دیسانه‌وه زووڵم
دیسانه‌وه زووڵم و نیشتمانی شه‌رمه‌زاری
م . حه‌مید عه‌زیز
ده‌مه‌وێ بزانم و تێبگه‌م بۆچی هه‌موو داهێنانه خراپ و ترسناکه‌کان له‌م نیشتمانه نه‌گبه‌ته‌ی ئێمه‌دا له‌دایک ده‌بێت .؟.
بۆ تائێستا داهێنانێکی باش نه‌بینرا له‌م نیشتمانه وێرانه که له‌خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدا بێت .؟. بۆچی یه‌که‌مین میلله‌تین بۆ زووڵم و زۆرداری دژ به ئافره‌تان و کووشتنیان و سه‌ربڕینیان و سووتاندنیان .؟. باشه ئه‌و ئافره‌تانه یان ئه‌و ژنانه کێن .؟. دایک و ژن و خوشکی کێن .؟. ئه‌ی باشه ئێمه هه‌میشه باسی شه‌ره‌ف ده‌که‌ین ..!. که‌چی زۆرترین ئافره‌تانی دنیا که‌کووژراون ئافره‌تانی ووڵاتی ئێمه‌ن باشه ئه‌وه چی ئه‌گه‌یه‌نێ له‌ووڵاتێکدا له‌ماوه‌ی 15 ساڵدا 33000 ئافره‌تی لێ بکووژرێ که ئه‌وه ووڵاته شوم‌و نه‌گبه‌ته‌که‌ی ئێمه‌یه کوردستان . باشه ئه‌ی ئه‌وه ناوبنێین چی .؟. به‌ڕاستی ئه‌مه نیشتمانی بارانی زووڵمه .. نیشتمانی له‌وه‌ڕگه‌ی زۆردار‌و بێعاره له‌وانه‌یه ئێمه بن و بنه‌چه‌مان ئه‌و ئاده‌مانه بین که له‌مێژه گۆشتی کاڵی مرۆڤ ده‌کرۆژن ..! .
کێ تاوانباره ئێمه‌ی مرۆڤ که‌هه‌موو خۆمان به شارستانی و مه‌ده‌نی ده‌زانین و به‌غه‌ریزه‌ی گڵاوی نه‌فامیی خۆمان و ده‌وروبه‌رمان مرۆڤی هاووڕه‌گه‌زی خۆمان ده‌کووژین یان سروشتی دنیای ئاژه‌ڵ و یاسای جه‌نگه‌ڵه‌کان که به‌غه‌ریزه‌ی برسێتی و مانه‌وه نێچیر ڕاو ده‌که‌ن .؟. مافی سروشتی هه‌موو مرۆڤێکه خۆشه‌ویستی بکات هیچ تاقم و که‌سێک به‌ناوی هیج بیانویه‌که‌وه بۆی نی یه‌و نا‌تووانێت ڕێگری ئه‌م کا‌ره ببێت چونکه ئه‌وه مافێکی سروشتی مرۆڤ خۆیه‌تی . هه‌میشه خۆشه‌ویستی مرۆڤه ژیره‌کانه به‌خته‌وری ده‌ده‌نه بوون و هه‌ناسه‌ی ژیان .. هه‌میشه تروسکایی دڵداران و عاشقان و خه‌نده‌یانه به‌هار ده‌به‌خشن به‌وه‌رزی ساڵ .. هه‌میشه‌و ده‌ره‌م هۆشمه‌ندانی ووڵاتن هیوایه‌ک ده‌به‌خشن به‌خاک و دایکی نیشتمان و .. هتد . چی بچێنین ئه‌وه ده‌دورینه‌وه ..!. یاخوا له‌چاندنی زووڵم و زۆرداری و خوێن ڕشتن دووربکه‌وینه‌وه و ئیتر ده‌ست له‌یه‌خه‌ی ئافره‌تان / ژنانی به‌شخوراوی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه به‌رده‌ین و ئیدی فێرببین که شه‌ره‌فی پیاویش که‌سایه‌تی و جوامێری و ده‌ست پاکی خۆیه‌تی نه‌وه‌کو خوشک یان دایک یان ژنی زووڵم لێکراو . هه‌موو مرۆڤین هه‌مووشمان به‌رامبه‌ر خواداوه‌ندو دادگا‌و داد یه‌کسانین ته‌نها به‌چاکه‌و خراپه نه‌بێت جیاوازین ده‌نا له‌نێوان مرۆڤه‌کاندا جیاوازی نی یه .
