به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
به‌رنامه‌ی سیاسیی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئازاری 2010
ته‌وه‌ری یه‌که‌م: ئامانجه سیاسییه گشتییه‌کان
1- پته‌وکردنی پره‌نسیپه‌کانی سیستمی دیمۆکراتیی فیدراڵی له‌سه‌ر بنچینه‌ی شه‌راکه‌تی راسته‌قینه له‌نێو پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق دا له بواره‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی داموده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و وه‌رگرتنی بڕیاره ستراتیجییه‌کان و دابه‌شکردنی سامان به شێوه‌یه‌کی عادیلانه.
2- دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی و کاراکردنی به‌جۆرێک ببێته مایه‌ی زامنکردنی مافی هه‌رێمه‌کان و دابه‌شکردنی سه‌ڵاحیات له نێوان ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی و هه‌رێمه‌کاندا.
3- فۆرمۆله‌کردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی به‌گوێره‌ی ده‌ستوری عێراق و پێوه‌ره نوێیه‌کان و به‌شداریپێکردنی عادیلانه‌ی خه‌ڵکی عێراق له‌و ده‌زگاو دامه‌زراوایانه‌دا به‌بێ جیاوازی و، پێکهێنانی ئه‌نجومه‌ن و دامه‌زراوه فیدراڵییه باڵاکان دور له شوێنکه‌وته‌یی و به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبی و ده‌سته‌گه‌ریی ته‌سک.
4- چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتی یاسا و پته‌وکردنی سه‌ره‌تای جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی یاسادانان و جێبه‌جێکردن و دادوه‌ری له یه‌کتری و، رێزگرتن له سه‌ربه‌خۆیی قه‌زا و کاراکردنی رۆڵی دادگای فیدراڵی، دور له به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبی و ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی.
5- دیاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی حیزب و سنوردارکردنی چالاکییه‌کانی، به‌و پێیه‌ی حیزب ئه‌بێ رێکخراوێکی سیاسیی بێ میلیشیا و بێ داموده‌زگای نهێنی و بێ به‌رژه‌وه‌ندیی مۆنۆپۆڵی بێ.
6- پشتگیریکردنی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و کارکردن بۆ زامنکردنی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ندیکا و رێکخراوو کۆمه‌ڵه‌کان و، رێکخستنی کار‌و چالاکییه‌کانیان له رێگه‌ی ده‌زگایه‌کی باڵای سه‌ربه‌خۆ وه، به‌شێوه‌یه‌ک که خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه مه‌ده‌نی و پیشه‌ییه‌کانی توێژه‌کانی کۆمه‌ڵ بکا.
7- چاککردن وگه‌شه‌پێدانی سیستمی ئه‌منی له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆفیشناڵیی و وه‌لا بۆ نیشتمان و، چه‌سپاندنی کۆڵه‌که‌کانی ده‌وڵه‌تی قانون و به‌رگرتن له پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و دور راگرتنی ده‌زگا ئه‌منیه‌کان له ئینتمای حیزبی و ده‌سته‌گه‌ریی به‌رته‌سک.
8- به‌گژاچونه‌وه‌ی ته‌نگبینی و تیرۆر و ره‌گه‌ز په‌رستی و ده‌مارگیری و، قه‌ده‌غه‌کردنی جیاکاری (دیسکریمینه‌یشن) له‌نێوان هاووڵاتیاندا له‌سه‌ر بناغه‌ی نه‌ته‌وه یان ئاین یان مه‌زه‌ب یان باوه‌ڕ یان جێنده‌ر یان ئینتیمای حیزبی یاخود پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ته‌وه‌ری دووه‌م: په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکومه‌تی فیدراڵ
1- گرتنه‌به‌ری رێگه‌ی ئاشتیانه و دیمۆکراسیانه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا به‌پێی ده‌ستوری عێراق و، له‌سه‌ر بناغه‌ی شه‌راکه‌تی راسته‌قینه‌ی سیاسی، به شێوه‌یه‌ک ببێته مایه‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌و ماده ده‌ستورییانه‌ی په‌یوه‌ندییان به مافه‌کانی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، بێ سازش کردن له سه‌ریان.
2- کرانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕووی سه‌رجه‌م عیراقییه‌کاندا به بێ جیاوازی، به‌مه‌به‌ستی کار‌و وه‌به‌رهێنان وخوێندن و گه‌شت، هه‌ر وه‌کو ناوچه‌کانی دیکه‌ی عیراق.
3- دروستکردنی متمانه له نێوان کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاشوری و کلدانی و ئه‌رمه‌ن و پێکهاته‌کانی تری گه‌لی عێراق، له رێگه‌ی پته‌وکردنی گیانی دیالۆگ و پێکه‌وه ژیان، به تایبه‌ت له هه‌رێم و له ناوچه‌کانی جێ ناکۆکی
4- دیاریکردنی سنوری جوگرافیی هه‌رێمی کوردستان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه‌کانی جێ ناکۆکی به‌گوێره‌ی ماده تایبه‌ته‌کانی ده‌ستوری عێراق و دیالۆگی هاوبه‌ش له نێوان دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌کاندا، به تایبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به پرسی که‌رکوکه‌وه هه‌یه، چاره‌سه‌رکردنی به‌گوێره‌ی ماده‌ی 140 ی ده‌ستوری عێراق و، چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشانه‌ش که په‌یوه‌ندییان به ناوچه‌کانی شه‌نگال و زه‌ممار و ته‌له‌عفه‌ر و شێخان و مه‌خمور و خانه‌قین و مه‌نده‌لی و ناوچه دابڕێنراوه‌کانی تره‌وه هه‌یه، به جۆرێک که زامنی به‌دیهاتنی مافه‌کانی ته‌واوی دانیشتوانیان بێ، به بێ جیاوازی.
5- کارکردن بۆ هه‌ڵگرتنی زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی له‌سه‌ر کوردی فه‌یلی و ئێزیدییه‌کان و بژاردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌کانیان و په‌ره‌پێدانی ناوچه ئه‌سڵییه‌کانی نیشته‌جێبونیان له روی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیرییه‌وه.
6- زامنکردنی مافه‌کانی گه‌لی کوردستان، به تێکڕای پێکهاته‌کانیه‌وه، له بواری وه‌رگرتنی پۆستی سیادی و وه‌زاری و فیدراڵی و کاروباری دارایی و په‌ترۆڵ دا.
7- زامنکردنی به‌شداریی خه‌ڵکی کوردستان، به تێکڕای پێکهاته‌کانیه‌وه، له رێکخراوه ناوده‌وڵه‌تیه‌کان و نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و کۆمکاری عه‌ره‌ب و رێکخراوی کۆنگره‌ی ئیسلامی دا.
8- دامه‌زراندنی نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له باڵوێزخانه و کونسولگه‌رییه‌کانی عێراق دا و، کاراکردنی رۆڵیان به شێوه‌یه‌کی عادیلانه، دور له به‌شبه‌شێنه‌ی حیزبایه‌تی ته‌سک.
9- چه‌سپاندنی زبانی کوردی وه‌کو زبانێکی ره‌سمی له‌سه‌ر ئاستی عێراق له دامه‌زراوه فیدراڵییه‌کان و له‌و کاروبارانه‌شدا که ده‌ستوری عێراق بۆی دیاری کردوه.
10- کارکردن بۆ رێکخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌کدارکردنی و مه‌شق پێکردنی به شێوه‌یه‌کی سه‌رده‌میانه و یه‌کخستنی له چوارچێوه‌ی هێزی پاسه‌وانی هه‌رێم و هێزی پاسه‌وانی سنور و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی گوزه‌رانی مونته‌سیبه‌کانی بۆ ئاستی مونته‌سیبه‌کانی سپای نیزامیی عێراق، وه‌کو به‌شێک له سیستمی به‌رگریی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ.
11- زامنکردنی به‌شداری پێکردنی رۆڵه‌کانی گه‌لی کوردستان، به‌تێکڕای پێکهاته‌کانیه‌وه، له سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری و دامه‌زراوه فیدراڵییه ئه‌منییه‌کان و هه‌یئه‌ی ئه‌رکان و هێزه‌کانی زه‌مینی و ئاسمانی و ده‌ریایی دا .
