نیشتمانێکی تاریک
نیشتمانێکی تاریک و بیابانێکی ئۆقره له‌به‌رهه‌ڵگیراو . . . !! .
م . حه‌مید عه‌زیز
نیشتمانێکی تاریک یان بیابانێکی ئۆقره له‌به‌رهه‌ڵگیراو هه‌م ووتارو هه‌م هۆنراوه‌و هه‌م چیرۆکه دنیای ڕۆمانێکی مه‌زنه ..
مه‌زن له ترس و دڵه‌ڕاوکێ مه‌زن له خوای بێ نموونه‌یی غه‌درو دنیای داپڵۆسینی جوانی وگه‌وره‌یی و پیرۆزیی مرۆڤ مه‌زن له تاوانی داپۆشین و ڕووت بوونه‌وه سه‌رکووت کردن و شۆرینه‌وه‌ی هۆشی ئاده‌میزاد بابه‌تێکی تاڵ له‌گێڕانه‌وه‌ی داستانێکی غه‌درو کتێبێک له‌چه‌قۆکانی مه‌رگ و سه‌ربڕینی په‌پووله‌و مه‌لایکه‌ته‌کان مێژوویه‌کی تاڵ له گه‌وره‌یدا له گرنگیدا گرنگی به‌هیچ گرنگی به‌چه‌وتی گرنگی به هه‌نگاوه حه‌رامه‌کان به مرۆڤ کووشتن . نیشتمانی ئۆقره له‌به‌ر هه‌ڵگیراو بابه‌ت و نووسراوێکه فه‌لسه‌فه‌ی ده‌ربڕین و زانینی چۆنێتی سوکایه‌تی کردنه به‌مرۆڤ فه‌لسه‌فه‌ی بێ نرخاندن و بێ ڕێزی یه به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی سه‌رزه‌وی . نیشتمانی ئۆقره له‌به‌رهه‌ڵگیران ئاسمانێکی تاریکه له تێڕوانینه‌کانی دوێنێ و ئه‌مڕۆو سبه‌ینێی کلتورو ئاین و خووڕه‌وشتی ناڕێکی به‌زۆر سه‌پاوی ناو هۆشی ووڵات و نه‌ته‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته به‌گشتی و کوردستانه به‌تایبه‌تی . ئیدی ئه‌مه سه‌رگووزه‌شته‌ی مه‌ملله‌که‌تێکی خوێناوی یه هه‌زارو یه‌ک چیرۆک و به‌سه‌رهاتی سه‌رسوڕهێنه‌ری تێدایه . ئه‌م په‌خشان و نمایشه شانۆیه‌کی ڕه‌شه له چه‌قی خاکێکی ووشک و بێ ئاودا به‌خواری گه‌وره بووه ئاده‌میزاده‌کانی هه‌موو چڵکن و ڕیش درێژ‌و بۆندارن . ئه‌م مه‌ملله‌که‌ته مه‌ملله‌که‌تێکی سه‌یره هه‌موو شتێکی ئاسایی تێدا یاساغه‌و یاساغه‌کانیش ئاسایین . . یاساغه یاساغ جاچی یاساغ نی یه ؟. عه‌شق یاساغه جوانی یاساغه مێینه‌یی یاساغه فێنک بوونه‌وه یاساغه هه‌موو مێینه‌کان له‌گه‌رمادان ئه‌گه‌ر ڕۆژێ گه‌رمی هه‌تاو پیاوانی هه‌راسان کرد بۆیان هه‌یه ته‌واو خۆیان داماڵن له‌وه‌ی له‌به‌رییانه بۆیان هه‌یه مه‌له بکه‌ن له‌هه‌موو ئاوێکدا بۆیان هه‌یه هه‌موو شتێک بکه‌ن تا فێنکییان ده‌بێته‌وه به‌ڵام ژنان ده‌بێ گه‌رمایان بێت چونکه ڕووت بوونه‌وه و داپۆشین بێ ده‌نگی و گفتوگۆ یاری و پێکه‌نین و ژیان هه‌موو کرداره خۆشه‌کان حه‌رامن بۆ ژنان به‌ڵام پیاوان ته‌نانه‌ت میز کردن