سلێمانی: هێزه‌كانی ئاسایش بڵاوه‌یكرد به كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند رێكخراوێك له‌به‌رده‌ركی سه‌را
سلێمانی: هێزه‌كانی ئاسایش بڵاوه‌یكرد به كۆبونه‌وه‌ی چه‌ند رێكخراوێك له‌به‌رده‌ركی سه‌را
(سبه‌ی):
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه) سه‌عات 5 چه‌ند پارت و رێكخراوێكی سیاسی كۆبونه‌وه‌یه‌كی وتارخوێندنه‌وه‌یان سازكرد له‌ناوه‌ندی شاری سلێمانی (به‌رده‌ركی سه‌را)دا، به‌ڵام به‌پاساوی “نه‌بونی مۆڵه‌ت” هێزه‌كانی ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كی توندوتیژ بڵاوه‌یان به به‌شداربوان كرد و به لێدان و فه‌لاقه په‌یامنێری سایتی (سبه‌ی) و رۆژنامه‌ی (رۆژنامه)یان بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات ده‌ستبه‌سه‌ریان كرد له ناو ئاسایش‌دا.
پارتی چاره‌سه‌ر و یه‌كێتی كۆمۆنیسته‌كانی كوردستان له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی وتارخوێندنه‌وه‌یان سازكرد بۆ ئیدانه‌كردنی له‌سێداره‌دانی 5 هاوڵاتی ئێرانی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه و چه‌ند كه‌سێكیان له رێكخه‌رانی كۆبونه‌وه‌كه و چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكیشیان ده‌ستگیركرد.
فایه‌ق محه‌مه‌د گوڵپی، كه بڕیاربو وه‌كو ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وتارێك پێشكه‌ش بكات، به (سبه‌ی) رایگه‌یاند: له كاتی كۆڕه‌كه‌دا هێزه‌كانی ئاسایش به ده‌مانچه و تفه‌نگ و بۆكس و شه‌ق هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاماده‌بون بۆ ئیدانه‌كردنی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ كورد‌و خه‌ڵكی ئیران‌دا ده‌كرێت و 5 كه‌سیش له‌سێداره ده‌درێت.
وتیشی: “زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یان ئاماده‌كردبو، دیارنه‌ماون و ته‌له‌فونه‌كانیشیان داخراوه، بۆیه پێده‌چێت ئه‌و كه‌سانه ده‌ستگیركرابن”.
شكار موعته‌سه‌م، په‌یامنێری (سبه‌ی) كه بۆ روماڵكردنی چالاكیه‌كه له شوێنی كۆبوه‌نه‌وه‌كه ئاماده‌بو، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێك و چه‌ند كارمه‌ندێكی ئاسایشه‌وه لێی درابو، هه‌روه‌ها ده‌ستگیرابو به‌سه‌ر ریكۆرده‌ر و كامێره‌كه‌یدا و به لێدان راپێچی ئاسایشی سلێمانی كرا وتی: له‌كاتی روماڵكردنی چالاكیه‌كه‌دا، ویستم وێنه بگرم و چاوپێكه‌وتن بكه‌م له‌گه‌ل لیژنه‌ی ئاماده‌كاردا، به‌ڵام ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش زللـه‌یه‌كی لێدام و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ریكۆرده‌ر و كامێراكه‌مدا.
په‌یامنێره‌كه‌ی (سبه‌ی) باسی له‌وه‌شكرد كه: پاشان بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێكم كردبێت، به شه‌ق و زللـه بردمیان بۆ ئاسایش و بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێك ده‌ستبه‌سه‌ر كرام.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

