نانبڕین كه‌ركوكیشی گرته‌وه
■ ئا: بارام سوبحی
هه‌ڵسوڕاوێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌كه‌ركوك، ره‌خنه له‌ئه‌دای پارته سیاسییه كوردییه‌كان ده‌گرێت. راشیده‌گه‌یه‌نێت بزوتنه‌وه‌كه‌یان له‌به‌غدا له‌پێناوی مافه‌كانی كورد خه‌بات ده‌كات، نه‌وه‌كو بۆ پله‌و پایه‌و ده‌سكه‌وتی شه‌خسی. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌هه‌واداره‌كانیان ده‌ستی پێكردوه‌و موچه‌ی خۆی‌و چه‌ند كادرێكی دیكه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه بڕاوه.
بانگكردن‌و لێپرسنه‌وه كاره‌ساته
مه‌لا فه‌رمان، كه یه‌كێكه له‌هه‌ڵسوڕاوانی ئێستای گۆڕان له‌كه‌ركوك، له 1981 پاش ته‌واوكردنی به‌شی زه‌ویناسی له‌زانكۆی سلێمانی، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه ئه‌ندازیاری جیۆلۆجی ده‌بێت، كه‌ركوك جێده‌هێڵن‌و ده‌بنه پێشمه‌رگه. له‌زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی تیپی 21 كه‌ركوك و 23ی سورداش و سه‌ركردایه‌تی به‌شدار ده‌بن، تا له 5/7/1988 له‌شه‌ڕێكدا بریندار ده‌بێت‌و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ناسه‌دانانی دروست ده‌كات.
له‌سه‌ره‌تای مانگی شه‌شی ئه‌مساڵدا 2009، له‌كاتێكدا به‌سه‌فه‌ر له‌ئه‌وروپا ده‌بێت، هه‌ر شه‌ش پاسه‌وانه‌كه‌ی لێده‌سه‌نرێته‌وه‌و موچه‌كه‌شی ده‌بڕدرێت. له‌وباره‌یه‌وه وتی “به‌حیمایه‌كانیان وتبو یان نه‌قڵ بن یان ئه‌وه‌تا موچه‌تان ده‌بڕین. به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆشم بڵێن موچه‌كه‌یان بڕیم”.
مه‌لا فه‌رمان، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و موچه بڕینه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هه‌بوه. بۆیه چه‌ند دۆستێكی بڕیاری هاوكاریكردن‌و دابینكردنی موچه‌ی دوو پاسه‌وانیان بۆ داوه. به‌كاری حكومه‌ت‌و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشی ده‌زانێت وه‌كو مافێكی هاوڵاتیبون‌و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین له‌دۆسێی نانبڕینه‌كه‌ی بكۆڵێته‌وه، بۆیه ده‌یوت “ئه‌گه‌ر خۆم‌و هاوسه‌ره‌كه‌م له1981، وه‌كو دوو ئه‌ندازیار نه‌بوینایه‌ته پێشمه‌رگه‌و ته‌عین بوینایه، ئێستا ژیانمان چۆن ده‌بوو!”.
ناوبراو، رونیكرده‌وه تائێستا له‌كه‌ركوك چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش نان‌بڕاو كراوه، هه‌ندێك كه‌سیش له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ردانیان كردوه، “ته‌عه‌هودیان پێ پڕكراوه‌ته‌وه”. به‌ڵام پێیوایه نانبڕین به‌شێوه‌یه‌كی فراوان له‌كه‌ركوك ئه‌نجام نادرێت له‌به‌رئه‌وه‌ی “به‌شی زۆری موچه‌خۆره‌كان سه‌ر به‌به‌غدان‌و په‌یوه‌ندییان به‌هه‌رێمه‌وه نییه”. ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد یه‌كێتی له‌كه‌ركوك لیژنه‌یه‌كی باڵای بۆ لێپرسینه‌وه‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی بۆچونی كادره‌كانی پێكهێناوه، كه به‌ڕای مه‌لا فه‌رمان بانگكردنی كادیره‌كان‌و لێپرسنه‌وه‌یان “كاره‌سات دروستده‌كات”. چونكه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی “خه‌ڵكی فێری كاری ژێربه‌ژێرو نهێنی بكات. ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی تێكدانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش”. وتیشی “ئێستا رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی گومانیان له‌یه‌كتر هه‌یه‌و گومانێكی زۆریان لادروست بووه”.
كه‌ركوك له‌سلێمانی توڕه‌تره
هه‌ڵسوڕاوه‌كه‌ی گۆڕان، باس له‌وه‌ده‌كات خه‌ڵكی كه‌ركوك له‌نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی‌و سیاسه‌تی حیزبه‌كان‌و نادیاری چاره‌نوسی شاره‌كه‌یان نیگه‌رانن. كولتوری شاره‌كه‌ش وایكردوه ئه‌و ناڕه‌زاییه به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه ده‌ربڕن. له‌وباره‌یه‌وه، وتی “به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی لای منه، ناڕه‌زایی كه‌ركوك له‌سلێمانی زیاتره. رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ده‌بینین كه زۆر به‌حه‌ماسن، له‌به‌رئه‌وه به‌سه‌ركه‌وتنی گۆڕان له‌كه‌ركوك‌و ده‌وروبه‌ری گه‌شبینم”.
