کو‌لتوور و ئاین
کو‌لتوور و ئاین بێشکه‌ی منداڵیی یه به گه‌وره‌یی .. !! .
کولتوور‌و ئاین قاڵبه .. قاڵبی جوان و قاڵبی ناشرین . مرۆڤ له منداڵی یه‌وه له چ کولتوورێک و چ ئاینێک گه‌وره بوو بێت قاڵبی ئه‌و هه‌واو سیستمه ده‌گرێت. کولتوور‌و ئاین هه‌م چه‌پکێ گووڵ و به‌خته‌وه‌ری یه هه‌م که‌له‌پچه‌ی ده‌ستی هۆشمه‌ندانه.
لادان له کولتوور‌و ئاین زۆر جار خراپ و زۆرجاریش ده‌بێته هه‌وێنی پێشکه‌وتن و ژیان و تایبه‌تمه‌ندی پاراستن که مافی مرۆڤه‌کان خۆیانه . مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی گووناهیان نی یه ئه‌گه‌ر به‌منداڵی مێشک شۆرییان ( غسل الدماغ ) بۆ کرابێ و دووایش پڕکرێ له هه‌موو باسه چاک و خراپه‌کان یان شته جوان و ناشرینه‌کان یان باوه‌ڕه ڕاست و ئه‌فسانه‌یی یه‌کان . گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ش ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ئاین و کلتووری خۆی به‌ڕاست بزانێ و هی خه‌ڵکی تریش به‌هه‌ڵه له قه‌ڵه‌م بدات . ئه‌گه‌ر وابوو بێ یه‌ک و دوو ئه‌و مرۆڤه ناحاڵی و شۆڤێنی و ترسناکه . له ووتار یان له نووسێنێکی ترمدا که باسی شۆڤێنی یه‌تی ووڵاتی تورکیا ده‌که‌م به‌رامبه‌ر به کوردان .. دێڕێک هه‌یه له ووتاره‌که‌دا لای خۆم جوانه .. نووسیومه : ( ئه‌گه‌ر ئازادی و نرخاندن پیشانی خه‌ڵکی بده‌یت .. ئه‌وانیش جوانی و گه‌وره‌ییت ده‌بینن ) . که‌واته وایه تۆ چۆن سه‌یری خه‌ڵکی بکه‌یت .. تۆ خۆت وایت .!. که‌واته مرۆڤ گه‌وره‌یه‌و شایسته‌ی هه‌موو نرخاندن و جوانی و گه‌وره‌یی یه‌که چونکه ژیرترین و به‌هه‌ستترین بوونه‌وه‌ره له‌سه‌ر زه‌ووی به‌ڵام زمانی ژیانی لێ تێک داوه ناهێڵێ خۆشه‌ویستی بکات . ئاده‌میزاد ئازاری زۆره یه‌ک له‌و ئازارانه‌ی ئه‌وه‌یه که‌نازانێت له‌کوێووه هات و بۆ کوێ ده‌چێ که زانای مه‌زن خیام ده‌ڵێ ..!. ئێمه وه‌ک و هه‌ستێکی مرۆیی خوێنمان ده‌جوڵێ بۆ مرۆڤێکی که‌م ئه‌ندام که‌چی که‌ڕو لاڵێک زیاتر عه‌شق بازی و خۆشه‌ویستی ده‌زانێ .