ئه‌و نیشتمانه‌ی لێره‌دا باسی ده‌که‌ین ئه‌و نیشتمانه نی یه که ئێوه‌ی خوێنه‌ری به‌ڕێز به‌خه‌یاڵ به‌رێته‌وه بۆ پارچه‌یه‌ک زه‌وی و کۆمه‌ڵێ خه‌ڵک و ژیان و .. هتد . نه‌خێر ..! . ئه‌و نیشتمانه‌ی لێره‌داو له‌م ووتاره‌دا باسی ده‌هێنینه گۆڕێ ته‌نها به‌ناو نیشتمانه ده‌نا مه‌ملله‌که‌تی سه‌ربڕین و قه‌سابخانه‌یه .. قه‌سابخانه‌که‌شی جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌سابخانه‌ی نیشتمانێکی تردا چونکه ئه‌م نیشتمانه‌ی من باسی لێوه ده‌که‌م ووڵاتێکی ته‌واو تاریکه .. تاریک له‌هۆش تاریک له مرۆڤبوونی تاریک‌و لیخن له‌هه‌موو جوانی یه‌کان . ده‌بێت هه‌ژارانی ئه‌م مه‌ملله‌که‌ته چۆن چۆنی ژیانی کوله‌مه‌رگییان گوزه‌راندبێ و بگوزه‌رێنن له‌م نیشتمانی زووڵم و نایه‌کسانییه‌دا . هه‌ژارو نه‌داری ئه‌م ووڵاته ژیانیان له شه‌وه‌زه‌نگی زستانێکی تووش تووشترو تاریکتره . له‌هه‌رکوێی ئه‌م دنیایه تابلۆیه‌کی لێڵ و تاریکت بینی ئه‌وه ئه‌و نیشتمانه‌یه که‌من باسی لێوه ده‌که‌م . له‌هه‌رجێگایه‌کی ئه‌م زه‌مینه بینیت ڕوناکی بۆ مردووه‌کان و تاریکی بۆ زیندووه‌کان دابین کرابێ ئه‌وه ئه‌و مه‌ملله‌که‌ته‌یه که مه‌به‌ستمانه چونکه له‌وێ له‌و قه‌ده‌رستانه له‌و نیشتمانی خوانه‌کاو خوابیکاو ئیشاالله و ماشاالله یه هاوکێشه‌ی ژیان ئاوه‌ژووه بۆنمونه : ئه‌وه‌ی که ڕابوردوو پاک و له‌خۆبوردوو خۆبه‌خت که‌ری ئه‌و گه‌له بووه ئێستا دانیشتووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی که هه‌تاو لێینه‌داوه‌و فیشه‌کێکی کوردایه‌تی تیا نه‌ته‌قاندووه ئێستا به زوڕناژه‌نی و ماستاوچێتی له‌سه‌ره‌وه‌یه ..!. به‌کورت و کرمانج هه‌موو ژیانی ئه‌م ووڵاته پێچه‌وانه‌و ئاوه‌ژووه . ماڵه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه له‌ماڵی خه‌ڵکانی تر‌و جێگه‌کانی تری ئه‌م جیهانه ناچن .. ماڵه‌کانیان تاریکترن ساردوسڕترن له‌ماڵانی تری ئه‌م دنیایه ، ئه‌وه‌ی که‌جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه‌و موچڕک به‌له‌شی ئاده‌میزاددا دێنێ ئه‌وه‌یه که قه‌سابخانه‌ی ئه‌م نیشتمانه ترسناکه قه‌سابخانه‌ی ئاژه‌ڵان نی یه به‌ڵکو قه‌سابخانه‌ی ئاده‌میزاده …!! . هه‌موو داهێنانه خراپه‌کان لای ئێمه له‌دایک ده‌بن ..! . به‌هره‌یه‌کی سه‌یره .
ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی چه‌وساوه‌و بنده‌ست و دواکه‌وتوو پێویستمان به خوێندنه‌وه هه‌یه خوێندنه‌وه‌و دراسه‌کردنی ژیان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی زانستی یان به‌کۆی گشتی پێویستمان به زانستی خۆشه‌ویستی هه‌یه . چونکه هه‌تا ئێستا‌و سه‌دان ساڵه خێزانی کورد بێ به‌ری یه له خۆشه‌ویستی و سۆز ، خێزان لای ئێمه بریتی یه له شه‌ڕو ئاژاوه‌و که‌م و کوڕی و هه‌ژاری و هه‌زاران ده‌رد که‌هه‌تا ئێستاش پێوه‌ی ده‌ناڵێنین . به‌ڵێ پێویستمان به خۆشه‌ویستی و یه‌ک ویستی و به‌هێمنی پێلێنانی بابه‌ته‌کان و گوێ گرتن له‌یه‌ک و تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتن چونکه سه‌رچاوه‌ی هه‌موو پێشکه‌ووتنه‌کان و خۆشگوزه‌رانی یه‌کان خۆشه‌ویستی یه . بڕوابکه خوێنه‌ری به‌ڕێز ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی بزانین هه‌رگیز خیانه‌ت له‌نیشتمان ناکه‌ین ، هه‌رگیز ڕک و کینه له‌گیانماندا جێی نابێته‌وه ، هه‌رگیز مرۆڤ ناکووژین هه‌رگیز هه‌رگیز هه‌رگیز .. هتد . ئه‌مه ته‌نها ڕێگه‌و ته‌نها قوتابخانه‌یه‌که بۆ ڕزگاریمان له‌م جه‌هه‌نه‌می کۆنه‌په‌رستی و کلتورو خووڕه‌وشتی تیره‌و تایه‌فه‌گه‌ری و ئاینه ڕزیوه‌کان و جه‌هاله‌ت و بیری بۆگه‌نی پیاو سالاری و ڕه‌ووشتی نزمی پیاوی ئایینی و ده‌سه‌ڵات و درۆ‌و ده‌له‌سه‌کانیان و لابردنی ده‌ورانی ئاغا‌و به‌گ و مه‌لاو شێخ و قه‌سابخانه‌ی مرۆڤ کووشتن نه‌مێنێت ئه‌وکات ئاهێک و پشوویه‌ک ده‌ده‌ین . خۆشه‌ویستی ڕوناکی هه‌ناوی شه‌وه‌زه‌نگه‌کانی بوونی ئاده‌میزاده به دروستی بۆ تێگه‌یشتن و حاڵی بوون له خۆشه‌ویستی و ڕووناکی ژیان و بیرکردنه‌وه ئه‌نجام ده‌بێته کار .. کاری بڕیاری هۆش و بیری مرۆڤی ته‌واو هۆشمه‌ند ( کامل ) بۆ داڕشتنی وورده‌کاری پیت و ووشه‌و ڕسته بۆ دروست بوونی بینای په‌خشانێکی قه‌شه‌نگ و واتادار بۆ ئاسانی و نه‌رم و نیانی خۆشگوزه‌رانی ژیانی مرۆڤه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا که‌به‌زمانی هێمنی و له‌یه‌ک گه‌یشتن ئاشنا ده‌بن . وه‌هه‌روه‌ها نرخاندن و سه‌نگ دانان بۆ یه‌کتری مایه‌ی پێکه‌وه ژیانێکی سروشتی یه چونکه ئێمه‌ی کۆمه‌ڵگای جیهانی سێ و ( العالم الثالث ) دوواکه‌وتوو پێویستمان به وانه‌ی خۆشه‌ویستی و ڕۆشنبیری هه‌یه چونکه نزیکه‌ی 80 ساڵی ڕه‌به‌قه به‌رده‌وام له‌جه‌نگداین ( جه‌نگه‌کانی ووڵاتی عێراق و ده‌وروبه‌ری ) خۆمان و باو‌و باپیرمان زه‌ره‌رمه‌ند بووین و مێشکی نه‌رمی ئاده‌میمان شۆراوه‌ته‌وه‌و هه‌موو بابه‌ته جوانه‌کانی ژیان ئاوه‌ژو لێده‌خوڕین ئه‌مه بێجگه له‌دوواکه‌وتوویی و نه‌خوێنده‌واری کار‌و کاردانه‌وه‌ی جه‌نگیشه به‌سه‌رمانه‌وه . هه‌موو کاره‌کانی ژیان په‌یوه‌ندی به‌مرۆڤه‌وه هه‌بێت سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێ ئه‌گه‌ر به‌خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن بینابکرێ . سه‌یره ئێمه وه‌کو مرۆڤ تائێستا ژیانێکی ئاسایی سروشتیمان نی یه که‌چی زۆربه‌ی ئاژه‌ڵانی دنیا به‌و ژیانه سروشتی یه شاد بوون که دابین بووه له‌سروشتدا بۆیان ته‌نها دڕنده‌کانیان نه‌یگه‌یشتوونێ ئه‌ویش له‌به‌ر غه‌ریزه‌ی برسیتی یه و له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆیاندایه . لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه ئێمه‌ی کورد بۆ به‌و ژیانه سروشتی یه نه‌گه‌یشتووین .؟. ئاسایی یه مرۆڤه‌کانی جیهان و ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا جیاوازبن که سه‌نگ و ته‌رازووی مرۆڤبوونیان سه‌نگین و قورستر‌و باشتربێت له ئاژه‌ڵان .. به‌ڵام کاره‌ساتێکی مه‌زنه که ئاژه‌ڵان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی کورددا جیاوازییان هه‌بێ و سه‌نگ و قورسایی یه‌که به‌لای ئاژه‌ڵاندا بڕوات ..!. به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ ئێمه‌ی مرۆڤی کورد که‌ئاژه‌ڵان گه‌یشتبنه ترۆپکی ژیان و خۆشه‌ویستی و به‌رده‌وام بوون له‌ژیانێکی سروشتی‌دا که‌چی ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌تا ئێستا مرۆڤ و ئاژه‌ڵان ئازار ده‌ده‌ین و ده‌یانکوژین . ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئاژه‌ڵه دڕنده‌کانیشیان که له‌برسانا په‌لاماری که‌رویشک و ئاسکه‌کان ده‌ده‌ن و ده‌یخۆن ئه‌م کرداری هێرش کردنه تاڕاده‌یه‌ک تاوانی تێدانی یه چونکه سروشت وایکردووه ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه ده‌یکه‌ن بۆ تێربوونی وورگ و گه‌ده‌یانه وه هه‌روه‌ها بۆ مانه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی خۆیان و به‌ربه‌ره‌کانێی ژیان ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وام بوون . جیاوازی ئێمه‌ی مرۆڤ کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که به‌جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بیکه‌ین کاری ئێمه کارێکی هێجگار ترسنۆکی و پڕ شه‌رمه چونکه ئێمه به‌غه‌ریزه‌ی گڵاوو پیسی بێ مێشکی ناحاڵێتی خۆمان ڕه‌گه‌زی خۆمان که مرۆڤه ده‌یانکووژین به‌تایبه‌ت ئافره‌تان و ژنان که ڕه‌گه‌زی مرۆڤن و ژن و خوشک و دایکی خۆمانن . به‌ڕاستی جێی شه‌رمه ئه‌و کا‌ره هه‌رگیز مرۆڤی ژیر نایکات و ناچێته ژێرباری تاوانی گه‌وره‌ی ئاواوه .
ئاژه‌ڵان به‌گشتی دوو غه‌ریزه‌ی سه‌ره‌کییان هه‌یه بۆ به‌رده‌وامبوون له ژیانیان که ئه‌ویش ئه‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه‌یه :
1/ غه‌ریزه‌ی برسێتی بۆ خواردن و تێربوونی گه‌ده‌یان .
2/ غه‌ریزه‌ی برسێتی په‌ڕین ( جنس ) یان کرداری زاووزێ .
