دڵم ته‌نگه
دڵم ته‌نگه بۆ نه‌ته‌وه‌م .. ! .
م . حه‌مید عه‌زیز
په‌ست و گیرۆده‌و دڵ ته‌نگم من هه‌میشه سه‌ربه‌ستی نه‌ته‌وه‌م تۆ له کوێی
مێژوی ئاوێکی په‌نگ خواردووی مه‌نگم ئه‌ی هێزی باوه‌ڕ تۆ له‌کوێی
دڵ ته‌نگم من ئه‌مڕۆ غه‌مبارو په‌شێوو بێکه‌س و مه‌حویم بۆ نیشتمان
دڵ شکاوم منی یه‌خسیر زووڵمه ژینم سالم و کوردی و نالی له‌کوێی
بێستانێکی بێ بولبول و ووشک و برنگم بێ تۆ ئه‌ی نیشتمانی هه‌ناسه‌م
بێنازو ته‌نها و زه‌لیل منم تینووی نیشتمانم ئاوی چاوم تۆ له‌کوێی
گیرۆده‌م من له‌م غوربه‌ته ئاوازێکی تاڵم هه‌میشه هه‌رده‌م شینمه بۆ گه‌لم
سه‌فه‌رێکی بێ چاوو پێم له‌م زیندان و زووڵمه‌دا ئه‌ی هه‌ڵۆی خاکی تۆ له‌کوێی
نووستویه‌کم له‌م ژیانی سیکۆلارو مه‌عریفه‌یه له‌سایه‌ی سه‌ری مه‌لاو ئاخوونده‌وه
کوژراووین به‌زه‌هری ڕه‌گه‌زپه‌رستی ئه‌تاتورک ئه‌ی کلیلی ڕه‌حمه‌ت تۆ له کوێی
چیرۆکێکی ته‌واو نه‌کراوین ئێمه به‌هۆشی عاره‌بی توندڕه‌وو شمشێری دووفاقه‌وه
له‌م خانه‌باخه تاریکه‌ی ژیان تاکه‌ی سه‌برو بێده‌نگی ئه‌ی ڕووناکی ژیان تۆ له‌کوێی
هیچ کتێبخانه‌ی ئه‌ڤینێک نایه‌وێین فێری سه‌رکووتو شه‌ڕو داماوی بووین ئێمه
چه‌ند به‌جێماوو ته‌نیاین وه‌ک مرۆڤ ئه‌ی پریشکی به‌خته‌وه‌ری و سۆز تۆ له‌کوێی
ئه‌ی ده‌رگا ئاسنینه داخراوه گه‌وره‌که‌ی ژیان بێ کلیلم من له‌م گۆمی خنکان و لیتاوه
ئه‌ی ڕزگارکه‌رو مژده‌هێنی دڵی داخراوم ئه‌ی پێشمه‌رگه‌ی بێباک و ئازا تۆ له‌کوێی
چه‌ندین ساڵه خوێن و خه‌بات و تێکۆشان به‌رده‌وامه بێ یه‌کبوون سوودی چی یه
ئه‌ی دوولبه‌ری ئاشنای ڕۆحم ئه‌ی عه‌زیزم ئه‌ی بڕوای کوردایه‌تیم تۆ له کوێی
فڕێ دراو‌و بێ که‌سم من بێ تیره‌و خزم و په‌نا بێگانه‌م له ووڵاتی دایکی خۆم
گوناهی چی یه نه‌ته‌وه‌م له میحنه‌تدا بژی ئه‌ی باوه‌ڕو مافی مرۆڤ تۆ له کوێی
دووژمن ده‌وره‌ی داوین نایه‌ڵێ هه‌ناسه‌ش به‌کوردی بده‌ین چاری ژێرده‌ستی چی یه
ئه‌ی پیاوی چاک و دڵسۆز‌و ڕابردووپاک ئه‌ی سه‌رکرده‌و باوکی کوردان تۆ له‌کوێی
ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌کبوونه نه‌ک له‌ت له‌ت و داماوو لاواز دووژمن گاڵته‌مان پێ بکات
چاری میلله‌تێکی ژێرده‌سته یه‌کبوونه ئه‌ی پیاوی جوامێر‌و ئازای یه‌کبوون تۆ له‌کوێی
م . حه‌مید عه‌زیز
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

