راپرسى

POiNT
www.pointnumber.com
رێکخراوى پۆینت بۆ راپرسى و لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان
(NO. 12)
تەحڕوشى سێکسى.. دیاردەیەکى باس لێوە نەکراو
(راپرسى)
(december – 2009)
(point@pointnumber.com( (pointorg@yahoo.com)
(00964) (07504479839) (07605038126) (07701629888)
پێشەکى
وا دیارە ئازارى ئافرەتی و ژنى کارکەر وفەرمانبەر ئەوجا چ کچ یان ژن بیت لە سەرانسەرى جیهان دا بەردەوام بەرەو زیاد بوونە بە هۆى دیاردەى (تەحڕوشى سێکسى) کە هندێک جار تەحڕوشێکى زارەکییە وەکو ووتنی پێکەنێک یاخود جۆکێک یان قسەیەکى سێکسى یان مەبەستێکى گیانى یان سوور بوون لە سەر داوا کردنى بینین و ورووژاندنی پرسیارى سێکس ئامێز و چاوچاوانێیەکى سێکسى تا دەگاتە دەست بۆ بردن و دەست لێدان کە بە یەکێک لە جۆرەکانى شکاندنی کەرامەتى ئافرەت دەژمێردرێت.

ئەمڕۆش ئەم ئازارە بۆتە جێگاى بایەخى هەموو وڵاتانى جیهان، ئیتر لە جیاتى ئەوەى کە پێشتر بە شێوەیەکى نهێنى چارەسەر دەکرا ئێستا چەندین رێکخراوى تایبەت بەم بوارەوە دامەزراوە و چەندین کۆنگرە بۆ ئەم مەبەستە ساز کراوە و چەندین یاسا بۆ رێگە گرتن لەم دیاردەیە دەرچووە.

هندێک لە لێکۆڵینەوەکانى ئەمریکى ئاماژە بەوە دەکەن کە هەر چوار ئافرەت لە پێنج ئافرەتی کارکەر تووشى تەحڕوشى جستەیى یان زارەکى دەبەن.

خۆێندنەوە ئەم دیارەدەیە باس لێوە نەکراویش کارێکى ئاسان نییە، چونکە ژمارە و سەرژمێرییەکان تەنها لایەنەکى بچووکى ئەم ئازارە باس دەکەن، ئەو ئازارەى تووشى ژنى کارکەر لە سەرانسەرى جیهان دەبێتەوە، ئەمەش لە بەر هەستییارى بابەتەکەیە و لە بەر ترسى تووشبووانى لە شەرم و بێ ئابروویى.

بەم ئاراستەیەش دەتوانین بڵێین کە دباردەى تەحڕوشى سێکسى بۆتە دۆزێکى باس لێوە نەکراو لە زۆربەى زۆرى کۆمەڵگەکان و لەوانەش کۆمەڵگاى کوردستانى، بۆیەش هیچ سەرژمێرییەکى راست نییە دەربارەى ئاشکەرا کردنى ئاستى ئەم تەحڕوشە، ئەمەش وا دەکات کە بینینی دەرئەنجامەکانى ئەم دیاردەیە کارێکى قورس بیت.

زۆربەى لێکۆڵینەوەکانى جیهانی باس ئەوە دەکەن کە تەنها (25%)ى ئەوانى تووشى تەحڕوشى سێکسى دەبەن پەنا بۆ یاسا دەبەن، ئەم لێکۆڵینەوەکانیش جەخت لە سەر ئەوە دەکەن کە ئەوانى دووچارى تەحڕوشى سێکسى دەبەن تووشى کۆمەڵێک نەخۆشى دەرونى دەبەن وەکو دڵەڕاوکێ و شەونخوونى و ترس و بینینی خەونە ترسناکەکان.

لەم راپرسییە دا کە هەوڵمان داوە بە بێ لایەنى و بە شێوەیەکى زانستى ئەنجامى بدەین، کە (1000) هەزار کچ و ژنى کارکەر لە هەموو تەمەنێک و چین و ئایین و مەزهەب و نەتەوەیەک (کورد، تورکمان، کلدوئاشوورى، عەرەب و ئەوانى دیکە) و لە هەردوو رەگەز لە هەر (5) پارێزگاکانى (هەولێر، سلێمانى، کەرکووک، دهۆک و مووسل) بەشدارییان تیایدا کردووە، هەوڵمان داوە لە نزیکەوە قوڵایى ئەم دیاردەیە لە نێو کۆمەڵگاى کوردستانی دا تەماشا بکەین، وەکوو هەوڵێکى رژد لە لایەن ئێمەوە بۆ تێگەیشتنى سرووشتى ئەم قۆڵاییە و ئەو ئەگەرانەى لە پشتەوەى دەوەستن، وەکو بەشدارییەک لە لایەن ئێمەوە بۆ گەڵاڵەکردنى تێگەیشتنێکى ئاشکەرا بۆ ئەم دیاردە جیهانییە لە روانگەیەکى کوردستانییەوە.

