هه‌موومان
هه‌موومان ده‌بێ ئاوێنه‌مان هه‌بێ بۆ ته‌وێڵمان .. !! .
م . حه‌مید عه‌زیز
گه‌ر له‌یه‌کتری بگه‌ڕێین و یه‌خه‌ی یه‌کتر به‌رده‌ین بۆ ژیان .. داهێنانه جوانه‌کان و به‌هره‌ی مرۆڤه زووڵم لێکراوو چه‌وساوه‌کانی ده‌ستی کۆمه‌ڵگا دێنه گۆڕه‌پانی بوون و ده‌رده‌که‌ون بۆ ژیان و به‌خته‌وه‌ری و زه‌رده‌خه‌نه‌و بزه‌ی لێوه په‌مه‌یی یه‌کانی خۆشه‌ویستی و میهرو سۆز ده‌بارێن به‌ڕووی جه‌سته‌ی مرۆڤ بوونیماندا .. بۆ هه‌میشه‌ش ئازاد ده‌بین و که‌له‌پچه تاڵ و ڕه‌قه‌کانی نه‌زانین تووڕ ده‌ده‌ین .. بۆیه له‌و کاته‌دا ژیان وواتای ده‌بێت و مرۆڤه هۆشیاره‌کانیش ته‌زوو سه‌فه‌ری شادی به ڕۆحیاندا گوزه‌رو مه‌له ده‌کاو ئیدی هه‌موو ئۆخه‌ی ده‌که‌ین و به ژیانی دانراوی قابیل به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی شاد ده‌بین ..! .
خنکاوێک به‌ئومێدی یه‌ک هه‌ناسه بوو که‌چی خنکاو دنیای حه‌زی بۆ هه‌ناسه‌و ژیان پچڕا‌و کۆتایی هات و نه‌ما .. هیواکانی سبه‌ینێی بوو به‌ته‌می چه‌ند چرکه‌یه‌ک و هه‌روه‌کو ئه‌و چه‌ند چرکه‌یه ژیابێت بازنه‌کانی بوونی تا ده‌هات بچووکتر ده‌بووه‌وه‌و ته‌واو نه‌ماو دووایی هات . وه‌کو ده‌ستێکی ڕه‌ش له‌شێوه‌ی تارمایی گێژه‌ڵووکه و لافاو هاتن و بردیان بۆ ئه‌ودیوو که‌ناره‌کانی هۆشی ئێمه .. ئیدی ئه‌و ڕۆی بۆ ئه‌و دیوو دیواری ئه‌و سنووره‌ی که ئێمه هیچی لێنازانین .. ڕۆی داخه‌که‌م به‌جێی هێشتین .. سه‌یره بۆ داخ ده‌خۆین که یه‌کێکمان لێ ده‌ڕوات .؟. کێ ئه‌ڵێ ئه‌و دیوو هه‌ناسه‌کانی دیواری مردن خۆشتر نی یه له‌م دیووی .. خۆ ئه‌م دیووی به‌ناو ئه‌م ژیانه‌ی ئێمه پڕه له بێ خه‌نده‌یی و تاریکی و نایه‌کسانی که ژیان و بوونێکی هیلاکی مرۆڤه شه‌که‌توو ماندوو کڵۆڵه‌کانی ئه‌م ئه‌ستێره سه‌یره‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاته که‌جیاوازه له دنیای دامه‌زراوه مرۆیی و پێشکه‌وتنه‌کانی که جیهان به‌خۆیه‌وه بینیووه نێشتمانه ڕه‌ش پۆشه‌که‌ی ئێمه نایبینێ کڵۆڵییه‌که‌ش له‌هه‌ردوو لاوه‌یه‌و ڕووی هه‌م ده‌سه‌ڵات و هه‌م کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه .!. خۆ ئێمه به‌درێژایی ژیانمان به سه‌قه‌تی ژیاوین و هه‌ژارانه له‌باری زانستی ژیانه‌وه ( علم الحیات ) خه‌نده‌و بزه ده‌بارێنین و به کڵۆڵی و هه‌ڵه ده‌یگوزه‌رێنین له ئێمه وایه ته‌واوه‌و ژیان و گوزه‌ران ئاوایه‌و هه‌موو مرۆڤه‌کانی دی ئاوا ده‌ژین و وه‌کو ئێمه ده‌یگوزه‌رێنن .. به‌ڵام سه‌د مخابن به‌داخه‌وه وانی یه .!. چونکه ئێمه‌و هیچ تاکێکی کۆمه‌ڵی ئێمه ئازادی خۆیی یان که‌سێتی خۆیی نی یه .. بێجگه