تاوانێکی گه‌وره
بێده‌نگی له کووشتنی مرۆڤ تاوانێکی گه‌وره‌یه ..! .
م . حه‌مید حه‌زیز
چ کاره‌ساتێکه مرۆڤ دایک و خوشک و ژنی خۆی بکووژێ به‌ناوی ئاین و کلتوره‌وه .؟. هه‌م بێویژدانی و هه‌م که‌می ڕۆشنبیری یه.
ده‌بێ بپرسین ئایا ئه‌و ئاین و کلتوره‌ی که ڕێگه له خۆشه‌ویستی و مرۆڤ دۆستی ئافره‌تان ده‌گرێ و حه‌رامی ده‌کات ده‌بێ چ کلتورو ئاینێک بێت که کووشتن و درۆ‌و خیانه‌ت و دزی کردنی پیاوان حه‌ڵاڵ ده‌کات .؟؟!! . من ده‌ڵێم ئه‌مه ئاین و کلتوری پیاوانه ئه‌و پیاوانه‌ی که زه‌ڕه‌یه‌ک سۆز‌و به‌زه‌یی و خۆشه‌ویستی له‌ناخیاندا نی یه جگه له خۆبایی بوون و فشه‌ی نێرینه‌یی و درۆی که‌ڵه‌گایه‌تی و شانازی به‌خۆوه‌کردن و زۆری تریش له‌و بابه‌ته بێ نرخانه‌و .. هتد . کاره‌ساته‌که له‌وه‌دایه له ووڵاتی بێ سه‌روبه‌ری کوردستاندا پیاوان خیانه‌ت ده‌که‌ن و جاسووسی و پاشه‌ڵ پیس و بیروهۆش کورت و هه‌زاران عه‌یبیان هه‌یه که‌چی له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی نێرینه‌ن یان پیاون هیچ که‌س له گووڵێ کاڵتریان پێ ناڵێت ..!. ئه‌ی بۆ بیر له‌وه‌ناکه‌نه‌وه که شانازی بکه‌ن به‌ئافره‌تانیانه‌وه که ڕۆژێ له‌ڕۆژان جاسووسی و به‌کرێ گیراوی دووژمنیان نه‌کردووه . من یه‌ک پرسیار له پیاوه خاوه‌ن ویژدانه‌کان ده‌که‌م و ده‌ڵێم : خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی دوو مرۆڤی دۆست به‌یه‌ک و خۆشه‌ویستی خیانه‌ت و بێشه‌ره‌فی و حه‌یاچوونه یان خیانه‌ت له‌ووڵات و جاسووسی و پاشه‌ڵ پیسی پیاوانی که دوێنێ خیانه‌تیان کرد‌و ئه‌مڕۆو ئێستا چاره‌نووسی ئێمه‌یان به‌ده‌سته‌و لێپرسراون ..؟؟؟ . ئه‌وه بۆ هه‌موو کار‌و فه‌رمانێک له‌م ووڵاته سه‌قه‌ته‌ی ئیمه‌دا پێچه‌وانه‌و ئاوه‌ژووه .؟.
