مۆسیقا
کاتێک که مۆسیقا ده‌گری … ! .
م . حه‌مید عه‌زیز
که‌منداڵێک له ئازاری برسێتیدا جێ ی به‌خۆی نه‌گرت و هیچ ڕێگه‌ی تری نه‌ماو بۆ خۆی و به‌دبه‌ختی و بێ ووڵاتی و چاره‌نووس و .. هتد گریا که‌واته له دنیای هه‌ژاری باوکایه‌تیدا به‌رباخه‌ڵی به‌تاڵ و نه‌بوونی هه‌یه‌و باوکێک هه‌ژاره .. ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسه .! .
که ژنێک له ده‌م و ده‌ست بهستراویدا له تلانه‌وه‌ی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی که‌لاوه‌ی ڕسته‌کانی کۆیلایه‌تی خۆی چاری نه‌ماو بۆ خۆی گریا وواتای وایه ڕووبارێک پیاوی ناحاڵی هه‌یه .. ئه‌ویش ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسه .! . که پیاوێکیش خۆی له‌ده‌ستداو چاری نه‌ماو به‌کووڵ گریا کاره‌ساتێکی گه‌وره ڕوویداوه . گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی به‌دبه‌خت له‌ئێش و ئازار‌و ده‌به‌نگی ده‌سه‌ڵاتدا بژی نووسه‌رو هۆنه‌رو ڕۆشنبیره‌کانی بۆی ده‌گرین . گه‌ر عاشقێک عه‌شقه‌که‌ی لێ ی ترازاو دڵه ناسکه‌که‌ی بوو به دنیای ته‌ره‌بوون و تۆران غه‌م ئهیتهنێو له‌گه‌ڵ شه‌وگارو مه‌ی به‌گریان ڕۆژ ئه‌کاته‌وه . که‌منداڵێکی بۆیاخچی هه‌ژاری سه‌ر جاده له‌سه‌رمانا هه‌ڵ بله‌رزێ په‌پووله‌کانی دنیا نه‌فره‌ت له‌و باوک و ده‌سه‌ڵاته ده‌که‌ن .. تێرتێر بۆ منداڵه‌که‌ش ده‌گرین . کاتێ زووڵم و سته‌م له‌دایک بوو له‌و کاته‌وه‌و هه‌ژاره‌کان هه‌تا ئێستاش ماڵه‌کانیان پرسه‌یه‌کی ساردوسڕهو به‌ده‌م گریانه‌وه خه‌وی تاڵ و ته‌زیو ده‌یانباته‌وه .. ئه‌ویش ده‌سه‌ڵات لێ ی به‌رپرسه .! . هه‌تا ئێستاش تینووه‌کان و برسی یه‌کانی عه‌شقی ئازادی و ژیان بۆ میلله‌تی کورد به‌رده‌وام هه‌ر ده‌گرین .. سه‌فه‌ره‌کان بۆ گه‌یشتن چاو ده‌گێڕن و ده‌گرین .. هه‌وڵه‌کان بۆ چاوه‌ڕوانی ئامانج و ووتنهکانیش بۆ گه‌یشتنی بیستن و گۆرانی یه‌کانیش بۆ ڕازانه‌وه‌ی سه‌ما .. کۆتری ئاوازه‌کانی به‌ندی یه‌ک بۆ فڕین و سه‌ربه‌ستی .. هه‌موو ده‌گرین و واوه‌یلای ژیانی بێ ژیانی ده‌که‌ین و گریان ئێستا بۆ ئێمه تامی هه‌یه خۆمانی تێا ئه‌دۆزینه‌وه‌و لهخڵته پیسه‌کانی ده‌روون پاکمان ده‌کاته‌وه و تامی گریان ئاودانی ڕۆح و سۆزی ئاده‌میزاده .. گریان تامی هه‌یه تامێک که هیچ دنیایه‌کی خۆشی نایگاتێ .. گریان سۆز‌و به‌زه‌یی یه جیهانێکی تاڵ هه‌ر گریانێکیش کاره‌ساتێکه له سۆز‌و دڵ شکانی ئاده‌میزاد .. که‌چی خوداوه‌ندی میهره‌بان پشوویه‌ک ده‌به‌خشێ به‌گریان مه‌گه‌ر پێکه‌نینێکی به‌کووڵ وابێ .. گریانه‌کانی تاکو کۆی کۆمه‌ڵگا .. ئه‌ویش هه‌ر ده‌سه‌ڵات لێ ی به‌رپرسه .! . به‌ڵام له‌هه‌موو گریانه‌کان تاڵترو گه‌رمترو بهکووڵتر گریانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێرده‌ست و چه‌وساوه‌یه بۆ سه‌رکووتی ده‌نگه ئازاده‌کانی و هه‌ڕاجی نیشتمان و ڕابووردوی جاسووسه‌کانی بگری .. که ئه‌وان پێشڕه‌وانی خیانه‌ت که ناشرینترین بوونه‌وه‌رو ناخۆشترین ئاوازی درۆ بوون . بۆیه مۆسیقای ڕۆح و ویژدانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی چه‌وساوه‌ی ئه‌م جیهانی غه‌دره به‌کووڵ ده‌گری که چاوی به نۆته‌و نامه‌ی خیانه‌ت ده‌که‌وێ . هه‌موو نایه‌کسانی و ناڕێکی یه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری یه‌کانی ووڵات ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسه .. هه‌تا نه‌ته‌وه‌که‌م تێر‌و ته‌سه‌ل و یه‌کسان نه‌ژی کێشه‌م له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات هه‌ر به‌رده‌وامه .
م . حه‌مید عه‌زیز
Hamid773@hotmail.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