ئه‌و دوخاڵه شیکردنه‌وه‌ی ناوێ چونکه ئاسان و زانراوه . به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌کێشه‌یه‌و نه‌زانراوه غه‌ریزه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌کانی مرۆڤه که‌هه‌ندێکییان ده‌بێته نه‌خۆشی و ده‌چێته خوێنی مرۆڤه‌وه‌و ئیتر به‌زه‌حمه‌ت وازی لێده‌هێنێت . ئێمه‌ی ئاده‌میزاد هۆشیارترین و جوانترین بوونه‌وه‌رین له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستیره‌یه که‌چی ترسناکترین بوونه‌وه‌ریشین چونکه غه‌ریزه‌کانمان له‌ژماره نایه‌ت و هیچ نووسه‌رو پزیشک و مامۆستایه‌ک تووانای تیمارکردنی هه‌موو کێشه‌و غه‌ریزه‌کانیان نی یه ته‌نها به‌یه‌ک بار مرۆڤ ئه‌هوه‌ن و هێورده‌بێته‌وه ئه‌ویش به‌خوێندنه‌وه‌و خۆ ڕۆشنبیرکردن دوور ده‌که‌وێته‌وه له‌هه‌ندێ کردار‌و غه‌ریزه‌ی خراپ . ئه‌وه‌یشیان ئاسانه که غه‌ریزه‌کانی مرۆڤ بنوسینه‌وه له‌چاک و له‌خراپ بۆیه پێویست ناکات لێره‌دا ئاماژه به‌غه‌ریزه‌کانی مرۆڤ بکرێ چونکه :
1/ ئه‌وه‌ی ئاستی خوێنده‌واری باشه زانیاری هه‌یه و به‌تایبه‌ت مرۆڤی خوێنه‌وارو ڕۆشنبیر کێشه‌کان ده‌زانێت .
2/ خۆمان مرۆڤین و به‌غه‌ریزه‌کانمان ئاشناین .
له‌پێش ئه‌م ڕستانه‌وه ووشه‌و خه‌یاڵی تر زۆرن بپه‌یڤن و سه‌مای ژیان بۆ حاڵی بوون بنوسنه‌وه .. که حاڵی بوونیش له‌ژیان گه‌یشتنه به‌وێستگه‌ی ئه‌و چاوه‌ڕوانی یه‌ی که بۆنی خاک له‌ئاوڕشێنێکی ( داده نه‌عه ) که‌ی ئه‌و ژنه گه‌رمیانی یه ڕه‌ش و ڕووته‌ی که‌بێبه‌ری بوو له ویژدانی کاڵبووه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان .. که‌هه‌تا ئێستا چاوه‌ڕوانه بۆ که‌س و کاری ئه‌نفال کراوی و خه‌ریکی ئاوڕشێنی خاکه له‌تاو ئازاری ڕۆحی . هه‌موو کاتیش بۆنی ئاوڕشێنی خاک خۆشترین بۆنی دنیایه که‌له‌بۆنی ته‌وێڵی مه‌ملله‌که‌ته بێنازه‌کامان ده‌کات و خۆشترین بۆنی نیشتمان و نه‌ته‌وه په‌رستی بڵاوده‌کاته‌وه .. ده‌با له‌به‌رخاتری دایکه نه‌عه ڕێز له ژنان و کچانی ووڵاته‌که‌مان بگرین . ژیانیش هه‌مووی ترس و خۆف و بیرکردنه‌وه نی یه له خودی ژیان خۆی به‌ڵکو جوانی ژیان ده‌ست پێکردنه به‌ژیان خۆی چونکه ئه‌گه‌ر مرۆڤ خۆی ئاره‌زووی ژیانی بێت به‌خۆشه‌ویستی خۆشگوزه‌رانی ده‌دۆزێته‌وه . هه‌ندی جاریش ده‌بێت تابلۆی پێکه‌نینێکی به‌کووڵ بیت بۆ ژیان که فرمێسک به‌هه‌ردوو چاوتا بێته خواره‌وه و دیمه‌نێک بیت له‌هه‌ردووکیان هه‌م قه‌شمه‌ری و هه‌م ژیان هه‌م پێکه‌نین هه‌م گریان چونکه ژیان هه‌م هیلاک بوونێکی نه‌وه‌ستاوه‌و هه‌م قه‌شمه‌ریشه به مرۆڤ خۆی و هه‌م ڕه‌نجه‌کان و ماندوبوونه‌کانیش به‌هه‌ده‌ر ده‌چن ئه‌گه‌ر به‌ڕه‌قی و ناحاڵێتی بژین . ته‌نها یه‌ک ڕۆح واتای ده‌بێت له‌مانه‌وه‌دا ئه‌ویش عه‌شق و خۆشه‌ویستی یه ئیتر