12- زامنکردنی پشکی کوردستان له پرۆژه ستراتیجییه فیدراڵییه‌کانی که‌رتی گواستنه‌وه‌ی زه‌مینی و ئاسمانی و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و که‌رته‌کانی نه‌وت و غاز‌و میتاڵ و ئه‌مبارکردنی ئاو، به جۆرێک که ژێرخانی ئابوریی کوردستان ببوژێننه‌وه.
13- کاراکردنی رۆڵی (دامه‌زراوه‌ی گشتیی چاودێری و ته‌خصیصکردنی داهاته فیدراڵییه‌کان) له پێناو دابینکردنی پشکی هه‌رێمی کوردستان له به‌خشیش (منح) و کۆمه‌ک و داهاته داراییه فیدراڵییه‌کان و زامنکردنی رۆشنی و عه‌داله‌ت، هه‌روه‌کو له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق دا هاتوه.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: چاکسازی کارگێڕی و ئابوری
1- پێڕه‌وکردنی پره‌نسیپی رۆشنی له مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ بودجه‌ی گشتی، له‌بواره‌کانی: ورده‌کارییه‌کانی بودجه و سه‌رچاوه‌کانی و چۆنێتی خه‌رجکردنی و دابه‌شکردنی به‌سه‌ر که‌رته ئابورییه‌کان و ناوچه‌کان و هه‌رێمه‌کاندا.
2- په‌ره‌پێدانی ئابوری و به‌ڕێوه‌بردنی گشتی و سامانی گشتی و، رزگارکردنیان له مۆنۆپۆڵ و گه‌نده‌ڵی. وه هاندانی وه‌به‌رهێنان و ته‌کنیکی مه‌علوماتی و پێشخستنی که‌رته به‌رهه‌مهێنه‌کانی کشتوکاڵ و پیشه‌سازی و سامانی ئاژه‌ڵ و، هاندان و په‌ره‌پێدانی که‌رتی گه‌شتوگوزار.
3- دانانی پلانی ستراتیجی بۆ چاککردن و نوێکردنه‌وه‌ی که‌رته‌کانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و فێرکردن.
4- جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی ستراتیجی له بواره‌کانی رێگاوبان و نیشته‌جێکردن و هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و کاره‌با و نه‌وت و غاز و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و پرد و به‌نداو دا.
5- دانانی سندوقێکی تایبه‌ت بۆ یارمه‌تیدانی جوتیاران و کاراکردنی رۆڵی ئه‌و سندوقه به جۆرێک که ببێته مایه‌ی نیشته‌جێکردنه‌وه‌یان له گونده‌کان به‌شێوه‌یه‌کی لایق به مرۆڤ و، هاندانیان بۆ به‌شداریکردنیان له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌روبومی کستوکاڵ دا، له پێناوی بوژاندنه‌وه‌ی ئابوریی گوند و دابینکردنی ئاسایشی خۆراک دا.
ته‌وه‌ری چواره‌م: دادی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌پێدانی سامانی مرۆیی
1- کارکردن بۆ نه‌هێشتنی هه‌ژاری و قه‌یرانی بێ‌کاری له رێگه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کاره‌وه بۆ هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی بوژاندنه‌وه و په‌ره‌پێدانه‌وه، وه ته‌رخانکردنی پاره‌ی پێویست بۆیان له بودجه‌ی فیدراڵی.
2- بایه‌خدان به مناڵان و لاوان و ئاماده‌کردنیان له روی هونه‌ری و جه‌سته‌ییه‌وه، ئه‌ویش له رێگه‌ی پێشخستنی که‌رته‌کانی هونه‌ر و وه‌رزشه‌وه و، دابینکردنی هه‌لی کاری یه‌کسان بۆ گه‌نجان له که‌رته‌کانی تایبه‌ت و گشتی و تێکه‌ڵاو دا.