له‌وه‌ی تاک بێبه‌شه له تایبه‌تمه‌ندێتی و ئازادی و ژیانی که‌سێتی خۆی .. هه‌روه‌ها له‌باری ڕامیاری یه‌وه ده‌سه‌ڵات ئازادی لێده‌گرێ و ڕێگه‌ی پێنادات که ڕووداوێکی نوێ بێنێته ناو باسه‌کانه‌وه به‌مه‌رامی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو گۆمه‌که بشڵه‌قێ و درۆکان سه‌رئاو که‌ون و خه‌ڵکیان لێ هار ببێت .. له‌باری کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه خه‌ڵکی و کۆمه‌ڵ ئاره‌زوو حه‌زو بیری جوانی تاک ده‌کوژن و ئازاری ده‌ده‌ن و هه‌موو ڕێگاکانی ژیانی لێده‌که‌ن به شاخی به‌رزی حه‌رام و عه‌یبه .. ووشه‌ی ( عه‌یبه ) ئه‌و ووشه‌یه‌ی که‌له دایک بوونمانه‌وه فێری ده‌بین و له‌گه‌ڵماندا ده‌ژی و نه‌خۆشی یه‌که ده‌رمانی ته‌نها ڕۆشنبیری و خوێندنه‌وه‌و گۆڕینی بیر‌و هۆشی کۆنه‌پره‌ستی یه بۆ نوێ خوازی و باوه‌ڕ به ئازادی تاکی کۆمه‌ڵگا چ مێ بێت یان نێر‌و .. هتد . هه‌موو خه‌ریکی عه‌یبه‌ین و به‌یه‌کتریش ده‌ڵێین عه‌یبه که‌چی هه‌موو عه‌یبه‌کانیش ده‌کرێ له ووڵاتی ئێمه‌دا له‌هه‌موو ڕۆژهه‌ڵات زیاتر هه‌بێ و به‌کاربێ و بۆ هه‌ندێکیش له‌که‌سه‌کان ئه‌و ووشه‌ی عه‌یبه‌یه جیاواز بێت و زیاتر ملی هه‌ژارو سه‌ری سه‌رکووتی ئافره‌تان ده‌گرێته‌وه که‌ئه‌مه سه‌رتۆپکی دوواکه‌وتنه‌و ئاگرێکی نه‌زانینه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤی کورد . گرنگ ئه‌وه‌یه کرداری عه‌یبه‌مان هه‌یه‌و ووشه‌ی عه‌یبه‌شمان هه‌یه ئێمه هه‌ردووکیان به‌کار دێنین و هه‌رگیز بیرمان له‌وه نه‌کردۆته‌وه بۆ نموونه کارێک که عه‌یبه بۆچی عه‌یبه .؟. ئه‌گه‌ر عه‌یبه بۆ ده‌یکه‌ین .؟. ئه‌گه‌ر عه‌یبیش نی یه بۆ باسی ده‌که‌ین .؟. له‌قامووس و فه‌رهه‌نگی ووڵاتی سوویدا ووشه‌ی عه‌یبه نی یه خۆیشیان وه‌کو کردار کارێک ناکه‌ن که جێی سه‌رنج و ناسرووشتی بێت و پێی بڵێن عه‌یبه . له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌ستی تاک هه‌موو کارێک که زه‌ره‌ر به خه‌ڵکی نه‌گه‌یه‌نێت و کاری تایبه‌تی و حه‌زو ئاره‌زووی تایبه‌تی بێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک عه‌یبه نی یه‌و .. له ڕاستیدا عه‌یبه ئه‌وه‌یه که عه‌یب و عاری خه‌ڵکی باس بکه‌یت و که‌سایه‌تی مرۆڤی پێ بشکێنیت . ئێمه‌ی به‌ناو مرۆڤ له‌سایه‌ی بیره ڕامیاری و هۆش و بیره سه‌قه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه هه‌میشه ناڕه‌حه‌ت و غه‌مگینین .. ئێمه‌ی به‌ناو مرۆڤ له زه‌هر تاڵترمان نۆشیوه له‌م ژیانه هه‌نگوینی و پرته‌قاڵی یه‌ی که پڕه له جوانی و خۆشه‌ویستی و میهرو سۆز‌و خۆشبه‌ختی و هه‌موو شته وواتا