جوانترین سێ ووشه
جوانترین سێ ووشه .. نان و ئازادی و خۆشه‌ویستی ..! .
م . حه‌مید عه‌زیز
خۆشه‌ویستی و سۆز‌و هه‌ستی مرۆیی و فه‌رهه‌نگ و ڕۆشنبیری و له‌یه‌ک حاڵی بوون جێی هه‌موو ئاین و کلتوره‌کانی دنیا ده‌گرێته‌وه ئه‌گه‌ر تۆزێ نووسه‌رو ڕۆشنبیرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین په‌له بکه‌ن له لادان و بڕوا به‌خۆ بوون و هه‌وڵدانی زۆریان به گه‌یشتن به هۆش و بیری سێکۆلارو ئازادی مرۆڤ و تایبه‌تمه‌ندی نه‌ته‌وه‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌دا.
چونکه له ڕۆژئاوا ئه‌م لاپه‌ڕه ڕه‌نگاوڕه‌نگه جوانه‌ی تێگه‌یشتن له بووندا هه‌یه . ( بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ له‌هیچ ترسناکی یه‌کی ئاین و هه‌ڕه‌شه‌ی کلتورو خه‌ڵکانێک بترسێ خۆی به‌ڕۆشنبیری و زانستی په‌روه‌رده‌یی خۆی هه‌ست به لێپرسینه‌وه ده‌کات ) . جێی خۆشحاڵی یه هه‌موو ڕه‌نگه‌کان به‌یه‌که‌وه تابلۆیه‌کی به‌خته‌وه‌ری بین و دنیای به‌ره‌نگار بوونه‌وه بۆ ژیانێکی ئاسوده‌و هێمن که مرۆڤ بوونی خۆمانی تێدا ببینینه‌وه له ماڵێکی ڕاسته‌قینه‌ی په‌روه‌رده کراو له هێمنی و به ته‌م داپۆشراوی خۆشه‌ویستی و نرخاندنی کرداره ئادهمیزادهیی یه‌کان و مرۆڤ به گه‌وره بینین له مافی هه‌بوونی نان و ئازادی و خۆشه‌ویستی . که‌واته ژیان هاوکێشه ته‌واو نهبووهکانه له پێداویستی ، ده‌بێ هه‌میشه مشوری بخورێ له ته‌واو بوونی ئه‌م هاوکێشه‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک و ژیانیان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه .
هه‌وێنی ژیان و بوون و مرۆڤایه‌تی ، خۆشه‌ویستی یه .. چۆن شمشێری ده‌سته گڵاوو کۆنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی تاکڕه‌وو خوداوه‌ندێک بوون بۆ خۆیان که به‌ئاره‌زوو ویستی خۆیان یاریان به هه‌ستی مرۆڤ کردووه‌و سه‌ری ژیانی مرۆڤیان بڕیوه له پێناوی زیاتر به‌خته‌وه‌ری و ژیانی خۆیان .. به‌هۆی ئه‌و ناحاڵیتی و هێزی کووته‌ک و شمشێره‌وه له بچووکی و ڕه‌قی و لاوازی هه‌ستی مرۆڤانه‌و نامرۆڤانه‌ی خۆیانه‌وه خه‌ڵکی کڕنووش پێ ده‌به‌ن ، هه‌مان کاردانه‌وه‌ی کاره خراپه‌کان و زووڵم و سته‌مه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی هێزو هۆزه که‌وا له‌ژیانی مرۆڤی نوێ ده‌کات که به ڕۆشنبیری خۆی زانینێک له ژیان و تێگه‌یشتن جێی ئاینه ترسناکه‌کان و کلتوره سه‌قه‌ته‌کان بگرێته‌وه . بۆیه هه‌میشه ئه‌و ده‌سه‌ڵات و میریانهی که دیکتاتۆرو خوێن مژن له جیهان و به‌تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵات