له‌پاكیدا وه‌كو به‌فرى

aram2010.jpgئارام ئه‌بوبه‌كر
ئازیزم ، وه‌ره‌ پێشه‌وه‌ ،

په‌رده‌ى خه‌مت له‌سه‌ر لاده‌م

من ئه‌توانم دڵخۆشت كه‌م ،

به‌خۆشه‌ویستى بێڕاده‌م !.

***

وه‌ره‌ سه‌ر گوڵى ئه‌وینم ،

شیله‌ى لێوم تێر هه‌ڵمژه‌

چیتر به‌رگه‌ى نازت ناگرم ،

به‌چاوه‌رِوانى مه‌مكوژه‌ .

***

رِۆژگار دێت و تێئه‌په‌ڕێ ،

هه‌ر به‌خه‌یاڵ ئه‌تدوێنم

ئاخۆ ئه‌بێ كه‌ى به‌سۆزێ

هه‌ستى ناسكت ببزوێنم !؟.

***

تۆ له‌ پاكیدا وه‌ك به‌فرى ،

بۆ ؟، بۆخاكى دڵ داناكه‌ى

تاكه‌ى درزه‌ نیگاو شه‌رم ؟

بۆ؟، عه‌شقت ئاشكرا ناكه‌ى .

***

ده‌ ته‌رمى شه‌رم له‌گۆڕنێ ،

دڵى تۆ تاكه‌ په‌نامه‌

تاكه‌ى حه‌زت بۆ به‌یانكه‌م ،

به‌ ته‌له‌فون و به‌ نامه‌ !؟.

(( ئارام ئه‌بوبه‌كر ))


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

بۆچوونێك بنووسه‌