دار‌و کرداره بریقوباقه‌کانی گه‌نجێتی که‌لێی بێبه‌شین یان ڕه‌ونه‌ق و جوانی ژیان که ئێمه له تێگه‌یشتنی وواتا فه‌لسه‌فی یه‌کانی ژیان و بوون جارێ حاڵی نه‌بووین و بۆی نه‌ژیاوین یان هه‌ر له‌گه‌ڵ کلتورو فه‌رهه‌نگه کۆنه‌که ده‌قمان گرتووه که پڕه له‌هه‌ڵه‌و تاوانی گه‌وره گه‌وره . بۆیه له هه‌موو خۆشی یه‌کانی سروشت و دروست بوونی حه‌زه سروشتی یه‌کانی له‌ش و ناو هه‌ناوی خۆمان بێ به‌شین چونکه ئه‌وه‌ی کلتوره‌که‌مان و ئاینه‌که‌مان له‌سه‌ری سه‌پاندووین ئه‌وه‌یه که هه‌موو کار‌و کرداره خۆشه‌کانی که مرۆڤ حه‌زی پێ ده‌کات و سروشتی دروست بوونی مرۆڤ وایه و ئه‌و حه‌زو ئاره‌زووانه‌ی تێدایه یان به‌شێوه‌یه‌کی دی پێویستی پێ یه‌تی که سروشتییانه حه‌زو ئاره‌زوی تێدایه نه‌ک مرۆڤ زۆر له‌خۆی بکات و .. هتد . ئه‌وانیش چ ده‌سه‌ڵات چ کۆمه‌ڵ لێمان حه‌رام ده‌کات . بۆ نموونه پیاوێک یان ژنێکی حه‌فتا ساڵه بۆ دڵداری ناکات .؟. له‌به‌رئه‌وه‌ی سروشتی پێکهاته‌ی له‌ش و ئه‌ندامانی له‌شی حه‌ز له‌و کاره ناکات و له‌و ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و دڵداری یه به‌جۆرێکی تر ده‌رده‌بڕێ .. هتد . که‌واته گه‌نج ئه‌و هۆرمۆن و ووزه‌یه‌ی تێدایه بۆیه بۆی ده‌جووڵێ .. که‌چی لێی ده‌که‌ن به‌هه‌راو له زۆر شوێنه‌کان و ناوچه‌کانی کوردستان زۆر ئه‌و کاره مه‌ترسی داریشه .. چه‌نده‌ها ئافره‌ت کوژراوه له‌سه‌ر ده‌ستی باوک‌و برای ناحاڵی و دوور له مرۆڤایه‌تی و له‌دڕنده‌ش خراپتر‌و کێوییانه‌تر له‌سه‌ر بچوکترین کرداری سروشتی که ئه‌ویش چاک‌و چۆنی یان سڵاو لێکردنه له‌گه‌ڵ کوڕێکدا که‌هه‌رچی یه‌ک بێت ئه‌و کرداره زۆر سروشتی و ئاسایی یه ته‌نها له‌نێوان ئاژه‌ڵانیشدا زمان و خۆشحاڵی بوونی هه‌یه‌و له‌کاتی به‌یه‌ک گه‌یشتنیان به جووڵه‌و سه‌یرکردن و کلکه له‌قێ بۆ یه‌کتری ده‌ری ده‌بڕن .. ئه‌وه‌ی ئه‌و باوک‌و کوڕه ده‌یکه‌ن ئه‌وه ئه‌په‌ڕی جه‌هاله‌ت و نه‌فامی یه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌وه کارێکی هێنده ساده‌یه ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌و دووکه‌سه‌وه هه‌یه که به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان په‌یوه‌ندی ده‌گرن یان هه‌ر بارێکی تری مرۆیی یان ئاسایی . کلتوری کۆن و بیری کۆنه‌په‌رستی کار‌و کاردانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر ژیانمان له‌سه‌دا سه‌د هه‌بووه‌و ڕۆحی ماندوو کردووین و حه‌زه جوانه‌کانی له‌ناخماندا کوشتووه‌و له‌زه‌ت و خۆشی یه‌کانی ژیان تام ناکه‌ین و لێی بێ به‌شین .. بۆ نموونه : هه‌میشه شه‌رم ده‌که‌ین که