چەند تێبینییەک لەسەر راگری پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری ( ایهان نجم الدین)

دڵشاد محمد / گەرمیان
بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە پەیمانکای هونەرەجوانەکانی کفری تاکە بەیمانگایە لەشاری کفریدا، بۆیە دەبوو چاوەڕوانی کاری زۆری لی بکرێت لەو شارەدا، بەڵام ئەو پەیمانگایە تا دیت هەر بەرەو دواوە دەڕوات و پێش ناکەوێت
ساڵانە کۆمەڵێک خوێندکار دەردەچن کە هیچ لەبارەی هونەرەوە نازانن، من لیرەوە کورتی دەکەمەوە و دەچمە سەر باسەکەی خوم ئەویش ئەوەیە کە من چەند تێبینییەکم لەسەر ڕاگری پەیمانگای ناوبراو هەیە کە بریتین لەم چەند خاڵەی خوارەوە:
1 – بەپێی ئەو بڕوانامەیەی کە هەیەتی شایەنی ئەوە نییە ببێتە راگری پەیمانگا چونکە ئەو بڕوانامەی دبلۆمی هەیە لەیاساشدا دەبێت راگری پەیمانگا لەبڕوانامەی دبلۆم بەسەرەوەی بێت.
2 – ناوبراو وا تێگەیشتووە پەیمانگای هونەرەجوانەکان کۆلیزی شەریعەیە، بۆیە کەس بۆی نییە بەویستی خۆی میوان بباتە ئەو پەیمانگایە، ئەمەش وادەکات خەڵکی هیچ زانیارییەکیان دەربارەی ئەو پەیمانگایە نەبێت و نەزانن چ روو دەدات و چ روو نادات.
3 – لەو پەیمانگایەدا هێندەی گرنگی دەدرێتە وانەکانی انکلیزی و عەرەبی و کوردی هێندە گرنگی بە وانە هوونەرییەکان نادرێت، ئەمەش وای کردووە قوتابیانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری نەتوانن تەنانەت راپورتێکی هونەری بنوسن.
4 – بەهیچ شێوەەیەک بو قوتابیانی پەیمانگا نییە سەفرەی علمی بکەن تەنها بۆ بەشی شێوەکاری نەبێت ، کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ناوبراو دژی هونەرەکانی ترە، ئەکەر کەمێک لەبەشەکانی ئەو پەیمانگایە نزیک ببیتەوە ئەو جیاوازییە بەڕونی دەبینیت.
5 – ایهان نەجمەدین پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کردووتەوە دەزگایەکی سیخوڕی بەهۆی کارمەندیکی ئەو پەیمانگایەوە بەناوی (ف) هەموو زانیارییەکی بو دێت چ ئەگەر هی قوتابییەکان بیت یان ئەکەر هی مامۆستاکان بویە ئەمە وای کردووە تەنانەت ماموستایان ناتوانن لەکەڵ خۆشیاندا باسی شتێکی ناڕەوا بکەن.
6- بەگوێرەی قسەی قوتابیانی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی کفری ئەو راگرە بەهیچ شێوەیەک گوێ لە قوتابیان ناگرێت تەنانەت هەندیک جار هەستیشیان بریندار دەکات ، ئەمە بەدەر لەوەی بۆ هیچ ماموستایەک نیە قسەی زیادوو کەم بکات چونکە یەکسەر راتبی لی دەبڕرێت .
7 – لەو پەیمانگایەدا رۆژی 3 محازەرە قوتابیان لەژورەوە دەبن، هەریەکەیان سەعات و چارەکێکە، و درێژ ترین وانەش بە چارەکێک تەواو دەبێت، کەچی یەک قوتابی بۆی نییە بچێتە دەرەوە بۆیە ئەو سەعاتەی تر دەبێت وەک و بەند لەو بەندیخانەیەدا بمێننەوە، ئەمە بەدەر لەوەی ئەگەر مامۆستایەک پێش ئەوەی ئەو کاتە تەواو ببێت قوتابییەکان دەر بکاتە دەرەوە یەکسەر ئەو رۆژە راتبەکەی دەڕرێت و بەنەهاتوو دەژمێررێت، لەم سیانەشدا قوتابی رۆژانە رەنگە نزیکەی سی سەعات تەنها لەو بەندیخانەیەدا ژیان بەسەر ببات. ئیدی ئەمە دەبێت چۆن فێری هونەر ببێت.
8 – بۆهیچ مامۆستایەک نییە لەکاتی دەوام بچێتە دەرەوەی پەیمانگا، بۆبە هەردوو دەرگای پەیمانگاکە لەکاتژمێر (8:30) تاوەکوو (12:45) دەقیقە بەقفڵ دادەخرێت بۆ ئەوەی کەس نەچێتە دەرەوە. تخوا ئەمە پەیمانگایە یان بەندیخانەیە؟
9 –لەهەمووی گرنگتر کە من بوخۆم بەکفری دەزانم ئەوەیە کە ئەمساڵ لەکاتی نمایش کردنی شانۆگەرییەکان قوتابیانی بەشی شانۆی پەیمانگای ناوبراو بۆی نەبووە بچێت بو َسەیری نمایشە شانۆییەکان، ئەمە مانای ئەوەیە کەناوبراو نایەویت ئەو قوتابیانە سودیک لەهونەر وەربگرن. تۆسقاڵێک لەقوتابیانی پێش خۆیانەوە فێر ببن
10 – بۆقوتابیانی بەشی شانۆ نییە بەهیچ شێوەیەک کاری شانۆیی بکەن ، و بەشێ مۆسیقاش لە سایەی کوڕەکەی ئەمدا تەنها فێری قسەی زل دەبن بۆیە قوتابیان تەنها دەیانەوێت نەجاتیان بیێت و تەواوی بکەن.
11- ناوبراو کوڕێکی کردووەتە مامۆستای بەشی مۆساقای پەیمانگاکە کەچی وەتەری ئامێرێکی مۆسیقا لێک جیا ناکەتەوە، لەوانەشە لەکاتێ گوێگرتن لەمۆسیقا سەری بئێشێت.
بۆیە لەکۆتاییدا هیوادارم چارەسەرێک بۆ ئەو پەیمانگایە بدۆزنەوەو نەجاتی بدەن لەمرۆڤی لەو جۆرە چونکە ئەو شایەنی ئەوە نییە بکرێتە ڕاگری پەیمانگا ، بۆًبە دەڵیم پەیمانگای هونەر قوتابی فێری هونەر دەکات نەک دەست بەتاڵی .
دڵشاد محمد / گەرمیان


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

بۆچوونێك بنووسه‌