ئەنجامەکان

01- ئایا لە چوارچێوەى شوێنى کارى خۆت دا تووشى تەحڕوشى سێکسى بوویتەوە؟
بەڵێ: 73.7%
نەخێر: 11.2%
نازانم: 15.1%

02- ئایا بە کەسێکت گۆتەوە کە تووشى تەحڕوشى سێکسى بوویتەوە؟
بەڵێ: 12.3%
نەخێر: 74.5%
نازانم: 13.2%

03- ئایا بەرەنگارى ئەو کەسە بوویتەوە کە تەحڕوشى سێکسى بە تۆ وە کردووە؟
بەڵێ: 21.4%
نەخێر: 67.5%
نازانم: 11.1%

04- ئایا وازت لەو کەسە هێناوە کە تەحڕوشى سێکسى بە تۆ وە کردووە؟
بەڵێ: 58.6%
نەخێر: 22.3%
نازانم: 19.1%

05- ئایا لە رووى کارەوە زیانت پێ گەیشتووە بە هۆى رێگە گرتنت لە تەحڕوشى سێکسى؟
بەڵێ: 83.7%
نەخێر: 09.1%
نازانم: 07.2%

06- ئایا هیچ هاورێیەکت هەیە لە چوارچێوەى شوێنى کارى خۆى دا تووشى تەحڕوشى سێکسى بووە؟
بەڵێ: 74.4%
نەخێر: 17.4%
نازانم: 08.2%

07- ئایا تەحڕوشى سێکسى دیاردەیەکى گشتییە لە چوارچێوەى شوێنى کارى تۆ دا؟
بەڵێ: 76.6%
نەخێر: 13.3%
نازانم: 10.1%

08- ئایا یاسا بەرگرى لە تۆ دەکات ئەگەر هات و ئازایەتیت نواند و بە ئاشکەرا باسى ئەوەت کرد کە تووشى تەحرووشى سێکسى بوویت؟
بەڵێ: 09.7%
نەخێر: 85.1%
نازانم: 05.2%

09- ئایا پێت باشترە بێ دەنگ بى بەرامبەر تووش بوونت بە تەحڕوشى سێکسى لە ترسى هەتک چوون؟
بەڵێ: 77.6%
نەخێر: 15.3%
نازانم: 07.1%

10- ئایا تەنها لەو کەسانەى پلەیان لە تۆ بەرزترە تووشى تەحڕوشى سێکسى دەبییەوە؟
بەڵێ: 69.3%
نەخێر: 22.1%
نازانم: 08.6%

پوختە

ئەم راپرسییە ئەوەى ئاشکەرا کرد کە کۆمەڵگاى کوردستانى بە شێوەیەکى ئاشکەرا و قووڵ بە دەست دیاردەى تەحڕوشى سێکسى دەناڵێنیت، بۆیەش (73.7%)ى بەشداربووانى ئەم راپرسییە خەجتییان لە سەر ئەوە کرد کە ئەوان لە چوارچێوەى شوێنى کارى خۆیان دا تووشى تەحڕوشى سێکسى بوونەتەوە، دیارە ئەمەش رێژەیەکى یەکجار بەرزە لە نێو کۆمەڵگایەکى پارێزگارى وەکو کۆمەڵگاى کوردستان دا.

بەڵام ئەوەى وا دەکات کە ئەم دیاردەیە نا دیار بیت ئەوەیە کە زۆربەى زۆرى تووشبووانى تەحڕوشى سێکسى بێ دەنگن و بە کەسێکى دیکەیان نەگۆتووە کە ئەوان تووشى ئەم چەندە بوونەتەوە، بۆیەش (74.5%)ى بەشداربووانى ئەم راپرسییە کە تووشى تەحڕوشى سێکسى هاتوون بە کەسێکیان نەگۆتووە کە ئەوان تووشى بونەتەوە، ئەمەش وا دەکات کە ئەم دیاردەیە ببێتە شتێکى باس لێوە نەکراوە.