دێینه‌وه سه‌ر بابه‌تی کولتوور‌و ئاین بۆ نمونه دوو مرۆڤی گه‌وره‌ی موسوڵمان و مه‌سیحی بێنه سه‌یر ئه‌که‌یت .. نه موسوڵمانه‌که گۆشتی به‌راز ده‌خوات ، نه مه‌سیحی یه‌که‌ش ده‌چێت بۆ حه‌ج ..!. له‌هه‌مان کاتدا هه‌م حه‌جه‌که ماڵی خوایه‌و هه‌م به‌رازه‌که‌ش خوا دروستی کردووه ، به‌ڵام بێ بیرکردنه‌وه‌و بێ وه‌ستان ئه‌و کاره ناکه‌ن ، چونکه به منداڵی ئه‌و یاسایه چه‌سپ بووه له مێشکیاندا . له‌مرۆڤی دیندارو به‌تایبه‌ت موسوڵمان ترسنۆکی یه‌ک و به‌رژه‌وه‌ندێک هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌هه‌شت نه‌بێت خۆیشی نازانێ بۆو چی یه ..؟. چونکه ئه‌گه‌ر بڵێت به‌ڵێ ئه‌زانم ئه‌بێ بڵێت ترسنۆکی یه . چونکه له‌و موسوڵمانه وایه ته‌نها مه‌شروب و گۆشتی به‌راز حه‌رامه ، به‌ڵام نازانێت که مرۆڤی ئاسایی بیت یان دیندار زۆر شتی تر هه‌یه حه‌رامه و به‌ڵام هه‌موو ده‌یکه‌ین و به‌شدارین تیایدا . نمونه‌یه‌کی بچووک ده‌هێنمه‌وه بۆ ئه‌م ووتاره بۆئه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لتر بێت به‌ڵام نمونه‌که ڕاست و واقعی یه : من له قوتابخانه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ووڵاتی سوید کارده‌که‌م و مامۆستا‌م ، ئه‌و قوتابخانه‌یه بریتی یه له منداڵی سویدی که مه‌سیحین و منداڵی کورد‌و عاره‌ب و .. هتد ، که زۆربه‌یان موسوڵمانن . منداڵه مه‌سیحی یه‌کان وه‌ک و خواردن هه‌موو شتێک که له قوتابخانه هه‌بێ ده‌خۆن ، درۆ که‌م ده‌که‌ن ، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ منداڵی تر زۆر به ڕێژه‌یه‌کی که‌م ده‌که‌ن ، زۆر له‌سه‌رخۆن . به‌ڵام منداڵه موسوڵمانه‌کان هه‌موو ڕۆژێ بیانوویه‌ک له خواردن ده‌گرن .. بۆ نمونه هه‌ر که گۆشت ببینن هه‌موو به‌یه‌که‌وه لووتی خۆیان ده‌گرن و ده‌ڵێن : ( ئه‌و بۆنه زۆر ناخۆشه ئه‌وه گۆشتی به‌رازه ئێمه ئه‌وه ناخۆین .!. ) بۆ زانین ئه‌و ڕه‌فتاره ناشرینه . منداڵی موسوڵمان هه‌میشه کێشه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌موو شته‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆیدا چ له قوتابخانه‌و چ له کۆڵانیش . زۆربه‌ی دایک و باوکه‌کان به‌یاسای سوید له‌یه‌ک جیابوونه‌ته‌وه له‌به‌ر چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ک به‌ڵام له ڕاستیشدا جیانه‌بوونه‌ته‌وه‌و هه‌موو له ماڵه‌وه به‌یه‌که‌وه‌ن به‌ڵام منداڵه‌کانیان فێری درۆ ده‌که‌ن که له قوتابخانه بڵێن له ماڵه‌وه به‌یه‌که‌وه نین و دایک و باوکیان ته‌ڵاق له نێوانیاندا هه‌یه و ئه‌مان له‌گه‌ڵ دایکیاندان و باوکیان جیایه‌و له شوێنێکی تره . ئه‌و دایک‌و باوکه موسوڵمانانه بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که چه‌ند بۆ پاشه‌ڕۆژی منداڵه‌که‌یان خراپ و ترسناکه منداڵ فێری درۆ بکه‌ن . ته‌نها فێری ئه‌وه‌یان ده‌که‌ن که گۆشتی به‌راز حه‌رامه ، به‌ڵام نازانن که خۆیان ئه‌و هه‌موو فڕو فێڵه له‌و ووڵاته ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش حه‌رامه‌و له‌ویش حه‌رامتر ئه‌وه‌یه که خوشکیان ده‌که‌ن به‌ژنی خۆیان و ژنی براو که‌س و کاریان ده‌که‌ن به ژنی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی بیانهێنن بۆ سوید ، بێ‌ئاگان له‌وه‌ی که‌له‌لای خوا ئه‌و کارانه‌ش وه‌ک و گۆشتی به‌راز حه‌رامه . بۆیه منداڵی موسوڵمان له سوید به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر درۆ ده‌که‌ن ، ووشه‌ی ناشرین و جنێودان به‌یه‌ک ده‌دن ، شه‌ڕکردن و قسه‌ی ناشرین به مامۆستا ده‌ڵێن ، قسه‌کردن به‌منداڵه سویدی یه‌کان که موسوڵمان نین و به‌راز ده‌خۆن ، به‌ده‌نگی به‌رز قسه‌کردن له پۆلدا ، نه‌چوونیان بۆ که‌نیسه و به‌حه‌رام زانینی له لایه‌ن دایک و باوکیانه‌وه که ئه‌ویش هه‌ر ماڵی خوایه وه‌ک و مزگه‌وت . که سه‌یری په‌ڕه‌و ژیانی خێزانی قوتابیان ده‌که‌یت ( فایل ) هه‌مووی داڕشتنی درۆ ده‌بینی ته‌نها بۆ تۆزێک به‌رژه‌وه‌ندی هێچ و بێ وواتا . به‌ڵام ئه‌وه وواتای ئه‌وه نی یه که هه‌موو بێگانه‌کان وایه‌و خراپن ، به‌ڕێژه‌یه‌کی باش خه‌ڵکی باش له‌هه‌موو جیهاندا هه‌یه . به‌ڵام ئه‌وه هه‌مووی به‌لایه‌ک ئه‌م فایله به‌لایه‌ک که خۆم خوێندمه‌وه‌و سه‌رم سوڕما : پیاوێکی کورد کچه‌که‌ی له‌لامان قوتابی یه ، کابرا ئه‌ناسم و ئه‌مناسێ ، کچه‌که‌شی منداڵێکه ته‌مه‌ن نۆ ساڵ کاتێک که فایلی قوتابخانه‌ی کچه‌که هه‌ڵده‌ده‌مه‌وه له فایله‌کانی تر ترسناک و ڕه‌شترو ناحاڵی تره که نووسراوه ئه‌م کچه باوکی نی یه ته‌نها دایکی هه‌یه ، هه‌ر ئه‌و باوکه ڕۆژێکیان خۆی باسی زیره‌کی و پاکی و لێهاتوویی ووڵاتی سودی ده‌کرد بۆمن که‌چی باشه‌ی ئه‌م ووڵاته نه‌بوو به ووانه بۆ خۆی .. به‌ڕاستی تاکه‌ی درۆ له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌که‌ین .؟. ئه‌مه چیرۆکه و شتێکی نه‌ک سه‌یره سه‌مه‌ره‌شه . که‌واته وواتای ئه‌وه‌یه له لیستی خێزانی ئه‌بێ دایک و باوکی منداڵ بنووسرێ ، ئه‌گه‌ر جیابن ده‌نووسرێ ته‌ڵاق وواتای جیابوونه‌وه به سویدیش ده‌نووسرێ ( skild ) ئه‌گه‌ریش نا ناوی دایک و باوک سروشتی ده‌نوسرێ له‌لیستی خێزاندا . به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌ری منی ئاوسان و ئه‌م ووتاره‌ی پێ نووسیم ئه‌م باوکه‌یه که هه‌یه‌و هه‌ر ئه‌و باوکه‌یه که نی یه . هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌شی که هه‌میشه باسی حه‌رام و حه‌ڵاڵ ده‌که‌ن خۆیان پاره‌ی یارمه‌تی مانگانه‌ی سۆسیال وه‌رده‌گرن که پاره‌ی کۆکراوه‌ی ووڵاته‌که‌یه بریتی یه له : باجی فرۆشتنی گۆشتی به‌رازو عاره‌ق و ویسکی و ڕه‌نج و هیلاک بوونی خه‌ڵکی ماندووی ئه‌م ووڵاته‌یه وه هه‌روه‌ها دیسکۆو شوێنه نه‌شیاوه‌کانه . ئیتر باسی حه‌رام و حه‌ڵاڵی کام سیستم ده‌که‌ن که هی خۆیان نی یه‌و فێڵیشی لێ ده‌که‌ن و بۆیان بکرێ هه‌مووی بار ده‌که‌ن بۆ خۆیان ده‌یکه‌ن به کۆشک و ته‌لار له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .
م . حه‌مید عه‌زیز
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