3- جێگیرکردنی سیستمێکی عادیلانه بۆ بیمه‌ی ته‌ندروستی و کۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینیی فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیانی به‌رهه‌مهێن له هه‌ردوو که‌رتی تایبه‌تی و گشتی دا، هه‌روه‌ها بۆ قوربانییانی زیندوی جه‌نگه‌کان و قه‌یرانه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و ته‌ندروستییه‌کان.
4- بژاردنه‌وه‌ی ئابوری ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر تاوانه‌کانی کۆمه‌ڵکوژی که‌وتن و، سه‌رله‌نوێ دروستکردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخانه.
5- په‌ره‌پێدانی زانکۆکان و دامه‌زراوه ئه‌کادیمییه‌کان و ناوه‌نده‌کانی دیراسات و لێکۆڵینه‌وه و، کارکردن بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی یان و، قه‌ده‌غه‌کردنی ده‌سوه‌ردانی حیزب له کاروباریان و، زامنکردنی سه‌ربه‌خۆیی یان و، دابینکردنی بودجه‌ی ته‌واو بۆیان.
6- به عادیلانه داڕشتنه‌وه‌ی سیستمی موچه و خانه‌نشینی و ده‌رماڵه و ئیمتیازات و، دیاریکردنی لانی زۆری ژماره‌ی پاسه‌وان و بڕی نه‌سریه و ئیمتیازاته تایبه‌تییه‌کانی به‌رپرسه‌کان.
7- کارکردن بۆ نه‌هێشتنی هه‌مو جۆره‌کانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و، جیاکاری دژی مناڵان و ئافره‌تان و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌کان و به‌ساڵاچوان و په‌ککه‌وته‌کان و توێژه په‌راوێزخراوه‌کانی تری کۆمه‌ڵ.
8- بایه‌خدان به ره‌وه‌ندی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و، خۆشکردنی زه‌مینه‌ی کۆچی پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه بۆیان، به‌تایبه‌تی بۆ زانا‌و پسپۆڕ و شاره‌زاکانیان، له پێناو به‌شداری پێکردنیان له دروستکردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و زانستی و مرۆیی وڵات دا.
9- دابینکردنی ئازادیی راده‌ربڕین و پشتیوانیکردنی پرۆژه‌کانی رۆشنبیری و هونه‌ری و میدیایی ئازاد و هه‌ڵگرتنی که‌ندو کۆسپه‌کانی سه‌ر رێگه‌یان و، ، پاراستنی شوێنه‌وار و شوێنه مێژوییه‌کان و ته‌عمیرکردنیان.
10- پاراستنی ژینگه‌و کارکردن بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی رۆشنبیریی ژینگه‌پارێزی سه‌باره‌ت به مه‌ترسیه‌کانی پیسبونی ژینگه‌و شۆره‌کات و به بیابان بون و پاراستنی جه‌نگه‌ڵه‌کان و سروشت و، فراوانکردنی روبه‌ری سه‌وزایی و قه‌ده‌غه‌کردنی ژاکاندنی.
به‌رنامێ سیاسی یێ لیستا گۆران بۆ هه‌لبژارتنێن ئه‌نجومه‌نێ نوینه‌رێن عیراقێ / ئادارا 2010
ته‌وه‌رێ ئێكێ: ئارمانجێن سیاسی یێن گشتی
1- بنه‌جهكرنا بنه‌مایێن سیسته‌مێ دیموكراسی و فیدرالی لسه‌ر بنه‌مایێ پێكڤه ژیانێ دناڤبه‌را هه‌می پێكهاتێن گه‌لێ عیراقێ‌دا بۆ رێڤه‌برنا ده‌وله‌تا فدرالی و ده‌ركرنا بریارێن ستراتیژی ودابه‌شكرنه‌كا عادیلانه بۆ سه‌روه‌ت وسامانێ وه‌لاتی.
2- دامه‌زراندن وكاراكرنا ئه‌نجومه‌نێ فدرالی بۆ دابینكرنا مافێن هه‌رێمان ودابه‌شكرنا كار و ده‌ستهه‌لاتان دناڤبه‌را حكومه‌تا مه‌ركه‌زی و هه‌رێمان دا.