هه‌موو شته مادی و مه‌عنه‌وی یه‌کانی تر به‌ره‌و فه‌نا ده‌چن و نامێنن . چونکه که مرۆڤ سه‌فه‌ری کرد‌و نه‌یزانی بۆ کوێ ده‌چێ ژیان له‌وێدا ده‌وه‌ستێ .. به‌ڵام له‌وه کڵۆڵی تر ئه‌وه‌یه که نه‌زانی له‌کوێوه هاتوویت .؟. کێ له‌ئێمه ده‌زانێ له‌کوێوه هاتووه .؟. به‌دڵنییایی یه‌وه که‌س ، ئه‌ی که‌واته بۆ خۆمان کردۆته وه‌کیلی خوا له خه‌ڵک . که‌نه‌زانیت له‌کوێوه هاتوویت له‌و کاته‌دا ئه‌بیت به‌شێتێکی بێ وواتا که‌ئه‌ویش ئێمه‌ین به‌ڕاستی ئێمه بێ وواتاین ئه‌وه‌ی که‌ده‌یزانین ته‌نها زمانی شه‌ڕو کووشتنه ئێمه‌ی هه‌زارجار خراپ و عه‌یبه‌و تاوان و هه‌زار شتی نامه‌عقولی تر که‌چی له‌ئاخاڤتندا پارێزه‌رێکین بۆخۆمان و هیج که‌م و کوڕی و ئاریشه‌مان نی یه . بابیرکه‌ینه‌وه که‌ی تێئه‌گه‌ین ئه‌ی که‌ی پێئه‌گه‌ین .؟. به‌ڵام هه‌ر مرۆڤ له‌خاڵی یه‌ک پیتی بچوکه‌وه ده‌ست پێده‌کات که‌بۆ ده‌ریایه‌ک ووشه‌و ڕسته ملی سه‌فه‌ری پێنوسه‌که‌ی بگرێ و به هۆنراوه‌و په‌خشانی دنیا بڵێ که‌به‌بێ عه‌شق ناتوانین پیتێ ، ووشه‌یه‌ک ، ڕسته‌یه‌ک به به‌رگی وواتاداری جوانی و ڕووی ناوه‌ڕۆکی ژین بنه‌خشێنین ده‌بێ هه‌موو مرۆڤایه‌تی بزانێ که خۆشه‌ویستی نه‌ما ئیدی ژیان ده‌وه‌ستێ . بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی ته‌نها زه‌نگی کووشتن و تاوانیان بیستووه‌و ده‌یانه‌وێت بگۆردرێن و ببن به‌مرۆڤێکی ئاسایی کارێکی گران نی یه به‌ڵام ده‌بێ جارێ یه‌که‌م ئیشێک که‌ده‌یکه‌ن ده‌بێ به‌ته‌واوی دڵیان بشۆن ، ده‌ستییان بشۆن ، چاویان بشۆن ، مێشکیان بشۆن .. له‌مه‌ی که‌ئێستا هه‌ن گه‌وره‌ترو جوانتر‌و به‌خته‌وه‌رتر ده‌بن له ژیان و بوونێکی که هه‌تانه و هه‌میشه‌ش ویژدانتان ئاسووده‌یه و دوورن ده‌بن له شه‌ڕی تاریکستانی مێشکی پیاوه ناحاڵی یه‌کان . ژیان هێنده کورته به‌شی خۆشه‌ویستی ناکات که‌چی سه‌رزه‌مینمان کردووه به گۆمی خوێن له خۆمان . ئێمه‌ی ئاده‌میزاد جه‌نگه‌کان به‌رپاده‌که‌ین و دارستانه‌کان و ژیانی ئاژه‌ڵان تێک ده‌ده‌ین . باشه کاممان شایسته‌ی ژیانین ئێمه‌ی مرۆڤی خاوه‌ن هه‌زاران غه‌ریزه‌ی ناشایسته و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه یان ئه‌و ئاژه‌ڵه به‌سته‌زمانانه ..؟؟. مرۆڤ پێویسته خۆشه‌ویستی بکات بۆ ئه‌وه‌ی بژی چونکه جیهانی وێنه‌و نه‌خشاندنی ئه‌وین گه‌وره‌تره له‌هه‌موو تابلۆکانی تر بۆیه هۆنراوه‌یه‌کی عه‌شق ئامێز ڕۆحمان به فێنکاییه‌کی زۆر سێبه‌رئاسای کوردستان ده‌سوتێنێ که وواتاو تابلۆیه‌کی جوان ده‌دات به بوون و سوتانێکی هێواش و گریانێکی پڕ گه‌وره‌یی و مرۆڤبوونی ده‌دات به‌هه‌ستی من و تۆ‌و ئه‌وانی تر که هه‌زاران جار خۆشتره له درۆی سه‌رکرده‌یه‌ک که‌ختوکه‌ی قاچی مێروویه‌کیش نادات له کاڵ و کرچی و بێ ڕه‌نگیدا .
