هێزو قه‌باره
گه‌وره له هێزو قه‌باره .. بچووک و لاواز له دۆستایه‌تی
م . حه‌مید عه‌زیز
زۆر گه‌وره‌مان بینی بچووک و بێ هونه‌ر .. زۆر بچووکیش گه‌وره بوون و داهینه‌ر .. ! . سه‌رمایه‌داری و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کان ، دنیای تاڵ و تفتی دوور له مرۆڤایه‌تی ته‌نیووه و جێگه‌ی یه‌ک که‌سی شیرینی تێدا نابێته‌وه خه‌ریکه دنیای ئاده‌میزاد له ناسکیی و جوانی وخۆشه‌ویستی ژیان له‌ده‌ریای زووڵم و سته‌مدا ده‌خنکێ و که‌س بۆ که‌س ناژی و به‌ها پیرۆزه ڕۆحی یه‌کان به‌ره‌و فه‌نا گووزهریان کرد و زۆردار و بێعار له چاو برسێتیدا ده‌ریایان هه‌موو هه‌ڵلوشی هه‌تا ئێستاش تینوێتیان هه‌ر نه‌شکا.
هونه‌ر له قهبارهزللی و گه‌وره‌یی هێزو تووانادا نی یه به‌ڵکو زمانی پاک‌و بێگه‌ردی مرۆیی و لێک تێگه‌یشتن و ڕێزی بهرامبهرو نیشاندانی خۆشه‌ویستی و نرخاندن بۆ له خۆت بچووکتر ده‌بێته جوانی و گه‌وره‌یی ئاده‌میزاد له وواتای بوون و ژیان و هونه‌رو جوانیدا . تێگه‌یشتنی گه‌وره هه‌رچی یه‌ک بێت وواتای نرخاندن و ڕێز‌و خۆشه‌ویستی یه بۆ بچووک یان بچووکتر له خۆی .. گه‌ر وانه‌بوو نه پیرۆزی بوونی هه‌یه‌و نه تۆی زه‌به‌لاح گه‌وره‌یت و نه منی هه‌ژاریش بچووکم . ئه‌وه‌ی به زمانی باڵنده بێ گووناههکان بئاخڤێ گووڵه به‌یبوون و دنیای ڕه‌نگه په‌مه‌یی یه‌کانی به‌خته‌وه‌ری و به‌هه‌شتی خوداوه‌ندی جوانی پێشوازی گه‌رم له خه‌نده‌کانی ده‌کات . ( جیهانی زبروو نامرۆڤایه‌تی سه‌رمایه‌داری و به‌رژه‌وه‌ندی هێنده تاڵ بووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جێگای یه‌ک هه‌ژاری شیرینی تێدا نابێته‌وه ) . مرۆڤه ناسک و هه‌ست پرته‌قاڵی یه‌کان به‌ره‌و چ که‌نارێک مل بنێن تا له دیوواری ئازار‌و ئه‌ندێشه‌یان دنیایه‌کی به‌زه‌یی و پڕ سۆز دروست بکه‌ن دوور له به‌رژه‌وه‌ندی و درۆ .؟. کێ هه‌موو ڕۆژێک به‌رچینه‌یه‌ک خۆشه‌ویستی و گووڵ ده‌کات به یه‌خه‌و ڕۆحی خه‌ڵکی یه‌وه تا چاوانی تووله ڕێگا تاریکه‌کانی بهدهۆشی ڕووناکترو جواننتر بکاته‌وه .. کێ له ئێمه که تێر بوو بیر له منداڵه برسی یه‌کانی که‌لاوه ڕووخاوه‌کانی به‌ر ڕه‌حمه‌تی دڵۆپه‌و سه‌رما ده‌کاته‌وه . ئاخر مرۆڤ به‌بێ هه‌ستی به‌زه‌یی و د‌رکی نه‌رموو نیانیی کهلهناخیا ده‌بێ ماڵی کردبێ و به‌بێ سۆز مرۆڤ نی یه و ده‌بێته دڕنده‌یه‌کی بێ هۆش و دنیای جوانی و بێ گووناهی سرووشت و بوونه‌وه‌ران تێک ده‌دات . ئه‌بێ بیر که‌ینه‌وه که زیاتر له‌یه‌ک ملیۆن منداڵی برسی له‌جیهاندا هه‌یه پێویسته خۆمان چاومان دڵمان ببین به نان و تێر بوون .. نه‌ک زیاتر برسێتی بڵاو بکه‌ینه‌وه ئه‌مه‌یه کاری مرۆڤایه‌تی و هۆش و بیری مرۆڤانه . ئه‌م کورته په‌خشانه نمونه‌یه‌ک بوو بۆ ووڵاتی گه‌وره‌و زه‌به‌لاح و بێ دڵی ئه‌مریکا که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک دۆستی نی یه له‌هه‌موو دنیاداو ئه‌وه‌ی که هاوپه‌یمانێتی و هاوڕێ یه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌کات به‌رژه‌وه‌ندی وای لێ ده‌کات که هامڕای بێت له جه‌نگه‌کان و