مه‌لا فه‌رمان، جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه داوا له‌كادیری هیچ حیزبێك ناكه‌ن بێته ناو گۆڕانه‌وه‌و ته‌نها داوا ده‌كه‌ن ده‌نگیان پێبده‌ن، چونكه “بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانه‌و كاری تیا ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ش بزانه به‌شی زۆری جه‌ماوه‌ری كه‌ركوك حیزبی نین”.
دوای تیرۆركردنی د.عه‌بدولستار تاهیرو سۆرانی مامه‌حه‌مه، په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ حیزبه كوردییه‌كان درێژ ده‌كرێت. له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا ئایا هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕان له‌و چاره‌نوسه ناترسن، مه‌لا فه‌رمان، وتی “پێشبینی ده‌كه‌ین له‌و وه‌زعه جه‌نجاڵه‌ی كه‌ركوكدا هه‌ندێك شت روبدا، به‌ڵام به‌دوری ده‌بینم بگاته ئه‌و راده‌یه”. به‌ڵام وتیشی”هه‌ڕه‌شه به‌ته‌له‌فۆن ده‌ستی پێكردوه‌و ته‌هدیدی براده‌ره‌كانمان ده‌كه‌ن”. ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك روبدات هه‌وڵده‌ده‌ن چاره‌سه‌ری بكه‌ن، چونكه “ئێمه یه‌كێتی‌و پارتی به‌دوژمنی خۆمان نازانین، به‌ڵكو به‌ركه‌به‌ری سیاسیان ده‌زانین”.
مه‌لا فه‌رمان ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه فره‌لیستی زیانی بۆ كورد‌و كه‌ركوك هه‌بێت، به‌ڵكو فره‌لیستی به‌هۆیه‌ك ده‌زانێت بۆ بونی كێبڕكێی دیموكراتیانه‌و به‌شدارییه‌كی زیاتری جه‌ماوه‌رو ده‌ڵێت “ئێمه دوای هه‌ڵبژاردن، له‌پارله‌مانی عێراق‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌بین”. پاشتر وتی “ئێمه له‌به‌غدا شه‌ڕ له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌كه‌ین، نه‌ك پله‌و پایه‌و گرێبه‌ستی نه‌وت”.
كوردستان‌و ئه‌وروپا جیاوازی نییه
مه‌لا فه‌رمان، باسی له‌وه‌كرد له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانه‌وه هه‌ستی به‌كێشه‌كانی ناو یه‌كێتی كردوه‌و داوای چاره‌سه‌ر كردنی كردوه، ده‌ڵێت “هه‌وڵی زۆر درا له‌ناو یه‌كێتیدا جۆرێك له‌ڕیفۆرم‌و تازه‌گه‌ری بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی”. هۆكاری دوركه‌وتنه‌وه‌ی له‌یه‌كێتی، ده‌گێڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی “وه‌كو باڵی ریفۆرم”، هه‌وڵیانداوه حیزب رێكبخنه‌وه‌و چاكسازی تیا بكه‌ن‌و پاشتر “حكومه‌ت بكه‌ینه هی میلله‌ت نه‌ك حكومه‌تی حیزب”. پاشان وتی “له‌حیزبدا سه‌ركه‌وتو نه‌بوین، بۆیه له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانم گه‌یشتینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ده‌توانین له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب ئه‌و كاره بكه‌ین”.
مه‌لا فه‌رمان، رایده‌گه‌یه‌نێت بۆچونی جیاوازی له‌گه‌ڵ حیزبه‌كه‌ی “جیاوازییه‌كی شه‌خسی نییه”، به‌ڵكو جیاوازییه‌كه له‌ڕوی قانونی‌و ئیداری‌و سیاسی له‌سه‌ر جۆری به‌ڕێوه‌بردنی حیزب‌و حكومه‌ته. جێگه‌ی پرسیاره به‌لایه‌وه كه “ده‌سه‌ڵات له‌ده‌ره‌وه شانازی به‌ئۆپۆزسیۆنه‌وه ده‌كات، كه‌چی له‌ناوه‌وه دژایه‌تی ده‌كات”. هه‌روه‌ها وتیشی “ناڕه‌زاییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان منی كردوه به‌گۆڕان، نه‌ك خۆم هه‌ڵم بژاردبێت”.
ناوبراو، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌هۆڵه‌ندا ژیاوه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان رێكخستنی یه‌كێتی له‌كوردستان ئه‌وروپا نییه‌و، سه‌رجه‌م پارته كوردییه‌كانیش به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات “له‌بری بایه‌خدان‌و كاركردن بۆ كورد، ته‌نها كار بۆ حیزب ده‌كه‌ن”.
تۆ ده‌توانیت بۆچوونێك بنوسیت, یان به‌سته‌ری هه‌میشه‌یی كرته بكه.

