موزایه‌ده به گه‌نده‌ڵیه‌وه..
هوشیار عه‌بدوڵا
موزایه‌ده به نیشتیمان په‌روه‌ره‌یه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام ناكرێن به نیشتیمان فرۆشیه‌وه موزایه‌ده بكه‌یت، موزایه‌ده به ده‌ستپاكیه‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام ناكرێت گه‌نده‌ڵ بیت و پێنج پێنجیش قسه بكه‌یت، هه‌ڵوێستێكی فراكسێۆنی گۆڕان بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئۆتۆمبێله‌كان موزایه‌ده‌شی پێوه بكه‌یت كه‌س ناتوانێت ناحه‌قت بگرێت، چونكه تۆ به كردارده‌سبه‌رداری پاره بویت، به‌ڵام بێیت و وه‌ریشی بگریت و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش موزایه‌ده بكه‌یت، ده‌بێت یه‌كسه‌ر بتناسنه‌وه تۆ یان په‌رله‌مانتاری فراكسێۆنێكی هه‌مو هه‌ڵوێستێكی پێ موزایه‌ده‌یه یان رۆژنامه‌نوسێكی به‌ناو سه‌ربه‌خۆیت و له‌یه‌كێك له‌و رۆژنامه به‌ناو سه‌ربه‌خۆیانه‌ی سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی حیزبن ده‌ڵێیت: جا گۆڕان وه‌ریبگرتبایه و بیدابا به نانبڕاوه‌كانی باشتر نه‌بو؟! وه‌ك ئه‌وه‌ی پاره‌ی خه‌ڵك بۆ نانبڕاوه‌كان حه‌ڵاڵ بێت و ده‌سه‌ڵات نانببڕێت و گۆڕان بێت به پاره‌ی خه‌ڵكی تر ئه‌و عه‌یبه‌ی ده‌سه‌ڵات په‌رده پۆش بكات…؟!.
مه‌سه‌له‌ی موزایه‌ده كه لای من ده‌بێته هاو واتای زمان درێژیش له دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان بارێكی سه‌یری وه‌رگرتوه، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی مه‌له‌فه‌كه‌ی هێنده‌ی لێفه‌یه‌ك ده‌بێت زمانی درێژتره له‌و تێكۆشه‌ره‌ی هه‌مو عومری خه‌بات بوه، ئه‌وه‌ی تائێستاش خه‌ریكی فرۆشتنی ئه‌م میلله‌ته‌یه و ته‌نها خۆی له بیره هه‌ڵده‌شاخێت به‌سه‌ر ئه‌و زاهیدانه‌ی كه هه‌مو ئومێدیان ئه‌وه‌یه ئاسۆی كورد تروسكاییه‌ك ببینیێت، ئه‌وه‌ی سوپه‌ر گه‌نده‌ڵ و قه‌رسیل خۆره كه‌س ناوێرێت بڵێت ئه‌ری كاكه خێره و ئه‌م هه‌موه‌ت له كوێ هێنا؟! كه ده‌می ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت: كاكه بۆ كه‌ممان كردوه؟، ئه‌وه‌نده‌مان پێ نابرێت، منه‌تی كه‌س نیه خوێنی خۆمه، بۆ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی چه‌ند ملیۆن دۆلارێكمان خێر كرد ته‌واو ئیدی ده‌بێت پێمان بڵێن: گه‌نده‌ڵ؟! (پیاوێكی مه‌سیحی ده‌ڕواته مزگه‌وتێكه‌وه و چه‌قۆیه‌كی به ده‌سته‌وه‌یه و هاوار ده‌كات كێ له ئێوه موسوڵمانه؟ كه‌س جواب ناداته‌وه تا یه‌كێكی ئازا ده‌ڵێت: من موسوڵمانم، ده‌یباته ده‌ره‌وه و پێی ده‌ڵێت: ئه‌زیه‌ت نیه ئه‌و مه‌ڕه‌م له‌سه‌ر نه‌ریتی ئیسلامی بۆ سه‌ر ببڕیت و كه‌وڵیشی بكه‌یت بۆم، ئه‌ویش ده‌ڵێت: به‌سه‌ر چاو بۆت سه‌ر ده‌بڕم، به‌ڵام نازانم كه‌وڵی بكه‌م به یه‌كێكی تر بڵێ، كابرا دوای سه‌ربڕینی مه‌ڕه‌كه ئه‌مجاره به چه‌قۆی به‌خۆێنه‌وه ده‌ڕواته‌وه ناو مزگه‌وت و دوباره ده‌ڵێت: كێ موسوڵمانه؟ هه‌مویان بێده‌نگ ده‌بن و به په‌نجه ئیشاره‌ت بۆ ئیمامی مزگه‌وته‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌ویش ده‌ڵێت: چیه؟ هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دو ركعات نوێژم پێكردن ته‌واو بوم به موسوڵمان..)، خۆ لێره‌ش هه‌ر وایه كابرا چیكردوه تا پێی بڵێن موزایه‌ده‌چی؟ هه‌ر ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی 4 ده‌فته‌ری وه‌رگرته‌وه و ئه‌و به خه‌ڵك ئه‌ڵێت زمان درێژ، یان هه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌چاو تروكانێكا بۆته ملێۆنێر و ده‌شڵێت مافی خۆمه، ته‌واو ئیتر ده‌بێت پێی بڵێن گه‌نده‌ڵ…
كه باسی سه‌روه‌ت كۆكردنه‌وه‌ش ده‌كه‌ن نوكته‌ی سه‌یر ده‌ڵێن، بۆ نمونه خۆیان و باب و باپیریان به هه‌بو ناو ده‌به‌ن و هه‌موی هی ئه‌وانه ماوته‌وه، یه‌عنی بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ت له كوێ هێنا پاساوی جوان جوانیان پێیه، كه به‌شێكیشی خوا هه‌ڵناگرێت واقعیه بۆ نمونه له یه‌كێك له مه‌سئوله گه‌وره‌كانیان پرسیبو باشه تۆ قسه‌ت له‌سه‌ر زۆره و ده‌ڵێن: قه‌رسیلت زۆر خواردوه و گه‌نده‌ڵی زۆرت كردوه، ئه‌گه‌ر سه‌رۆكه‌كه‌ت لێی پرسی ئه‌مه‌ت له كوێ هێناوه تۆ ده‌ڵێت چی؟ ئه‌ویش تۆزێك راماوه و وتویه‌تی ده‌ڵێم چی؟! ده‌ڵێَم جه‌نابت له كوێت هێناوه منیش هه‌ر له‌و شوێنه‌م هێناوه… ئه‌ی راست ناكه‌ت بۆ كورد خراپی وتوه تا گه‌وره ئاو نه‌رێژێت بچوك فه‌نته‌ڕناشی تێدا ناكات.
با ئه‌وه‌شم بیر نه‌چێت زۆر جار كه ئه‌وانه موزایه‌ده به گه‌نده‌ڵ بونی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند بون و به‌چی ئه‌و سه‌روه‌ته‌یان پێك هێناوه و چۆن به‌رهه‌می ئاره‌قی ناوچه‌وانیان ده‌خۆن، زۆر له‌م نوكته‌یه‌یه ده‌چن (گه‌نجێك له یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌پرسێت چۆن ئه‌م سه‌روه‌ته‌ت پێكه‌وه‌ناوه، له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: له راستیدا من زۆر پێوه‌ی هیلاك بوم، له گرانیه‌كه‌دا ته‌نها (1) دینارم هه‌بو هه‌ستام به‌و پاره‌یه كاسبیم كرد و سێوێكم كڕی و پاكم كردوه و جوانم كرد و فرۆشتم به (2) دینار و دو سێوی ترم پێ كڕی و به‌م شێوه‌یه مانگێك كاسبیم كرد، تا سه‌روه‌ته‌كه‌م كرد به 20 دینار و كاتێكیش خه‌زورم وه‌فاتی كرد دو ملێۆن دۆلاری بۆ به‌جێهێشتین من به‌م شێوه‌ی خۆم دروستكردوه و ده‌وڵه‌مه‌ند بوم).
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.


ئاوات
کاک ھۆشیار باراستی تۆ کەسیکی خۆشەویست و ڕووح سوکیت کەسیکی لیھاتوویت ھیوادارم ھەروا بەسەربەرزی و بە جور ئەت و زمان پاراویت.
تکام وایە ئەوزمان پاراویەت ھەر ئاوھا لەخزمەتی میللەتەکەت بەکار بھینیت.
وە داواکاریشم لێت بابەتی زۆر ترت ببینین لە رۆژنامە و سایتەکاندا.
إن شا‌ء الله نموونەی وەک تۆمان زۆر دەبێت