بێ شک کووشتنی مرۆڤ تاوانێکی گه‌وره‌یه‌و به‌یاساو ڕێسای هه‌موو ئاینه‌کان و بیروباوه‌ڕه مادی و مرۆیی یه‌کانیشه‌وه کارێکی نادروست و تاوان و کاره‌ساته ئه‌م کاره‌ساته‌ش نهێنی ته‌واوبوونی ژیانی له‌پشته‌وه‌یه بۆیه سامناکترین و ترسناکترین فه‌رمانی مرۆڤه که دووره له کاری هۆشه‌وه بۆیه دووای کرداری کووشتن و هێوربوونه‌وه په‌شیمانی ده‌رده‌بڕین . فه‌رمانی کووشتن هه‌رگیز مرۆڤ نایدات له‌وانه‌یه ئه‌و که‌سه بکووژه له‌به‌رگ و شێوه‌دا مرۆڤ بنوێنێ به‌ڵام له‌ناوه‌وه‌ی ئه‌و شێوه‌یه ڕۆحی دڕنده‌یه‌ک ئه‌و کاره ده‌کات و نهێنی یه‌کی گه‌وره‌ش له‌ته‌واو بوون و کۆتایی ژیانی مرۆڤدا هه‌یه و که‌سیش نازانێ ئه‌ودیو سنوره‌کانی مردن چ باسه به‌ڵام هه‌رکه‌س به‌ناوی ژیان و ئاین و بڕوا‌و .. هتد شتێک ده‌ڵێ که خۆی قه‌ناعه‌تی پێیه‌تی به‌ڵام ڕاستی یه‌که‌ی ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه ڕێژه‌یی یه‌و سه‌دله‌سه‌د نی یه . بڕوام وایه گه‌لێک نهێنی له‌پشتی مردنه‌وه هه‌یه بۆ نمونه‌ی نهێنی یه ساده‌و بینراوه‌کان نهێنی : متبوون ، سڕبوون ، گێژبوون ، توڕه‌بوون ، شێت بوون .. هتد . له‌دووای کووشتن یان بینینی کاری کووشتن مرۆڤی ساده‌و پاک‌و دوور له دڕندایه‌تی ئه‌و نهێنی یه ساده‌و بینراوانه‌ی لێده‌رده‌که‌وێت وه‌کو نیشانه‌ی گرنگی و تاوان که‌چۆن کار له‌هۆش و ئه‌ندامانی له‌شی مرۆڤ ده‌کات . هیچ که‌س و لایه‌ن و کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆی نی یه مرۆڤ بکووژێت یان ئازاری بدات هه‌ربۆیه له‌ڕاگه‌یاندنی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له ماده‌ی ( 5 ) دا هاتووه که کووشتنی مرۆڤ ( منداڵ / ئافره‌ت / پیاو ) یاساغ و قه‌ده‌غه کراوه . مرۆڤ کووشتن کارێکی سانا نی یه چونکه کاروکاردانه‌وه‌یه‌کی ناسروشتی یه به‌ڵکو کاره‌ساته‌و مرۆڤ ده‌باته سه‌رتۆپکی تراجیدیایه‌کی خه‌ماوی و کاردانه‌وه‌یه‌کی ناسروشتی بۆیه له‌بنه‌ڕه‌تدا مرۆڤ بۆ کووشتن نی یه مرۆڤ خۆی بۆ خۆی ئه‌و کاره ده‌کات که‌چی ئه‌و کاره به‌شێوه‌یه‌کی سانا وه‌رناگرێ ( الاستیعاب ) یان چه‌ند قورسه که‌کاتێک دیمه‌نی کووشتنی مرۆڤێک ده‌بینێ و کاردانه‌وه‌که‌ی هه‌تا چه‌ند ڕۆژێک له‌مێشک و زاکیره‌ی مرۆڤدا ده‌مێنێته‌وه . بێده‌نگی له‌کووشتنی مرۆڤ تاوانێکی گه‌وره‌یه بێویژدانی یه‌کی بێ سنووره که له‌مرۆڤ خۆیدا هه‌یه‌و ئه‌وه ناهه‌قی یه که‌له‌ناخی هه‌ندێ مرۆڤدا هه‌یه . له‌پڕ سه‌رسوڕمانێکمان بۆ دێت وه‌کو حاڵه‌تێکی ناڕاست و چه‌وت که ده‌بینین ماسی ماسی ده‌خوات یان هه‌ندێ ئاژه‌ڵ ئاژه‌ڵی تر ده‌خوات باشه ئه‌ی بۆ سه‌یرمان لێبێت .؟. ئه‌وه نی یه مرۆڤ مرۆڤ ده‌خوات ئه‌وه نی یه مرۆڤ مرۆڤ ده‌کوژێت ..؟!. به‌ڵام له‌ڕاستیدا چونکه مرۆڤ کووشتن سروشتی نی یه ئێمه‌ی مرۆڤ نایبه‌ینه سه‌رخۆمان و به دیمه‌نی ئاژه‌ڵێک که ئاژه‌ڵێک ده‌خوات یان ماسی یه‌ک ماسی بچوکتر ده‌خوات نیشانه‌ی سه‌رسوڕمان نیشان ده‌ده‌ین به‌ڵام له‌ڕاستیدا وانی یه چونکه ئێمه له‌و ماسی یه تاوانبارترین چونکه ئه‌وه ئاژه‌ڵه‌و غه‌ریزه‌ی برسێتی وای لێده‌کات په‌لاماری هه‌موو شتێک بدات . ئه‌ی باشه چ غه‌ریزه‌یه‌که و چ هۆشێکه لای مرۆڤ که یه‌کتری ده‌کوژن له‌پێناوی چیدا .؟. له‌دێرزه‌مانه‌وه له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهان مرۆڤ کووشتن قه‌ده‌غه کراوه به‌ڵام لای ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی هه‌رگیز مرۆڤ کووشتن و به‌تایبه‌ت کووشتنی ئافره‌تان / ژنان کۆن نابێت بۆنمونه : له‌مێژووی قه‌یسه‌ره‌کاندا 250 ساڵ به‌ر له‌ئێستا مرۆڤ کووشتن قه‌ده‌غه کراوه . فه‌یله‌سوفی یاساناسی ئیتاڵی ( کاساری بێسکاریا ) له‌ساڵی 1763 وه کووشتنی مرۆڤی یاساغ ڕاگه‌یاندووه به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی ووڵاته‌که‌ی که ئیتاڵیایه . له‌زۆربه‌ی ووڵاتانی پێشکه‌وتووی جیهان کووشتن و ته‌نانه‌ت وه‌کو یاسا‌و ده‌ووڵه‌تیش له‌سێداره‌دان بۆ تاوانباران نه‌ماوه له‌بری له‌سێداره‌دان بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی هه‌یه . له‌ڕاپۆرتێکی ڕێژه‌یی کوردستان که ڕێکخراوه مرۆڤ دۆسته‌کان کردویانه له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابوردوی ئازادی کوردستانی باشوور 33000 سی و سێ هه‌زار ژنان / ئافره‌تان کوژراون و سوتێنراون و خنکێنراون . چ کاره‌ساتێکه میلله‌تێک دایک و خوشک و ژنی خۆی بکوژێ بێ نمونه‌یه له دڕندایه‌تیدا .. ئه‌گه‌ر ئه‌وه مه‌یمون بیکردایه ده‌مانووت ئاژه‌ڵێکی دڕنده‌و نه‌فامه . بێده‌نگی له‌کووشتنی ژنان یان دوعا‌و ڕۆژان و هه‌زارانی وه‌کو ئه‌وان وواتای بێویژدانی و بچووکی و که‌موکوڕی و نامرۆڤیمانه . کاره‌ساته له ووڵاتێکدا کلتورو مه‌زهه‌ب و خووڕه‌وشتی تیره‌و تیره‌گه‌ری زاڵ بێت به‌سه‌ر یاسا‌و پیاوانی ده‌ووڵه‌تدا ئه‌وکات ئیدی ئه‌و نیشتمانه ده‌بێته جه‌نگه‌ڵستان ئیدی له‌کوێ یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت که‌هه‌رکه‌س به‌ئاره‌زوی بنه‌ماڵه‌که‌ی یان ئاینه‌که‌ی یان کلتوره‌که‌ی یاسا پێشێل بکات و ئه‌و حکومه‌ته‌ش وورته‌ی لێوه نه‌یه‌ت به‌تایبه‌ت له‌کاری ئافره‌تان / ژنان کووشتندا به‌ناوی جۆراوجۆری سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی پڕوپوچی شه‌ره‌ف و حه‌یاو خیانه‌ت و .. هتد . له‌ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهانیشدا پیاوان یان ئافره‌تان خیانه‌ت له‌یه‌ک ده‌که‌ن به‌ڵام په‌نا نابه‌نه به‌ر کووشتن به‌ڵکو په‌نا ده‌به‌نه