3- دامه‌زراندنا دام و ده‌زگه‌هێن ده‌وله‌تا فدرالی لدویف ده‌ستورێ عیراقێ وبنه‌مایێن نوو و هه‌ڤچه‌رخ و په‌شداریكرنا گه‌لێ عیراقێ ب ئاوایه‌كێ عادیلانه لدویف شیان و هه‌ڤوه‌لاتینیێ، وپێكئینانا ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگه‌هێن بالا یێن فدرالی، دویر ژ ئاسته‌نگان و دابه‌شكرنێن سیاسی وحزبی و ده‌زگه‌هێن كێماتیێن ته‌سك.
4- بنه‌جهكرنا ده‌ستهه‌لاتا یاسایێ وبهێزكرنا بنه‌مایێ جوداهیكرنێ دناڤبه‌را ده‌ستهه‌لاتێن یاسادانانێ و بجهئینانێ ودادوه‌ریێدا و رێزگرتن ل سه‌ربخوییا دادگه‌هان و بهێزكرنا رولێ دادگه‌ها فدرالی دویر ژ مایتێكرن و ده‌ستێوه‌ردانێن سیاسی.
5- سنوورداركرنا ده‌ستهه‌لاتا حزبان و دیاركرنا چارچوڤه‌كێ بۆ بزاڤ وچالاكیێن وان، ژبه‌ركو حزب وه‌كو رێكخستنێن سیاسی و نه‌چه‌كدار و بێ ده‌زگه‌هێن نهێنی و به‌رژه‌وه‌ندیێن پاوانكری تێن نیاسین.
6- پشته‌ڤانیكرنا جڤاكا سڤیل و كار‌كر‌ن بۆ ب ده‌ست خستنا سه‌ربخوه‌ییا سه‌ندیكا و رێكخراوان، ب ئاوایه‌كێ كو حزمه‌تا به‌رژه‌وه‌ندیا سڤیل و پیشه‌یی و ته‌ڤـــ لایه‌نێن جڤاكی بكه‌ت.
7- بهێزكرنا سیسته‌مێ ئاسایشێ و سه‌خبێریكرنا ده‌زگه‌هێن وێ لسه‌ر بنه‌مایێ پیشه‌یی و وفاداریێ بۆ وه‌لاتی و بنه‌جهكرنا بنه‌مایێن ده‌وله‌تا یاسایێ و نه‌هێلانا پێشێلكرنا مافێن مرۆڤی و پاراستنا وان، دویر ژ تاگریێن حزبی وسیاسی وكێماتیێن ته‌سك.
8- راست هاتنا ته‌رۆرێ و ره‌گه‌ز په‌رستیێ و ده‌مارگیرێ و نه‌هێلانا جوداكاریێ د ناڤبه‌را هه‌ڤوه‌لاتیان ل سه‌ر بنه‌مایێ نه‌ته‌وه, دین, باوه‌ری, ره‌گه‌ز , ئینتیمایا حزبی یان پێگه‌هێ جڤاكی.
ته‌وه‌رێ دووێ :په‌یوه‌ندیێن ناڤبه‌را هه‌رێما كوردستانێ وبه‌غداد
1- گرتنه‌به‌را رێكێن ئاشتیانه و دیمۆكراسی بۆ چاره‌سه‌ركرنا هه‌می ئاریشێن هه‌لاویستی دناڤبه‌را هه‌رێما كوردستانێ و به‌غدادا لدویف ده‌ستورێ عیراقێ و ل سه‌ر بناغه‌یێ شه‌راكه‌تا راسته‌قینه‌یا سیاسی ب ئاوایه‌كی كو ببیته ئه‌گه‌را جێبه‌جێكرنا وان مادده‌یێن ده‌ستوری ئه‌وێن په‌یوه‌ندی ب مافێن كورد و ده‌ستهه‌لاتا هه‌رێمان ڤه هه‌ی بێكو سازش ل سه‌ر بهێته كرن.
2- ڤه‌كرنا هه‌رێما كوردستانێ بێ جیاوازی ، ب مه‌به‌ستا كاركرنێ وئه‌نجامدانا پروژه‌یان یانژی بۆ خواندنێ و گه‌شتوگوزاریێ, وه‌ك ده‌ڤه‌رێن دن یێن عیراقێ.
