ده‌سه‌ڵاتی باشوور
تاکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی باشوور سووکایه‌تیمان پێ ده‌کات .
م . حه‌مید عه‌زیز
چۆن ڕۆحی دڕک و داڵ و خاشاک و پیسی نابێته تابلۆی گووڵ و جوانی و ژیان ئاوا به‌و هاوکێشه ته‌واوه ژیان و په‌روه‌رده یه‌کسانن به مرۆڤی ڕه‌ووشت به‌رز .. ڕه‌وشت به‌رزی ( مۆڕاڵ ) له کرداری جوان و هێمنی و پاکی و خزمه‌تی مرۆیی نه‌ک مه‌به‌ست له ڕه‌وشتی ( کرداری نێرومێیی ) چونکه ئه‌مه‌یان کردارێکی ئادهمیزادییانهی به‌سووده ئه‌گه‌ر دوو مرۆڤ به‌ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ئه‌م کرداره بکه‌ن و ئه‌نجامی بده‌ن،
چونکه له‌ناو هه‌موو کرداره فه‌رمانی یه‌کانی ئاده‌میزاد ئه‌مه ته‌نها کرداره که هه‌ردوو شه‌ریک سوودمه‌ند ده‌بن ده‌نا هه‌موو ئه‌وانی دی هه‌مووی درۆ‌و سوودمه‌ندی لایه‌کی تێدایه . بۆ نمونه به‌شداری یان شه‌ریکی دوو که‌س له بازرگانیدا له‌کۆتاییدا ته‌نها یه‌ک که‌س سوود مه‌ند ده‌بێت و دزی و درۆ له پێناوی پاره وا ده‌کات هیچ شه‌ریکی یه‌کی بازرگانی هه‌تا سه‌ر نه‌بێت و ئه‌وانی تریش به‌هه‌مان شێوه . ئه‌م پێشه‌کی یه بۆ ده‌سه‌ڵاتێکی ناوخۆیی و لاوازه له‌هه‌موو پرنسیپه‌کانی به‌ڕێووه‌بردن و یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئازادی و ژیان و .. هتد . پێویسته هه‌موو به‌رهه‌ڵستکارانی ڕاسته‌قینه‌ی جیهان ئه‌وانه‌ی خۆیان بهشۆڕشگێڕو نماینده‌ی میلله‌تی چه‌وساوه‌ی خۆیان ده‌زانن ئه‌و ووانه‌ی چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنه بخوێنن که بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌بێته ده‌ستوورو سکه‌ی ژیان و به‌ڕێوه‌بردن له‌هه‌موو بارێکی ژیانه‌وه ئه‌گه‌ر نا که هاتنه سه‌ر ته‌خت و بوونه ده‌سه‌ڵات ئیدی ئه‌وه کاره‌ساته .. به‌ڵام له‌وه کاره‌ساتتر ئه‌وه‌یه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لاواز‌و نه‌خوێنده‌واره‌ی لای خۆمان که‌کاتێک به‌رهه‌ڵستکار بووه ته‌مه‌نی کاری ڕامیاریان له‌شاخ و کێوان بووه دوور بوون له ژیانی مه‌ده‌نی و ئه‌م سه‌رده‌می سیکۆلارو جیهانگیری یه ، له‌به‌رئه‌وه دووای هه‌ڤده ساڵ گۆڕان له به‌رهه‌ڵستکاری یه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌ک جارێ نازانن بیبه‌ن به‌ڕێوه به‌ڵکو دزی و درۆیه‌کی زۆر ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی به‌سه‌زمانی بێ کاره‌باو به‌نزین و ئاو‌و نه‌وت و نان و ئازادی کوردستان . له‌لایه‌کی تره‌وه نازانن به زمانی سه‌رده‌م بئاخڤن هه‌ر به هێزو هه‌ڕه‌شه‌و کوشتن په‌روه‌رده بوون بۆ نمونه یه‌کێ لهفایلدارانی کوردستان ووتویه‌تی : چۆن به‌چه‌پڵه ڕێزان پێشوازی ناکرێم هێنده‌ی گه‌ڵای دار زه‌لامم بۆ کوشتوون .. !!!! . ئه‌م په‌یامه‌م بۆ هه‌موو مرۆڤ دۆستان و ئازادی خوازانی دنیا ئه‌نێرم باشه مرۆڤێکی پیاوکوژی جاسووسی نه‌خۆش چۆن ده‌بێ له‌سه‌رکردایه‌تی پارتێک لێپرسراو بێت و نماینده‌و دوواڕۆژی نه‌ته‌وه‌یه‌کی له ئه‌ستۆ بێت ..؟!! . بابێینه سه‌ربابه‌ته‌که‌مان که ئه‌ویش بریتی یه له باسی ڕۆژنامه‌نوسی مه‌زن و چاونه‌ترس به‌ڕێز ( ڕه‌حمان غه‌ریب ) که‌به‌ڕاستی جێی شانازی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی ، پیاوێکه گرێ کوێره‌کانی دڵی نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌کات و شوێنی خۆی و چاونه‌ترسانه ده‌کاته‌وه و شاخێکی پۆڵایینه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مڕۆی باشوور‌و که‌م و کوڕی و هه‌ڵه زۆره‌کانیان .. به‌ڕاستی ئازایه‌تی و بووێری یه که به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی تاک ڕه‌ووی کوردی وه‌کو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی باشوور ، ڕۆژنامه‌نوسێک له ناوه‌وه‌ی ووڵات کار بکات و ڕه‌خنه