له‌گه‌ڵ خه‌ڵکدا گفتوگۆ ده‌که‌ین .. قسه به‌شه‌رمه‌وه ده‌که‌ین به‌شه‌رمه‌وه ده‌ڕۆین به‌شه‌رمه‌وه نان ده‌خۆین به‌شه‌رمه‌وه کاری شه‌رعی ده‌که‌ین ، به‌شه‌رمه‌وه به‌شه‌رمه‌وه .. هتد . ئه‌م کلتووره ڕۆژهه‌ڵاتی یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێ کاری باشی تێدایه به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر هه‌ڵه‌و چه‌وتیشی تێدایه به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌وه ئێمه‌یان سه‌قه‌ت کردووه‌و به‌هیچ شتێ ڕاست نابینه‌وه .. گه‌وره گه‌وره‌ین کاری زۆر منداڵانه ده‌که‌ین هه‌میشه هه‌ست به‌که‌می ده‌که‌ین .. هه‌رده‌خۆین و تێرنابین چونکه به‌رچاو ته‌نگین .. هه‌ر سه‌یری ماڵ و ئۆتۆمۆبیلی جوان ده‌که‌ین و لێی تێرنابین چونکه بێ به‌ش بووین لێی .. هه‌ر سه‌یری ڕه‌گه‌زی پێچه‌وانه‌مان ده‌که‌ین و لێی تێرنابین چونکه له‌منداڵی یه‌وه دووریان خستووینه‌ته‌وه لێیان و عه‌یبه بۆته حه‌زێکی پیشخواردووی چه‌نده‌ها ساڵی ناو هه‌ناومان و که‌تمی کردووین .. هتد . له‌ڕاستیدا له‌زۆر بوواری ژیاندا له‌دوواوه‌ین . ئه‌وه‌ی که سه‌یره هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌و ناهه‌قی یه به‌رامبه‌ر مرۆڤ و هاوزمانی خۆمان ده‌یکه‌ین . لامان حه‌ڵاڵه کارێ ده‌که‌ین دڵی یه‌کێکی تر ده‌ڕه‌نجێنین هه‌موو کار‌و کاردانه‌وه‌کانی لای ئێمه پێچه‌وانه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی جیهانه ، ده‌سته ڕه‌شه‌کانی جه‌هاله‌ت له‌م ناوچه‌یه له‌بینه‌قاقای خه‌ڵکی نابێته‌وه و هه‌میشه‌ش ده‌ڵێین خه‌ڵک که‌چی خه‌ڵک خۆمانین ئه‌وان خۆمانین ئێمه خۆمانین که هه‌مووی خه‌ڵکه و هه‌ر ئه‌ڵێین خه‌ڵک ، خه‌ڵک ، خه‌ڵک . هه‌ڵه‌ی زۆر گه‌وره‌مان هه‌یه بۆ نمونه کاره قه‌ده‌غه‌و حه‌رامه‌کان له‌کۆمه‌ڵگای سه‌قه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی و ئێمه‌دا بریتی یه له : خۆشه‌ویستی ، ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕکێی ڕه‌ش به‌ڵه‌ک ، مه‌ی خواردنه‌وه ، جل و به‌رگ و پۆشاک به ئاره‌زووی مرۆڤ ، ڕاو بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر ئاین ، ڕه‌خنه‌گرتن له گه‌وره یان سه‌رکرده‌و ده‌ووڵه‌ت ، سێکس کردن ، ئازادی تاک به‌تایبه‌ت ئافره‌ت ، .. هتد . کاره حه‌ڵاڵه‌کانیش له‌لای ئێمه‌و هه‌ندێ نه‌ته‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتیش که‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک حه‌رام و عه‌یب نی یه له‌لامان بریتی یه له : درۆکردن ، دزی کردن ، گه‌نده‌ڵی ( ده‌سه‌ڵات خۆی هه‌مووی