بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی کوا ئەو بەڵێنانەی کە بەگەرمییانییەکانت دا ؟
ماوەیەک پێش ئێستا بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەر (عەباسی فیدیو) بەسەردانێک چووە گەرمیان و لەوێ کۆمەڵێک بەڵێنی بەگەرمیانییەکان دا، لەوانە کردنەوەی چەندین فیسیتیفاڵی هونەری گەورە لەشارەکانی گەرمیان، ئەمە بەدەر لە و بەڵێنانەی کە بەفەرمانگە رۆشنبیرییەکانی ناوچەکە داویەتی کە خۆی لە ئامادەکردنی ئامێر و شوێنی باش دەکردەوە ، بەڵام تا ئێستا هیچ کام لەو بەڵێنانەی بەسەر نەبردووە، بۆیە دەپرسم “
بەرێز بەرێوەبەری رۆشنبیری و هونەر لەسلێمانی توش بەڵێنەکانت بەرانبەر بەگەرمیانییەکان نابەیتە سەر ؟ عەیب نییە هەر بەرپرسێکی حزبی و حکومی کەدەچێتە گەرمیان کەَمەڵێک بەڵێن ددات بەو خەڵکە رەش و روتەو کەچی هیجیشیان جێبەجێ ناکات، ئایا تۆ کاتێک سەدەها بەڵێن دەدەیتە ئەو خەڵکەو نایبەیتە سەر بەچ رویەکەوە دەچیتەوە گەرمیان؟ ئایا خوت داناوە رۆژێک لەرۆژان بچیتەوە گەرمیان ؟؟ ئایا ناترسی بەرد بارانت نەکەن ، زۆر عەیبە توو بەرپرسانی تری هەرێم ناوچەگەرییانە بیر دەکەنەوە ، خۆزگە هێندەی ئەو بیرکردنەوە خراپانەتان بیرتان لەقوربانیەکانی گەرمیان کردبێتەوە، چونکە تا کارێک بۆ گەرمیان دەکرێت دەیەها کار بۆ سلێمانی و هەولێر دەکرێت
مرۆڤ پێویستە لەژیانیدا کەمێک خەبەری لەدەمی خۆی ببێت، چونکە دەم ئاگای لەهیچ نییەو بە ئەمری مرۆڤ شت دەڵێت بۆیە بەرێزت کاتێک قسەت لەگەڵ گەرمیانییەکان کردووە دەبوو ئاگات لەدەمی خۆت ببایە، یان ئەگەر بەڵێنیشت پێیان دا ئەوە هیچ نەبێت تۆسقاڵێک لەو بەڵێنانەت بەسەر ببردایە، نەک خوتی لی کەر بکەیت و هەر دەڵیی بەڵێنیشت نەداوە .
بۆیە هیوادارم کەمێک بەخۆدا بچیتەوەو ئەو بەڵێنانەی کە ماوەیەکی زۆرە بەگەرمییانییەکانت دابوو ئەنجامیان بدەیت، لەکۆتایی قسەکانیشندا رووی دەمم دەکەمە بەرێز وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێم و دەڵێم بەرێز وا چاکترە تۆ دەوروبەرەکەی خۆت پاک بکەیتەوە ئەگیدا تۆش دەبیتە شەریکی ئەو بەڵێنانەی کە هەرگیز ئەنجام نادرێن
فەرمانبەرێک لە بەرێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەر لە سلێمانی
تۆ دهتوانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان بهستهری ههمیشهیی كرته بكه.

