ئازادی
ئازادی و سنووره‌کانی وواتای جوانی .. ! .
م . حه‌مید عه‌زیز
ئازادی وواتای به‌خته‌وه‌ری هه‌ناسه‌کانی ڕۆحی بوونه‌وه‌ره له‌یه‌که‌م چرکه‌ی هه‌ست به‌بوون کردنی هه‌سته‌کانی خۆی که درک به‌بوونی ده‌کاو بۆی ده‌ژی .. وه‌کو چۆن عه‌شقێکی دیلی خاک تینووی بارانی په‌ڵه هه‌وری ئازادی یه و ئاماده‌یه بمرێ وبژی بۆ ئه‌و هه‌ناسه‌ی ڕزگاربوونه .
ئازادیش هه‌ست به‌بوون و هه‌بوون کردنه بۆ مرۆڤایه‌تی و مرۆڤ و وواتای ژیانی پێده‌به‌خشێ ئیدی که‌مرۆڤ ئازاد بوو ڕۆحیشی شاد ده‌بێت . ژیان و بوون و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی به‌بێ ئازادی شه‌خته‌و ڕه‌ق بوونه‌وه‌ی پیت و ووشه‌و دێڕه‌کانی کتێبخانه‌ی خۆشه‌ویستی و ژیانه . ئه‌توانین بڵێین ئازادی هه‌موو کرداره جوانه‌کانه که وواتا به‌خشه به ژیان و بوون . سنوریش هۆش و بیره ده‌بێته پالیس و چیغی ئه‌و تابلۆیه‌ی که ماڵه گه‌وره‌که‌ی ئازادی تیا نه‌خشێنراوه بۆیه خه‌ڵکانی ئازادیخواز‌و ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕ خوێن ده‌ده‌ن و ئازادی ده‌کڕن به‌خوێنی دڵی خۆیان نه‌ک خوێنی خه‌ڵکیتر بکه‌ن به پرد‌و به‌سه‌ریدا پله‌وپایه مسۆگه‌ر بکه‌ن . کورد ئه‌ڵێ : کێ ئه‌یکاو کێ ده‌یخوا .؟. زۆربه‌ی شۆڕشه‌کانی جیهان پرۆلیتارو جوتیاران و هه‌ژاران به‌خوێنی خۆیان به‌رپای ده‌که‌ن له‌ئه‌نجامدا ئینتیهازی و سه‌رمایه‌دارو ماستاوچی ده‌یخوات .
ئازادی جوانترین پالیسه بۆ باخه‌کانی گووڵ و ژیان و به‌خته‌وه‌ری نرخ و گه‌وره‌یی و گرنگی دانه به‌مرۆڤایه‌تی وسه‌عافی جوانترین په‌رژینه که‌ڕێز له‌داپۆشین و سنوریش بۆ بێ به‌رگی داده‌نێ . ئازادی به‌های هه‌سته جوانه‌کانه له‌و بوونه‌وه‌رانه‌ی له‌دنیای سۆزدا نه‌مردوون و شۆڕشێکن دژ به ئازاردان و کوشتنی خه‌ونه جوانه‌کانی بوونه‌وه‌رن . ئاده‌میزاد به‌ئازادی له‌دایک بووبێ و به‌ئازادی ژیابێ هه‌رگیز نامرێ .. که‌واته ئازادی جیهانی پێنووس و کتێبێکه به‌ڕوی که‌له‌پچه‌ی تاڵی ژیان و دیلی دا .. تفه‌نگێکه بۆ کوشتنی بکوژانی هه‌ناسه جوانه‌کانی دنیای ئه‌وین . ئازادی نانه بۆ گووڵه برسی یه‌کانی مانه‌وه‌و هه‌ڵنه‌وه‌راندن پاکی و به‌رائه‌ته بۆ دڵۆپی شه‌ونمی به‌یانیانی ڕۆحی مه‌له ئازاد‌و بێ گوناحه‌کان ئازادی .. دڵداری گه‌نجانه له‌ناخی سۆزێکی جوانی خودایی و ڕاکردنه له‌ناو خێزاندا که کاتێک ئاسمانی ماڵ زیندانێکه‌و ئازاری ڕۆحی تیا ئه‌درێ ئازادی له ته‌مه‌نی منداڵی یه‌وه چه‌که‌ره ده‌کات بۆیه