3- په‌یداكرنا باوه‌ریێ ودانوستاندنێ و ژیانا هه‌ڤپشك دناڤبه‌را كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و كلدوئاشوریان و ئه‌رمه‌نان و گشت پێكهاتێن گه‌لێ عیراقێ، ب رێكا مكومكرنا گیانێ دیالۆگێ و پێكڤه ژیانێ ب تایبه‌تی ل هه‌رێما كوردستانێ و ده‌ڤه‌رێن ناكوكی لسه‌ر هه‌ی.
4- دیاركرنا سنوورێن جوگرافی بۆ هه‌رێما كوردستانێ وچاره‌سه‌ركرنا ئاریشێن ده‌ڤه‌رێن ناكوكی لسه‌ر هه‌ی، لدویف بنه‌مایێن ده‌ستورێ عیراقێ و دانوستاندنێن هه‌ڤپشك دناڤبه‌را ئاكنجیێن ره‌سه‌نێن وێ، بتایبه‌تی كه‌ركوك، و بجهئینانا به‌ندێ 140 ژ ده‌ستورێ عیراقێ. هه‌روه‌سا چاره‌سه‌ركرنا ئاریشێن هه‌لاویستی ل شنگار و زمار و ته‌له‌عفه‌ر و شێخان و مه‌خمور و خانه‌قین ومه‌ندلی، بۆ ب ده‌ست خستنا مافێن هه‌می ئاكنجیێن وان ده‌ڤه‌ران.
5- كار‌كر‌ن بۆ نه‌هێلانا وێ حه‌یف و مه‌زلومییه‌تا نه‌ته‌وه‌ی و مه‌زهه‌بی و ئه‌وا ب سه‌رێ كوردێن فه‌یلی و ئێزدیان هاتی و قه‌ره‌بوكرنا وان ژئالیێ ئابوری و جڤاكی و ره‌وشه‌نبیریڤه.
6- دابینكرنا مافێن گه‌لێ كوردستانێ ب ته‌ڤـــ پێكهاتێن وێ د وه‌رگرتنا پۆستێن سیادی و كاروبارێن دارایی و په‌ترۆلێ دا.
7- دابینكرنا به‌شداریا گه‌لێ كوردستانێ ب گشت پێكهاتێن خوڤه، درێكخراوێن جیهانی و ده‌زگه‌هێن نه‌ته‌وه‌ێن ئێكگرتی و كومكارا عه‌ره‌بی و رێكخراوێن ده‌وله‌تێن ئیسلامی دا.
8- دامه‌زراندن و كاراكرنا نوینه‌راتیێن هه‌رێما كوردستانێ د بالیوزخانه و كونسولخانێن عیراقی دا، وه‌كو نوینه‌رێن راسته‌قین و لدویف بنه‌مایێن عادیلانه ودویر ژ دابه‌شكرنا حزباتیا ته‌سك.
9- چه‌سپاندنا زمانێ كوردی وه‌كو زمانه‌كێ فه‌رمی ل هه‌می داموده‌زگه‌هێن فیدرالی ل عیراقێ، لدویف وان بنه‌مایێن یاسایی ئه‌وێن د ده‌ستورێ عیراقێ‌دا هاتین.
10- كار‌كر‌ن بۆ رێكخستنا هێزا پێشمه‌رگێ كوردستانێ و مه‌شقكرنا وان لدویف بنه‌مایێن نوو و هه‌ڤچه‌رخ و ئێككرنا وان دچارچوڤێ پاسه‌وانێن هه‌رێمێ و پاسه‌وانێن سنووری، و باشكرنا ژیانا وان چونكی پێشمه‌رگه به‌شه‌كن ژ سیسته‌مێ به‌ره‌ڤانیا ده‌وله‌تا فیدرال.
11- دابینكرنا په‌شداریا كور و كچێن كوردستانێ ب گشت پێكهاتێن خوڤه، دناڤــــــ (ته‌شكیلاتێن) له‌شكه‌رێ عیراقێ‌دا و د وه‌زاره‌تا به‌رگریێ و د داموده‌زگه‌هێن ئاسایشا فدرالی و ده‌زگه‌هێ (ئه‌ركان) و هێزا له‌شكه‌رێ عیراقێ‌دا بگشتی.