دزه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ) ، ژن هێنانی زۆر‌و هه‌ندێکی به‌پاره‌و هه‌ندێ به‌دزی یه‌وه‌و هه‌ندێکی به کلتوری ناشرین ( ژن به ژن و گه‌وره به بچووک ) ، پیاوکوشتن ، خیانه‌تی ژن و مێردایه‌تی ( زۆربه‌ی پیاوانی کورد بێجگه له ژنێکی ماڵه‌وه دۆستی ژێر به ژێر‌و هه‌ندێ له‌ژنانیش به‌هه‌مان شێوه ) ، که‌چی هه‌میشه باس باسی شه‌ره‌فه‌و شه‌ره‌فیش لای ئێمه ته‌نها ئافره‌ته که ئه‌وه خۆی هه‌ڵه‌کی زۆر گه‌وره‌یه . ئه‌م هاوکێشه‌یه که‌له‌سه‌ر ته‌خته ڕه‌شی مێشکمان چه‌سپ کراوه چه‌وتی یه‌که ئاو لێل ناکات ڕاستی یه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ئازاده‌و به‌رپرسیشه له‌و ئازادی یه چونکه ئازادی بۆ که‌سێکه وواتاو نرخی بزانێ نه‌ک به‌پێچه‌وانه‌وه . ئازادی که‌رامه‌ت و شه‌ره‌فی مرۆڤ ده‌پارێزێ نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه که زۆر که‌س واده‌زانن ئازادی به‌ڕه‌ڵایی یه ئه‌ی بۆ ناپرسین له خۆمان بۆ هه‌میشه ناخمان ئاوازێکی دڵ ته‌نگ و چاومان ئاسمانێکی ڕه‌ش و بێ ئه‌ستێره‌یه .؟. که زۆربه‌مان ڕه‌شبینانه ده‌ڕوانینه لاپه‌ڕه غه‌مباره‌کانی ژیان که وه‌کو ژیانمان له کتێبێکی ناشرین و سه‌قه‌تدا نووسرابێته‌وه وایه . ئێمه میلله‌تێکین ڕه‌فتاری چاکه‌و جوانمان زۆره به‌ڵام هه‌ڵه‌و که‌موکوڕی یه‌کانمان له ژماره نایه‌ن و زۆرن .. بۆ نموونه : له‌پڕ هاوڕێیه‌کمان مۆمی ته‌مه‌نی ده‌کوژێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ حه‌زو ئاواته‌کانیا سه‌فه‌ری نیشتمانێکی بێ ناونیشان ده‌کات که ئه‌ویش کۆچه .. کۆچ به‌ره‌و دنیایه‌کی نادیار که ڕۆیشتنێکی تاهه‌تایی یه که‌ئه‌ویش دنیای مردنه .. هه‌تا مابوو شه‌ڕمان به‌یه‌خه‌ی دڕاوی و هه‌موو جه‌سته‌ی شه‌که‌تی ده‌فرۆشت که شه‌که‌تی ئه‌م ووڵاته بێ یاسایه بوو که ماندوو بێزاری ئه‌م ژینه قورس و چه‌وته‌ی ڕۆژهه‌ڵات و کورده‌واری یه بوو ، که‌چی دووای مردنی خه‌فه‌تی بۆ ده‌خۆین که ماویشه له ژیان ده‌بین به‌چنگ و بینه‌قاقای ده‌گرین و هه‌ناسه‌ی ژیان و حه‌زو به‌خته‌وه‌ری یه‌کانی قه‌ده‌غه ده‌که‌ین . له‌باتی هه‌تاوو خۆراک و ئاو بین بۆ کێڵگه‌ی ڕۆحی ئه‌م مرۆڤه بێ چاره‌یه هه‌تا ژیان و گیان بکه‌ین به‌به‌ری بوونه‌وه‌رو سروشت و سه‌وزاییا که‌چی ده‌بین به کۆیله‌ی ده‌به‌نگی و ده‌بین به ئاگرێکی به‌تین خه‌ڵک و خۆشمانی پێوه ده‌سوتێنین . که‌سێک یان ڕێبوارێک پێویستی به‌ڕێنوینی و ئامۆژگاری هه‌یه که‌چی ڕێی پێ ده‌گرین و وه‌ک مڵۆزم ده‌بین به‌خۆڵ و چاوه‌کانی کوێر ده‌که‌ین . له‌باتی دۆستایه‌تی ڕه‌گی دوژمنایه‌تی و له‌باتی