به‌منداڵی مرۆڤ شه‌یدای ده‌ره‌وه‌یه چونکه هه‌موو جوڵه‌و عه‌شقه سروشتی یه‌کانی به‌رائه‌تی تێدا کێڵراوه به‌ڵام گه‌وره دڕنده‌کان و ناحاڵی یه‌کان زه‌وتی ده‌که‌ن و ئه‌و هۆرمۆنه سه‌ربه‌سته خودایی یه تێک ده‌ده‌ن و به‌روبومێکی کاڵ و کرچ به‌رهه‌م دێنن له‌و منداڵه هه‌ر بۆیه مامۆستاکانی قوتابخانه به‌دار دێن بۆ پێشوازی کردن له قوتابی و پێیان وایه زانستیش به‌زۆر ده‌ڕوێنرێ له‌کێڵگه‌ی مێشکی مرۆڤدا .. له‌سایه‌ی سه‌ری دیکتاتۆری یه‌ته‌وه زانست نامێنێ و زمانی تفه‌نگ کارده‌کات هه‌ر بۆیه جوتیارانی نیشتمانه بێنازه‌که‌ی من ( کوردستان ) گووڵ ئه‌چێنن و مین ( لغم ) ئه‌دورنه‌وه چونکه هه‌ژارو نه‌داری نه‌ته‌وه‌که‌م خه‌و به‌ده‌وڵه‌تێکه‌وه ده‌بینن که سیستمی ڕاستی و عه‌داله‌ت و یه‌کسانی په‌خش بکات بۆیه بێبه‌رین له ووانه‌ی ئازادی و ته‌نها خزمه‌تی خه‌ڵک و شۆڕش ده‌زانن و له‌دووایشدا بێ به‌شن له که‌مترین ماف و ڕه‌نج و شه‌که‌تییان به‌فیڕۆ ده‌ڕوات چونکه شۆڕشه‌کانی کورد که‌له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێده‌کات به‌پرۆلیتارو چه‌وساوه ده‌ست پێده‌کات و به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌ردێنێ . له‌ئه‌زه‌له‌وه مرۆڤ به‌ئازادی له‌دایک بووه به‌ڵام سیستمه خوارو خێچه‌کانی ده‌سه‌ڵات مافه‌کانی لێ زه‌وت کردووه له‌پێناوی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات خۆی . هه‌رسه‌رده‌مه‌ی به‌ناوی شتێکه‌وه مرۆڤ چه‌وساوه‌ته‌وه‌و ڕامیاری ووڵات که‌پێویسته خزمه‌تی نه‌ته‌وه بکات که‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه فێڵی لێ ئه‌کات و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات .. که‌چی ڕوخانی ئه‌و هه‌موو دیکتاتۆرو تاکڕه‌وانه‌ی جیهان نابێته ووانه‌و ئامۆژگاری بۆیان و هه‌ر له‌به‌ر خۆیشیان تۆزێ خزمه‌تی میلله‌ته‌که‌یان بکه‌ن کارێکی باشه بۆئه‌وه‌ی میلله‌تیش دووایی به فریایان بکه‌ون . ڕێزگرتن و نرخاندن له‌مرۆڤ به‌شێکی هه‌ره گه‌وره‌ی به‌رهه‌یوانی ماڵه‌گه‌و‌ره‌ی سیستمی ئازادی یه ده‌ستێکیشه له‌بینه‌قاقای که‌ڵه‌گاکانی ده‌سه‌ڵات . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که‌بۆ نه‌ته‌وه‌ی خۆی شێر‌و پڵنگه‌و ئازاردانی ڕۆحیش بابه‌تی قوتابخانه تاریکه‌که‌یه‌تی و به‌ڵام له‌به‌رده‌م دووژمن ده‌ست به‌سنگه‌وه‌یه و هه‌میشه داوای لێبووردن له دووژمن ده‌کات و بۆ گه‌لی خۆیشی وه‌ک و خودا سه‌ربه‌رزانه به‌لای خه‌ڵکی بێ نان و به‌رگی ووڵاته‌که‌ی پۆس لێده‌دات .. بۆیه ده‌سه‌ڵات هه‌میشه ناڕه‌حه‌ته به ووشه‌ی ئازادی و به‌هێڵی سوری داده‌نێ چونکه ئه‌و ئازادی یه به‌رگ و نانه بۆ هه‌ژارانی مه‌مله‌که‌ت و دڕک و چه‌قۆیه بۆ چاوی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌و . ئازادی وواتای تێکنه‌دان و نه‌شێواندنی جوانی و ڕاستی یه‌کانه وه‌ک جوانی بیروباوه‌ڕو جوانی خۆشه‌ویستی و جوانی ئیش کردن و .. هتد . به‌واتایه‌کی تر ئازادی ڕێزگرتنه له‌هه‌موو بیره ئازاده‌کانیش وه‌کو : مرۆیی ، مادی ، مثالی ، نه‌ته‌وه‌یی .. هتد .
ئازادی حاڵی بوونه له‌گه‌وره‌یی و نرخی مرۆڤ بۆیه پێویسته له‌یه‌ک حاڵی ببین و ڕێز له‌بیرو بۆچونی یه‌کتر بگرین . ئازادی وواتای پابه‌ند بوون و ڕێز گرتنه له کاره باشه‌کانی مرۆڤ . که‌سیش خۆی نه‌کا به‌که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر یه‌کێکی تردا چونکه خوا ئاده‌میزادی به‌جوانی دروست کرد‌و به ئازادیش هێنایه ژیانه‌وه به‌ڵام مرۆڤه‌کان خۆیان حه‌ز به‌یه‌ک ناکه‌ن و هه‌میشه له‌ده‌سه‌ڵاتدا خۆیان بیر ده‌چێته‌وه‌و پێیان وایه نامرن .. بۆیه ئێستا له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا هه‌تاوی خه‌ڵکی هه‌ژار هه‌ر تاریک‌و هه‌ڵنه‌هاتووه بۆیه هه‌میشه مرۆڤه‌کانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره بێ به‌شن له‌ئازادی . چه‌ند دێڕێکیش بۆ ده‌سه‌ڵاته کات به‌سه‌رچووه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆمان بنووسین و بڵێین : شانزه ساڵ له‌وه‌و پێش هه‌ڵبژاردنێکتان کرد و ئه‌نجامه‌که‌یتان پێ هه‌زم نه‌کرا .. له‌وکاته‌وه هه‌تا ئێستا دنیای دیموکرات و پێشکه‌وتوو چوار جار هه‌ڵبژاردنی کردۆته‌وه چونکه یاسای هه‌ڵبژاردن که نزیکه‌ی 170 ساڵه ئه‌مریکا په‌یڕه‌وی ده‌کات و نزیکه‌ی زیاتر له 150 ساڵیشه ئه‌وروپا په‌یڕه‌وی ده‌کات چونکه زۆربه‌ی ووڵاتانی ئه‌وروپا سیستمی پاشایه‌تی بوو ده‌نا ته‌مه‌ن و مێژووی ئه‌وروپا کۆنتره له ئه‌مریکا . هه‌موو چوار ساڵ جارێکیش هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت .. هیوادارم ده‌سه‌ڵاتی باشوور که‌ناوی خۆی ناوه ده‌سه‌ڵاتی مۆدێرن و مه‌ده‌نی و دیموکرات سه‌یرێکی ووڵاتانی مرۆڤ دۆست و پێشکه‌وتوو بکات .
* (سه‌عاف) په‌لکی درێژی داره‌خورمایه بۆ سووتان و بۆ په‌رژین به‌کار دێت کاتێ ووشک ده‌بێت .
م . حه‌مید عه‌زیز
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

