ووڵاتی ئه‌شق
ئازیزان و هونه‌ردۆستان ئاگادار ئه‌که‌ینه‌وه که نوێترین به‌رهه‌می مۆسیقایی من به ناوی *وڵاتی ئه‌شق* پاش سێ ساڵ هه‌وڵدانی ماندونه‌ناسانه له سه‌رتاسه‌ری کوردستان بڵاو بوه‌ته‌وه و که‌وتوه‌ته به‌رده‌ستی هاووڵاتیانی ئازیز.
ئه‌م به‌رهه‌مه 7 گۆرانی له‌خۆ گرتوه. له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئاماژ‌ه‌م داوه به چه‌ندین بواری جیاواز. هه‌ندێک دیارده‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیم خستوه‌ته ژێر چاویلکه‌ی ڕه‌خنه‌وه، باس له خۆشه‌ویستی ئه‌که‌م به هه‌مو پانتایه‌وه، باس له ته‌نیایی مرۆڤه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه ئه‌که‌م، ڕێزم له شه‌هیدانی نه‌ته‌وه‌که‌مان گرتوه و قه‌ڵه‌می ژنم ئاوێته‌ی مۆسیقا کردوه و هه‌وڵم داوه ده‌نگێک بم بۆ ئه‌ده‌بیاتی ژنان.
سه‌رجه‌م ئاواز و مۆسیقای ئه‌م به‌رهه‌مه مامۆستای توانا و پایه‌به‌رز
*عه‌لی شه‌کوری* دایڕشتوه.
له سێ گۆرانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا شیعره‌کانی خۆم به‌کار هێناوه و دو شاعیری میوانیشم هه‌یه که به قه‌ڵه‌می به‌هێزی خۆیان به‌رهه‌مه‌که‌میان ڕازاوه‌تر کردوه.
1. دایکی شیعری ژنان، شاعیری وره‌به‌رزی ئێرانی * فروغ فه‌ڕوخزاد*.
شیعره‌کانی فروغ ده‌نگێکه بۆ ژنی سه‌رده‌م و هه‌ناسه‌یێکه بۆ باوه‌ڕ به‌خۆ بون. فروغ وشه ته‌زیوه‌کانی خۆی له کوانوی خه‌یاڵی داگرساویدا کرد به ده‌زوی شیعره‌وه و ملوانکه‌یێکی تازه‌ی پێشکه‌شی سه‌رده‌می خۆی کرد و کاریگه‌ریێکی درێژخایه‌نی له سه‌ر ئه‌ده‌بیاتی ژنان به‌جێ هێشت. به دڵنیایه‌وه ده‌ڵێم فروغ بلیمه‌تێک بو بۆ سه‌رده‌می خۆی و پاش خۆی.
2. شاعیری لێوان لێو له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی * کاوه حوسێن*
شیعره‌کانی کاوه زایه‌ڵه‌ی هه‌نسکه‌هه‌نسکی ڕێبواری شه‌قامه‌کانی خۆشه‌ویستیێکی دۆڕاوه و ته‌فسیری دواساته‌کانی چیرۆکی ئه‌شقێکی فه‌وتاو. یه‌کێک له گۆرانیه‌کانم که به قه‌ڵه‌می ئه‌م شاعیره نوسراوه ڕه‌خنه‌یێکه له کۆمه‌ڵگاکه‌مان، هاوارێکه دژی کۆنه‌په‌ر‌ستی و زریکه‌یێکه بۆ ڕاچڵه‌کاندنی بیر و بڕوا نوستوه‌کان.
هه‌مو ئه‌رکی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌م ئاڵبۆمه له ئه‌ستۆی خۆم بوه و هیوادارم جێگای ڕه‌زامه‌ندی هه‌مو لایێک بێت چونکو ئه‌وساته‌یه که هه‌مو ماندویه‌کانم ئه‌حه‌سێته‌وه.
ئه‌م به‌رهه‌مه له لایه‌ن کۆمپانیای * چوارچرا* که به پشتیوانی گه‌رمی خۆی پشکۆی هیوامی داگیرساند له چه‌ندین نوسخه‌دا تۆمار کراوه و له سه‌رتاسه‌ری کوردستاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
له کۆتاییدا سپاسی بێ پایانم پێشکه‌ش به دوکتۆر ناسێح قه‌ره‌داخی، سولێمان چیره (هێرش)، نه‌جمه‌دین غوڵامی، عێرفان زه‌نگه‌نه، ئاسۆ دیلان و هه‌مو ئه‌و ئازیزانه ئه‌که‌م که به موحه‌به‌ت و پشتیوانیان هانده‌رم بون که بتوانم ئه‌م به‌رهه‌مه‌تان پێشکه‌ش بکه‌م.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