به‌ر دادگا . باشه ئه‌گه‌ر مرۆڤ وانه‌کات و په‌نا نه‌باته به‌ر دادگا هه‌رکێشه‌یه‌کی هه‌بێ خۆی چاری بکاو هه‌موو کات و ساتێک تفه‌نگێک یان چه‌قۆیه‌کی پێبێت بۆ هه‌ق سه‌ندنه‌وه ئه‌ی که‌واته ده‌ووڵه‌ت یان میری کاری چی یه له‌و ووڵاته‌دا .؟. ده‌بێ میری و ده‌سه‌ڵاتیش له‌ووڵاتی ئێمه‌دا به‌هێزبێت وه‌کو ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی دنیا بۆئه‌وه‌ی که‌پیاوانیش خیانه‌ت له‌ژنه‌کانیان ده‌که‌ن ژنه‌کان بتوانن ڕێگه‌ی دادگا بگرنه به‌رو میریش هێنده لاواز‌و پیاو سالار نه‌بێت بتوانێت به‌رگرییان لێبکات . ده‌بێ خه‌ڵکی فێربکرێن له‌کاتی ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دا په‌نا به‌رن بۆ دادگا به‌ڵام هه‌تا ئێستا که‌نه‌کراوه هه‌م دوواکه‌وتوویی خه‌ڵکه‌و هه‌م بێ بڕوایی ده‌سه‌ڵات و دادگایه . لێره‌دا دێمه سه‌ر ڕۆڵی هونه‌رمه‌ندان که‌به‌ڕاستی ئه‌مانه‌ن داینه‌مۆی گێڕانی ژیانی به‌ره‌و پێش چوون و مه‌ده‌نی یه‌ت و شارستانییه‌تن . لێره‌دا من له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندو گۆرانی بێژ‌و نووسه‌ره‌کان ده‌دوێم و ده‌ڵێم ئه‌وه بۆ هێند ئازاین به‌شانووباڵی پیاواندا هه‌ڵده‌ده‌ین به پارت و میرو ده‌سه‌ڵاته‌کانه‌وه که سه‌قه‌تن و ڤایرۆسن بۆ ژیان و پێشکه‌وتنی کورده‌واری ئه‌وه بۆ هه‌ر که‌یادی دامه‌زراندنی پارتێک یان بۆنه‌یه‌کییان نزیک ده‌بیته‌وه هه‌موو گۆرانیبێژان ( بێجگه له‌هه‌ندێکی که‌میان ) هه‌موو خۆیان ناونووس ده‌که‌ن بۆئه‌وه‌ی به‌شان و باڵی ئه‌و پارته‌و سه‌رکرده‌که‌ی گۆرانی بڵێن که ئه‌و هونه‌ره کار‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر کۆنه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نه‌که‌سایه‌تی خۆت و نانێک بۆ هه‌ژارانی ووڵات نابرژێنی و نۆکه‌ری و ده‌سه‌ڵات په‌رستی یه . وه‌کو بۆ ئه‌و ئاهه‌نگ و بۆنانه خۆتان ئاماده ده‌که‌ن جارێکیش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو غه‌دره‌ی پارته‌کان له‌خه‌ڵکی کوردستانی ده‌که‌ن له‌ماوه‌ی 17 ساڵه که کوردستان له‌سایه‌یاندا بۆته گۆڕستان و تاریکستان و ووشکستان و .. هتد بنووسن یان هه‌ڵوێست وه‌رگرن . . ! . به‌دڵنیای یه‌وه ده‌یڵێم هه‌ر هونه‌رمه‌ندێک و نووسه‌رێک و گۆرانی بێژێک له‌به‌ره‌ی گه‌ل نه‌بێت ناتوانێت مێژوویه‌کی جوان بۆ خۆیی و تابلۆی ڕه‌نگاوڕه‌نگی شیرینی میلله‌ته‌که‌ی نیشانی دنیا بدات . ئه‌وانه‌ی دووای ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ون بۆ پارویه‌ک نان دووایی ئه‌و نانه‌شی پێ ڕه‌وانابینرێت وه‌رنه وه‌ڵام و بوێرن هه‌ڵوێستێک وه‌رگرن ئه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی یه و کارێکی پیرۆزه‌و بابه‌هه‌موومان