درۆى خۆشه‌ویستى
كه نوسیبوم : وازبێنه لێم
نوسیبوم : گیانه … بمبه‌خشه ،
له‌مڕۆ به دواوه نامۆى پێم !.
كه نوسیبوم : زۆر لێت زیزم ،
با هه‌موو شت ببڕێته‌وه
سه‌یره !چه‌نده زوو بڕواتكرد…
گڕى عه‌شقم بكوژێته‌وه .
چاك ئه‌زانم تێكڕاى شه‌وت ،
به بێدارى بردۆته سه‌ر
بۆیه بوكى نیگاكانت …
به‌رگى خه‌میان كردۆته به‌ر .
حه‌زناكه‌م دڵم لێ پیس كه‌ى ،
له یادى كه ئه‌و ڕستانه
چونكه چیم دابوو به گوێتا …
گاڵته‌یه‌و درۆى نیسانه !.
ویستم به شێوازێكى نوێ …
بۆتى ده‌رِبڕم سۆز‌و هه‌ست
ئه‌ى بیرتچو ؟ من په‌یمانى …
تا مردنتم له گه‌ڵتا به‌ست ؟.
ئه‌وه‌ى بۆم نمایشكردى …
جۆرێك بوو له خۆشه‌ویستى
تۆش چ ناوێكى لێئه‌نێى …
دڵگیر نابم ، خۆت سه‌ربه‌ستى !.
هه‌رچیش ئه‌فه‌رموى ئاماده‌م ،
له تۆڵه‌ى ئه‌و خه‌مه‌ى شه‌وێت
به‌ڵام من ته‌نیا ماچێكى …
چاوه گه‌شه‌كانتم ئه‌وێت !!.
هاورێتان (ئارام ئه‌بوبه‌كر )
aramabu@yahoo.com
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