بەڵام وەکو دیارە ئەو ژن وکچانەى کە تووشى تەحڕوشى سێکسى دەبن لە کوردستان دا پێیان باشترە کە بەرنگارى ئەو کەسانە نەبن کە تەحڕوشى سێکسى بە ئەوان دەکەن، بۆیەش (67.5%)ى بەشداربووانى ئەم راپرسییە ئەوەیان دڕکاند کە ئەوان بەرنگارى ئەو کەسانە نەبوونەتەوە کە تەحڕوشى سێکسى بە ئەوانى کردووە، بەڵکو (58.6%)ى ئەوان پێیان باشتر بوو کە واز لەو کەسانە بهێنن کە تەحڕوشى سێکسی بە ئەوان دەکەن و هیج بایەخێک نەدەنە بابەتەکە!!.

ئەنجامەکانى ئەم راپرسییە ئەوەیان ئاشکەرا کرد کە کارەساتێکى فەرمانبەرى هەیە و بەردەوامە، بۆیەش (83.7%)ى بەشداربووانى ئەم راپرسییە داکۆکییان لە سەر ئەوە کرد کە ئەوان تووشى زیانى گەورە بوونەتەوە بە هۆى رێگە گرتنیان لە تەحڕوشى سێکسى، ئەمەش نیشانەى ئەوەیە کە بە هەزاران ئافرەتی خاوەن بەهرە خنکاو هەیە بە هۆى نەچوونى ئەمانە بۆ ژێر بارى تەحڕوشى سێکسى، کە هەڵسەنگاندن بونیات دەنرێت لە سەر بناغەى مەوداى کرانەوەى هەر ئافرەتێک بەرامبەر ئارەزووەکانى ئەو کەسەى کە تەحڕوش دەکات.

دیارە ئەم دیاردەیەش بە شێوەیەکى سەرنج راکێش باو و بڵاوە لە سەر ئاستى فەرمانبەرى لە سەرانسەرى کوردستان، بۆیەش (74.4%)ى بەشداربووانى ئەم راپرسییە خەجتیان لە سەر ئەوە کرد کە هەر یەکێکیان بە کەمى هاوڕێیەکى هەیە کە لە جێگاى کارى خۆى دا تووشى تەحڕوشى سێکسى بووتەوە، هەر بۆیەش (76.6%)ى بەشداربووانى ئەم راپرسییە داکۆکییان لە سەر کرد کە تەحڕوشى سێکسى دیاردەیەکى گشتییە لە چوارچێوەى شوێنى کارى ئەوان دا!! ئەمەش نیشانەى ئەوەیە کە ئەم دیاردەیە لە دەست دەرچووە ولە چوارچێوەى حاڵەتەکان دەرچووە بەرەو بوونى بە دیاردەیەکى کۆمەڵایەتیى و فەرمانبەریى قووڵ.

وەکو دیارە باس لە ئەم دیاردەیە نەکردنیش لە بۆشایى نەهاتووە، چونکە لە ژێر سایەى نەبوونى یاساکانى توند وئاشکەرا ئەم بێ دەنگییە قووڵتر دەبیت، بۆیەش (85.1%)ى بەشداربووانى ئەم راپرسییە پێیان وا بوو کە یاساس ناتوانیت بەرگرییان لێ بکات ئەگەر هات و ئازایەتییان نواند و بە ئاشکەرا باسى ئەوەیان کرد کە تووشى تەحڕوشى سێکسی بوونە، چونکە بە پێى ئەنجامەکانى ئەم راپرسییە زۆربەیان لەو باوەڕە دا نە کە یاسا ناتوانیت ماف و کەرامەتى ئەوان ببارێزیت، بۆیەش (77.6%)ى بەشداربووانى ئەم راپرسییە پێیان باشتر بوو کە بێ دەنگ ببن بەرامبەر تووش بوونیان بە تحڕوشى سێکسى لە ترسى هەتک چوون!.

ئەنجامەکانى ئەم راپرسییە ئەوەیان ئاشکەرا کرد کە زۆربەى ئەوانى هەوڵى تەحڕوشى سێکسى دەدەن خاوەن پایەى بەرزن لە ئاستى فەرمانبەرى دا، بۆیەش (69.3%)ى بەشداربووانى ئەم راپرسییە جەختیان لە سەر ئەوە کرد کە ئەوان تەنها لە لایەن ئەو کەسانەى پلەى فەرمانبەرییان بەرزترە تووشى تەحڕوشى سێکسى دەبن، ئەمەش نیشانەى ئەوەیە کە خاوەن پلە بەرزەکان پلەکانیان بۆ ئەم مەبەستە بە کار دەهێنن دژى ئەو کچ و ئافرەتە فەرمانبەرانەى لە پلەکانى نزمترن، ئەمەش دەبێتە هۆى تێکچوونى پەیوەندى نێوان بەڕێوەبەر وفەرمانبەرەکان دا لە نێو زۆربەى زۆرى فەرمانگەکانى کوردستان دا.


تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته‌ بكه‌.

بۆچوونێك بنووسه‌