چاکه خراپه‌و له‌جیاتی زانست و خوێندنه‌وه‌و له‌یه‌ک گه‌یشتن خه‌ریکی یاری دۆمینه‌و وه‌ره‌ق و دووای بابه‌تی ناشرین و نه‌خوێنده‌واری و کاری هه‌ڕه‌مه‌کی و له‌باتی زه‌رده‌خه‌نه‌ی جوانی سیمای مرۆڤیمان قه‌ڵس و عه‌بووس و توڕه‌و ناڕه‌حه‌تین .. له‌باتی ساده‌یی و جوانی و ڕۆشنبیریمان لوتمان له‌ئاسمان و له‌باتی براو پشتی یه‌ک بین چاڵ بۆ یه‌ک هه‌ڵ ده‌که‌نین و له‌جیاتی یه‌کمان خۆش بووێت هه‌موو ناحه‌زین به‌رامبه‌ر به‌یه‌ک و له‌باتی هێمنی و ئارامی ڕه‌وشتمان بێت به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌که‌ین له‌باتی جوانی ڕۆیشتنمان و هات و چۆمان به‌ڵگه‌ی ڕه‌وشت به‌رزیمان بێت که‌چی ئه‌ڵێی قه‌رزمان لای خه‌ڵکه و مۆڕ ئه‌بینه‌وه له یه‌کترو چاره‌مان ڕه‌شتر ئه‌که‌ین به‌رامبه‌ر به‌یه‌کتر . له‌باتی به ڕێزه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌کتر بکه‌ین و گه‌وره‌یی پیشانی یه‌کتر بده‌ین زۆر بازاڕیانه ده‌ست ڕائه‌وه‌شێنین و یه‌کتر ئه‌شکێنین و یه‌کدی بچوک ده‌که‌ینه‌وه . که‌ئه‌که‌وینه ووتووێژو گفتوگۆ ئیتر ئه‌و ده‌مه که‌س له‌ئێمه باشتر‌و قاره‌مانترو ئازاترنی یه . له‌باتی زۆر گوێ بگرین و که‌م قسه‌بکه‌ین جاری وا هه‌یه چوار که‌سین هه‌موو به‌یه‌که‌وه گفتوگۆ‌و قسه ئه‌که‌ین . له‌باتی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌له‌فۆنت بۆبکه‌م یان پێت بڵێم سبه‌ینێ سه‌رێکت لێ ده‌ده‌م له‌ناکاو خۆم ئه‌که‌م به‌ماڵتانداو بێ هیچ به‌رنامه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ک لێی داده‌نیشم ، له‌باتی بێ به‌ڵگه که‌س به‌تاوانبار نه‌زانین که‌چی ته‌نها به‌یه‌ک قسه ئاماده‌ین پیاو بکوژین ، له‌باتی هێمنی ده‌وروبه‌ر بپارێزین و مرۆڤ بوونیمان پیشان بده‌ین بۆ خه‌ڵکی دی و بێگانان له‌ماڵه‌کانمانه‌وه مۆسیقا‌و گۆرانی نه‌شاز به‌ده‌نگی به‌رز لێده‌ده‌ین و گوێی خه‌ڵکی پێ قه‌ڵس ده‌که‌ین ، له‌باتی هه‌ر بابه‌تێ له شوێنی خۆی که‌چی به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هاوکێشه‌یه ڕه‌فتار ده‌که‌ین . که‌واته مرۆڤایه‌تی یه‌که‌مان له‌کوێدایه که‌جیامان ئه‌کاته‌وه له‌بوونه‌وه‌ره‌کانی دی له‌چاکه‌دا .؟. یان ڕێڕه‌وی مرۆڤ بوونیمان له‌هه‌نگاوو هه‌وڵه‌کانی تابلۆ هونه‌ری و جوانه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا له کوێدایه.؟. به‌داخه‌وه ئێمه له‌هه‌موو کار‌و کرداره‌کانماندا جیاوازین و ئازاری یه‌کتری ده‌ده‌ین . به‌کورتی له‌باتی خه‌نده‌و بزه‌و شادی ژیانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ر ته‌سکمان هه‌یه .
