پەیامێک لە کۆمەڵێک رۆژنامە نووسى ئازادەوە

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
دواى ئەو پشێوى و خۆپیشاندانەى لەپیرەمەگروون هاتە ئاراوە ئێمە وەک کۆمەڵێک رۆژنامە نووسى ئازاد لە هەولێرى پاتەخت و، لە نووسینگەى “ستاندەر” دانیشتنێکمان سازکردو ئەو راگەیاندراوەمان بۆ راى گشتى راگەیاند:
لەچوارچێوەى ئەو ئازادیەى لە کوردستان فەراهەم بووە خەڵکى بەشێوازێکى سەردەمیانە گوزارشت لە خواستەکانى خۆیان دەکەن، رەنگە لە هەندێ شوێنى کوردستان ئازادى زیاترهەبێت تا شوێنانى تر، بۆیە دەکرێ لە هەندێ جێگا ئەم حاڵەتە زۆرتر بەرچاو بکەوێ، کۆى هەموو ئەوانە ئەوە دەردەخات کە کۆمەڵێک کێشە و گرفتى زۆر رووبەرووى هاوڵاتیانى کوردستان لە زاخۆ تا خانەقین بۆتەوە، ئەمەش راى گشتى لەسەرەو بەروونى دەردەکەوێ کە دەسەڵات کەمتەرخەمى و بێ موبالاتى دەرهەق بە خەڵک نواندوە.
بۆئەم مەبەستە داوادەکەین لە بەڕێزان سەرۆکى هەرێم و سەرکۆمار و سەرۆکى حکومەت ئەم خەڵکە بە ناحەزو دوژمن لە قەڵەم نەدن و، دواجار ئەمە نەبێتە هۆى دەستگرکردنیان. لەهەمان کاتدا داوا دەکەین:
1- ئەوانەى خۆنیشاندان سازدەکەن بەڕق و کینەوە خۆپیشاندان نەکەن،هەروەک دەخوازین ئاسایش و پۆلیسیش مامەڵەیەکى خۆییانە لەگەڵ هاوڵاتیاندا بکەن. هاوڵاتیانیش بەرژەوەندى گشتى لەبەرچاو بگرن و پەلامارى هیچ دام دەزگایەکى حکومى نەدەن، تا زیان بە ئاسایشى نەتەوەیی وڵاتەکەمان نەگەیه‌نێ و دڵى ناحەزان خۆش نەکات.
2- دوادەکەین رێز لە رۆژنامەنووس و راگەیاندکاران بگیرێ بەگشتى و دەست درێژیان نەکرێتەسەر و مافیان پاریزراوبێت و کۆتایی بەم حاڵەتە ناشارەستانییە بێت، وەک ئەم دەستدرێژیانەى لێرە و لەوێ دەکرێتە سەر کەناڵەکانى (KNN وسپیدە و پەیام و زووم ئین) و سکاڵا لە دژى رۆژنامەنووسان تۆمار دەکرێت.
وڵاتمان ئاوەدان و سەرکەوتن بۆ ئیرادەى خەڵکى کوردستان
کۆمەڵێک رۆژنامەنووسى ئازاد
29/12/2009


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

بۆچوونێك بنووسه‌