هاوسه‌فه‌رم
(( خۆشم ئه‌وێی هاوسه‌فه‌رم ))
له‌هه‌رکوێ بم خۆشم ئه‌وێی ، گلێنه‌که‌م هاوسه‌فه‌رم
له‌هه‌رکوێ بی بیرت ئه‌که‌م ، هه‌ناسه‌که‌م تاجی سه‌رم
ماوه‌یه‌که من لێت دوورم کانی یه‌کم ووشک و برنگ
له‌م بیابانی دڕکه‌دا بۆ خونچه‌یه‌ک ، خه‌ریکه له داخا شه‌ق به‌رم
که‌لێت دوورم هاوسه‌فه‌رمی هه‌میشه له‌یادو چاومای
ته‌نها گریان ماڵی ته‌نهاییم پڕده‌کا ، ئیدی په‌نا بۆ کێ به‌رم
ئه‌ی بۆ ووتیان که‌لێی دووربی باخچه‌ی دڵت ووشک نابێ
ئه‌وه نی یه ڕوبارێکم پڕله‌شه‌رم بێ هاوڕێم و ته‌نهاییشم کرده‌به‌رم
به‌هه‌شتی خواوه‌ندم ناوێ که‌من دووربم له بۆنی تۆ
به‌بێ تۆ پادشاش بم هیچه ، بێ هه‌ناسه‌ت بوونم نی یه من وونم
هاوسه‌فه‌رمی هه‌تا مردن ، له‌ڕۆح و خوێنمدا ئه‌ژیت
بۆ یه‌ک چرکه‌ش بێ تۆ ناژیم ، که‌ی له‌مه‌نفا ڕۆح له‌به‌رم
که‌هاتمه‌وه سوجده ده‌به‌م خاک و خۆڵیشت ماچ ده‌که‌م
به‌رگی غوربه‌ت ده‌ردو ژانه چیدی من نایکه‌مه به‌رم
نیشتمانی عه‌شق و گووڵه ووڵاتی من ، توخوا برینداری مه‌که‌ن
بۆ هه‌میشه خه‌ڵتانی خوێنه ئه‌و خاکه ، ئه‌ی ده‌سه‌ڵات تۆزێ شه‌رم
ده‌تۆش به‌سه میری ناوچه ، که‌لی شه‌یتان به‌جێ بێڵه
له ئازادی حاڵی نابی بۆیه له خاک و نه‌ته‌وه‌م ده‌ربه‌ده‌رم .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


خالێد مه‌جید فه‌ره‌ج
به‌ڕێز کاک حه‌ميد سڵاو …..
هۆنراوه‌که‌تم خوێنده‌وه پێم خۆش بوو که هه‌وڵت داوه به‌وشێوازه شيرينه بنووسی به‌ڵام بۆ چونێکم له‌سه‌ر ئه‌و (کێشه) هه‌یه که به‌ڕێزتان پێتان نووسيوه‌و له‌کورده‌واری خۆمانا پێی ئه‌ڵێین کێشی په‌نجه .. له‌سه‌ره‌تادا واتا له نیوه‌ی یه‌که‌می به‌یتی یه‌که‌مه‌وه به کام کێش ده‌ستت پێ‌کرد ئه‌بێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی به‌دوای دا دێن تا ته‌واو بوونی هۆنراوه‌که هه‌مان کێش بن، بۆ نموونه ئێوه به کێشی شانزه بڕگه ده‌ستتان پێکردوه، به‌ڵام له نیوه‌ی دووه‌می به‌یتی دووه‌م دا ئه‌بێ به بیست بڕگه،، له نیوه‌ی دووه‌می به‌یتی چواره‌م دا ئه‌بێ به بیست و چوار بڕگه و هه‌تا دوایی، دیاره ئه‌وه له‌م جۆره شیعرانه‌یا که ریتم بڕبڕه‌ی بو‌نیادێتی ناکرێ ببێ .. ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ هه‌وڵ دانه‌که‌ت خه‌یاڵێکی جوانت هه‌یه .. پێشنیاز ئه‌که‌م تاریک و ڕوونی هێمن و دیوانه‌کانی مه‌حوی شاعیره‌کانی تر جارێکی تر بکه‌یته‌وه ئه‌وکات ده‌بینی ئه‌وان به‌چ ته‌رازویه‌ک ڕیتمه‌که‌یان ڕاگرتووه و بێگومانیشم له‌وه‌ی که ئێوه‌ش ماوه‌یه‌کی که ده‌ست ڕنگینتر دێنه‌وه هه‌واری شیعر چوونکه هه‌موو به‌هره‌یه‌ک پێویستی به زیاتر فێربوون و ڕاهێنان هه‌یه.. سه‌رکه‌وتوبن و سه‌ری ساڵی نوێشتان لێ پیرۆز بێت