له‌سه‌ر جاده خۆ ڕووتکردنه‌وه له‌جێگا گشتییه‌کان درۆکردن به‌ئاشکرا پیاو کووشتن به‌ڕۆژی نیوه‌ڕۆ دزی کردن به ئازایه‌تی له‌قه‌ڵه‌مدان هه‌موو شتێکی خۆش و ناخۆش حه‌ڵاڵه . سه‌یره ئه‌مه نیشتمانێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه هه‌موو کرداره جوان و ناشرینه‌کان ته‌نها بۆ پیاوانه بۆنمونه . . جه‌نگ و شایی و خۆشی و ده‌سه‌ڵات و . . هتد . هه‌مووی پیاوانه که‌چی بۆ ئافره‌ت یان ژنان نه‌ک ئه‌و کرده‌وانه‌ی سه‌ره‌وه یاساغه به‌ڵکو ده‌بێ چاوه‌کانیان ، گوێکانیان ، سه‌ریان ، له‌شیان هه‌مووی داپۆشرێ چونکه ئه‌وان وه‌کو پیاوان نین لاوازن ( زه‌عیفه‌ن ) قێزه‌ونترین ووشه ووشه‌ی زه‌عیفه‌یه ته‌نها لای پیاوانی فس‌فس پاڵه‌وان و ناحاڵی ئه‌م ووشه‌یه جێی خۆیه‌تی و جوانه چونکه گه‌وره‌یی و به‌هێزی خۆیانی تێدا ده‌بیننه‌وه . ئه‌مه‌یه بیروهۆشی هۆز په‌رستی و تیره گه‌ری و دوواکه‌وتنی خێڵ له‌هه‌موو بوواره‌کانی ژیاندا . ئه‌و داستانه ئه‌فساناوی یه هێند غه‌ریبه ئه‌وه‌نده جێی سه‌رسوڕمانه له‌هیچ جێ یه‌کی ئه‌م دنیایه ناچێت سه‌یره ئه‌م چیرۆکه وه‌کو ( گۆره‌وی پیاوان ) وایه له‌و مه‌ملله‌که‌ته‌ی ته‌نها زمانی گفتوگۆ‌و لێک حاڵی بوون نی یه و هه‌موو شتێک عه‌یب و حه‌رامه منداڵیش به‌ده‌نگی به‌رز گۆره‌وی نێرینه ده‌فرۆشێ به‌شانازی یه‌وه هاوار ده‌کات گۆره‌وی پیاوان ( یه‌ڵڵا گۆره‌وی پیاوان ) که‌چی هه‌ر هه‌مان منداڵی گۆره‌وی فرۆش له‌ڕووی نایه‌ت گۆره‌وی ژنان بفرۆشێ و هاواری بۆ بکات . . ! . من نه‌مووت نیشتمانێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه ؟. ئێستا سه‌یرتر ده‌خوێنیته‌وه له‌وه‌ش داماویترو ناخۆشتر ئه‌وه‌یه ژن خۆی ڕه‌گه‌زی مێینه‌یه که‌چی له‌کاتی منداڵ بوونیدا له خوداوه‌ند ده‌پاڕێته‌وه که کوڕی پێبدات . سه‌یره پیاوه‌کانیش له ژنان خراپترن هه‌موویان کوڕیان ده‌وێ به‌ڵام له‌وه سه‌یرتر جاری واهه‌یه کوڕه‌که ده‌بێته مڵۆزم بۆ دایک و باوکی و ده‌بێته پیاو کوژو ترسنۆک و خۆفرۆش به‌ڵام کچه‌که سوود مه‌ندو باش ده‌بێت بۆ میلله‌ته‌که‌ی . دایکێکی به‌ساڵاچووی ئه‌و مه‌ملله‌که‌ته ناوی باجی عه‌تێ یه بۆ دۆستێکی خۆی گێڕابوویه‌وه‌و ووتبووی : ( که خوا شیرینێ داینێ ئه‌و ساڵه ساڵی 1963 بوو ساڵی مه‌نعه ته‌جه‌ووله‌که بوو باوکی شیرین خوا عه‌فوی کات له‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێی خۆیدا به‌ده‌ستی حکومه‌تی عێراقی خوێن ڕێژی ئه‌وسا گووله باران کران ، له‌و ساڵه‌دا و له‌ڕۆژی مه‌نعه‌ته‌جه‌وله‌که ( قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ) به‌خوا زۆرمان پێ‌ناخۆش بوو که خوا کچێکی داوینێ و هه‌موو ده‌م و لووتمان دابوو به‌یه‌کداو بێتاقه‌ت بووین که‌چی ئێستا شیرین گیان پزیشکه‌و هه‌ر ئه‌و به‌خێومان ده‌کات و بۆ ئێمه سه‌د کوڕ ده‌هێنێ ) . سه‌یره من ووتم سه‌یر ئه‌بینی که‌چی وابوو ده‌سه‌یری ئه‌مه بکه له‌وه سه‌یرتره . . ژنێک ئه‌زانێ پیاوێک خێزانداره‌و ژنی هه‌یه که‌چی حه‌زی لێده‌کات و دوواییش شوی پێده‌کات بێ ئه‌وه‌ی گوێ بداته هه‌ستی ئه‌و ژنه . . ! . وه‌کو پیاو بڕابێ له‌سه‌ر زه‌وی . له‌هه‌ندێ شوێنی ئه‌م مه‌ملله‌که‌ته سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه ژنان دووای پیاوان نان ده‌خۆن . . ! . یان ئه‌گه‌ر ماڵ میوانی بۆهات نابێ ژنان دانیشن ته‌نها بۆیان هه‌یه خواردن و خواردنه‌وه بهێنن بۆ میوانه‌که ئه‌ویش له‌چه‌قی ده‌رگاکه ده‌بێ بو‌وه‌ستن شتومه‌که‌که‌یان لێ وه‌رده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یه‌نه ژوره‌وه . . ! . نه‌با میوانه‌کان ژنه‌کان ببینن که‌واته ئه‌م ژنانه ناچنه ده‌ره‌وه قه‌د بۆ ماڵێ بۆ بازاڕێ خۆ ده‌بێ تامردن ئه‌م ژنانه که‌س نه‌یان بینێ ؟. یان ئه‌و خێزان و ژنانه‌ن که به‌په‌چه‌وه دێنه ده‌رێ په‌چه‌ی ڕه‌ش که‌که‌س نازانێ چ ده‌موچاوێکه له‌ودیو په‌چه‌وه خۆ پیاویش بێت هه‌رواده‌زانی ژنه . ئه‌م نیشتمانی بێزاری و زیندانه‌گه‌وره‌یه هه‌زارو یه‌ک به‌زمی سه‌رسوڕهێنه‌ری تێدایه ئه‌م نیشتمانی چیرۆکه که‌پڕه له‌به‌زمی ناسروشتی چونکه له کۆنه‌وه به‌خوێنه‌وه گرتوویانه و چیرۆکی جه‌نگه‌ڵستانیان زۆر له‌لایه پڕه له‌دڕنده‌و مرۆڤ خۆر‌و مرۆڤ کووژ سه‌یره مانگه شه‌وه‌کانیشیان تاریکه تاریک ئه‌و گوندانه‌ی ده‌که‌ونه قه‌راخ ده‌ریاکان ته‌نها پیاوان مه‌له‌وانن بۆیان هه‌یه خۆیان ڕووت بکه‌نه‌وه‌و مه‌له بکه‌ن بۆ ئافره‌تان مه‌له کردن حه‌رامه یاساغه که‌چی که‌تاریک دادێت زووڵم ده‌بارێ له‌و مه‌ملله‌که‌ته سووره هه‌موو شتێک به‌ئاشکرا عه‌یبه که‌چی به‌نهێنی هه‌موو عه‌یبه‌کان حه‌ڵاڵن کرداره حه‌رامه‌کانیش به‌شه‌رعی ده‌بن . سه‌یره به‌ئاشکرا درۆ ده‌که‌ین به‌ئاشکرا پیاو ده‌کوژین که‌چی به‌نهێنی ماچ ده‌که‌ین به‌نهێنی خۆشه‌ویستی ده‌که‌ین . . ! . ئه‌م باخی بێبه‌ره په‌له‌وه‌ریشی تێدا ناژی باڵنده‌و ئاژه‌ڵان کۆچ ده‌که‌ن له‌م بیابانی ووشکه‌ڵاتووی نه‌گریسه‌دا پیاوه‌کان بێکارن ئاژه‌ڵ په‌له‌وه‌ر گیاندار هه‌موو بوونه‌وه‌رێک ده‌کووژن ته‌نانه‌ت منداڵه‌کانیشیان به‌دارولاستیکی ده‌ستیان باڵنده‌کان ڕاو ده‌که‌ن و ڕاو ده‌نێن . ئه‌م وێرانه‌یه خاوه‌نی نی یه ئه‌وه‌ی که تێیدا نی یه یاسایه (( هه‌رکه‌س بۆخۆی )) جوانترین هێمایه . من ووتم ئه‌م جه‌نجاڵی یه‌ی ناومان ناوه نیشتمان سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی زۆره ئه‌م به‌سه‌رهاته جدی و ڕاسته ئه‌فسانه نی یه به‌ڵام به‌تامی ئه‌فسانه هه‌زمم کردووه چونکه هۆش و بیرم نایبڕێ ووڵاتێکی ئاوا به ڕاستی هه‌بێت کاره‌کانیان له هۆشی هۆشمه‌ندێکدا زۆر زه‌قن زۆر نابووت و ناشرینن . . هه‌موو شته‌کان کاره‌کان فه‌رمانه‌کان سه‌یروسه‌مه‌ره‌ن بینین و گوێ لێبوونه‌کانیش ئاوه‌ژوو پێچه‌وانه‌ن بۆیه منیش وه‌کو چیرۆک بۆ ئێوه‌ی ده‌گێڕمه‌وه چونکه ئه‌م سه‌هۆڵاوو شه‌خته‌ی ویژدانه ته‌نها نێندرتالیش نه‌یبووه که چوار ملیۆن ساڵ پێش ئێستا بوونیان هه‌بووه له‌و ناوچه‌یه . له‌وانه‌یه بپرسین و بڵێین خودایه ده‌بێ ئه‌م مه‌ملله‌که‌ته چی بێت ؟. تۆ بڵێی مه‌ملله‌که‌تی دێوو درنجان نه‌بێت ؟. به‌ڕاستی ئه‌م شه‌خته‌ی سه‌رماو ژیانه ئه‌م وێرانه‌ی به‌ناو نیشتمانه هێند که‌له‌و جه‌سته ته‌زێنه هه‌تا خوداوه‌ندی جوانی ده‌ڵێ به‌س . ئه‌م نیشتمان و نه‌ته‌وه‌یه خۆشه‌ویستی و عه‌شقی پێ عه‌یبه‌و حه‌رامه کارخانه‌ی خه‌نده تۆراوه‌کانی وه‌فاو دنیای ناسۆرو نابه‌رائه‌تی ناخی ناپاکی و ناعاشقانه‌ی پیاو سالاری ده‌سه‌ڵات و میره له‌وێ و له‌و دنیا جیاوازه‌ی ئاده‌میزاددا مرۆڤ خودای مرۆڤه پیاو خودای ژنه . له‌م جیهانی پێشکه‌وتنه‌دا هه‌ر ڕۆژه‌ی سه‌ردانی ئه‌ستێره‌یه‌ک ده‌کرێ و دوێنێش سه‌هۆڵیان له‌مه‌ریخ دۆزی یه‌وه و چاره‌سه‌ری پیسترین نه‌خۆشیش که‌سه‌ره‌تانی مه‌مکه دۆزرایه‌وه‌و ناوی ده‌رمانه‌که‌ش ( تامۆکسیفین ) ه که‌چی شه‌رم نه‌ماوه له‌و گۆشه‌ی که‌لاوه ڕوخاوه‌ی لای ئێمه تازه به‌تازه مۆدێلی میرو به‌گ و ئاغایه . میر به‌سه‌ر کێوه ؟. ئاغا به‌سه‌ر کێوه ؟. به‌گ به‌سه‌ر کێوه ؟. هه‌موویان مێردن هه‌موویان جانه‌وه‌رن هه‌موویان ده‌سه‌ڵاتن خوداوه‌ندی نێرینه‌ن