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌موو دامه‌زراوه‌کان و کاره‌کانی بۆ مرۆڤایه‌تی خوڵقاوه گه‌لێکی جیاوازه له‌گه‌ڵ کاری ئێمه‌دا هه‌ڵپه‌یه‌ک که‌دنیای پێشکه‌وتن و نه‌ته‌وه باشه‌کان و ده‌سه‌ڵاته باشه‌کانی جیهان ده‌یکات بۆ به‌خته‌وه‌ری مرۆڤه‌کانی له‌تاکێکه‌وه هه‌تا هه‌موو کۆمه‌ڵگا به‌کارێکی ئاسایی داده‌نێن به‌قه‌ولی خۆشیان ( ئێمه‌ی مرۆڤ ده‌بێ پێشکه‌وین و بژین ) ، ئه‌مه کارێکی باشه به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه گوێ ناگرین و زۆر ئه‌ڵێین ، نانوسین و ڕه‌خنه ده‌گرین ، زانا نین و ئامۆژگاری خه‌ڵک ده‌که‌ین ، هیچمان له‌باردانییه‌و باسی وه‌فا ده‌که‌ین ، خۆمان هیچ نین و خه‌ڵکی به‌نه‌زان له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ین و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رین سه‌رچۆپی ده‌گرین و له‌داخی براکوژی ووڵاتمان به‌جێهێشت که‌چی به‌شان و باڵیاندا هه‌ڵئه‌ده‌ین و کوڕی چاک و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و کوڕی ئازا داده‌نیشێت و ماستاوچی و کۆنه به‌عسی و فایلدار سه‌ربڵنده‌و ده‌یخواو ده‌یبا . دایکی شه‌هید تینوو برسی و بێ ڕووناکی یه که‌چی کۆنه جاش و فایلدارو ئه‌نفالچی خۆشترین ژیانیان هه‌یه . لێپرسراوان باسی کۆمپانیاو قۆنته‌رات و به‌ملیۆن دۆلار قسه‌ده‌که‌ن که‌چی ئه‌م نه‌ته‌وه هه‌ژارو کڵۆڵه بێ به‌شه له‌سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزاری و ژیان . له‌ده‌ست ده‌سه‌ڵات ڕائه‌که‌ین که‌چی له‌ناو دڵی مه‌نفاو ئاواره‌ییدا به‌خته‌وه‌ری پیشان ده‌ده‌ین و ئابڕوی خۆمان ده‌به‌ین له‌لای بێگانان .. ئه‌وروپی یه‌کان به‌چاوی به‌زه‌یی و لێقه‌ومان سه‌یری کورده هه‌نده‌رانی یه‌کان ده‌که‌ن که‌چی سه‌رچۆپی و ئاهه‌نگ به‌رناده‌ین و شانازی ده‌که‌ین که ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رین .. له‌باتی له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵات فێری زانستی ژیان بین و خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌و فێربوون بین که‌چی هه‌موو ناحه‌زین به‌یه‌ک و خه‌ریکی قسه‌و قسه‌ڵۆکین دروستی ده‌که‌ین بۆ یه‌کتری .. برسی و هه‌ژار بووین جاران که‌چی ئێستا خۆمان بیر چۆته‌وه که‌کێین .. له‌باتی زانست فێربین هه‌ر خه‌ریکی تاوڵه‌و دۆمینه‌ین .. له‌باتی مێژوو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌دنیا بناسێنین و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ڵه‌مه‌یه‌ی باشور ڕاست که‌ینه‌وه و ووریایان بکه‌ینه‌وه له‌هه‌ڵه‌کانیان و ڕه‌خنه‌یان لێبگرین وایان لێبکه‌ین به‌خۆیاندا بچنه‌وه که‌چی خه‌ریکی هه‌ڵدێرانی ئه‌و باره