نا بۆ زنجیرە دراماى (الارض طیبة) بەڵێ بۆداخستنى
بەیاننامەى ناڕەزایى
نا بۆ زنجیرە دراماى (الارض طیبة) بەڵێ بۆداخستنى
*حزب ولایەنە سیاسیەکان
*ڕێکخراوە دیموکراتى وپیشەیەکان
*جەماوەرى ئازادى خوازى کوردستان
ئێمە وەکو ئەوڕێکخراوانەى لاى خوارەوە کەناومان هاتووە ئەم بانگەوازە ئاراستەى سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین وهاوکات داوا لەسەرجەم ئەوبراکوردانە دەکەین دانیشتووى هەرووڵاتێکن بەمەبەستى ناڕەزایى دەربڕین بچنە بەردەم نوسینگەى کەناڵى ( mbc ) بەمەبەستى ڕاگرتنى زنجیرە دراماى (الارض طیبة) چونکە ئەوزنجیرە درامایە زۆردوورە لەڕاستیەوە ، ئێمەى کورد بەدرێژایى سەدەیەک لەمەوپێش لەژێرفشاروئازارى ووڵاتە دراوسێکان وڕژێمى پێشووى دیکتاتۆرى بەعس بووین هاوکات حکومەتى ئێستایى تورکیایش کەهەمووجیهان بەئاگان لەوەى بەچى شێوازێک مامەڵە لەگەڵ براکانماندادەکات .
ئەوە ئێمەى میللەتى کوردنین وەک لەزنجیرە دراماکەدا هاتووە کارمان تەقاندنەوەى قوتابخانەوڕفاندنى پزیشک وهاوکات کارى خراوبێت ، بەڵکو ئەوەڕژێمە شۆفێنیەکانى ئەوان بوو نمونەش وەک ڕ‌ژێمى پێشووى دیکتاتۆرى بەعس کەچۆن ( 182000 ) مرۆڤى کوردى زیندەبەچاڵ کرد (5000) کوردى بەچەکى کیمیاوى لەهەڵەبجە شەهیدکرد، وەخاپورکردنى ( 4500 ) لادێى کوردستان وەئێستاش ڕ‌ژێمى تورکیا خۆیى واپیشاندەدات کەووڵاتێکى دیموکراسیەو بەڕووى جیهاندا منداڵانى کورد زیندانى دەکات کەچى لەلایەکى ترەوە [جەندرمەکانى تورک] سنورى هەرێمى کوردستان دەبەزێنن وڕۆژانە هێرشى سەربازى دەکەنە سەرگەریلەکان ( PKK ) بۆیەداواکارین لەسەرجەم میدیاکان بەکەناڵە ئاسمانى وناوخۆیەکانیشەوە داوا لەخەڵک بکەن کەمپینى هەڵمەتى ئیمزا کۆکردنەوە بکەن بەمەبەستى ڕاگراتنى ئەوزنجیرە درامایە ، داواکارین لەپەرلەمانى کوردستان و وەزارەتى ڕ‌ۆشنبیرى ولاوان فشاربخەنە سەرکەناڵى ناوبراو بەمەبەستى داخستنى ئەوزنجیرە درامایە .
1- کۆمەڵەى پەیامى گەرمیان
2- یەکێتى گشتى قوتابیانى کوردستان لقى گەرمیان
3- گرووپى بەگژاچوونەوەى گەندەڵى لەگەرمیان
4- یەکێتى لاوانى دیموکراتى لە کوردستانى عێراق لقى گەرمیان
5- کۆمەڵەى ئافرەتانى کوردستان لقى گەرمیان
6- گرووپى گەنجانى بوێر لەگەرمیان
7- رێکخراوى مامۆستایانى پیشەى کوردستان لقى گەرمیان
8/8/2010 گەرمیان
شەماڵ رەئووف
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


ئاوات
زۆر ڕاستە ئەمە ھەڵوێستێکی بەشەرەف و جوامێرانەیە بەراستی بە بینینی ئەو دراما سەخیفە بێ مۆراڵی بێ ئابڕوە قوڕگم پڕ ئەبێت لە گریان و خوێنیشم وەکوو بوڕکان گڕ ئەگرێت لەداخی حکومەتی دیکتاتۆر و دوو ڕووی تورک کە بەھەموو شێوەیەک ناو کەلتوور و خاکمان پیس و ناشرین ئەکەن بە کردەوەو لە بەرچاوی دنیادا لە ھەموشی ناخۆشتر ڕق ئەستورکردنمان ئەوەیە کە دەسەڵات دارانی کورد وەک ئەوەی ئەو دراما سەخیفە بێ ئابرووە قسەی سووک و تەش ھیرکردنی بە خەڵکی –نۆزەمبیق– کردبێت فزەیان لێوە نایات.
من ناوم ئاواتە دانیشتوی شاری لەندەنم بە گیان بە کردەوە بە دەنگ بە رەنگ بە قسە بە پشتیوانیکردنی مادی و مەعنەوی ئامادەم پشتگیری ئەم کەمپینە بکەم.
Botan
ده‌سته‌کانتان خۆش بن ئه‌مه هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه‌ی وڵاتپارێزانه‌یه و من ته‌واوی پشتگیریتان ده‌که‌م و هیوادارم هه‌موو ڕۆشنبیرانی گه‌له‌که‌مان و کۆڕه کۆمه‌ڵه جه‌ماوه‌ریه‌کان پشتگیرتان بن و سنوری بڵاوکراوه‌که‌تان فراوانتر بکه‌ن بینێرن بۆ هه‌موو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و ئیم بی سی . سه‌رکه‌وتوو بن
botan myrza
ده‌سته‌کانتانخۆش پێویسته سوپاس تان بکه‌ین ئێمه‌ش وه‌کو هه‌ر تاکێکی کورد کوردایه‌تی خۆمان دوپاتبکه‌نه‌وه،وه هیوادارم له نموونه‌تان زۆر بێت.به‌لام ره‌خنه‌یه‌کم هه‌ییه پێویست له پێشه‌وه هه‌ولی پاکردنه‌وه‌ی مالی کوردیتان بدایه له فیلمی له‌و جۆره ،وه‌کو درامای{بێریڤان}.که‌ئه‌ویشله هه‌مان کاتدا، ئه‌ویش سوکایه‌تی به هۆزه کوردییه‌کانی ماردین ده‌کات به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وا دراماکه ته‌واو بوو که‌س هه‌لوێستی نه‌بوو.جا هیوادارم جارێکی تر له شوێن خۆمانه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین نه‌ک شوێنێکی بێگانه و بێئه‌وه‌ی خۆمان پاکبکه‌ینه‌وه به‌وان بلێین.هیوادارم ره‌خنه‌که‌م دروستکه‌ربێت.سوپاس…
saewan
mn la rojhalate kurdeestanawa dange xwm bw bargrekrdn lam propaganda showenea hal dabrm w dallem “na” w hewadarm ka sarjam laean w twejakane chwar parchae kurdestan yakgrtwana halwest bgrn barambar ba aw chashna plananae ka la dwjmnane kurd dawashetawa.
ba hamwman grenge ba paraztne natawae kurd bdaen nak har baxame barjawandeakane take xwman ben.
mn spase hamwan akam
saewan la banawa
ASTERA
ده سته كانتان خؤش بؤ ئه و رونكردنه وه يه كاريكى باشتان كردوه