به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه . ئه‌وه بۆ له‌وێ ئه‌وێ ڕۆژێ زاڵمێک هه‌بوو که‌ڵه‌گایه‌ک هه‌بوو پیاوێکی تاکڕه‌وی ده‌سه‌ڵات هه‌بوو که ناوی سه‌دام بوو ئه‌م میرو ئاغا‌و ده‌ره‌به‌گه‌ی ئێستا که که‌ر نایانکێشێ هه‌مووی به‌دووای خۆیه‌وه ڕاپێچ کردبوون و بوو بوون به پیاوی و ئه‌وه‌یشی بیووتیایه له‌ل گوێی له‌بنا ده‌رده‌هێنا ئه‌وێ ڕۆژێ ئه‌م پیاوانه‌ی ئێستا فس‌فس پاڵه‌وان بوون که‌چی ئێستا بکوژوو ببڕو ده‌سه‌ڵات خۆیانن . که‌سێک نه‌بوو له‌و ده‌ڤه‌ره تاریکه قه‌یدو زنجیری کۆیلایه‌تی بپچڕێ یان ئه‌و کلتوره سه‌قه‌ته بگۆڕێ یان خێری نزیک بوونه‌وه‌ی ئاینه‌کان بزانێ نه‌خێر که‌س ئه‌و کاره باشانه نه‌کرا ته‌نها بیری خراپه‌و مرۆڤ کووشتن کرا . مرۆڤه‌کانی پاشماوه‌ی جه‌نگی مه‌غۆل و ته‌ته‌ر له‌وێن له‌و ده‌ڤه‌ره سامناکه‌ی که خاک و جاده‌وبان و کۆڵان و سه‌ربان و بن بانیان هه‌مووی خوێنه . ئه‌و گونده ده‌ڵێی خۆڵی مردووی کراوه به‌سه‌را موختار‌و پاڵه‌و ڕه‌نجده‌رانی هه‌موو نوستوون حاڵی نین له بزه‌و خه‌نده‌و پێکه‌نین و گریان زۆر سه‌لامه‌تیشن پیاون له مردن و کووشتن چونکه ئه‌م مه‌ملله‌که‌ته ته‌نها ژن ده‌کووژن کچ ده‌کووژن ئافره‌ت ده‌کووژن . ئای له‌و بیابانی زووڵمه هه‌میشه خه‌نده‌یانه بۆ ته‌ور هاویشتن ، سه‌ره‌یان گرتووه بۆ گازگرتن و چڕنووک و قه‌پ و زله‌و شه‌ق و تێهه‌ڵدانی یه‌کتری .. به‌ته‌نها نرخاندن و جوانی مرۆڤ له‌وێ وونه ئیدی هه‌موو جۆره کووشتنێک یاساغ نی یه ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌یه ئه‌وین و عه‌شق و خۆشه‌ویستی یه . ئه‌م گوندی کونه په‌پووه چیرۆکی عه‌شقێکی پاک وای لێکردن ته‌فروتوونای کردن وای لێکردن ئابڕویان نه‌مێنێ له هیچ شوێنێکی ئه‌م دنیایه . . خه‌ڵکی ئه‌م ده‌ڤه‌ره له‌هه‌موو شوێنێ به‌رد باران ده‌کرێن پیاوانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌هه‌موو شوێنێک ڕسواو سووک و سه‌فیر ده‌کرێن . ده‌زانن بۆ چونکه په‌پووله‌یه‌ک هات و ته‌مه‌ن کورت زۆر کورت به‌ڵام به‌ڕوونی پێی ووتن : ئێوه ئه‌ی پیاوانی هۆزه‌که‌م به‌ربه‌رن ئێوه مرۆڤ نین له پێش هه‌مووتانه‌وه باوکی خۆم . ئه‌و په‌پووله‌یه ته‌مه‌ن کورت بوو بۆیه له نیشتمانێکدا له‌دایک بوو هێشتا چرۆو خونچه چه‌که‌ره‌یان نه‌دی بوو به‌خۆیانه‌وه له‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی