نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداری له ده‌نگداندا كرد
سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) 7/3/2010 نه‌وشیروان مسته‌فا له بنكه‌ی خوێندنگای ناوه‌ندی ئازادی له گه‌ڕه‌كی ئازادیی شاری سلێمانی، به‌شداری كرد له ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
دواتر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش به رۆژنامه‌نوسان كرد و رایگه‌یاند: پێشبینی ده‌كه‌م لیستی گۆڕان ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له كورسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌ده‌ستبهێنێت.
وتیشی: من وه‌ك هه‌ر هاوڵاتیه‌كی دیكه‌ی عێراق له‌م رۆژه‌دا هه‌ستێكی جوانم هه‌یه له‌باره‌ی نوێبونه‌وه‌ی گۆڕانكاری له سیاسه‌ت و چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نوساندا سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی ته‌زویر له پرۆسه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: هیوادارین ته‌زویر زۆر رو نه‌دات به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ كه ببێته هۆی ناڕه‌زاییبونی خه‌ڵكی كوردستان، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه پێشبینی ده‌كات ته‌زویر روبدات به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتدارن.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

