا له‌ڕیزی کۆمه‌ڵگا ڕۆژهاڵاتی یه دوواکه‌وتووه‌کانداین جائه‌گه‌ر پێمان خۆش بێت یان به‌پێچه‌وانه‌وه .
هه‌ناسه‌یه‌کی نوێی خونچه‌کان مه‌به‌ست له ده‌رگایه‌کی نوێی ژیان و ماڵی کورده که‌به‌ڵکو سبه‌ی به‌و ده‌رگا کۆن و ژه‌نگاوی یه‌ی بیری باووباپیرانماندا نه‌ڕۆین و بیری کۆنی پیاوسالاری و نیشتمانی ئاغاکان له‌به‌ین به‌رین و جیهانی کۆنی هۆش تاریک ڕوون بکه‌ینه‌وه‌و ببینه پینووسێک ببینه ئایدیایه‌کی نوێ بۆ مه‌رامی باشتربوونی ژیانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری .. ئه‌ویش به‌فڕێدانی ئه‌و کلتورو خووڕه‌وشته ناشایسته‌و ناشرینانه‌ی که‌له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا ماوه‌و هه‌یه‌و بۆته هۆی دوواکه‌وتنی ووڵات و نه‌ته‌وه‌که‌مان جێی خۆشحاڵی یه زۆربه‌ی گه‌نج به بیری نوێ و گه‌نجانه بیربکه‌نه‌وه .
هه‌ناسه‌یه‌کی نوێی خونچه‌کان بیری نوێ یه چرایه‌کی نوێ و ئامانجی مرۆڤی نوێ یه . داخستنی ده‌رگا کۆن و ڕزیوه‌کانه ڕمان و تێکدانی ڕێگا کۆن و خۆڵاوی یه‌کانه لادانی سه‌رتوێژو بنتوێژی کلتورو ئاین و خووڕه‌وشته بزێوه‌کانه که پشووی له‌مرۆڤه هۆشمه‌نده‌کان هه‌ڵگرتووه . گه‌نجیش وواتای ده‌روازه‌یه‌کی نوێ ئاوازێکی نوێ یه و دنیای بیستنی تازه‌گه‌ری یه بۆ گوێی میلله‌تێکی به‌شخوراوو دوواکه‌وتوی ئه‌م سه‌رده‌می جیهانگیری و سیکۆلاره‌یه . به‌هیواین ده‌روازه‌ی فیکری گه‌نجانی نوێ بازووی هێزو پێنووسی ڕۆشنبیرییان خستبێته کار‌و قۆڵی خۆشه‌ویستییان لێ هه‌ڵماڵیبێ شۆڕشێکی ڕۆشنفیکری و بیری نوێ و مه‌ده‌نییه‌ت به‌رپابکه‌ن . دڵنیاین گه‌نجان ئه‌و خه‌باته ده‌گرنه ئه‌ستۆی خۆیان . به‌ڕاستی شه‌رمه ئیتر زۆر له‌دووای نه‌ته‌وه‌کانی جیهانداین .
ده‌روازه‌یه‌کی نوێ تێڕوانینی نوێی مرۆڤی سه‌رده‌می گلۆبالیزم و ئه‌ستێره‌ی نوێ و دۆزینه‌وه‌ی خاک و سه‌هۆڵ به‌ندانی نوێ یه .. ئه‌م کاره زانستیانه هه‌نگاوه ڕۆشنه‌کانی گه‌نجی نوێ یه دژ به تۆتالیتاریای هۆشی چاخه‌کانی ناوه‌ڕاست و بیری زۆر کۆنی مه‌غۆله‌کان و عه‌سکه‌رتارییای ڕۆم و ڕه‌گه‌زپه‌رستی عوسمانلی یه کۆنه‌کان و ئه‌تاتورکه شۆڤێنی یه‌کانه . بۆیه گرنگه چرایه‌کی نوێ و کتیبێکی نوێ و ئایدیایه‌کی نوێ له کتێبخانه دێرینه‌که‌ی کورده‌واری و ماڵه ساردووسڕه‌کانی ناحاڵێتی ئێمه‌شدا هه‌بێت . دڵنیام به‌و داخه‌وه نامرین هه‌ر نه‌خوێنده‌وارو نۆکه‌رو له‌دووای خه‌ڵکه‌وه‌بین چونکه گه‌نجانی ئه‌مڕۆی ڕۆژگاری تاریک و سه‌ختی ژیان جێی هیوای سبه‌ینێی ڕۆشنه‌و هه‌موو شتێکی جوانتری نوێی مرۆیی دێننه کایه‌وه . به‌هه‌وڵ و تێکۆشان نه‌ک به ووشه‌ی هیوام وایه‌و ئومێدم وایه‌و خوا بیکاو خوا که‌ریمه‌و ده‌ی خوا گه‌وره‌یه .. هتد .
هیوای ده‌روازه‌یه‌کی نوێم له‌ده‌روازه‌ی نوێ له فیکری گه‌نجی نوێ که بیر‌و ڕۆشنبیریان ببێته میمبه‌رو قوتابخانه‌ی سڕینه‌وه‌ی بیری پیاوسالاری و نه‌هێشتنی که‌ڵه‌گایه‌تی پیاو له بیر‌و هۆش و تێڕوانینی پیاو خۆیاندا . له پێناوی ئه‌وه‌ی به‌یه‌کسانی بژین هه‌موو وه‌هه‌روه‌ها به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یربکرێین و ده‌سه‌ڵاتیش نیشتمانی یاسا دروست بکات و ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ژنان / ئافره‌تان و مرۆڤ کووشتن به‌گشتی نه‌مێنێ و زانست په‌رستی و خۆشه‌ویستی و پاکی و دۆستایه‌تی ده‌ست له‌ملانی هه‌تاهه‌تاییمان بێت به‌سبه‌ینێ یه‌کی سایه‌قه‌ی ساماڵ شاد ببین و ئۆخه‌یه‌کان و خۆشی یه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه سنگه شه‌که‌ت و ماندووه‌کانی خه‌ڵک و دایکانی ووڵات . ئه‌م کورته ووتاره پێشکه‌شه به گه‌نجان و سایت و ڕێبازی ده‌روازه‌یه‌کی نوێ و به‌هیوای ئه‌وه‌ی نووسینه‌کان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و ماندوبوونه‌کانیان پێ بزانرێ و به‌هه‌ده‌ر نه‌چێت و هه‌موو به‌یه‌ک ده‌نگ له‌خزمه‌تی میلله‌ته لێقه‌وماوه‌که‌مان بین .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