ئامێز‌و دڵسۆزانه کار‌و ڕه‌فتاری ڕۆژنامه‌نوسێکی شۆڕشگێر بکات . چونکه له ڕۆژهه‌ڵات و کوردستان ئه‌و ئازادی ڕۆژنامه‌وانی یه نی یه که له ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کان هه‌یه به‌تایبه‌ت ئه‌وروپای ڕۆژئاوا . کاک ڕه‌حمان غه‌ریب له‌م ڕۆژانه له‌ته‌له‌فزیۆنی کوردستان تیڤی ڕوو به ڕووی کاک قادر حه‌مه جان که سه‌رۆکی پێشووی شاره‌وانی سلێمانی بوو بووه‌وه‌و بێ ترس و دڵه ڕاوکێ زۆری له‌دزی و ماڵوێرانی یه‌کانی که‌به‌ده‌ستی لێپرسراوان ئه‌نجام دراووه هێنایه باس کردن و هه‌ندێ له‌و ناوانه‌یشی ووت که موڵک و ماڵی خه‌ڵکیان زه‌وت کردووه‌و به ڕووبه‌ری زۆر فراوانی زه‌وی و زاری کشت‌وکاڵیان داگیرکردووه .. یه‌کێک له‌و ناوانه به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستانه که کاک به‌رزان ئه‌حمه‌د كورده‌یه که‌نه‌ک زه‌وی به‌ڵکو گردێکی کردووه به‌ناوی خۆیه‌وه له گرده‌کانی شاری سلێمانی . کاک ڕه‌حمان غه‌ریب ناوی تریشی زۆر ووتبوو به‌ڵام ته‌نها ئه‌م کاک به‌رزان ئه‌حمه‌ده ناڕه‌حه‌ت بوو بوو زۆر به توڕه‌بوونه‌وه کات ژمێر یانزه‌و نیوی شه‌و که کاتی خه‌وی هاووڵاتیانه ته‌له‌فۆن بۆ ڕه‌حمان غه‌ریب ده‌کات و پێی ده‌ڵێت : وه‌ک سه‌گ ئهتتۆپێنم .. !!!! . دوێنێش سه‌رۆ قادر که لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی پارتی یه خه‌ڵکی به‌سه‌گ شوبهاندووه .. هه‌فته‌ی پێشوو حاکم قادر به ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی هاتوچۆی ووتوه : خه‌ڵکی با بۆخۆیان گوو بخۆن .. !!!! . له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئۆتۆمبیلێکی شاره‌وانی سه‌رپێچی کردووه‌و ئه‌فسه‌ره‌که پسووڵه‌ی پاره‌ی بۆ بڕیووه ، کاک قادریش پێی ووتوه بیکوژێنه‌ره‌وه ، ئه‌فسه‌ره‌که‌ش ووتویه‌تی نابێت له‌به‌ر خه‌ڵکی .. !!! . قادریش ئه‌و قسه‌یه‌ی پێ ووتووه . ماشه‌ڵڵا لێپرسراوی ووڵات و دڵسۆزی چاکمان هه‌یه . باشه چۆن مرۆڤێکن ئێوه که خۆتان به‌ده‌سه‌ڵات و میری خه‌ڵکێک ده‌زانن که سه‌گ و گوو خۆر‌و .. هتد بێت . توخوا شه‌رم نی یه نمونه‌ی حاکم قادر‌و سه‌رۆو به‌رزان ئه‌حمه‌د ده‌سه‌ڵات و میری بن له کوردستان .؟. ئاوا خه‌ڵکی ده‌به‌ن به‌ڕێوه ده‌بێ به‌دزی یه‌وه و له‌ودیو په‌رده‌وه چیمان پێ بڵێن .؟. له‌وانه‌یه ئه‌مانه پاشماوه‌ی به‌عس بن بۆیه به‌م جۆره سوکایه‌تی و ووشه بازاڕییانه‌یه ئاشنان چونکه ته‌نها به‌عسی یه‌کان جنێوی ناشرینیان ده‌زانی . باشه که سوکایه‌تی به ڕۆژنامه‌نووس ده‌کرێ و ژیانی له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت کۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌نووسان له کوردستان کاری چی یه .؟. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا کاک ڕه‌حمان غه‌ریب له‌گه‌ڵ چه‌ندین ڕۆژنامه‌و ئاژانسی ده‌نگ و باسی کوردی و جیهانی و عێراقی وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێکی سه‌ربه‌خۆ کارده‌کات له‌وانه ڕادیۆی پراغ و ئاژانسی ده‌نگی عێراق و .. هتد . ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتێک ڕه‌خنه‌ی ڕۆژنامه‌نووسێکی قبووڵ نه‌بوو له بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌که‌ی ، ده‌بێ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چی جیاوازی یه‌کی هه‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام دا ..؟. له کۆتایی هه‌موو ووتارێک ڕسته‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵات .. ( مایه پووچه ئه‌و میلله‌ته‌ی چه‌پڵه بۆ ئاغا و ده‌ره‌به‌گ لێده‌دات .. سه‌د ڕه‌حمه‌ت له کفن دز ئه‌وانه‌ی ئێمه هه‌موو کۆتربازن ده‌نا ئه‌و هه‌موو ووشه‌و جنێوه ناشرینانه له کوێوه دێت ) .
م . حه‌مید عه‌زیز
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