به ڕاپه‌ڕین و کوده‌تای خه‌ڵکی له‌ناو ده‌چن . بۆیه که خۆشه‌ویستی و تێگه‌یشتن بوو به خوێندنه‌وه ئه‌وکات کۆتایی به هێزی به‌هێز دێت و تاکێکی کۆمه‌ڵ به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یر ده‌کرێت ، له‌سه‌رچاوه‌ی هۆش و بیرێکی نوێی پێشکه‌وتن خوازه‌وه ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌و شکانه‌وه‌ی مرۆڤ و ووشه گه‌وره‌و دۆڕاوو درۆکانی ده‌سه‌ڵات به‌باڵای نیشتمان و هزری به‌ربه‌ری یه‌ت کۆتایی دێت . بۆیه هه‌موو چه‌رخێک و جۆره مرۆڤێک .. ده‌بێت ئێمه‌ش خۆمان بگۆڕین ، ئێمه‌و ئه‌م چه‌رخه لێک دوورین ، سه‌رده‌می ده‌ووڵه‌تی کۆیله‌و به‌گ و مه‌لاو مشه‌خۆر به‌سه‌رچوو . سه‌رده‌می ووشه جوانه‌کانه له تێڕوانینه خه‌ست و خۆڵه‌کانی نرخاندنی ئاده‌میزاد و به گه‌وره و پیرۆز ته‌ماشاکردنی بوونه‌وه‌ره له ئاستی دژواری یه‌کان و سه‌ختی یه‌کانی ژیانه بۆ مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی . باسه‌که‌شمان باسی سێ ووشه‌یه که‌له جوانرین هه‌وێنه‌کانی ژیانن سێ جیهانی جوان و ناسکن .
سێ ووشه که بریتی یه له ژیان .. سێ ووشه که بریتی یه له بوون .. سێ ووشه که بریتی یه له وواتای ژیان و بوون ، ئه‌ویش نان و خۆشه‌ویستی و ئازادی یه . کورتترین پێناسه بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌ر ئه‌م دێڕه‌یه .. به‌ڵام ئه‌گه‌ر باس و شیکردنه‌وه له سه‌ر ژیان و خۆشه‌ویستی بکه‌ین به سه‌دان ساڵ ژیان و سه‌دان کتێب و په‌رتووک ته‌واو نابێت .! . ئه‌وه‌ی که وواتاو جوانی و هه‌موو هیواکانی داوه به ژیان ته‌نها خۆشه‌ویستی یه ، ده‌نا چونکه به‌ویستی خۆت ناکه‌ویته ئه‌م ژیانه‌وه و به‌ویستی خۆتیش ناڕۆیت ، جێی ڕه‌شبینی و ناڕه‌حه‌تی یه .. ئه‌و کردار‌و بوونه‌ی بڕیاری خۆتی تێدا نه‌بێت هیچ نرخێکی هه‌ستیاری و هه‌ست به بوونی خۆیی تێدا نی یه . ژیان بێ خۆشه‌ویستی دڕنده‌یی دروست ده‌کات ، کوشتن و دڵ ڕه‌قی کۆتایی به ژیان دێنێ و جیهانی مه‌رگێکی ساردوسڕ ده‌خوڵقێنێ ، بۆیه ژیان بێ خۆشه‌ویستی جه‌نگه‌ڵستانێکی تاریکه ته‌نها ئاسمانێکی ڕه‌ش و زه‌مینێکی خوێناوی و بوونێکی ڕه‌شه له هیچ ، هیچی بێ وواتاو ڕه‌شبینی و نائومێدی . بوون و ژیان بێ خۆشه‌ویستی باخێکی ووشکو برنگه له بێ وواتایی . ژیانی بێ خۆشه‌ویستی سووتانی زه‌رده‌خه‌نه‌کانی گووڵه و مردنی بێستانه‌کانی سه‌رتاپا هه‌ناسه جوانه‌کانی په‌پووله‌یه .. ژیانی بێ خۆشه‌ویستی چ وواتایه‌کی هه‌یه لای مرۆڤه هه‌ست ناسکه‌کان .؟. به‌ڕای من هیچ .!. چونکه هه‌ر خۆشه‌ویستی وا له‌مرۆڤ ده‌کات هه‌ستی ناسک