په‌ستانێک له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی خۆمان له‌باشوور دروست بکه‌ین که‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو گه‌له‌و سبه‌نێی ڕوناکترو جوانترمان بۆ دروست ده‌کات . بۆ نمونه کووشتنی مرۆڤ له‌ووڵاته وێرانه‌که‌ماندا بۆته ئاو خواردنه‌وه که‌چی ئێوه‌ی نوسه‌رو گۆرانی بێژ‌و شانۆکارو .. هتد هیچ باکێکتان نی یه .! .وه‌رن سه‌یری تاوانی کووشتنی ئافره‌تان و ژنان و به‌تایبه‌ت دوعا‌و ڕۆژان خان بکه‌ن کام له‌گۆرانی بێژه‌کان هه‌ڵوێستییان هه‌بووه بێجگه له هونه‌رمه‌ندی گۆرانی بێژ کاک حه‌سه‌ن و ماهیر و داده ئالان عومه‌ر .. ئه‌ی ئه‌و هه‌موو فه‌یله‌سوفه کوان که‌له‌سه‌ر ماف و یه‌کسانی و ڕاست گۆیی ده‌نووسن .؟. مرۆڤی ساده یان نووسه‌رو هه‌نه‌رمه‌ند که‌به‌رگرییان له‌نه‌ته‌وه‌ی خۆیان کرد و هه‌وڵیاندا چه‌وسانه‌وه‌و ژیانی خواروخێچی کۆمه‌ڵگایان چاکتر بکه‌ن ئه‌وا به‌و هه‌ڵوێسته‌یان به‌رزترو جوانتر‌و گه‌وره‌تر ده‌بن له‌به‌رچاوی خه‌ڵک و جه‌ماوه‌ره‌که‌یان ، ئه‌گه‌ر وانی یه ئه‌ی نووسه‌رو هونه‌رمه‌ند کاریان چی یه .؟. ئه‌و هه‌موو نووسه‌ره دیاره‌مان هه‌ن قڕوقه‌پیان لێکرووه‌و ده‌ڵێی هیج ڕووینه‌داوه له‌ووڵاته وێرانه‌که‌یاندا . بۆ ئه‌وه‌ی بیزانن له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و نه‌ته‌وه‌کانی تر له‌سه‌رمان ده‌نووسن و به‌رگری له‌کووشتنی خوشک و دایکمان ده‌که‌ن .. به‌ڕاستی شه‌رمه بۆ خۆمان که‌بێده‌نگین . ڕۆژی ئه‌مڕۆ له‌بارو حاڵه‌تێکی خراپداین ده‌بێ بزانین لێپرسراوێتی یه‌کی گه‌وره له‌سه‌رشانی نووسه‌ران و هونه‌رماندانه که ده‌بێ نه‌هێڵین ئه‌و کۆمه‌ڵگایه به‌ره‌و هه‌ڵدێر بڕوات و هه‌ره‌س بهێنێ ده‌نا دووایی به‌رماڵه‌کانی ئێوه‌ش ده‌گرێته‌وه چونکه به‌رنامه‌یه‌کی ترسناک و گه‌وره له‌ئارادا هه‌یه له‌لایه‌ن دووژمنانی کورده‌وه بۆ تێکدانی کوردستان . ئه‌گه‌ر به‌خۆماندا نه‌چینه‌وه‌و زوو فریای خۆمان نه‌که‌وین ئه‌وا کۆمه‌ڵگای کوردی و کوردستان و ناوچه‌که به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و خێزانی و هه‌ڵدێرێکی گه‌وره ده‌چێت و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی تاک و به‌تایبه‌ت ئافره‌تان / ژنان زیاتر ده‌کات . له‌و باوه‌ڕه‌دام که‌کۆمه‌ڵگای کوردی به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر مرۆڤ کووشتن و به‌تایبه‌ت ئافره‌تان ئه‌وا من دڵنیام کۆچ و ڕۆیشتنی ئافره‌تانیش ده‌ست پێ ده‌کات ئه‌و حه‌یایه‌ی که کورد به ناولنگی ئافره‌تانی تێده‌گات هه‌مووی له‌ده‌ست ده‌چێ و حه‌یاکه‌یان ده‌چێت و ده‌بینه فلیمی هه‌موو جیهان و دووایش هیچ هاوارێک دادمان نادات .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

