سلێمانی: كه‌مپینی “هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین” مانگرتیان له‌به‌رده‌می نوسسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند
سلێمانی: كه‌مپینی “هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین” مانگرتیان له‌به‌رده‌می نوسسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یاند
(سبه‌ی):
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) سه‌عات 4 ، چالاكی “هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین” دوه‌م چالاكی خۆی ده‌ستپێكرد و ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نوس مانگرتنیان راگه‌یاند له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا و په‌یامێكیشیان ئاراسته‌ی مامۆستایانی ئاینی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له سبه‌ینێ (هه‌ینی) له وتاره‌كانیاندا ئیدانه‌ی توندوتیژی سه‌ر رۆژنامه‌نوسان بكه‌ن.
زانكۆ ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له رێكخه‌رانی هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین، به (سبه‌ی) راگه‌یاند: په‌یامی مانگره رۆژنامه‌نوسه‌كان بریتیه له داواكردن له په‌رله‌مانی كوردستان كه به‌دواداچون بكات بۆ روداوی رفاندن و كوشتنی سه‌رده‌شت عوسمان و ئه‌نجامدانی لێپێچینه‌وه له ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش له هه‌ولێر و وتیشی: “داوا ده‌كه‌ین كه وه‌زیری ناوخۆ ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه، هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ره‌سمی هه‌ڵوێستی خۆیان رابگه‌یه‌نن له‌سه‌ر چۆنێتی رودانی ئه‌و كاره توندوتیژه دژی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان”.
زانكۆ باسی له‌وه‌شكرد كه تا ئێستا به ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه، “له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی لێكدانه‌وه‌كان و په‌نجه‌ی تۆمه‌تباركردنه‌كه ئاراسته‌ی ئه‌و حیزبه ده‌كرێت، یان ئاراسته‌ی ئه‌و ده‌زگایانه ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن ئه‌و حیزبه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن” و داواكاری گشتی رۆڵی خۆی ببینێت بۆ به‌دواداچونی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر رۆژنامه‌نوسان.
چالاكیه‌كانی “هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین” له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه له هه‌ولێر و سلێمانی راگه‌یه‌نرا له ناویدا (كۆمپانیای ئاوێنه، هاوڵاتی، سبه‌ی، لڤین، رۆژنامه، KNN و چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه)، بۆ ئیدانه‌كردنی رفاندن و كوشتنی (سه‌رده‌شت عوسمان) و ئه‌و كاره توندوتیژییانه‌ی روبه‌ڕوی رۆژنامه‌نوسان بوه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی رابردودا.
دوێنێ (چوارشه‌ممه) هه‌فته‌كه گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری رێكخست له‌به‌رده‌م باخی گشتی شاری سلێمانی بۆ به‌رده‌ركی سه‌را و تیایدا چه‌ند وتارێك خوێنرایه‌وه و هه‌زاران كه‌س ئاماده‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه بون.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