12- دابینكرنا به‌شێ كوردستانێ د ئه‌نجامدانا پرۆژێن ستراتیژی یێن فیدرالی ل هه‌رێما كوردستانێ، وه‌كو پرۆژێن ڤه‌گوهاستنا عه‌ردی و عه‌سمانی و نه‌فت و غاز و سامانێن ژێر عه‌رد و عومباركرنا ئاڤێ پێخه‌مه‌تا پێشدابرنا ژێرخانا ئابووریا كوردستانێ.
13- ئه‌كتیڤكرنا داموده‌زگه‌هێن گشتی بۆچاڤدێریێ و ب ده‌ستڤه‌ئینانا داهاتێن فیدرالی ژبۆ دابینكرنا پشكا هه‌رێما كوردستانێ ژ وان داهاتان و دابینكرنا وان بره‌نگه‌كێ شه‌فاف و عادیلانه لدویف بنه‌مایێن ده‌ستورێ عیراقێ.
ته‌وه‌رێ سیێ :باشكرنا بارێ ئابوری وكارگێری
1- په‌یره‌وكرنا پره‌نسیپێن شه‌فاف ل ده‌مێ سه‌ره‌ده‌ریكرنێ دگه‌ل بۆدجه‌یا گشتیدا، دته‌ڤـــــ واراندا: هورده‌كاریێن بودجه و چاڤكانیێن وێ چا‌وانیا مه‌زاختنێ و دابه‌شكرنێ بسه‌ر كه‌رتێن ئابووری و ده‌ڤه‌ران و هه‌رێماندا.
2- پێشدابرنا ئابووری وكارگێریا گشتی وسامانێ گشتی و رزگاركرن ل گه‌نده‌لیێ وپاوانكرنێ. هه‌روه‌سا هاندانا پرۆژان وپێش ئێخستنا كه‌رتێن به‌رهه‌م ئانینێ د وارێ كشتوكالی و پیشه‌سازی و و سامانێ ئاژه‌لداریێ و پێشدابرنا كه‌رتێ گه‌شتوگوزاریێ.
3- دانانا پلانێن ستراتیژی پێخه‌مه‌ت پێشئێخستن و باشكرنا كه‌رتێ ساخله‌میێ و په‌روه‌ردێ و فێركرنێ.
4- بجهئینانا پروژێن ستراتیژی د وارێ رێكوباناندا، هێلێن ئاسنی، كاره‌با، نه‌فت و غاز، ئاڤێ و ئا‌ڤ رێژیێ، و پر و به‌ربه‌ستان.
5- دانانا سندوقه‌كا تایبه‌ت بۆ هه‌ڤكاریكرنا جوتیاران و كاراكرنا رۆلێ وێ سندۆقێ كو ببیته ئه‌گه‌را وێ یه‌كێ كو جاره‌كا دی بیهَنه ئاكنجیكرن ل گۆندان و ب ئاوایه‌كێ كو هه‌ژی مرۆڤی بیت, و بێن هاندان بۆ به‌شداریكرنێ د ئاستی بلندكرنا به‌رهه‌مئانینا به‌روبومێ چاندنێ, ژ پێخه‌مه‌تا پێشدابرنا ئابووریا گوندان و دابینكرنا ئاسایشا خارنێ.
ته‌وه‌رێ چارێ : عه‌داله‌تا جڤاكی وپێش ئێخستنا سامانێ مرۆڤی
1- كار‌كر‌ن بۆ نه‌هێلانا هه‌ژاریێ و قه‌یرانا بێ كاریێ، برێكا په‌یداكرنا ده‌لیڤێن كاری بۆ هه‌ڤوه‌لاتیان وئه‌نجامدانا پرۆژێن گه‌شه‌كرنێ یێن مه‌زن و دابینكرنا بۆدجه‌یه‌كێ گۆنجای بۆ ڤێ مه‌ره‌مێ ژ بۆدجه‌یێ فیدرالی.