ئاشتی یه‌کاندا ده‌نا وه‌ک و باوه‌ڕ نه‌خێر . ئه‌و ووڵاته گه‌وره‌و به‌هێزه‌ی دنیا ته‌نها ووڵاتێکه له جیهاندا که هاوڕێ یه‌تی ودۆستایه‌تی نازانێ و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی خۆی نه‌بێ و گوێ به‌که‌سیش نادات وگوێ له‌که‌سیش ناگرێ و ڕێزی که‌سیش ناگرێ .. بهکوورت و کرمانج ئه‌وه‌یه ووڵاتی شه‌ڕخوازو شه‌قاوه که ووڵاتی ئه‌مریکایه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌زانێ و هیچی تر . ئه‌مریکا ووڵاتێکه ته‌نها ده‌وڵه‌نده له‌باری ئابووری و به‌هێزه له‌باری سه‌ربازیدا ده‌نا له‌باری ڕامیاری و دۆستایه‌تی و هه‌ندێ کاری مرۆڤایه‌تی یه‌وه زۆر هه‌ژارو که‌م زانه . بۆیه کاتێک فریای ئه‌فغانستان که‌ووت که تاڵیبان هه‌ناوی خه‌ڵک و هه‌رچی جوانی ژیان هه‌بوو گڵاویان کردبوو چوبوونه‌وه سه‌رده‌می به‌ربه‌ری یه‌ت و ناحاڵی بوون له ژیان ، که‌چی ئه‌مریکا به‌ناوی ڕزگارکردنی خه‌ڵکی ئه‌فغانستانه‌وه هێرشی کرده سه‌ر ئه‌فغانستان و داگیری کرد . بۆیه هه‌تا ئێستاش له ئه‌فغانستان به‌تایبه‌ت له‌هه‌رێمی فاراب خه‌ته‌نه‌ی کچان و عاباو ده‌م و چاو شاردنه‌وه‌و فرۆشتنی کچانی گه‌نج هه‌رماوه‌و ڕۆژ به ڕۆژ په‌ره‌ش ئه‌ستێنێ ، که‌واته ئه‌مریکا بۆ یارمه‌تی ئه‌فغانه‌کان نه‌چووه بۆ ئه‌فغانستان .. ئه‌تووانین بڵێین ئه‌مریکاو یارمه‌تی کوجا مه‌رحه‌با . له‌ووڵاتی عێراقیش کاتێک ئه‌مریکا هات ساڵی 2003 بوو به‌ناوی ڕزگاری خه‌ڵکه‌وه هێرشی بۆ عێراق هێنا به‌ڵام منداڵیش باوه‌ڕی پێ نه‌ده‌کرد چونکه میلله‌تی عێراق و کوردستان به فه‌رمانی سه‌دامی دیکتاتۆر له‌ماوه‌ی 35 ساڵی نه‌هامه‌تی و برسێتی هه‌م چه‌ند جه‌نگێکیان به‌ڕێ کردبوو هه‌م ئانفال و کیمیا بارانیش کرابوون . لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه .. ئه‌مریکا هه‌میشه ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که له‌گرتنی عێراق و ڕوخاندنی سه‌دام دا .. هاتوون گه‌لی عێراق و کوردستان ڕزگار بکه‌ن .!. ئێمه‌ش وه‌کو گه‌لی عێراق و کوردستان ده‌پرسین ساڵانی هه‌شتاکان له به‌رواری 1987 / 1988 که کورد قڕ ده‌کرا ، جینۆساید‌و ئه‌نفال و کیمیا باران ده‌کرا ئه‌و هه‌موو گه‌نجه‌ی که له‌سێداره ده‌درا هۆڕه‌کانی باشووری عێراق ووشک ده‌کرا .. هتد . ئێوه ئه‌ی ئه‌مریکا له‌کوێ بوون ئێمه ئه‌وکات زۆر پێویستمان به‌یارمه‌تی ئێووه هه‌بوو .. به‌ڵام ئێووه‌و جه‌نابی دیکتاتۆر هه‌تا ساڵی 1990 هاوپه‌یمان بوون . بێجگه له‌تۆی زه‌به‌لاح ئه‌ی ئه‌مریکا که وورتهت له‌ده‌م نه‌هاته ده‌رێ یه‌ک ووڵاتی عاره‌بی ئیسلامیش به هانای عێراق و کورده‌وه نه‌هات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاگاتان له‌هه‌موو تاوانه‌کان و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان بووه . چ ویژدانێکه ئه‌وه به‌به‌رچاوته‌وه میلله‌تێک مه‌حف بکرێت و خاکه‌که‌ی بسووتێنرێت که‌چی وه‌ک پیاوێکی ترسنۆک فزهو له‌ل نه‌که‌یت . باشترین فرسه‌ت بۆ ئه‌مریکا و کردن به‌هاوڕێی هه‌موو دنیا بۆ خۆی له‌دووای 11/9 یانزه‌ی سێپته‌مبه‌ر