کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قه‌ت
ئه‌و منداڵه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قه‌ت دروست ده‌کات.
جوانترین و نازدارترین و شیرین‌ترین ناز .. نازی منداڵی یه و کاریگه‌ری به‌سه‌ر گه‌وره‌یی یه‌وه ده‌مێنێ زانست و په‌روه‌رده کردنێکی هه‌ره مۆدێرنی دایک و باوکانه بۆ منداڵه‌کانیان که به‌گه‌وره‌بوونێکی سروشتیانه داده‌نرێت و هێمنی و ژیری منداڵانی پێوه دیار‌و به‌نده.
چی له دنیای ئه‌وه خۆشتره که له‌گه‌ڵ هه‌موو ته‌مه‌نه‌کاندا به‌خته‌وه‌ری یه‌کانی ژیان هاوه‌ڵت بن و هه‌ر کاره‌و حه‌زو ئاره‌زویه‌ک که له‌گه‌ڵ ته‌مه‌ندا ده‌گونجێ ببێت .. ده‌سه‌ڵاتیش وه‌کو باوکێک ده‌ستت بگرێ تا حاڵی ده‌بیت له ژیان و ده‌که‌ویته سه‌رپێی خۆت وه‌کو زۆربه‌ی ووڵاته ڕۆژئاوایی یه‌کان . به‌ڵام له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نه‌ک باوک به‌ڵکو باوه‌پیاره‌ش نابینین به‌ڵام ئه‌م پرسیاره گرنگه که مرۆڤ چاوه‌ڕێی کێ بکات که کارێکی مرۆیی بکات له‌م ناوچه‌یه ؟. یان ئه‌وه‌تا ده‌ستی لێ بشۆین و بڵێین هه‌رگیز خه‌ونه ئاده‌می یه‌کان نایه‌نه دی له‌م ئه‌ستێره شه‌ق و شڕو بێ یاسایه‌ی له‌م ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌دا . ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر خه‌می خۆیه‌تی و زۆربه‌ی ووڵاته کۆماری یه‌کان وه‌ک و سیستمی پاشایه‌تی دووای نه‌مانی سه‌رکرده‌و مردنیان کورسی یه‌که‌یان بۆ کوڕه‌کانیان داده‌نێن و به‌جێدێڵن ، گرنگ خۆیان و سوچه‌رو ده‌وروبه‌ریان و ماستاوچی یه‌کانیان سه‌لامه‌ت بن ئیدی گه‌وره‌و منداڵی خه‌ڵکی با ئاو بیبات . گرنگ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کانی ده‌سه‌ڵات سه‌لامه‌ت بێت ئیدی هه‌ژارانی ووڵات چۆن ده‌مرن با بمرن ..! . ئه‌م هاوکێشه‌یه ئه‌خوات له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا بۆیه هه‌تا ئێستاش که سه‌ده‌ی بیست و یه‌که سیستمی هه‌ڵبژاردن له‌م ناوچه‌یه بوونی نی یه ، ته‌نها هێزو سه‌رمایه سه‌رچاوه‌ی به‌ڕێوه‌بردنه‌و هه‌تا ئێستاش به ووڵاتانی شێخ و هۆزو ده‌ره‌به‌گ و مه‌لاو ته‌کیه‌و … هتد ناوده‌برێت . جا چۆن مافی منداڵ یان ئافره‌تان یان مرۆڤ بوونی ده‌بێت له‌ناو ئه‌و هه‌موو ناحاڵی یه‌دا .؟. که زیاتر له چوار سه‌ده‌یه ئه‌م مۆدێلی مشه‌خۆری یه باوی نه‌ماوه له نێوه‌ندی ووڵات و میلله‌ته پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان . دێینه سه‌ر بابه‌ته بنچینه‌یی یه‌که که مه‌به‌ستمانه باسی لێوه بکه‌ین و شتێکیش بده‌ین به‌گوێی ده‌سه‌ڵاتدا :
ئه‌و منداڵه‌ی سبه‌ینێ ده‌بێته به‌رهه‌ڵستکار ژینی ئه‌مڕۆی جیهانێکی تاڵ و تفت و سارد‌و سڕی بێ سه‌رپه‌رشت و بێ به‌رنامه‌یه ڕێی برسێتی پیاده ده‌کاو که‌س گوێ له‌خه‌مه‌کانی ناگرێ و سکێ تێر‌و سه‌د سک برسی عه‌وداڵی باوه‌شی نازێکی گه‌رمی باوکه یان تینووی بیابانێک له‌هه‌ست و سۆزی دایکایه‌تی یه . ئه‌و منداڵه‌ی وێڵی خۆشی ته‌مه‌نی خۆیه‌تی و په‌ی پێنابات مێژویه‌ک له‌تاڵی ژیان ئه‌نوسێته‌وه هه‌رگیز هه‌ستی به‌خته‌وه‌ری و تامی ژیان ناکات که چی یه .. ! . هه‌ندێ سیستمی سروشت و ژیان هه‌یه ئازارمان ده‌دات بۆ نمونه : به‌ملیۆنه‌ها منداڵی برسی هه‌یه له جیهانداو جێ و ڕێی نووستنیشیان نی یه که ژیان به‌و خۆشی و شیرینی یه‌وه بۆته زه‌هری تاڵ لێیان و ناڕه‌حه‌تی بوون و ( وجود ) سه‌خڵه‌تی ده‌روونیش هه‌ر له‌منداڵی یه‌وه یه‌خه‌ی گرتوون بۆ دروست بوونی مرۆڤێکی نائاسایی .. که‌چی منداڵیش هه‌یه له تێریدا شه‌ق له نان هه‌ڵ ده‌دات ( له ووڵاته خواپێداوه‌کانی که ده‌سه‌ڵات ڕۆڵی باوک ده‌بینێت تیایدا یان ده‌سه‌ڵاتی یاسایه ) .! . دنیایه‌کی سه‌یره ئه‌وه‌ی که تێروته‌سه‌لیشه ناڕه‌حه‌ته‌و گله‌یی له بوون و له دایک بوونی خۆی ده‌کات .. ئه‌ی ئه‌و منداڵه هه‌ژارانه‌ی که بێ نه‌واو بێ به‌شن له هه‌موو سۆزێکی مرۆیی بێجگه له‌وه‌ی شه‌وان به‌برسێتی له دوکان و سه‌رجاده‌کان ده‌خه‌و‌ن سه‌رماو گه‌رما هه‌میشه بێزاریان ده‌کات .. ئه‌ی ئه‌وان بڵێن چی .؟. ئه‌و منداڵه‌ی که‌هه‌میشه دووره له سۆز‌و نرخاندن و ڕێزلێ گرتن به ژیانی منداڵیشی هه‌رگه‌وره‌یه و بێ به‌شه له‌و ژیانه سروشتی یه‌ی که مافی ئاده‌میزاده به‌ڵام مخابن بۆ ئه‌و نی یه .. ئه‌و منداڵه چێژی منداڵی نابێ و پله به پله‌ی ته‌مه‌ن سروشتیانه مامه‌ڵه نه‌کرێ به‌گوێره‌ی ته‌مه‌نی ئه‌وا ئه‌و منداڵه بێ به‌ش ده‌ژی له‌مافه سروشتی یه‌کانی خۆی ده‌ره‌نجام بێ ڕه‌حم و دڵ ڕه‌ق ده‌بێ وپێکه‌نینه بێ گوناهه‌کانی ده‌بێته گریان و ناسۆرو دنیای ڕۆح پاکی و به‌رائه‌تی نامێنێ وپێستی نا‌سک و په‌مه‌یی و ڕه‌نگاوڕه‌نگی ده‌بێته تابلۆیه‌کی ئاڵۆسکاوی دورگه‌یه‌کی وێران و جه‌نگه‌ڵێکی ترسناک و له‌دووایشدا ده‌بێته یه‌کێک له پیاو کوژه‌کانی ووڵات . کێ له‌ئێمه قوڕگ و چاوی پڕ نابێت له‌گریان و هه‌ستێکی جوان توڕه‌ی ناکات که‌کاتێک منداڵێکی هه‌ژار ده‌بینێت له‌سه‌رجاده به‌دیار ئامێری کێشانه‌که‌یه‌وه هاوار ده‌کات : کێشانه به‌دینارێک ..! له‌ڕولاوازو شه‌که‌ت کاتێک سه‌یری منداڵی خواپیاوه‌کان ده‌کات کۆڵێ به‌زه‌یی به‌خۆیدا دێته‌وه ئه‌م منداڵه هێدی هێدی له‌ته‌مه‌نێکی که‌مه‌وه له‌گه‌ڵ توڕه‌بون و ڕق و که‌م و کوڕی و برسێتی و سه‌رماوسۆڵه و گه‌رمای تیشکی به‌تینی هه‌تاودا گه‌وره‌ده‌بێت و ده‌بێته هاوڕێی به‌فرو بارانی زستان و میوانی هه‌میشه‌یی هه‌تاوو گه‌رما به‌هاوین و چه‌رمه‌سه‌ری دنیایه‌کی گه‌وره ده‌بێته هاوه‌ڵی له‌ته‌مه‌نێکی که‌م و بچووکی منداڵی‌دا . بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت یان ده‌سه‌ڵات توشی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری یه‌کان که‌متر بکاته‌وه‌و ووڵات پێش بکه‌وێت ده‌بێت گرنگی به‌منداڵ بدات و نه‌هێڵێ هه‌تا ته‌مه‌نێکی دیاریکراو که 18 ساڵه کاری سه‌ر جاده بکه‌ن . ئه‌رکی ژیاندنی منداڵ هه‌تا ته‌مه‌نی 18 ساڵی له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و ده‌ووڵه‌ته .. ده‌بێت منداڵ ته‌نها قوتابخانه بخوێنێ له‌و ته‌مه‌نه‌دا چونکه لێکۆڵینه‌وه زانستی یه‌کان و ده‌روونی یه‌کان ده‌ریان خستووه که زۆر خراپه بۆ که‌سایه‌تی منداڵ که له منداڵی یه‌وه کار بکات و فێری پاره په‌یدا کردن ببێت ، له‌وانه‌یه له دوواڕۆژدا ئه‌و منداڵه ده‌وڵه‌مه‌ند ببێت له باری پاره‌و ماڵ و سه‌روه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌ژار ده‌بێت له باری زانست و ڕۆشنبیری و سۆز‌و هه‌ستی مرۆیی یه‌وه . دووای هه‌موو ووتارێک دێڕێک بۆ ده‌سه‌ڵات .. ( ده‌سه‌ڵاتی خراپ و تاک ڕه‌وو کۆنه‌په‌رست گرنگی به مرۆڤی گه‌وره‌ی بێ لایه‌ن نادات .. ئیدی چۆن بیر له مافی منداڵ و ئافره‌تان ده‌کاته‌وه ) .
م . حه‌مید عه‌زیز
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