ناسکه‌ین بۆمه‌به‌ست و مه‌رامی گڵاوی خۆمان و خه‌ریکی ماستاو ساردکردنه‌وه‌ین بۆیان . بۆیه نابینی له‌ناو کاری ڕامیاری ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه‌یه‌کی دڵسۆزی دێرین خۆی به‌رێته پێشه‌وه . چونکه ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگایه‌تی خۆشه‌و قوڕاوی نابیت و هه‌موو کوردایه‌تی یه‌که به‌رژه‌وه‌ندی یه‌و له‌پێناوی پاره‌و زه‌وی یه . هه‌زار مخابن نابێ هیچ کارێکمان له‌مرۆڤه‌کانی دنیا بچێ چونکه ئه‌وه‌ی ڕه‌نج ده‌دا هه‌ژاره و ئه‌وه‌ی جاش و پیاوخراپه ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتداره و ژنی کۆنه به‌عسی یه‌ک و جاشێک له‌ناو ئۆتۆمۆبیلی زۆر گران به‌هاو فێنکه‌وه به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک و تێڕامانێکه‌وه سه‌یری دایکی که‌ڵه شه‌هیدێک ده‌کات له‌سه‌ر شۆسته‌که پیاده‌یه و که‌هه‌مان نه‌عله شڕو عه‌با کۆن و ڕه‌شه‌که‌ی جارانی به‌سه‌ره‌وه‌یه بێ که‌س له‌سه‌ر جاده‌که‌و به‌ته‌نها ده‌ڕوات و سیمای هه‌ژاری و نه‌داری هاوڕێی هه‌میشه‌ییه‌تی . ئه‌م تابلۆ غه‌مگینه چیمان پێ ده‌ڵێت .؟. ئاخر ئه‌م هاوکێشه ئاوه‌ژوو ناڕاستیانه له‌چ دنیایه‌کدا بووه .؟. که‌چی ئێمه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین و له‌گه‌ڵیدا ده‌مرین . سه‌ر ووتاری ئه‌م بابه‌ته ( هه‌موومان ده‌بێ ئاوێنه‌مان هه‌بێ ) مه‌به‌ست له‌وه‌یه هه‌موو ڕۆژێ ئه‌و هه‌موو ڕه‌خنه‌یه له‌خه‌ڵک ده‌گرین ده‌بێ خۆشمان ببینین و ڕه‌خنه له خۆشمان بگرین نه‌ک ته‌نها هه‌ر خه‌ڵکی ببینین و خۆمان نه‌بینین . ئه‌م جاره‌یان په‌یامی دووای هه‌موو ووتارێک دێڕێک بۆ ده‌سه‌ڵات .. بۆ ده‌سه‌ڵاتی تورکی ڕه‌گه‌ز په‌رستی شۆڤێنی یه که‌تۆزێ بیربکه‌نه‌وه له‌خۆیان که سه‌رده‌می ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤێنی یه‌ت نه‌ماوه .. ئه‌وان ده‌تووانن هه‌موو شتێک بکه‌ن به‌ڵام ناتووانن ده‌نگی ئازادی ژیان و سومبوول و مێژووی میلله‌تێ بسڕنه‌وه‌و بوونی میلله‌تێکی وه‌کو کورد که زیاتر له 22 ملیۆن مرۆڤن و له‌باکوری کوردستانن له‌سه‌ر خاک و ئاوی باوباپیرانیان ده‌ژین له‌ناوبه‌رن . به‌پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌و بیره شۆڤێنی یه‌وه خه‌ریک بکه‌ن وه‌کو ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌گه‌زپه‌رست و هۆشێکی تاریک و تنووک ته‌نها ده‌مێننه‌وه‌و که‌س هاوڕێیان نابێت له بۆ دوواوه چوون و کۆنه‌په‌رستی چونکه دنیا گۆڕاوه‌و ده‌بێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته تاک ڕه‌وه‌کانیش به کورده‌وه خۆیان بگۆڕن یان بگۆڕدرێن .
م . حه‌مید عه‌زیز
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