گووڵه‌کان ئاڵترو خه‌وه‌کانی خواناسییان ئه‌هوه‌نترو مرۆڤبوونییان به‌رزترو ته‌وێڵه تاریک و مڕومۆچه‌کانییان کاڵ و په‌مه‌یی تر‌و هۆش و بیره ڕزیوه‌کانییان باشتر‌و جوانتر بن خوداوه‌ندی جوانی دوعای پێ به‌خشین دوعا که ده‌یویست هه‌موویان ڕزگار بکات له‌و تاریکی و جه‌نگ و تووڕه‌بوونه ده‌یویست وانه‌ی پێکه‌وه ژیان و خۆشه‌ویستییان پێ بڵێته‌وه که‌چی مخابن ئه‌و داڵه که‌رخۆرو مه‌یمونانه شه‌هیدییان کرد . ئیدی له‌و ڕۆژه‌وه‌و ئه‌و غه‌دره گه‌وره‌یه‌یان له‌و کچه منداڵکاره کرد که ته‌مه‌نی 17 ساڵ بوو خوا غه‌زه‌بی لێ گرتن و له هه‌موو جێیه‌ک و شوێنێک ڕه‌جم ده‌کرێن ده‌رده‌کرێن به‌ردباران ده‌کرێن چونکه ئه‌وان ئه‌وێ ڕۆژێ په‌پووله‌یان به‌ردباران کرد چونکه ئه‌وان ئه‌وێ ڕۆژێ عه‌رشی خوداوه‌ندو ویژدانی مرۆڤایه‌تییان جوڵاند . ئه‌م ڕۆمانی به‌زه‌یی و کاره‌ساتی غه‌دره بۆیه له‌وێ ڕوویدا هه‌تا ڕه‌وشتی پیاوانی خۆ به‌که‌ڵه‌گا زان و خۆ به نێره‌که‌رو حه‌یته زانه‌کان بگۆڕدرێن و توڕه‌بوون و ناحاڵێتی بوون و ژیان و ئاین و کلتوری سه‌قه‌ت هه‌تا ده‌ستییان ده‌گاتێ تووڕ و برکی بده‌ن . بۆیه له مه‌مله‌که‌ته‌که‌ی دوعا خان خۆشه‌ویستی و عه‌شق و به‌زه‌یی و مرۆڤ دۆستی حه‌رام بوو چونکه دێوو درنجه‌کان له‌به‌رگی مرۆڤدا هه‌ناسه‌ی پیاو سالاری و ژیانی سه‌رتۆپکی به‌خته‌وه‌ری پیاوان پیاده ده‌که‌ن و پیاوانی ئاینی و ئاغا‌و شێخ و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر پیاوانن .. ! . ئه‌و پیاوانه‌ی که‌به‌رامبه‌ر پیاو نا‌وێرن بکۆکن که‌چی بۆ جه‌سته‌ی بێ هێزو منداڵکاری شه‌هید دوعا چه‌ند فس‌فس پاڵه‌ون بوون و چوبوونه به‌رگی مه‌یموونه‌وه . ئه‌وێ ڕۆژێ غه‌در وای له کوچه‌و کۆڵانه‌کانی ئه‌و مه‌ملله‌که‌ته کرد له‌باتی بارانی ڕه‌حمه‌ت خوێن ببارێ ته‌ور ببارێ به‌رد ببارێ خه‌ڵکی باش و هه‌ژاری دۆستی مرۆڤ دۆستان و خه‌ڵکی عاشقی ژیان و دنیاش ده‌ستییان به ئاسمانه‌وه بوو له خوداوه‌ندی ڕه‌حم و جوانی له خوداوه‌ندی سۆز‌و به‌زه‌یی ده‌پاڕانه‌وه ڕه‌حمێ به دوعا بکاو چه‌مۆڵه‌یه‌کی غه‌زه‌بیش بۆ گورگه‌کانی ده‌وری دوعا‌و ئه‌م مه‌ملله‌که‌تی ئۆقره له‌به‌رهه‌ڵگیراوه بنێرێت .
* پێشکه‌شه به شه‌هیدی عه‌شق و مرۆڤ دۆستی و خۆشه‌ویستی و پێکه‌وه ژیان دوعا خان .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