2- گرنگی وپیته‌دان ب نه‌وه‌یێن نوو، پێگه‌هاندنا زارۆك و گه‌نج و لاوان ژ ئالیێ هزری و جه‌سته‌یی و هونه‌ری، برێكا پێش ئێخستنا كه‌رتێ وه‌رزشی وهونه‌ری و دابینكرنا ده‌لیڤێن كاری، ب ئاوایه‌كێ وه‌ك هه‌ڤـــ بۆ لاوان د گشت كه‌رتێن تایبه‌ت و گشتی و تێكه‌لدا.
3- بجهئینانا سیسته‌مه‌كێ یه‌كسان بۆ دابینیا جڤاكی و ساخله‌می و خانه‌نشینا فه‌رمانبه‌ران و هه‌ڤوه‌لاتیێن به‌رهه‌مێنه‌ر دكه‌رتێن گشتی و تایبه‌تدا، هه‌روه‌سا بۆ قوربانیێن شه‌ری و قه‌یرانێن سیاسی و جڤاكی و ئابوری و ساخله‌میێ.
4- قه‌ره‌بوكرنا وان ده‌ڤه‌رێن توشی كارێن ژ‌ناڤبرنا كومه‌كوژیێ بووین، ژ ئالیێ ئابوری كوجاره‌ك دی بهێنه ئاڤه‌دانكرن بره‌نگه‌كێ مودرن و هه‌ڤچه‌رخ و نوی.
5- پێشدابرنا زانینگه‌هان و دامه‌زراوه‌یێن ئه‌كادیمی و ناڤه‌ندێن دراسات و لێكۆلینێ و كار‌كر‌ن بۆ بلندكرنا ئاستێ زانستی و قه‌ده‌غه‌كرنا ده‌ست تێوه‌ردانا حزبان دكاروبارێن وان و بده‌ست خستنا سه‌ربخوه‌یا وان و دابینكرنا بۆدجه‌یه‌ك ته‌مام بۆ وان ناڤه‌ندان.
6- پێداچوون وچاره‌سه‌ركرنه‌كا عادیلانه بۆ سیسته‌مێ موچه‌یان، خانه‌نشینی و ده‌رماله و ئیمتیازان, دیاركرنا زۆریا زێره‌ڤانان نه‌سرییه و ئیمتیازاتێن تایبه‌ت یێن به‌رپرسان.
7- بنبركرنا هه‌می ره‌نگێن توندوتیژیێن جه‌سته‌یی و ده‌رونی و جیاوازیێ د ده‌رهه‌قێ زاروكان، ژنان، خودانێن پێدڤیێن تایبه‌ت و به‌شێن دن یێن جڤاكی كو هاتینه پشت گۆهخستن.
8- گرنگی دان ب ره‌ڤه‌ندا كوردی و عیراقی ل ده‌رڤه‌ی وه‌لاتی وكاركرن بۆ په‌یداكرنا زه‌مینه‌كێ گونجای كو جاره‌كا دی ڤه‌گه‌رنه وه‌لاتێ خۆ بێی كو خورتی لێ بهێته‌كرن.بتایبه‌ت زانا و تایبه‌تمه‌ندێن ُپسپوَر و شاره‌زا وخودان شیان، بوبه‌شداریكرنا وان د پرۆسا گه‌شه‌كرنا ئابوری و زانستی و مرۆڤی د وه‌لاتی ده.
9- پشته‌ڤانیكرنا پرۆژه‌یێن ره‌وشه‌نبیری و هونه‌ری و میدیایا ئازاد و نه‌هێلانا رێگریان و پارستنا شونوار و جهێن دیرۆكی و نوژه‌نكرنا وان.
10- پاراستنا ژینگه و كار‌كر‌ن بۆ به‌لاڤكرنا ره‌وشه‌نبیریا ژینگه پارێزیێ سه‌باره‌تی مه‌ترسیێن پیسبوونا ژینگه‌هــ و بیابان بوون و پارستنا دارستانان و به‌رفره‌هكرنا رووبه‌رێ كه‌سكاتیێ و قه‌ده‌غه‌كرنا ژناڤبرێ.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