بوو چونکه هیچ که‌سێکی مه‌ده‌نی و مرۆڤ دۆست حه‌ز به بن لادن و زواهري و گروپه ئیسلامی یه توندڕهوو تیرۆریسته‌کان ناکات ، که‌چی ئه‌مریکا هێند نه‌فام و لاوازه له ڕامیاری و هاوڕێ یه‌تی گه‌لانی دنیا نه‌یتووانی دووژمنانی بن لادنیش بکاته دۆستی خۆی . ووڵاتی ئه‌مریکا که به‌گه‌وره‌ترین و به‌هێزترین ووڵاتی جیهان دێته هه‌ژماردن چ له‌باری ئابووری و چ له‌باری سه‌ربازیدا .. به‌هێزترین و زه‌به‌لاحترین هێزه له جیهاندا که بڕیار به‌ده‌ستی هه‌موو دنیایه و قه‌رار له‌سه‌ر ژیانی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کانی دنیا ده‌دات ته‌نها به بینینی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و گوێ نه‌دانی زه‌ره‌ری به‌رامبه‌ر کارده‌کات و هیچ حیسابێک بۆ خۆبه‌خت کردنه‌کان و زه‌ره‌ری هاوپه‌یمانانی ناکات . بۆ نمونه میلله‌تی کورد به سه‌رکردایه‌تی و پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵکه‌وه له‌ساڵی 2003 وه هاوپه‌یمان و یارمه‌تی ده‌ری ئه‌مریکا بوون بێجگه له‌وه‌ش چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید بووه له دووای پرۆسه‌ی ڕزگاری عێراق خۆبه‌خت کردنی زۆر هه‌ن که په‌یووه‌ندیان بهئهمرکایشهوه هه‌یه و کورد وه‌ک و هاوپه‌یمانی یه‌کی زۆر باش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا کردووه ته‌نانه‌ت بووه‌ته جێی ڕه‌خنه‌ی زۆربه‌ی ووڵاتان و خه‌ڵکی تر که کورد یه‌که‌م یارمه‌تی ده‌ری باشی ئه‌مریکایه . بێجگه له‌وه‌ش کورد ناوچه‌یه‌کی ئارامی دروست کردووه له هه‌رێمی کوردستان و گووڵ بارانی ئه‌مریکی یه‌کانیان کردووه که‌کاتێکیش سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه . که‌چی ئه‌مریکا هه‌ر زوو ئه‌و هاوپه‌یمانی یهتهی کوردی وه‌لانا و که‌وته ماستاوو گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ دووژمنانی کورد . ئه‌مریکا خۆی بانگه‌وازی ئه‌وه‌ی ده‌کردو ده‌یووت : کورد باشترین هاوڕێ و دۆستمانه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست .. ئێمه دووجار خیانه‌تمان له‌گه‌لی کورد کردووه به‌ڵام ئه‌مجاره نه‌ک خیانه‌ت به‌ڵکو هاوپه‌یمان و دۆستێکی گرنگی ده‌بین . ئه‌ی کوا دۆستایه‌تیت ئه‌مریکا .؟. تۆ خۆت ده‌ست ده‌خه‌یته ناو ده‌ستی دووژمنانی میلله‌تی کورده‌وه‌و داوای گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌یت ئه‌مه‌یه سیستمی سه‌رمایه‌داری که‌پێک هاتووه له به‌رژه‌وه‌ندی و خۆ فه‌رز کردن و خۆپه‌رستی . ده‌بێ ئێمه هه‌موو ئه‌و ڕاستی یه بزانین که ئه‌مه‌یه جوانترین ئاوێنه‌کانی سه‌رمایه‌داری که چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تی و بێ ڕێزی یه به مرۆڤ ، به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستێت به‌هێزو ماسوولکه گه‌وره‌یی ده‌سه‌ڵاته‌کان و میری یه‌کانی نه‌ته‌وه‌کانی تر ناشرین ده‌کات له‌به‌رچاوی خه‌ڵکه‌که‌ی . بۆیه هه‌موو ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی جیهان و ئاشتی خوازان و زۆربه‌ی ووڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی ئه‌وروپاو جیهان ناحه‌زی ئه‌مریکان . له‌باره‌ی میلله‌تی کوردیشه‌وه پێویست ناکات هه‌رکات و ساتێ ده‌سه‌ڵاتی کوردی پێویستی پێی بێت میلله‌تیش بێته سه‌ر جاده‌و ببێته ده‌نگی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و ببێته فشاریان .. ئه‌بێ ده‌سه‌ڵاتیش به‌بێ ئه‌وه‌ی که ئیشی به میلله‌ته‌که‌ی هه‌بێت خه‌مخۆری بێت و هه‌میشه کاری بۆ بکات وه‌هه‌روه‌ها له‌هه‌موو کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانیان ئاگاداربێت ئه‌و کات ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌ناوی میلله‌ته‌که‌ی خۆیه‌وه گفتوگۆ بکات و پێیان بڵێ خۆپیشاندان بکه‌ن یان نا . ئه‌وکات ده‌بێته ده‌سه‌ڵاتێکی شه‌رعی که میلله‌ته‌که‌ی به‌کار بهێنێ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خاک و ووڵات . بالهمهودوواش ئیتر میلله‌تی کورد بیر بکاته‌وه‌و سووچه‌رو خزمه‌تکاری که‌س نه‌بێت ئه‌گه‌ر میلله‌تێک گێل و بێ هۆش بێت ناگاته ئامانجه ڕه‌واکانی خۆی . بالهمهولا فێری ئه‌وه بین که ته‌نها ته‌ماشا نه‌که‌ین به‌ڵکو گوێ بگرین و به‌شداریش بکه‌ین .. بالهمهولا بێ ده‌نگ نه‌بین بۆ کاره خراپه‌کان با بۆ ده‌سه‌ڵاتی خۆمانیش بکه‌وینه نووسین و سه‌رجاده‌و ڕه‌خنه‌گرتن لێیان چونکه ئێمه دووای پانزه ساڵ به‌ناو ئازادی به‌شێکی باشوور که‌چی به‌ره‌و دوواوه ئه‌ڕۆین و له‌باتی قه‌زاو ناحیهکانمان گه‌وره بکه‌ین و بیانکه‌ین به‌شار که‌چی ئه‌و شاره‌ی که په‌نجا ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جوانترین شاری کوردستان بووه که شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و به‌رخۆدانه‌کان بووه ئه‌ویش شاری سلێمانی یه که چه‌ند ساڵه پارێزگایه که‌چی ئه‌مڕۆ بۆته قه‌زاو بگره لادێ و خه‌ڵکه قاره‌مانه‌که‌ی له تاریکستاندا ده‌ژین . باپشت به‌خۆمان ببه‌ستین و له که‌مالیسته‌کان و ئاخونده‌کانیش نه‌ترسین .. با سومبول و پیرۆزی یه‌کان ده‌ستکاری نه‌که‌ین وه‌ک و سروودی ئه‌ی ڕه‌قیب و ئاڵای کوردستان با هه‌موو به‌یه‌که‌وه له‌بیری خۆمانی به‌رینه‌وه فیدڕاڵی و خودموختاری باهه‌موو به‌یه‌ک زمان که زمانی شیرینی کوردی یه بڵێین به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی .. ته‌نها سه‌ربه‌خۆیی ده‌بێته گه‌یشتن به ئومێد‌و هیواکانی شه‌هیدان . ئه‌وه‌تا ئه‌مریکا به‌و زه‌به‌لاحی و هێزه‌ی خۆیه‌وه داوای گفتوگۆ له چه‌ند تیرۆریستێک ده‌کات . خۆ ئێمه میلله‌تێکی گه‌وره‌و گرانین زمان و مێژووی تایبه‌تی خۆمان هه‌یه و خۆبه‌خت کردنهکانیشمان بۆ ماوه‌ی پتر له‌سه‌ده‌یه‌که خوێن و به‌رگری بووه . ئاخ بۆ سه‌رکرده‌یه‌کی جوامێر .. ئازایه‌تی و مێژوویه‌کی جوان بۆ خۆی تۆمار بکات میلله‌ته‌که‌ی به‌ره‌و ڕزگاری یه‌کجاره‌کی و کوردستانیش به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ببات . با بۆ یه‌کجاریش بێت خۆمان به‌بچووک و که‌م نه‌زانین و سه‌رکه‌وتنیش له یه‌کبووندایه .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