بێت . پێم وایه هه‌موو پله‌وپایه‌و ته‌مه‌نه‌کانی مرۆڤایه‌تی ژیان پێویستی به‌خۆشه‌ویستی هه‌یه ته‌نانه‌ت له ناو دنیای په‌له‌وه‌رو باڵنده‌و ئاژه‌ڵانیشدا بوونی هه‌یه‌و گرنگه . بێ خۆشه‌ویستی ئیدی مرۆڤایه‌تی بوونی نابێت و له‌باتی ژیان و هێمنی و پێکه‌نین و ئارامی ده‌روون هه‌موو ژیان ده‌بێته کیشوه‌ری ڕۆحێکی به‌سته‌ڵه‌کی به‌ستووی ساردوو سڕ‌و پێش به‌ژیان هاتن مردن و پێش مردنیش مردووتر . بۆیه ژیان به‌بێ خۆشه‌ویستی نهژیانهو نه بوونه ، یه‌ک پارچه ڕه‌شبینی و ناسرهوتیشه . پێناسه‌ی ووشه‌ی ژیانیش وواتای خۆشه‌ویستی یه ، هه‌موو کردار‌و ڕهووشتهکانی مرۆڤ ده‌بێ به‌شێکی زۆر خۆشه‌ویستی تێدا بێت ده‌نا ژیان و مرۆڤایه‌تی هیچ نرخ و قورسایی و جوانی یه‌کی نامێنێ ، بێ خۆشه‌ویستیش ژیان له سه‌رچاوه‌وه ووشک ده‌بێ و بێ وواتایی باڵ ده‌کێشێت به‌سه‌ر بوونه‌وه‌راندا و دنیا هه‌موو ده‌بێته تاریکستان و ژیان و مرۆڤ و گووڵ و بێستان و کانیاوو سه‌یران و خۆشی یه‌کان کۆتای‌یان دێت .
چۆن باسی خۆشه‌ویستیشمان کرد ئاوا به‌هه‌مان شێوه دێینه سه‌ر باسی ووشه‌ی ئازادی ، ئازادی وواتای ژیان .. ژیانیش ئازادی یه به‌ڵام ئه‌و ئازادی یه بۆ مرۆڤێک که ڕێزی لێ بگرێ و لێی تێبگات و سنوری بزانێ . ژیانیش بێ ئازادی که‌له‌پچه‌یه‌کی داخراو‌و که‌شتی یه‌کی بێ شۆفێر‌و شارێکی ترسناکی لێوان لێو مردن و چه‌رخێکی کۆن و سه‌رده‌می کۆیلایه‌تی و چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه . ژیان بێ ئازادی تابلۆیه‌کی کاڵه له وواتای ئیش و مه‌عریفه ، زیندانێکی تاریک و ڕه‌شه له ئازار‌و مه‌ینه‌تی له ژیانی بێ وواتایی مرۆڤه‌کاندا . نان و ئازادی و خۆشه‌ویستی ته‌واوکه‌ری هاوکێشه‌ی ژیان و بوونن . بوونی ئازادی ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کانه‌وه هه‌یه‌و له‌هه‌ر نیشتمانێکدا ئازادی بوونی هه‌بێ خه‌ڵکه‌که‌ی هه‌ست به‌هاووڵاتی بوونی خۆیان ده‌که‌ن و باشتر ووڵاتی خۆیان خۆشتر ده‌وێ و کاری بۆ ده‌که‌ن . نانیش گه‌وره‌ترین و جوانترین به‌رهه‌می ڕه‌نج و ماندوبوونی ئاده‌میزاده و ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کیش که‌م و کوڕی هه‌بێ و هه‌ژارو برسی بێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵات و لێپرسراوانی میری لێی به‌ر پرسن . کۆتایی هه‌موو ووتارێک دێڕێک بۆ ده‌سه‌ڵات .. ( ئافه‌رین بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که له کات و دووای خۆی گریان به‌جێ ناهێڵێ ) .
م . حه‌مید عه‌زیز
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