ووشه زۆرن پێش هاواره‌کانی ئێمه قسه‌ش زۆرن پێش دادوو بێداده‌کانی ئێمه به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رددا له‌گه‌ڵ دیوارا به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت . بۆ نه‌بینه لافیته‌ی په‌خشانێکی ناسک ناسک‌تر له‌ڕۆح وه‌ک ناسکی ڕۆحی پاکی دوعا و ڕۆژان و شه‌وبۆ وه‌ک عه‌شقی خودا له‌دروست بوونی مرۆڤ به‌و هه‌موو جوانی یه‌وه وه‌ک بێزلێهاتنه‌وه‌ی خواداوه‌ندی گه‌وره له میلله‌تێک له هۆزێک له تیره‌یه‌ک که ده‌م و لمۆزیان له خوێن ده‌سوون هه‌میشه . ده‌با هاوارێکم بگات ده‌با نزایه‌کم بڕوات خۆ من ماندووم بڕوام پێبکه‌ن پشووم نی یه و من نانووم به‌ده‌ست قه‌ومی ڕیش چڵکنه‌وه پشووم نی یه هه‌رگیز.. ! . ئه‌ی خوداوه‌ندی سۆز ده‌زانم تۆ له‌مێژه بێده‌نگیت و بێده‌نگیشت هه‌ڵبژاردووه ده‌ی خواداوه‌ندی مه‌زن ئیدی بیده‌نگی یه‌که‌ی تۆش له‌سنوری ویژدانی مندا نه‌ماو ده‌رچوو ده‌ده‌ی خودایه بینێره عه‌شقێک له‌ئاسمانه‌وه بۆ زه‌وی وه‌ک ئه‌و عه‌شقه‌ی ناخی شه‌هیدێک بۆ ئازادی نیشتمانه‌که‌ی که بۆ به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌ی هه‌یبووه . من ده‌زانم ئه‌و خۆشه‌ویستی و حه‌زو ئاره‌زووانه کا‌ره جوانه مرۆیی یه‌کانی مرۆڤ ده‌ستی تۆیه‌و له‌بری مردن له‌گیانی ئێمه‌دا ڕوانووته بۆ ئه‌وه‌ی بژین و به‌رده‌وام بیر له‌مردن نه‌که‌ینه‌وه . بۆئه‌وه‌ی بژین ده‌بێ خۆشه‌ویستی بکه‌ین ده‌نا ژین و بوون و ئاسمان و که‌ون و کائینات هه‌مووی بێ مه‌عنا ده‌بوو‌ن ئه‌گه‌ر به‌ده‌ربوونایه له‌خۆشه‌ویستی . بوونی ئاده‌میزاد بێ خۆشه‌ویستی بوونێکی هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌رک و ماندوبوونی دروست بوونی مرۆڤ له‌لایه‌نی په‌روه‌ردگاره‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌تره . هیچ شتێکی پیرۆز بوونی نی یه ئه‌گه‌ر ته‌نها دنیای شه‌ڕ و کووشتن هه‌با . ده‌با یه‌کتریمان خۆش بویت .! .
* پێشکه‌شه به کچان و ژنان و ئافره‌تانی نیشتمانه وێرانه‌که‌م به‌تایبه‌ت شه‌هیدان دوعا‌و ڕۆژان و شه‌وبۆ . یاخوا هه‌رگیز نه‌بارێ خوێن و تاوان و مرۆڤ کووشتن له‌و نیشتمانه خێرنه‌دیووه‌ی ئێمه‌دا . ئێمه‌ش ئیتر ناڵێین خودایه بێ ئافاتی که‌ی چونکه ئه‌و نیشتمانه شه‌که‌ت و بێنازه جه‌نگه‌ڵستانێکه بۆ پیاوانی که‌ڵه‌گا و هیچ نه‌بیست .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

